December 30, 2006
دارودیواری شاریان له سلێمانی به دروژم و پیرۆزبایی پڕكردبووه. هه‌واڵی حوكمی له داردانی سه‌دام كه بڵاو بووه. كاناله كوردییه‌كان قسه و بۆچوونی هاوولاتییهكانیان بڵاو ده‌كرده‌وه كه چۆن شادی و به‌خته‌وه‌ری خۆیان دوایی بیستنی ئه‌و هه‌واڵه ده‌رده‌بڕی و له پڕ گوتیان كۆڕێكی شایی و خۆشی بۆ جێژن گرتنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ده‌گیرێت و ... نازانم كۆڕه‌كه گیرا یا نا. به‌ڵام چه‌پڵه ڕێزان و پیرۆزبای كردنی خه‌ڵک له یهكترینم خۆم به چاوی خۆم دیت و به گوێی خۆم بیست. هه‌موو پرسیاری منیان به‌لاوه سه‌یر بوو كه ده‌مگووت حوكمه‌كه‌ی بۆ تاوانه‌كانی به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد نییه. ئه‌ی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه و ...؟ هه‌موو گوتیان خه‌م نییه، ئه‌و دادگاییه‌كه‌ی درێژه‌ی هه‌یه و پرسیاره‌كانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌ش دێنه ئاراوه و ... هه‌موو گوتیان گرنگ ئه‌وه‌یه له سێداره بدرێ! هه‌موو گوتیان فه‌رق ناكات، بۆ تاوانه‌كانی به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردیش هه‌ر حوكمه‌كه‌ی ده‌بێته له سێداره‌دان، چ ئێستا له دار بدرێ چ دواتر ... *** نووسراوه سه‌دام تا چه‌ند ساعه‌تی تر له دار ده‌درێ. نازانم ده‌درێ یا نا. بۆ من هیچ گرنگ نییه. گرنگترین شت به‌لامه‌وه ئه‌وه بوو بۆ تاوانه‌كانی به‌رامبه‌ری گه‌لی من چووبایه ژێر پرسیار و له به‌رچاوی دونیا تاوانبار كرابا ... له سێداره‌دانی سه‌دام وڵامی پرسیاره‌كانی به‌داوه نییه. بێ سه‌روشوێنه‌كان ناگه‌رێنه‌وه. ئه‌و ژان و ئازاره‌ی ئه‌و خه‌ڵکه دیتوویانه و چێشتوویانه سارێژ نابێته‌وه. سه‌دام ده‌بایه به حوكمی دادگایه‌ک مۆری تاوانی ئه‌نفالی له ناوچاوان درابا ... ده‌بایه حوكمێكی مۆركراو له مێژوودا تۆماركرابا. نووسراوه سه‌دام تا چه‌ند ساعه‌تی تر له سێداره ده‌درێت. چاو كه له سه‌ر یه‌ک داده‌نێم، ده‌نگی چه‌پڵه‌ڕێزانی خه‌ڵک و كۆڕی شایی شه‌قامه‌كانی سلێمانی دێته به‌رچاوم ... سه‌دام با له سێداره‌ش بدرێ، ئه‌ی دواتر چی؟
Comments:
Post a Comment
|