Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

November 15, 2009



کۆنفرانسی ڕۆژهەڵات:‌

لە سایە سەری فێس‌بووک و کاک ناسر سینا کە ئاگای لە هەموو ڕووداوەکانی شار و کوێرە دێ هەیە (ئەم کاتەت باش کاک ناسر) ڕێم کەوتە کۆنفرانسی ڕۆژهەڵات کە لە لایان کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە سوئید سازدرابوو و گۆیا بۆ یەکەم جاریش توانیبوویان (و ویستبوویان)‌ ڕاستەوخۆ لە سەر نێت بڵاوی بکەنەوە. ئەوەندەی توانیم گوێم بۆ ڕاگرتن، باسەکان سەرنچ ڕاکێش بوون، جێی خاڵی باس و دیالۆگی وا زۆر دیارە. لە ناو باسەکاندا قسەکانی ئاسۆ سالەح و خالید خەیاتی و شەهلا دەباغی زۆرتر سەرنجی منیان ڕاکێشا. زۆرتر لە ئەمڕۆ و لە پێداویستییەکانی ئەمڕۆ نزیک بوو. بەڕیز عەباس ولی قسەی کرد بەڵام من وەک جارەکانی پێش زۆر زوو سەرداوی کەڵافی قسەکانیم ون کرد و ئیتر نەمزانی باسی چێ دەکات. خۆزگە ئەو کە هێندە زانیاری و تێگەیشتوویی زانستی لە سیاسەت هەیە کەمێکیش، هەر کەمێک، شێوی دارشتنی قسەکانی ڕێک و پێکتر دەکرد.

بەهەرحال، بۆ ئێوەی کە لەوێ ‌نەبوون و لە سەر نێت نەتاندیوە، لێرە دەتوانن گوێ بۆ هەر دوو ڕۆژەکان ڕابگرن.




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------