February 23, 2007
بۆ تۆزێ ڕه‌نگ: كوڕێكی دوانزده ساڵه كه دایكوباوكی جیابوونه‌ته‌وه و له ماڵی خاڵی ده‌ژیت، له لایان دوو كوڕی گه‌نج، ده‌ستدرێژی لێده‌كرێت، لێیده‌درێت، به سیخ هه‌موو ده‌موچاو و له‌شی دا‌غ ده‌كرێت و ماده‌ی سڕكه‌ری پێده‌درێت... له‌شی نیوه گیانی دوای چه‌ند ڕۆژ ده‌بیندرێته‌وه ... ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌مه‌دان له ژێرچاوه‌دێری دوكتوران دایه ... تۆ بڵێی داهاتووی ئه‌م كوڕه دوانزده ساڵه چ ڕه‌نگ بێت؟ كچێكی گه‌نج ده‌گه‌ڵ هاوڕێ كوره‌كه‌ی ده‌گیرێت. ده‌یانبه‌ن بۆ زیندان. كچه‌كه لێیده‌درێت، به زڵه و مست و پێلاقه.ده‌مووچاوی به تیغ خه‌ت خه‌تی ده‌كه‌ن. به‌یانی له دادگا، كوڕه حاشا له هه‌موو شتێک ده‌كات ... كچێک ده‌مێنێته‌وه و ده‌مووچاوێكی ههنجین ههنجین كرا‌و به تیغ و كهرامهتێک كه سووكایه‌تی دونیای پێ كراوه و ڕوحێک كه برینه‌كه‌ی سارێژ نابێته‌وه، نابێته‌وه نابێته‌وه .... تۆ بڵێی داهاتووی ئه‌م كچه گه‌نجه چ ڕه‌نگ بێت؟ كچێكی گه‌نجه. له‌مه‌ودوا به ته‌نیشتی دا كه تێپه‌ڕی بۆنی گووشتی سووتاو ناوچاوانت پێ گرژ ده‌كات. شه‌ست له سه‌دی له‌شی سووتاوه. قامكه‌كانی وه‌ک بڵێی توانه‌ته‌وه. چاوه‌كانی ڕۆچوون، لێوی، لوتی ... ملی ته‌واو ههڵقڕچاوه. قژی هیچ به سه‌ره‌وه نه‌ماوه. قژه خاوه ڕه‌شه‌كه‌ی ... تۆ بڵێی داهاتووی ئه‌م كچه گه‌نجه چ ڕه‌نگ بێت؟ كوڕێكی گه‌نجه. كوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكار. كوڕێكی گه‌نجی بێكار. هه‌میشه خومار. دزی ده‌كات، له‌شی بۆ كه‌مێک پاره یان هه‌ر که‌مێک تۆزی سپی ده‌سپێرێته ده‌ستی هه‌ر كه‌سێک بێته سه‌ر ڕێگای ... تۆ بڵێی داهاتووی ئه‌م كوڕه گه‌نجه چ ڕه‌نگ بێت؟ شانزده ساڵێتی. باوكی خۆی، ده‌ستدرێژی لێده‌كات. براكه‌ی پێیان ده‌زانێت. به مه‌رجێک ڕازی ده‌بێت نه‌هێنی باوكی ئاشكرا نه‌كات كه ئه‌ویش ده‌گه‌ڵ خۆشكه‌كه‌ی "ڕابوێرێ" ... تۆ بڵێی داهاتووی ئه‌م منداڵه چ ڕه‌نگ بێت؟ ****** ده‌ستی ده‌خاته سه‌ر شانم. ده‌ڵێ "من و تۆ ناتوانین دونیا بگۆڕین!". ئێریكایه وا ده‌ڵێ. ده‌ڵێم ڕاسته. به‌ڵام خۆ ده‌بێت هیوایه‌ک هه‌بێت كه مرۆڤه‌كان بگۆردرێن، نابێت؟ مالین ده‌ڵێ "هیوامان هه‌یه، به‌ڵام ..."، ده‌ڵێم یانی باوه‌ڕ نه‌كه‌م؟ ئێریكا ده‌ڵێ "تا بووه هه‌ر ئاوا بووه. مێژوو دووپات ده‌بێته‌وه!" ده‌ڵێم نا، بڵێ مرۆڤه‌كان مێژوو دووپات ده‌كه‌نه‌وه ... قه‌ت قه‌ت قه‌ت به قه‌د ئه‌م ڕۆژانه دڵته‌نگ و توڕه نه‌بووم ...
Comments:
Post a Comment
|