Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

November 24, 2007



وه‌ک بڵێی هه‌زار ساڵ ‌تێپه‌ڕی بێت. بیرده‌كه‌مه‌وه هه‌روا زوو؟ نا، زوو نه‌بوو، خواكان ده‌زانن زوو نه‌بوو! بیرده‌كه‌مه‌وه یانی ده‌بێت هه‌موو بیره‌وه‌رییه‌كان بخه‌یه قوژبنێكی كه‌س پێ نه‌زانی زه‌ین و له‌بیریان بكه‌ی؟ نا، خۆم ده‌زانم كه نابێت. نابێت، ده‌زانم! "چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له لاپه‌ره‌كانی ئه‌م چیرۆكه‌ ونن له‌یـــــلا"،خۆم به خۆم ده‌ڵێم! چیرۆكێكی ناته‌واوی ناو بازنه‌یه‌كی داخراو. چیرۆكێكی له‌ت وپه‌تی تێكه‌ڵ. بۆم ده‌نووسێ " سڵاو له‌یــــــلا!" سڵاوێک كه سه‌ره‌تای هیچ شتێک نییه. بیره‌وه‌رییه‌ک كه بوونێكی نیوه‌چڵت وه‌بیر ده‌خاته‌وه. له كــــــــوێ ته‌واو بوو؟ قه‌ت ده‌ستی پێ كرد؟ بیرده‌كه‌مه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له لاپه‌ره‌كانی ئه‌م چیرۆكه‌ ونن و سه‌ره‌تا و كۆتاییه‌كه تێكه‌ڵن. ..

وه‌ک بڵێی هه‌زار ساڵ ‌تێپه‌ڕ بووبێت!





Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------