Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

May 16, 2007


هاوڕێم،

نامه‌یه‌كم بۆ بنووسه چیرۆكی هیچ‌ شه‌ڕێكی تێدا نه‌بێت. نامه‌یه‌كم بۆ بنووسه هه‌واڵی زیندان، ده‌ستدرێژی به كیژۆڵه‌یه‌كی ڕووح سووک، به‌رده بارانی ژن و له سێداره دانی هیچ مرۆڤێكی تێدا نه‌بێت. نامه‌یه‌كه‌م بۆ بنووسه باسی چاوی به فرمێسكی هیچ منداڵێک، لێدان و كوتانی هیچ ژنێک و خۆكوشتنی هیچ پیاوێكی تێدا نه‌بێت. نامه‌یه‌كه‌م بۆ بنووسه گلێی نه‌بێت. له هیچ. ناڵه نه‌بێت له كه‌س، ته‌وس نه‌بێت به من.

نامه‌یه‌كه‌م بۆ بنووسه باسی من بێت! لێم بپرسه چۆنم! لێم بپرسه تاسه‌م شكا! لێم بپرسه تۆزی ته‌می ئێواره‌ ته‌ڕه‌كه‌ی ئیساكه‌ند هه‌ر وا قورسه! لێم بپرسه ...! نامه‌یه‌كه‌م بۆ بنووسه باسی خۆت بێت. بۆم بنووسه چۆنیت! بۆم بنووسه ده‌رگای ماڵێتان ڕه‌نگ كردۆته‌وه؟ هه‌ورازه قورسه‌كه‌ی كۆڵانه‌كه‌تان ساف كراوه؟ هاوسێی تازه‌تان بۆ هاتووه؟ كتێبه به‌رگ ڕه‌شه‌كه‌ت ته‌واو كردووه؟ بۆم بنووسه كام ڕه‌نگت زۆر پێ جوانه؟ كام مۆسیقا ئارامت ده‌كاته‌وه! بۆم بنووسه منداڵه‌كانی دێ وانه‌‌ی كوردی فێر ده‌بن! شه‌وان ده‌چی بۆ پیاسه! بۆم بنووسه ده‌گه‌ڵ كاک سه‌ید به سلامه‌تی كێ ده‌خۆنه‌وه! گیانا پێم بڵێ قه‌ت له خۆت پرسی بۆ له ئامێزم نه‌گرت!

نامه‌یه‌كم بۆ بنووسه ...

كه نامه‌ت بۆ نووسیم هاورێم، ئاوێنه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر خۆت دانێ!




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------