May 22, 2009
هەموو شتێک ئەوڕۆژە دەستی پێ کرد کە هەواڵی مێردکردنی خوشکە بچووکەکەی باس کرد. خوشکی من نییه و قەتم نەدیوە بەڵام بانزدە شانزدە ساڵە لە دوورەوە ئاگام لە گەورە بوونی بووە، هەر ئەوەش نییە، چیرۆکی ژیانی ژنەکانی وڵاتی من هەر چەندەش لەیەک جیاواز بن کە دەگاتە هەندێ شوێن لە هەندێ خاڵ لە یەک گرێ دەدرێتەوە ... سەرەتای قسەکانمان باسی نیگەرانییەکانمان بوو کە تەمەنی بیست ساڵی زوویە بۆ مێرد کردن. بیرمان لە "وڵاتێکی دژە ژن" دەکردەوە و باسی یاسایەکی دژە ژنمان دەکرد. وڵاتێک کە تەنانەت وشەی "ژن" سانسوور دەکردرێت و "ژن" بوون پڕە لە شەرم و شوورەیی و مێشیکی ژن هەر لە سەرەتاوە پڕ دەکرێت لە "وا نابێ و وامەکە و وامەڕۆ و ..." ترسەکەمان زۆرتر لەوەی بوو کە تەمەنی بیست ساڵی زوویە بۆ مێردکردن و داب و نەریت و یاسا و ڕێساکانی کۆمەڵگە ڕیگە نادەن مێشک و هەستت لەتەمەنەدا پێ‌بگات و ... کەچی دواتر بە بیرم داهات بیست ساڵی پێویست ناکات تەمەنێکی "هەڵە" بێت بۆ مێردکردن، گرنگ چۆنیایەتی "هەڵبژاردنی مێرد کردنە" کە دیاری دەکات. گرنگ نییە بیست ساڵ بی یا سی ساڵ، کە هەڵبژاردنەکەت هەڵە بێ، هەڵەکەت داوێنت دەگرێتەوە و ڕۆژگارت تاڵ و ڕەش دەکات. لە بیرتان بێت باسی وڵاتێک دەکەین، باسی کولتورێکی دەکەین کە ژن تەنانەت مافی هەڵەکردنی نییە و کە هەڵەت کرد، کە هەڵبژاردنێکی هەڵەت کرد دەبێ هەتا هەتایە دەگەڵی بژیت ... لە هەمان کات دا بیرم کردەوە کە باس لە "چۆنیایەتی هەڵبژاردنی مێرد" لە شتێکی لوکسی کەسێکی بێ غەم دەچێ. لە وڵاتێک‌دا کە تۆ وەک ژن هیچ مافێکت نییە باس لە "چۆنیایەتی هەڵبژاردن" قسەیەکی قۆڕە... دواتر بیرمان کردوەوە ڕاستە، وڵاتەکە، ئەو وڵاتەیە کە هەیە، یاساکانی ئاوان کە هەن و من و ئێمە ئێستا و ئەمڕۆ و تا ڕۆژی مێردکردنی ئەم خوشکەمان هیچمان بۆ ناگۆڕدرێت. بیرمان کردەوە ڕێگەی دی هەن کە ڕی بە ئازارەکان بگرن، ئێشەکان کەم کەنەوە و دوو کەفەی تەرازووکە ئەگە نە ڕێک کە کەمێک لەیەک نیزیک کەنەوە ... دەرکەوت خوشکەکەمان هیچ لە یاسای دەسەڵاتدار نازانێت، دەرکەوت خوشکەکەمان قەت شتەکانی نەبردۆتە ژێر پرسیار، دەرکەوت خوشکەکەمان ڕێک وەک دایکەکەنمان و دایکی دایکەکەنمان و ... قەت لە خۆی نەپرسیوە شتەکان بۆ وان کە هەن؟ ئەو هەموو جیازارییە لە مافی بوون و هەڵبژاردندا بۆ؟ دواتری وەش کە ئەم پرسیارانە بوون بە پرسیاری ئەویش دەرکەوت "دەسەڵاتدارە بچووکەکان" لە جل و بەرگی مەلایەتیدا و بە دەمارگرژییەوە بەرد دەخەنە سەر ڕێگەی هەر هەنگاوێک کە بۆ باشتربوون هەڵدەگیرێ ... **** دیسان ده‌که‌ومه‌وه بیری ترسه‌کانمان. برینه‌کان یه‌ک و دوو نین. کار له پینه و په‌ڕۆ گوزه‌راوه. دڵنیای دڵنیای دڵنیام ئه‌گه ئه‌و ترس و شه‌رم و شوره‌ییه به‌ماناییه نه‌ده‌بوو، ئه‌گه ئه‌و هه‌موو وامه‌که و وامه‌ڕۆ و بڤه‌یه له چره‌ک چرکه‌ی ڕۆژه‌کانماندا نه‌ده‌بوو، بۆ مێردکردن و ژن هێنان نه په‌له‌مان ده‌بوو و نه ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌مان ده‌کرد. دڵنیای دڵنیام که‌س ته‌نانه‌ت به بیریشی دانه‌ده‌هات بۆ ده‌ست گرتنێکی بێ‌ترس، بۆ ماچی لێوی دڵداره‌که‌ی، بۆ ئامێزێکی ئارامی ئه‌وه‌ی خۆشیده‌وێ خۆی له به‌زم و به‌ساتی شووکردن و ژن هێنان بدا مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ست و ویستی خۆی دڵنیای دڵنیا ببا. کچه‌کانمان و کوڕه‌که‌نمان بۆ پێکه‌وه بوون هیچ چاره‌یه‌کیان نییه جگه له زه‌ماوه‌ند. بێ‌ئه‌وه‌ی پێشتره‌که‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت خۆیان و یه‌کتر بناسن. بێ‌ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی هه‌ڵه‌کردن و ته‌جره‌به کردنیان هه‌بێت. ده‌که‌ومه‌وه بیری ترسه‌کانمان و له خۆم ده‌پرسم له کوێ‌را ده‌ست پێ بکه‌ین؟ برینه‌کان یه‌ک و دوو نین ...
Comments:
Post a Comment
|