June 23, 2002
ناسیونالیست یان فێمینیست؟
ئه‌مڕۆ به‌ڕێزێک لێمی پرسی كه من كوردم یان لاینگری مافی ژنان؟ كه‌مێک سه‌رم سوڕما! یانی ناتوانم هه‌م كورد بم و هه‌م داوای مافی خۆم بكه‌م؟ گوتی: بیری ناسیونالیستی ده‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی فێمینیستی نایه‌ته‌وه و یه‌كترین ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه! ده‌ی من نازانم "پیاوه" گه‌وره‌كان ئه‌و شتانه چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه و ته‌فسیر و تۆسیفیان له ماناكان چییه و چۆنه، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئه‌وه‌یه من كوردم و ژنێكی كوردم و هیچكام له‌وانه شتێک نییه من بتوانم حاشایان لێ بكه‌م. پێش هه‌موو شتێک مرۆڤێكم به هه‌موو مافه ڕهواكانییهوه و كورد بوون و ژن بوون ناتوانن و نابێت ئه‌و مافه ڕه‌وایانه‌ی من پێشێڵ بكات.
تكایه مه‌جبوورم مه‌كه‌ن له نێوان كورد بوون و ژنێكی ئازاد بوون یه‌کیان هه‌ڵبژێرم!