Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

October 11, 2007



ژنێكی وردیلانه‌ی شیرینه. زۆر شیرین. باوه‌ڕ ناكه‌م ته‌مه‌نی له په‌نجا زۆرتر بێت. كه دێت به ده‌نگی خشپه‌ی پێی ده‌یناسمه‌وه. به ئاسپایی دێت و ده‌ڕوات. به‌رپرسی خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كه‌ی ئێمه‌. هه‌موو ڕۆژێ به بزه‌یه‌كی نه‌رم وڵامی به‌‌یانی باشه‌كانی من ده‌داته‌وه و به ئاسپایی دوور ده‌بێته‌وه. ئه‌مڕۆ چركه‌یه‌ک له لای وه‌ستام. حاڵیم پرسی. لێیم پرسی به چ زمانێک قسه ده‌كات. ده‌ستی خسته سه‌ر گۆشه‌ی چه‌پی سنگی. به ده‌نگێكی نه‌رم گوتی "من كوردم. كورمانجی قسه ده‌كه‌م". وه‌ک بڵێی له‌تێكی گۆشه‌ی چه‌پی سنگی بۆنی ئه‌و‌ێی لێ بێت. وه‌ک بڵێی له‌تێكی ئه‌و‌ێی له گۆشه‌ی چه‌پی سنگی دا جێ كردبێته‌وه ...



ئه‌مڕۆ، ته‌واوی كات، ئه‌و ژنه وردیلانه شیرینه‌م له به‌رچاو بوو كه ده‌ستی خستۆته سه‌ر دڵی و ده‌ڵێ من كوردم!






Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------