August 2, 2007
كه زانیت چیت ناوێت قه‌ت به‌و مانایه نییه كه ئیتر بزانی چیت ده‌وێت. ئه‌وه‌ی به دڵنیاییه‌وه ده‌زانم! ***** ئه‌مه‌یان ناوی ئایدایه. لێم ده‌پرسێ چی ده‌بێت مرۆڤ هه‌موو باوه‌ڕه‌كانی یه‌ک جێ و له ناكاو ون ده‌كات؟ ده‌ڵێ تۆ نازانی مرۆڤی بێ باوه‌ڕ پڕه له بۆشایی، ده‌ڵێ تۆ نازانی مرۆڤی بێ باوه‌ڕ پڕه له هیچ! دڵم نایه پێی بڵێم با ده‌زانم. دڵم نایه پێی بڵێم منیش دیواری باوه‌ڕه‌كانم كه ڕووخا وه‌ک بڵێی له بۆشاییه‌كی بێ بڕانه‌وه‌دا ڕۆده‌چووم ... ڕۆچووم! ***** هاتووه ڕووبه‌ڕووم دانیشتووه. ڕه‌نگی توڕه‌یی به هه‌موو ڕوخسارییه‌وه دیاره. قه‌تارێک جنێو ڕیز ده‌كات و ده‌ڵێ له پشت سه‌رم باسی كردووم و پێی گوتم "جنده‌یه!" پێكه‌نینم دێ. بیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌و چوار پیته چییه به‌ڕاست كه هه‌موو زه‌نده‌قیان لێی چووه! ده‌ڵێ ئه‌وه هات و سه‌گبابێک ویستی داوام بكات و ڕێک بچێته لای ئه‌و و به ته‌ما بێت پرسی پێ بكات! ده‌ڵێم ده‌ی تۆش به سه‌گبابێک كه به جێی ناسینی خۆت پرس به بێگانه ده‌كات ڕازی مه‌به! چاوه‌كانی خڕ ده‌بێت، به سه‌یره چاوم لێ ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌ی پرس به كێ بكات؟ !!! ***** قه‌ت بووه دوو ڕۆژ ده‌نگی خۆت نه‌بیستی؟
Comments:
Post a Comment
|