Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >


February 15, 2009

Dogville

پرسیم "دەی ئیدی چ خەبەر؟" دەڵێ لە بیرتە جاران لە بەر دەرگای ئیدارەی پۆست و بانک و شوێنە دەوڵەتییەکان سەربازیان دادەنا وەک نیگابان؟ دەڵێ ‌دوو ڕۆژ پێش سەربازێک، کورێکی کوردی لادێی، بە دەست سێ کوڕی گەنجی شار کوژراوە. دەڵێ ویستوویانە تفەنگەکەی لێ‌بستێنن و ئەویش نەیداوە، دەڵێ هیندەیان بە چەقۆ لێ داوە هەر لەوێ مردووە، دەڵێ مەیتەکەیان بە پشت جیبێک بەستۆتەوە و چەند گەرەک ڕایانکێشاوە. دەڵێ‌ ئێمە کە گەیشتینێ‌ هەموو شەقامەکە خوێن بوو، دەڵی جەماعەت وەستابوون و سەیری سەربازە لەت لەت کراوەکەیان دەکرد. دەڵێ سەربازەکە کوڕێکی کوردی لادێی بوو، هی بنەماڵەیەکی هەژار. دەڵێ‌ بکوژەکانی کورد بوون، سێ ‌کوڕی کوردی گەنج ...

بیردەکەمەوە میللەتی خۆ خۆر بە ئێمە دەڵێن‌!






www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------