Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

February 14, 2007



" ژماره‌ی زۆری خانمانی شۆخ وشه‌نگی ڕوسی وه‌ک گوڵ به‌ جه‌سته‌ی ڕووته‌وه‌ به‌ڕۆخی ده‌ریاکه‌دا بڵاوبووونه‌وه‌ دیمه‌نی باخچه‌یه‌کی جه‌سته‌ گوڵاوی به‌نیگای ڕۆحی نیرینه‌ ده‌به‌خشی."

چی پێ ده‌ڵێن ... سوبحانه‌ڵلا! ( درووستم نووسیوه؟!). من كه به‌ژن و باڵای ڕۆژنامه‌وانی كوردی ده‌بینم گه‌ز گه‌ز باڵا كه‌م ده‌كه‌م! خانم لینكی دابوو به نووسراوه‌یه‌كی كوردستانپۆست كه ئه‌گه‌رچی دوو جارم خوێنده‌وه هیچی لێ تێنه‌گه‌یشتم. ڕاستی ئه‌وه‌یه به‌شێكی تێنه‌گه‌یشتنم تاوانی تیشكی ئه‌و خۆره بوو كه جه‌سته‌ی كاكی نووسه‌ر سله‌ش ڕۆژنامه‌وانه‌ی نه‌مژی بوو! كه گه‌یشتمه ئه‌و شوێنه‌ی شاژنه ڕووسه‌كه قامیشه‌كه‌ی زۆر "سێكسیانه" خستبوو ناو لێوه "پڕ ماچه‌كانی" و "ئایسه‌که‌ی" به ده‌م منداڵه‌که‌یه‌وه ده‌کرد و هه‌ر ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌ک بوو بۆ كاكی ڕۆژنامه‌وان كه بزانێت ئه‌م شاژنه چه‌ند دایكێكی مێهره‌بانه، ئیتر هۆش و گۆشم بۆ نه‌ما. ئه‌وكات بوو خۆزگه‌م خواست منیش نه‌مرم و لێوم سوور و پڕماچ بێت و فێربم قامیشی سێكسیانه بخه‌مه ناویان و دایكێكی گه‌لێک مێهره‌بان بم بۆ منداڵه‌ بێ باوكه‌كه‌م و چاوبازی ده‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی گه‌نمڕه‌نگ و تووكنی ڕووتی كابرایه‌كی گه‌ڵێک "ڕووناكبیر" بكه‌م و ڕوحم چاوه‌ڕێی په‌لاماری جه‌سته تووكنه‌كه‌ی بێت و ...

كه هۆش و گۆشم گه‌ڕانه‌وه، هیوام به خۆم نه‌ما. یانی کوردییه‌که‌ی من ئه‌وه‌نده‌ خراپه که له نووسراوه‌یه‌ک به زمانی کوردی هه‌ر هیچ هیچ تێنه‌گه‌م؟! ئه‌رێ باسی چی ده‌كات له‌وێ؟ فه‌رموویه‌تی " ئه‌و کورده‌ی که‌مێک هوشیار و خاوه‌ن ویژدانی مرۆی بێ ده‌زانی له‌ رۆژی دروست بوونی سلیمانیه‌وه‌ تائیستا له‌ هه‌ر قوناغێکی میژوویدا بێت. له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووهه‌م له‌ سایه‌ی گشت رژیمه‌ پیسه‌کانی عیراقه‌وه‌ تا ئیستا هیچ زه‌مه‌نی هیچ قۆناغی هێنده‌ی قۆناغی (ده‌سه‌ڵاتی مافییه‌کانی جه‌لالی) سلیمانی بێ (شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت) نه‌بووه‌ (مه‌به‌ستم شه‌ره‌فی نه‌ته‌وایه‌تی و که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌یتی) نه‌ک ناوگه‌ڵ. ئه‌و شاره‌ی که‌ مه‌ڵبه‌ندی هزری کوردایه‌تی و هونه‌ر و ویژه‌ و قوتابخانه‌ی بابان و شۆڕشه‌ مه‌زنه‌کانی پیغمبه‌ری کورد شیخ محمودی نه‌مره‌. ئیستا ئه‌و شاره‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیره‌ژنێکی وه‌ک (هیرۆ) و سکراپێکی وه‌ک (جه‌لال) ومافێکه‌یان چه‌وامه‌ته‌وه‌."

یانی كه‌مێک هوشیاری و تۆزێک ویژدانی مرۆیی به‌سه بۆ زانین و تێگه‌یشتنی مێژووی وڵاتێک، میلله‌تێک، شارێک؟ شه‌ره‌فی نه‌ته‌وایه‌تی و كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی سلێمانی پێوانه‌ی چییه كه ئێستا وا "بێ" ئه‌و ماوه‌ته‌وه؟ باشه، "هیرۆ" چوونكه پیرێژنه نابێ ده‌سه‌لاتی هه‌بێت یان چونكه له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات تێناگات؟ یان چونكه لێوی پڕ ماچ نییه و قامیشه‌كه‌ی سێكسیانه ناخاته نێوان لێوه‌ سووره‌كانی؟ له‌ هه‌مووی گرنگتر ئه‌و مامه‌یه ئه‌و كوردییه و ئه‌و ڕێزمانه‌ی له كوێ فێربووه؟



تاقه‌تم نییه به هه‌موو نووسراوه‌كه‌یدا بێمه‌وه. ژانه‌ سه‌ر ده‌گرم ئه‌وه‌نده كه هه‌ته‌ران و په‌ته‌رانی نووسیوه. ئه‌گه‌رچی نابێ پێم سه‌یر بێت، ئه‌و كابرایه تایبه‌ته، تیشكی خۆر ده‌یمژێ و سه‌رنجی خانمێكی زۆر شۆخ به دێكۆری ڕوویی ڕاده‌كێشێت و ... ئاخرێكه‌ش هه‌ر ڕوونی ناكاته‌وه ئه‌و خانمه شۆخه به قامیشی سێكسییه‌وه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به مافیای جه‌لال و پیربوونی هێرۆی ناسێسكییه‌وه هه‌یه و خوێنه‌ر له خوماریدا ده‌هێڵێته‌وه!

:(



*** مامه جه‌زا له نووسراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به چاوپێكه‌وتنێكی خۆی ده‌گه‌ڵ خانمێكی له‌شفرۆش كردووه، له ژێر ناوی "من له‌شفرۆش نه‌بووم، حاکم قادر وای لێكردم"، له‌وێدا نووسرابوو: "زۆر له‌و مه‌سئوولانه‌ که‌ ژن و ماڵیشیان هه‌یه‌ (هموسکسو ویلن) له‌ کاتی سیکسدا داوایان لێده‌کردم په‌نچه‌ بکه‌م به‌ (کۆمیاندا)"

باشه یانی ئه‌وانه كه ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه و دونیا به كه‌یفی گونیان ده‌گوزه‌رێت. ناتوانن كوڕ و پیاو بۆ به‌زمی (هموسكسوویلی!) پشت‌ په‌رده‌ی خۆیان وه‌چنگ خه‌ن؟ ... ته‌ح ... مافیاش مافیای جاران!

ئای پێكه‌نیم ... ئای پێكه‌نیم ....

:)





Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------