Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

June 20, 2007





وه‌ک شتێک ئه‌مڕۆژانه ڕۆژانی تازه بوونه‌وه‌ی دیداره‌كانه و من به سه‌رداكه‌وتووم. چه‌ند ڕۆژ پێش دوای زیاتر له شه‌ش مانگ خوشكه په‌ریله‌ی خۆشه‌ویستم دیت و دانیشتین له ژێری خۆری جارناجاری ئه‌و پاش نیمه‌ڕۆیه نانێكی خۆشمان خوارد، كاتی خواردنه‌كه نیوه‌ی قسه‌كانم نه‌ده‌بیست، هۆشم زۆرتر له لای خواردنه‌كان بوو، پێم وایه ئه‌وانیش هه‌ستیان پێ كردبوو زوو زوو باسی تازه‌یان ده‌هێنا گۆڕێ به‌شكوو كه‌متر بخۆم. به‌ڵام دوای نان، به كه‌یفی دڵمان دانیشتین باسی خێری دۆست و ئاشنایانی دوور و نزیكمان كرد. ته‌جره‌به نیشانی داوه زۆر غه‌یبه‌تی یارانی دووره وڵات بكه‌ی كوردیت له بیر ده‌چێته‌وه ... ئه‌وه له منیش و له په‌ریله‌ش قه‌وما!

ئه‌مڕۆش دوای ماوه‌یه‌ک بێ خه‌به‌ری ئه‌و خانمه‌م دیت و پێكه‌وه نانمان خوارد و كۆڵێک قسه‌ی خۆش و ناخۆشمان كرد. خوشكێ قژه بژه‌كه‌ت زۆر جوانه پیرۆزت بێ. خۆش ئه‌وه بوو هێنده نه‌ڕۆیشتین خاوه‌ن چێشتخانه‌كه چه‌ند ده‌نک شیرینی بۆ هێناین و له پێشمانی دانا. پێم وایه من ئاخرێكه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌م به ده‌ركردن ده‌ده‌م. ئه‌مڕۆ چل ده‌قه‌یه‌ک دره‌‌‌نگتر ده‌ستم له یه‌خه‌ی كرده‌وه...

به‌ڕێگه‌ی ماڵه‌وه كاک شه‌هابم دیت. ئه‌و دوو ساڵه‌ی ئاخر كاک شه‌هابم دوو جار بینیوه. هه‌ر دوو جار به هه‌ڵكه‌وت و له شوێنی وا كه هیچ چاوه‌ڕوانیم نه‌بووه. پار له فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌مسالیش له ناو مێترۆدا. كاک شه‌هاب بۆ من یانی ڕادیۆ زرێبار. جارێک له به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆ تێكه‌ڵم كرد و پێم گوت كاک زرێبار ... ئه‌مڕۆ كه‌مێک‌ باسی هه‌ولێری بۆ گێرامه‌وه. خۆش بوو. وه‌بیرم هاته‌وه بیری بوون له‌وێم كردووه!

چه‌ند ڕۆژ پێش بوو هاوڕێیه‌كی كه‌مێک سه‌رشێتی ده‌ورانی كه‌مپ تله‌فوونی كرد. نزیک ساڵێک ده‌بوو یه‌كترمان نه‌بیستبوو. كۆڵێک‌ پێكه‌نین. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه‌ی ئێستا ده‌توانین پێی پێبكه‌نین ئه‌و كات هیچ خۆش نه‌بوون هیچ بگره دڵته‌نگیشی ده‌كردین ... هه‌ندێ جار ڕووداوێک ده‌قه‌ومێت و ده‌بێته خاڵی هاوبه‌شی دوو كه‌س كه هیچیان له یه‌ک ناچێت و له هه‌ر كاتێكی تر دابا قه‌ت نه‌ده‌بوون به هاورێ. ئه‌وه ڕێک نه‌قڵی ئێمه‌یه. ئێمه دووانه، هیچ هیچی یه‌کترمان قه‌‌بووڵ نییه. خۆمان گوته‌نی خواشمان یه‌ك نییه. كه‌چی له ماوه‌ی ئه‌م پانزده ساڵه ده‌یان جار یه‌کترمان ون كردووه و سه‌ر له نوێ یه‌كمان گرتۆته‌وه. به ساڵیش یه‌ک نه‌بینین، هه‌واڵی یه‌ک نه‌پرسین قه‌ت گلێی ناكه‌ین. ئه‌و چه‌ند ساعه‌ته‌ش كه قسه ده‌كه‌ین ئه‌وه‌نده پێده‌كه‌نین كه شێویلكه‌كانمان دێنه ژان ...





Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------