Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

March 28, 2007



Made in Turkey

چه‌نددانه له هاورێكانم داوایان كردبوو شتی"كوردی" یان به دیاری بۆ بێنم و منیش له بیرم بوو چاو بگێرم و به دوایی شتی كوردی دا بگه‌ڕێم. له هه‌ر شارو شارۆچكه‌یه‌ک كه دابه‌زیم سه‌رم به زۆربه‌ی دوكانه گه‌وره و بچووكه‌كاندا كرد و چاوم گێرا و پرسیاری شتێكی تابه‌ت به كوردستانم كرد بۆ دیاری بردنه‌وه. جارێ به‌شێكی زۆریان به سه‌یره‌وه جاویان لێ ده‌كردم. " شتی كوردی؟" و من ڕوونم ده‌كرده‌وه كه به‌ڵێ شتێكی تایبه‌ت به كوردستان، سروشتی وڵات، ده‌ستكردی كوردان، وه‌ک پێناسه‌یه‌ک بۆ ناسینه‌وه‌ی هونه‌ری كوردی ...

نه‌! جگه له ئاڵا و هه‌ندێ خوارده‌مه‌نی كه‌س هیچی به بیردا نه‌ده‌هات. یه‌کیان گوتی جلی كوردی به‌ره‌وه. ئه‌وه‌ش بیرێكی باش بوو. به‌ڵام نه جێگه‌م بۆی هه‌بوو و نه ئه‌و هه‌موو جله كوردییه‌م بۆ ده‌كردرا. من داوای شتێكی بچووكی تایبه‌تم ده‌كرد. له هه‌ولێر دووكانێكم دیته‌وه ته‌نیا شتی جوان و زه‌ریفی دیاری هه‌بوو. سه‌روبنی ئه‌و دووكانه‌م لێكداوه، هه‌موو شته‌كانی، دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، هه‌موو شته‌كانی له توركییه‌وه هاتبوون.

ته‌نانه‌ت وێنه كۆنه‌كانی هه‌ولێر و ڕواندز له توركیه له قالب گیرابوو و مۆر كرابوون. كه‌مێک قسه‌م ده‌گه‌ڵ كاكی دووكاندار كرد. گوتی باشه ئاخر شتی كوردی جگه له ئالا چیمان هه‌یه!

من نازانم جگه له ئاڵا و خوارده‌مه‌نی كوردی(!!!) ده‌توانین چیمان هه‌بێت وه‌ک‌ دیاری تایبه‌ت به كوردستان، به‌ڵام خۆم زۆرم پێ خۆش بوو شتێكم هه‌بێت كه نه‌خشی "كه‌و"ی له سه‌ر بێت ...

خۆش ده‌بێت ئه‌وانی بیرۆكه‌یه‌كیان هه‌یه و شاره‌زای فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری كوردی هه‌ن و شتی تایبه‌ت به كورد و كوردستان ده‌ناسن، ئاوڕوویه‌ک له "بازار و بازارییه‌كان" بده‌نه‌وه و هه‌ندێكیان ئایدیه بده‌نێ. كه لانی كه‌م دووكانه‌كانی بازاری شار هێنده بۆنی كاڵای توركی لێ نه‌یه‌ت ...


دیاری كوردی؟




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------