Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

October 13, 2007



كاک سه‌عید زه‌نگی لێدا و جێژنه پیرۆزه‌ی كرد. هه‌رچی كردم وه‌بیرم نه‌‌‌هاته‌وه جێژنی چی! "جێژنی ڕه‌مه‌زان" ، ئه‌و گوتی! كاک سه‌عید جێژنه پیرۆزه‌ی ده‌كرد و من بیرم له ڕه‌مه‌زانی پار ده‌كرده‌وه، كه مانگێكی ته‌واو دووكانه‌كان ئاویان به ئاشكرا نه‌ده‌فرۆشت، كه چه‌نده گه‌رم بوو، كه شوێنی نانخواردن به زه‌حمه‌ت په‌یدا ده‌بوو. كه كچه‌ وه‌کی دی سه‌ڕ ڕووته‌كانی سولێمانی به سه‌رپۆشه‌وه ده‌گه‌ڕان و به دزی شتیان ده‌خوارد. كه من جێژنی ڕه‌مه‌زانی پار نه‌چووم بۆ سه‌رقه‌بران. كه جێژنی ڕه‌مه‌زانی پار ئه‌وانی له ده‌وری یه‌ک كۆ نه‌كرده‌وه. كه من به‌یانی ده‌گه‌ڵ یه‌كیان و پاشنیمه‌ڕوكه‌ی ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تریان "جێژنه‌م" كرد ...

ساڵێکی تریش زۆر زوو تێپه‌ڕێ!





Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------