Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

April 23, 2007



هه‌واڵ:


كۆبوونه‌وه‌ی نه‌هێنی (!!!) چه‌ند بلاگنووسی كورد

كۆبوونه‌وه‌كه هێنده نه‌هێنی بوو كه ته‌نانه‌ت به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌یانده‌زانی كۆبوونه‌ته‌وه! ڕۆژی شه‌ممه بیست و یه‌کی مانگی چوار هه‌شت نۆ ده‌ كه‌س له بلاگنووسه‌كانی كورد له لۆكاڵێكی داوێنی چیا (!!!) ، له پێته‌ختی وڵاتێكی باكووری ئوروپا، چاویان به یه‌ک كه‌وت. كۆبوونه‌وه‌كه له ژێر ناوی "جێژنی له دایکبوون" و له‌ ژێر چاوه‌دێری کاک ئارام به‌ڕێوه چوو، ئه‌گه‌رچی زۆریان ده‌گه‌ڵ زۆریان قسه‌یان نه‌كرد و ئه‌گه‌رچی ناوی هه‌ندێكیان به نه‌هێنی مایه‌وه (!!!) به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ئه‌م یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنه سه‌ركه‌وتوو بوو و بێ هیچ شه‌ڕ و كێشه‌یه‌کی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتوری و ناوچه‌یی و بێ ئه‌وه‌ی ببن به دوو "قۆڵ" كۆتایی پێ هات.

شایانی باسه یه‌ک دوودانه له بلاگنووسه‌كان حاشایان له بلاگنووس بوونی خۆیان كرد!

كۆتایی هه‌واڵ!





Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------