March 21, 2008
هێشتا هه‌ر به‌فر ده‌بارێ. پڕ‌و ورد و زۆر. وه‌ک بڵێی ئه‌و به‌فره‌ی ته‌واوی زستانی ئه‌مساڵ چاوه‌ڕێی بووین و نه‌هات ئێستا به‌تامه‌یه ببارێ. چوارشه‌ممه بوو پێموایه، دیسان به‌فر ده‌باری و چوار هه‌نگاو كه ڕۆیشتین سه‌ڕو ڕوومان سپی بوو. مایا پرسیبووی "به‌یانی به ته‌مای چیت؟" و پرسیبووم بۆ به‌یانی چ باسه! كریستینا خێرا هات و توند تێپه‌ڕی و به ده‌م ڕۆیشتنه‌وه و گوتی "ساڵی نوێی خۆتت لێ پیرۆز بێ"، ده‌نگی كریستینا ده‌گه‌ڵ به‌فر و بایه‌كه تێكه‌ڵ بوو و تاسه‌ی بۆنی به‌هار و باران وه‌ک سه‌رمای ئه‌و ئێواره‌یه تهزێكی خسته دڵمه‌وه. مایا له‌وه‌تی له بیری دێت ساڵی به به‌فر و سه‌رما تازه كردۆته‌وه و بۆیه نازانێ دڵته‌نگی ده‌نگی توانه‌وه‌ی به‌فره ڕه‌ش و چڵكنه‌كانی ئاخروئۆخری مانگی ڕه‌شه‌مه یانی چی. بیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌م شاره بۆنی نه‌ورۆزی لێ نایه. بازاری شار بۆ كڕێنی "دیاری و میارییهكانی" سه‌ری ساڵ قه‌ره‌باڵغ نییه، دووكانهکان دره‌نگتر له كاتی خۆیان داناخرێن. منیش كارته پۆستاڵی پیرۆزباییم بۆ كه‌س نه‌ناردووه. كه‌س هه‌یه به سه‌رما و سڕی ئه‌و ڕۆژانه دڵ و ده‌ستی بۆ نووسینی كارته پۆستاڵی به‌هار بچێت؟
ته‌واوی ئه‌و ساڵانه جریوه‌ی بێ بڕانه‌وه‌ی به‌ره به‌یانی باڵنده برسییه‌كانی پشت په‌نجه‌ره‌كه‌م مزگێنی هاتنی به‌هار بووه، ته‌واوی ئه‌و ساڵانه با ده‌نگی توانه‌وه‌ی به‌فر له به‌ر تیشكی بێ تینی خۆری کۆتایی ڕه‌شه‌مه‌ش نه‌بووبێ به‌ڵام ورده ورده ون بوونی به‌فره‌كان به شنه بای به‌یانی هه‌واڵی هاتنی به‌هاری پێ بووه، ته‌واوی ئه‌و ساڵانه، ئهودهمانه، به‌هار به هه‌ر بیانوویه‌ک بایه خۆی ده‌خسته‌وه بیرم، كه‌چی ئه‌مساڵ هیچ بیانوویه‌ک، هیچ نیشانه‌یه‌ک نه‌بوو. ئه‌و ئێواره‌یه ئه‌گه پرسیاری مایا و پیرۆزبایی خێرای كریستینا نه‌بایه بیرم بۆ لای به‌هار هه‌ر نه‌ده‌چوو. ته‌واوی ئه‌و شاره سه‌روبن بكه‌ی، له هیچ كه‌لێن و قوژبنێكی بۆنی به‌هار نایه.
به حیسابی ڕۆژئهژمێرهكان ئه‌مڕۆ دووی خاكهلێوهیه. لێره به‌فر خه‌ریكه ده‌بارێ و بایه‌كی توندی دێت. له هه‌واڵه‌كاندا بیستم گۆیا به‌فر و بۆرانێكی زۆر به‌ڕێوه‌یه. منیش خه‌ریكم ده‌گه‌ڵ كه‌سێک كه نایناسم قسه ده‌كه‌م له‌وانه‌شه ئه‌مڕۆ ئێوارێ له سووچی بێده‌نگی قاوهچانهیهک لیوانێک چای گه‌رم به یه‌كه‌وه بخۆینه‌وه و سڕی سه‌رمای ئه‌و ڕۆژانه بشۆینه‌وه ...
ئه‌مه‌ش له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ!