Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

April 24, 2007



ته‌واوی ئه‌مڕۆ ده‌نگی له گوێما زرینگاوه‌ته‌وه. ته‌واوی ئه‌مڕۆ بیرم له لای هه‌موو كیژه هه‌شت ساڵه‌كانی شار‌ه‌كه‌م بووه. ته‌واوی ڕۆژ هه‌وڵم داوه گرێ پووچكه‌ی بوغزی ئه‌م گریانه قووت ده‌مه‌وه. نه هه‌واڵه‌كه تازه بوو نه دوا هه‌واڵیش ده‌بێت. باش ده‌زانم. برینێكه و سارێژ نابێته‌وه. ژانێكه و ئارام ناگرێته‌وه. ته‌واوی ڕۆژ جه‌سته‌ی له خوێن گه‌وزاوی كیژێكی هه‌شت ساڵانه‌م له پێش چاو بوو، ده‌مێک كه به سه‌ر په‌نجه‌كانی پیسی پیاوێكی دڵ چڵكنی شه‌ست ساڵه به‌ستراوه تا هاوار نه‌كات ... هاوار؟

هاوااااار ...

ده‌بێ چ ئازارێكی پێ گه‌یشتبێت؟! ده‌بێ له‌مه‌و به‌دوا خه‌ونه‌كانی چ ڕه‌نگ بن؟! شانه بچووكه‌كانی به‌رگه‌ی ڕوانینی قورس و نامێهره‌بانی خه‌ڵكی شار ده‌گرن؟ برینه‌كانی سه‌ر له‌ش و ڕوح و ناخی سارێژ ده‌بنه‌وه؟ به چی؟

چه‌ند منداڵی هه‌شت ساڵه‌ی تر كه‌وتوونه به‌ر هێرشی چنگه پیسه‌كان و بێ بێ‌ده‌نگی توانه‌ته‌وه؟ چه‌ند منداڵی هه‌شت‌ ساڵه‌ی تر ده‌بێ بكه‌ونه به‌ر هێرشی چنگه پیسه‌كان تا ئه‌و ڕه‌سمه نه‌مێنێت؟

دڵم زۆر پڕه. زۆر!





Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------