Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

June 23, 2002

ناسیونالیست یان فێمینیست؟

ئه‌مڕۆ به‌ڕێزێک لێمی پرسی كه من كوردم یان لاینگری مافی ژنان؟ كه‌مێک سه‌رم سوڕما! یانی ناتوانم هه‌م كورد بم و هه‌م داوای مافی خۆم بكه‌م؟ گوتی: بیری ناسیونالیستی ده‌گه‌ڵ‌ بیرۆكه‌ی فێمینیستی نایه‌ته‌وه و یه‌كترین ڕه‌د ده‌كه‌‌نه‌وه! ده‌ی من نازانم "پیاوه" گه‌وره‌كان ئه‌و شتانه چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه و ته‌فسیر و تۆسیفیان له ماناكان چییه و چۆنه، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئه‌وه‌یه من كوردم و ژنێكی كوردم و هیچكام له‌وانه شتێک نییه من بتوانم حاشایان لێ بكه‌م. پێش هه‌موو شتێک مرۆڤێكم به هه‌موو مافه ڕه‌واكانییه‌وه و كورد بوون و ژن بوون ناتوانن و نابێت ئه‌و مافه‌ ڕه‌وایانه‌ی من پێشێڵ بكات.

تكایه مه‌جبوورم مه‌كه‌ن له نێوان كورد بوون و ژنێكی ئازاد بوون یه‌کیان هه‌ڵبژێرم!





June 21, 2002

نووسین بۆ من وه‌ک هه‌ڵكردنه‌وه‌ی كه‌ڵافی ئاڵۆزی بیره‌كانمه. ده‌نووسم چونكه زۆ ركه‌م قسه ده‌كه‌م! سه‌ره‌تای قسه نه‌كردنم به هۆی شه‌رمێكی كچانه بوو كه فێریان كردبووم. "كچ ده‌بێ نه‌جیب و به شه‌رم و حه‌یا بێ"، ئه‌وه شتێک بوو به درێژایی ساڵانی منداڵی و میرمنداڵیم بیستبووم. دواتر و ئێستا ئیتر هۆی قسه نه‌كردنم شه‌رم نه‌بوو به‌ڵكوو دیم زۆر زۆر شت هه‌یه من قه‌تم نه‌بیستووه، دیم له بیستن و گوێ گرتن باشتر خۆم و كه‌سه‌كانی ده‌وروو به‌رم ده‌ناسم، دیم هه‌موو كه‌س ده‌توانێ زۆر قسه بكات، كه‌م كه‌س ده‌توانن زۆر گوێ بده‌ن، كه‌م كه‌س ده‌توانن بیسه‌رێكی باش بن، بۆیه ورده ورد خۆم فێری گوێ گرتن كرد...

هه‌ر ئاوا بوو زانیم گوێدان شتێكه و بیستن شتێكی‌تر!





June 10, 2002

له‌یلا گوڵه!




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------