October 11, 2007
"باربی" بووكه شووشه‌یه‌كی ڕه‌ق و ته‌قه. ناوقه‌د باریكی مه‌مک قیت، باڵهبهرزێكی شۆخ! لێوه‌كانی هه‌میشه سوور، چاوه‌كانی ڕه‌ش و قژی هه‌میشه شانه كرا‌و. ته‌نانه‌ت ئه‌و نه‌وعه باربییه كه منداڵی له سگ دایه ناسک و باریک و ڕێک و پێک ماوه‌ته‌وه و قیتی مهمكۆلهكانی هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تی. جله‌كانی باربی به گشتی ڕووتن. ئه‌گه دامه‌ن یان شه‌ڵواری درێژیشی له به‌ردابێت قۆڵ و سه‌ر و سنگی هه‌ر ڕووته، یان به پێچه‌وانه. چه‌ند ساڵێک ده‌بێت ته‌ب و تای "باربی" وڵاته ئیسلامییهكانیشی گرتۆته‌وه و دایکوباوكه دینداره‌كانیش به‌هانه‌یان درایه ده‌ست كه ئه‌و بۆكه شووشه‌یه بۆ منداڵه‌كانیان بكڕن. "باربی" ئه‌و یه‌ک دوو ساڵێكه به سه‌رپۆش و سه‌ر و مه‌ل و ده‌ست وپێی داپۆشراو له پێش په‌نجه‌ره‌ی دوكانه‌كان داندراوه و ئه‌و دایک و باوهكانهی ترسی وه‌یان له دڵدابوو سه‌ر و ملی ڕووتی باربی شوێنی خراپ له سه‌ر كچۆڵهكانیان دابنێت، به خۆشحاڵییه‌وه باربی سهرداپۆشڕاوی به حوجب و حه‌یا ده‌ده‌نه ده‌ست كیژهكانیان و دڵنیان كه كچه‌كانیان له "داهاتوویه‌كی خراپ" ڕازگار كردووه ... ئه‌وه‌ی خۆشه ئه‌وه‌یه كه باربی ڕووت و باربی داپۆشراو یه‌کشت و هه‌مان شتن. باربی به سه‌رپۆشه‌وه چاو لێده‌كه‌ی ده‌بینی هه‌مان باربی ناوقه‌د باریكی لێوسووری مه‌مک قیته‌یه و هیچ جیاوازییه‌كی تری نییه ده‌گه‌ڵ باربی ڕووته‌كه. ده‌مه‌وێ بڵێم یانی ئه‌و دوو له‌تكه جله‌ی به سه‌ڕ و ڕووی ئه‌و بووكه ڕه‌ق وته‌قه‌یان دادا ناوه‌ڕۆكی شته‌كه ده‌گۆڕدرێت؟ یانی ئه‌وه‌ی كه باربی و ئه‌و سه‌رمه‌شقه‌ی دایده‌دا له خۆیدا جێی پرسیاره به دوو كوت جلی ته‌نگ و ته‌سكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌بێته نموونه‌یه‌كی باش بۆ كچی وڵاتی ئیسلامی؟
Comments:
Post a Comment
|