March 3, 2007
پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی هیچ شتێک وه‌ک ڕه‌نگه‌كان و بۆنه‌كان ناتوانێ تامی تاڵی بۆشاییه‌کت له بیربه‌رێته‌وه یان وه‌بیر بێنێته‌وه. هیچ شتێک وه‌ک ڕه‌نگه‌كان و بۆنه‌كان ناتوانێ بتگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌رتا یان بتبا ده‌گه‌ڵ خۆی بۆ دووری دوور. دوو سێ شه‌وه، شه‌و دره‌نگانێک كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵ، باران ده‌بارێ. بارانێكی ورد و نه‌رم. ده‌ست ده‌خه‌مه ناو گیرفانم و ئارام ئارام هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرم. گرێ دراوی هیـچ و كه‌س نیم. باران ده‌بارێ و من هه‌م و ساته‌كان زۆر گومان لێكراو، ئارامن!
Comments:
Post a Comment
|