Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

March 25, 2007



: شازده بچكۆله پرسی: من له كوێم؟
- مار گوتی: له سه‌ر كۆره‌ی زه‌وی. له خاكی ئافریقا.
: ئاه، كه وابوو سه‌ر زه‌وی كه‌سی لێ نییه؟
- مار گوتی: ئێره كه‌ویره و كه‌ست له كه‌ویر بۆ په‌یدا نابێت!

: شازده بچكۆله له سه‌ر به‌ردێک دانیشیت. و چاوێكی له ئاسمان كرد و گوتی: بیرده‌كه‌مه‌وه نه‌كا تروسكه‌ی ئه‌ستێره‌كان بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌س بتوانێت ڕۆژێک له ڕۆژان، ئه‌ستێره‌ی خۆی بدۆزێته‌وه. تۆ چاو له ئه‌ستێره‌ی من بكه، رێک له بان سه‌رمانه... به‌ڵام چه‌ند دووره ...
- مار گوتی: چه‌نده‌ش جوانه... تۆلێره چی ده‌كه‌ی؟
: شازده بچكۆله گوتی: نێوانم ده‌گه‌ڵ گوڵێک تێكچووه!
- مار گوتی: ئاه!

هه‌ر دوو بێده‌نگ بوون. شازده ئاخر جار گوتی: "ئه‌ی مرۆڤه‌كان له كوێن؟ مرۆڤ له‌م ده‌شته هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كات ..

مار گوتی: مرۆڤ ده‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی تریش بێت هه‌ر هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كات!




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------