December 16, 2009
نۆستالژیا! لە دەرێ بەفر دەبارێ. من خەریکی نووسینم لە سەر کار. زوو زوو ئاوردەدەمەوە و بە تاسەوە چاو لە بەفرەکانی دەرێ دەکەم و لەپڕ دڵم پڕ دەبێ لە تاسەی پاشنیوەڕۆیهکی بەفراوی ساڵێکی دوور، لە پشت پەنجەرەوە چاوم لە بەفرەکانی دەرێ دەکرد، ئەوەی هەبوو تەنیا گەرمای سەیر خۆشی کوورەیدار بوو و دەنگی سووتانی دارەکانی ناوی!
Comments:
Post a Comment
|