September 5, 2009
من ئه‌و چه‌ند دێره‌م دوایی خوێندنه‌وه‌ی "مێعوارهیهک" نووسی مه‌جید ئه‌حمه‌ی به‌ڵام به زمانێکی نه‌رم و نیان ڕاسته‌وخۆ وڵامی داوه‌ته‌وه. پێم حه‌یف بوو لێره‌ی دانه‌نێم، ڕه‌حمان کوڕی خات زولێ ! پێشکه‌شه به کاک هیوا ئه‌حمه‌دی ڕه‌حمان کوڕی خات زولێ پێش هاتنی بۆ ده‌رێ، له کوردستان له گوندێ نه‌بوو ساتێ بسره‌وێ. به ڕۆژ له مووچه و مه‌زرا ده‌یڕشت عاره‌قه‌ی گه‌رما، شه‌ویش هه‌تا دره‌نگان له پاراو و سه‌ر بێستان. شه‌و و ڕۆژ چوار وه‌رزی ساڵ له‌ش شه‌که‌ت سوێنه به‌تاڵ، بۆیه ڕه‌حمان که‌وته خۆ گرتییه‌به‌ر ڕێی که‌ژ و کۆ. چووه بنکه‌ی پێشمه‌رگان سوێندی خوارد به کوردستان، "هه‌تا مابێ بڕستم "خزمه‌ت بکه‌م به کوردان". زۆری نه‌برد بوو به قاو ئازایه‌تی ڕه‌حمان لاو، "هه‌ر بژی بۆ کوردستان ئه‌ی لاوی کورد ئه‌ی ڕه‌حمان!" ئه‌مه و زۆر قسه‌ی دیکه هانیان دا به‌ره‌و لوتکه "که‌م ژیان و که‌ڵ ژیان" بوو به وێردی سه‌ر زمان. ڕۆژێک له نێو سه‌نگه‌ردا له‌نێو ئاگر و به‌رددا، کاتێ ڕه‌حمان دهیگوڕان "یا کوردستان یا نه‌مان"، هه‌موو ئه‌م تین و تاوه گولله‌ی وێڵ خستیه لاوه، هیوابڕاو سه‌ر نه‌وی ڕه‌حمان که‌وته سه‌ر زه‌وی. دوای چه‌ند مانگان له جێ‌دا له ئێش و ژانی پێیدا، به یارمه‌تی دارده‌ستێ ڕه‌حمان که‌وته‌وه ڕێگا. ئیتر ڕه‌حمان بێکه‌ڵک بوو، سیپاڵی سه‌ر ڕێگه بوو، بۆیه گوتیان"ڕه‌حه گیان، بگره به‌ر ڕێی هه‌نده‌ران!" دوای زۆر هه‌وڵی چه‌ند باره بۆ قه‌رز و قۆڵه‌ی پاره، لای چه‌ند دۆست و خێرخوازێک بۆی ساز بوو ویزا و پاسێک. ئاخر ئه‌وکات حیزبه‌که‌ی ده‌یگوت "نه‌که‌ی ڕا بکه‌ی! ڕاکردن بۆ هه‌نده‌ران خرابتره له خۆتهحویلدان!" له سه‌ره‌تای دامه‌زران له وڵاتی کافران ڕه‌حمان چووه کلاس زمان، دوای چه‌ند ساڵێک بێ‌وچان فێر بوو"ههیههی" و "ههیسان". ڕۆژێک مزگێنی بۆ دێ له‌بۆی دروست بکه‌ن پێ، شوکری خوا به سه‌رکه‌وتوو بۆی چاک بوو پێ زووبه‌زوو. ئه‌وجا هه‌وای سه‌ما و دانس کردی کلله‌ی ڕه‌حمان کاس، بۆیه شه‌وێک له شه‌وان دانسی کرد تا ده‌م به‌یان. له‌وه‌د وا بوو به پیشه، بوو به هه‌ڤاڵی شووشه، ههڵیدهقوڕاند تا بن، قه‌ت نه‌بوو شه‌وێک بێ ژن. چه‌ند ساڵێک ئاوا ڕابرد، ته‌مه‌نیش بۆخۆی ڕابرد، له ئاخر سه‌ر که‌وته بیر ژنهێنان به سه‌ری پیر. هه‌ڤاڵ وتیان به ڕه‌حمان، بچۆره‌وه کوردستان، به که‌یفی خۆت هه‌ڵبژێره، له‌نێو هه‌زاران کچان. ڕه‌حمان چۆوه کوردستان به‌ره‌و گونده‌که‌ی خۆیان، پێش ئه‌وه‌ی خۆی بگاتێ بۆی کرابوو کچ ده‌سنیشان. دوای چه‌ند ڕۆژان مانه‌وه، خۆش خواردن و خواردنه‌وه، له‌گه‌ڵ کچه‌ی تازه‌بووک هه‌ستان و گه‌ڕانه‌وه. ڕه‌حمان خۆی به‌ته‌مه‌ن بوو، کچه‌ش زۆر که‌مته‌مه‌ن بوو، له‌لای داموده‌زگاکان ژنه کچی ڕه‌حمان بوو. له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا فێر بوو کچ زمانی ئه‌وروپا، ئه‌وجا وتی ده‌خوێنم، زانستی به‌رز وه‌ده‌ست دێنم. که ڕه‌حمان ئه‌مه‌ی بینی، خۆی له‌و نزمتر بینی، که‌وته بیانو لێهێنان، له خوێندن وازلێهێنان. زانی کچ واز ناهێنێ درێژه به خوێندن دێنێ، چوو لای دۆستان بۆ ته‌گبیر،"سه‌رت به‌رز که!" وتیان پیر."له‌نێو کورد پیاو سالاره، ژن بڕیار دا لاساره، بۆ مانه‌وه‌ی ڕێزت لامان، ده‌مکوتی که، درێژزاره!" تازهبوکی به بیر و ژیر، بێ‌ئاگا له ته‌گبیر پیر، خه‌ریکی ده‌رس و ده‌وری بوو، له‌پڕ پیره سوار سه‌ری بوو. شۆڕه‌سواری دوێنێی سه‌نگه‌ر که دوژمن لێی ده‌کرد حه‌زه‌ر، ئه‌مڕۆش بۆ مانه‌وه‌ی ئابڕوو، کوشتی کچه بێ یه‌ک و دوو. هێشتا ته‌رم نه‌ژاکابوو، بیری ژن له که‌لله‌ی دابوو، دیسان گرتی ڕێی گوندێ خۆ، بکڕی کیژێک له خزمێ خۆ. مه‌جید ئه‌حمه‌دی کورد گوته‌نی: بژی کاک مه‌جید ئه‌حمه‌دی بۆ کورد و کوردستان و خه‌باتی بێ وچانی ژنان بۆ ڕزگاری له چنگ باوه‌ڕی ده‌مارگرژه‌کان :))
Comments:
Post a Comment
|