July 10, 2007
جاری دووهه‌م له فێسیڤالی گه‌لاوێژ له سلێمانی دیم. پیر ببوو. زۆر پیر. هه‌نگاوه‌كانی به ئاسپایی هه‌ڵده‌گرت و ڕووی له هه‌ر لایه‌ك كردبا ڕووی منیش له‌وێ بوو. نه‌جیبه خان پێی سه‌یر بوو بۆ ناچمه پێش قسه‌ی ده‌گه‌ڵ بكه‌م. بۆ منێک كه به قه‌د دانه دانه‌ی وشه‌كانی ناو كتێبه‌كانی خۆشمده‌وێت و به قه‌د دانه دانه ئه‌و چركانه‌ی بۆی خوڵقاندووم خۆشمویستووه و ناوی له هه‌ر شوێنێک ببینم پڕ ده‌بم له ڕێز و خۆشه‌ویستی، دیتنی ئاوا به پیری و لاوازی ژانێكی سه‌یر بوو. كه گه‌راینه‌وه بۆ ناو ژووری سالۆنه‌كه من له ڕیزی پشت سه‌ری دانیشتبووم. وێنه‌یه‌كم لێ گرت. ئاگای لێ نه‌بوو. گوێی بۆ قسه‌كانی خانمێک ڕاگرتبوو كه ڕاپۆرتێكی له سه‌ر هه‌ڵومه‌رجی ژنان له شوێنی كاره‌كانیان ده‌خوێنده‌وه ... ئه‌و ڕۆژه ته‌واو بوو. ماوه‌یه‌کی كورت دوای ئه‌م ئێواره‌یه، یه‌كه‌م كتێبێ كه من له نووسراوه‌كانی ئه‌وم خوێندبووه جارێکی تر كه‌وته‌وه به‌ر ده‌ستم. كه‌ماڵ و دونیای سه‌یره‌كه‌ی و ئاواته دوور‌ه‌كانی بۆ دونیایه‌كی باشتر ... ئه‌و كتێبه یه‌كێک له‌و كتێبانه بوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه فێری خه‌ون بینینی كردم. خه‌ون به دونیایه‌كی باشتر . "از این ولایت"، "سالهای ابری" ، "دشتی" ، "آبشوران" ، "فصل نان"، "از ندارد تا دارا". لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می "شب آبستن است" خطی خۆی له سه‌ره. له‌وێ، له کۆڕه‌که‌ی خۆی، له‌وێ که بۆ یه‌که‌م جار ده‌نگیم بسیت، بۆی نووسیم... ئه‌مجاره‌یان هه‌رچه‌نده زۆر تامه‌زرۆ بووم نه‌چووم قسه‌ی ده‌گه‌ڵ بكه‌م، حه‌زم نه‌ده‌كرد له‌زری ناو ده‌نگی ببیستم با هه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ی زۆر ساڵ پێش وڵامی پرسیاره‌كانمی دابووه له گوێم‌دا بمێنێته‌وه. ده‌زانم ده‌نگ یه‌كه‌م شته مرۆڤ له بیری ده‌كات، ده‌زانم، به‌ڵام با ئه‌و ده‌نگه له‌رزۆكه ئاخر ده‌نگ نه‌بێت ... ئێستا ده‌بیستم نه‌خۆشه. پارانه‌وه و لالانه‌وه‌ش بێ که‌ڵکه، ئه‌وه‌ی نابێ ڕوو بدات، دره‌نگ یا زوو ڕوو ده‌دات. به‌س بریا ڕێگه‌یه‌ک هه‌با سوپاسی بوونی بکه‌م. سوپاسی ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان بریاری نووسینیدا و له نووسیندا به‌رده‌وام بوو. بریا به جۆرێک زانیبای چه‌ند شوێنێکی تایبه‌تی له ژیان و دڵی مندا هه‌یه. بریا ڕێگه‌یه‌ک هه‌با پێم گووتبا وشه‌کانی کاری خۆیان کرد. .. داده‌نیشم جارێکی دی کورته چیرۆكی "خالو عزیز" ده‌خوێنمه‌وه!
Comments:
Post a Comment
|