October 22, 2009
بیردەکەمەوە شار ئەو کات دەتوانێ شاری تۆ بێ کە بتوانی شەقامەکانی گەز کەی و کەلێن و قوژبنەکانی بیرەوەرییەکت وەبیر بهێننەوە. بیر دەکەمەوە شار ئەو کات دەتوانێ شاری تۆ بێ کەسێکی لێ بێ تۆ بتوانی قۆڵ لە قۆڵ، شان بە شانی، شەقامەکانی دەگەڵ گەز کەی و جێ پێی بیرەوەرییەک لە خۆتان بە جێ بهێڵن. بیر دەکەمەوە شار ئەو کات دەتوانێ شاری تۆ بێ کە تۆ ئێوارەیەکی تەر وەک ئەمڕۆ بە شەقامێکی چۆلدا تێپەڕ بی و خشە خشی گەڵاکانی ژێر پێت و بۆنی پایز و نەرمە بارانەکەی، بیرێکی کۆنی لەبیر کراوت بۆ زیندوو کاتەوە و بزەت بخاتە سەر لێو! بە خۆم دەڵێم لەیـــلا ئەو شارە بۆت بە شاری تۆ و بزەم دێتە سەر لێو!
Comments:
Post a Comment
|