February 2, 2008
دیسان لێره! چی بكه‌م عاده‌ته ئیتر! دوای پێنج ساڵ و كه‌مێک ڕوو له شوێنی تر ناتوانم بكه‌م. ئه‌مڕۆ له دووكانه‌كان ده‌خوولامه‌وه. ده‌مویست دیارییه‌کی بچووكی بۆ بكرم. هه‌رچیم به دڵ بوو لێی دوودڵ ده‌بووم. هه‌ر بیرم ده‌كرده‌وه " بڵێی به دڵی بێت؟" به ده‌ست خۆم نه‌بوو غه‌ریبیم كرد. ته‌نانه‌ت بیرم كرده‌وه بچمه‌وه ماڵ، چاو له وێنه كۆنه‌كانی بكه‌م به‌شكوو دڵنیا بم ئه‌و وێنه‌یه‌ی له زه‌ینم دایه خۆیه‌تی. ده‌بایه وه‌بیر خۆم بێنمه‌وه جلی چۆن له‌به‌ر ده‌كات، چ ڕه‌نگێكی به دڵه؟ نازانم چی زۆرتر خۆشحاڵی ده‌كات؟ نازانم چ بۆنێكی پێ خۆشه؟ غه‌ریبیم كرد كه دیم نازانم كامه كتێب له كتێبخانه‌كه‌یدا په‌یدا ده‌بێت؟ كام سی‌دی هه‌یه؟ كتێبی كوردی پێ خۆشتر ده‌بێ یا ئینگلیسی؟ ڕۆمانی پێ خۆش ده‌بێت؟ چركه‌یه‌ک خه‌م دایگرتم، بیرمكرده‌وه من نازانم ئاخر كتێب چی خوێندۆته‌وه؟ كتێبه‌كانی خالید حوسێینی خوێندۆته‌وه یا نا؟ نازانم ئه‌گه فیلمێک له فیلمه جوانه‌كانی كه‌یسلۆڤسكی بۆ بنێرم به دڵی ده‌بێ یا نا؟ بڵێی هه‌یبێت؟ بیرم كرده‌وه شتێكی وه‌ک یه‌ک بكڕم بۆ هه‌ردووكمان. كه هه‌ر جاره‌ی ده‌یبینێت به بزه‌یه‌كه‌وه بیربكاته‌وه "له‌یلاش له‌وه‌ی هه‌یه!"
دیسان گومان!
.
.
.
له‌عنه‌ت له دووری ... له‌عنه‌ت له دووری ... له‌عنه‌ت له دووری ...