October 10, 2007
من مێردم به پیاوێكی كه‌چه‌ڵ كرد. كه‌چه‌ڵ كه نا، تاس! پێش ئه‌وه‌ی مێرد بكه‌م قه‌ت قه‌ت پێموانه‌بوو مێرد به پیاوێكی تاس ده‌كه‌م. هه‌میشه بیرم له پیاوێک ده‌كرده‌وه كه قژێكی پڕی جوانی هه‌یه، كه ده‌توانم ئه‌وكات كه سه‌ری خستۆته سه‌ر شلكه‌ی ڕانم به سه‌رپه‌نجه‌كانم كایه به قژی بكه‌م و له بێده‌نگیدا چاو له فیلم بكه‌ین. بیرم ده‌كرده‌وه پیاوی تاس جۆرێک هه‌ستی "خۆ به كه‌م زانینی" هه‌یه كه توڕه‌ی ده‌كات و ئه‌و توڕه‌ییه هه‌میشه داوێنی ئه‌وانی تر ده‌گرێته‌وه. كه‌چی هاتم ڕێک مێردم به پیاوێكی تاس كرد... ئه‌وه‌ی بۆیه ده‌گێرمه‌وه تا وه‌بیر خۆم بێنمه‌وه كه شته‌كان ده‌توانن زۆر جار ڕێک به پێچه‌وانه‌ی "پێوابوونه‌كانی" من بچنه پێش. كه "داهاتوو" ده‌توانێ وا نه‌بێت كه من "ده‌مه‌وێت". كه من زۆر، بێ تام زۆر، له خۆم توڕه ده‌بم ئه‌گه هه‌روا به ئاسانی "بیره‌كانم" بخه‌مه لاوه و به پێی یاسای "قه‌زا و قه‌ده‌ر" بژیم!
Comments:
Post a Comment
|