January 19, 2008
هه‌میشه هه‌روایه. قاره‌مانی چیرۆكهكانیشت ته‌نانه‌ت، كه ده‌ستكردی خۆتن، ڕۆژێک بێ خه‌به‌ر لێده‌ده‌ن ده‌ڕۆن یان بێ هیچ هۆیه‌ک به ناته‌واوی ده‌مێننه‌وه. یان ڕۆژێک دێی ده‌بینی یاغی بوون و چی تر له ناو وشه‌كان و ڕسته‌كانی تۆدا جێگه‌یان نابێته‌وه. من وه‌ک خواكانی تر نیم، له یاغی بوون و نافه‌رمانی دهستكردهكانم ناترسم، نه به ئاگری هیچ جه‌هه‌ننه‌مێک دهیانسووتێنم نه ده‌یانكه‌م به خۆراکی هیچ جڕوجانهوهڕێک. دڵته‌نگ به‌ڵام ده‌بم. دڵته‌نگ ده‌بم ئه‌و كاتانه‌ی نه وه‌ک هیچ مردوویه‌ک زیندوون تا هه‌زار هه‌زار خۆزگه و بریام له ناخدا زیندوو كه‌نه‌وه نه له هیچ زیندوویه‌كی مردوو ده‌چن تا وه‌ک سێبه‌رێک له ساردی و سڕی تاریكی‌دا ون بن. دڵته‌نگ ده‌بم كه به ناته‌واوی ده‌مێننه‌وه و گۆشه‌یه‌كی زه‌ینم داگیر ده‌كه‌ن! هه‌ندێ جار به لاساری ده‌مه‌وێ چیرۆكه‌كه هه‌ر ته‌واو كه‌م، ده‌مه‌وێ چاره‌نووسێكی چاوه‌ڕواننه‌كراویان بۆ دیاری بكه‌م، چووزانم، له به‌رزاییه‌ک فڕێیان بده‌مه خوار، شێتانه عاشقیان بم و ماڵئاوایان لێ بكه‌م، ڕێگه‌ی سه‌فه‌رێكی دوور دووریان بخه‌مه به‌ر پێ ... یا نازانم، هه‌ندێ جاریش ده‌ڵێم هه‌روا به ناته‌واوی لێره له به‌رچاوی هه‌مووتان ڕووتیان كه‌مه‌وه... گرفته‌كه له‌وێڕا ده‌ست پێ ده‌كات كه قاره‌مانه‌كانی چێرۆكهكانت دڵیان به هیچ وشه‌یه‌کی جوان نه‌رم نابێت و هه‌ر ئاواشه بێده‌نگی قووتت ده‌دا!
Comments:
"Girifteke le wê ra dest pê dekat ke qaremanekani chirokekanit dilliyan be hich wusheyêki ciwan nerm nabêtu her awashe bê dengî qutit deda"
Post a Comment
Em risteye têfikrinêki bashî dewêt. Hellbete wesfêki zor ciwan u seyre: bê dengî qutit deda. Bêdengî le zuwewe lûlî dam u qutidam, êstash bo xom le naw zigi hat u choy dekem. Car care mistî lê dedem, car caresh bawishî lê degrim... chi bikem, le axiri her meciburî ew debimewe. Zor hez le xwendinewey em blogge dekem, bellam daxi granim xwendinewey bo min tozêk sexte leber ewey pitekan zor bichukin! Idî nazanim eger derdî piri mine ke wa be bichuki dêne pêsh chawim, yan eger xoyan her wan... |