Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

June 6, 2025

هەندێ جار بەهانەی بوونن زۆر کەمە یان هەر نییە. ڕوو لە هەر لایەک دەکەی شتێک هەیە شتە ناحەزەکانت وەبیردەخاتەوە. فەرق ناکات چەندە خۆت لە گێژی دەدەی، چاو دەقووجێنی، فەرق ناکات چەندە هاوار دەکەی، شتێک وەک ژان لە دەروونتدا دەڕشێتەوە. کاتی وا، کە هیچ، بەهانەی بوونت پێنادا، کە هیچ ڕاتناگرێ، خوت دەبی بە خوا و بەهانەکانی خۆت دەخووڵقێنی. خۆت دەبی بە دایکی خۆت و کۆرپەی بوونت لە ىامێز دەگری. دەبی بە دڵداری خۆت و دڵداری خۆت دەدەیەوە ... دوایی، کە فێر دەبی ڕوانینەکەت بگۆڕی، وشەکانت دەگۆڕدرێن. بە جێی ىەوان دەڵێی من و بە جێی بۆ دەڵێی چۆن و بە جێی هیچ دەڵێی چی


Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------