نیوە شەوە، من ئێستا دەبا لە خەو دەبام بەشکوو ئەو هەموو ماندوویەتیم لە خەودا یا ناو خەونەکەنمدا لێ بە جێ مابا! کەچی لێرە دانیشتووم و تازە ئیشتیای وێنە چاولێ کردنم کردووە، کە بڕۆم لە ناو ئالبوومە سەوزەکانمدا بگەڕێم، بڕۆم تورەکەی وێنەکان هەڵڕێژم کە بەشکوو وێنەکان ببینمەوە. ئیشتیای وێنەکانی خۆم و شاشام کردووە، وێنەکانی خۆم و ئەسرین و لورین، وێنە کۆن کۆنەکانی براکەم، ئیشتیای وێنەی دایکم کە ڕۆیای لە باوەش دایە ...
ئیشتیایەکی بێ وەختە!