August 27, 2005
Two roads diverged in a yellow wood, And sorry I could not travel both And be one traveler, long I stood And looked down one as far as I could To where it bent in the undergrowth; Then took the other, as just as fair, And having perhaps the better claim, Because it was grassy and wanted wear; Though as for that the passing there Had worn them really about the same, And both that morning equally lay In leaves no step had trodden black. Oh, I kept the first for another day! Yet knowing how way leads on to way, I doubted if I should ever come back. I shall be telling this with a sigh Somewhere ages and ages hence: Two roads diverged in a wood, and I-- I took the one less traveled by, And that has made all the difference. Robert Frost
August 21, 2005
مافی ژنان له عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام و عێراقی ئێستا ... به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی له سه‌رده‌می سه‌دام دا، ژن و پیاو به‌رابه‌ر بوون. به پێی یاسای بنه‌ماڵه كه هه‌ر له په‌نجاكانه‌وه به‌ڕێوه چووه، ژنان مافی جیابوونه‌وه، میراتی به‌رابه‌ر و نه‌فه‌قه‌یان هه‌بووه، به پێی یاسای بنه‌ماڵه "ژن و مێردایه‌تی كاتی" به ڕه‌سمی نه‌ناسرابوو و ئه‌گه ژنێک له په‌ێوه‌ندییه‌كی ئاوادا منداڵدار بووبایه، به پێی یاسا منداڵه‌كه "بێ باب" ده‌ناسرا، ئه‌و ژنه ده‌یتوانی له پیاوه‌كه شكایه‌ت بكات و دادگاه حوكمی ته‌لاقی ژنه‌ی ده‌دا. به پێی یاسای بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام، ژنانی گه‌وره ساڵ، بێ ئیزنی بابیان ده‌یانتوانی زه‌ماوه‌ند بكه‌ن، به‌ڵام دیاره به هۆی به هێز بوونی داب و نه‌ریتی عه‌شیره‌یی و به هێز بوونی یاسای عه‌شیره‌كان كه له یاسای بنه‌ڕه‌تی زۆر به‌هێزتر بوو، ئه‌و ژنانه‌ی بێ ئیزنی بابیان شوو بكه‌ن، زۆر زۆر زۆر كه‌م بوون! ئه‌گه‌ر پیاوێک له ژنه‌كه‌ی دابایه و ئازاری پێگه‌یاندبا، ژن ده‌یتوانی داوای یارمه‌تی له دادگا بكات و له كاتی ئاوادا حوكمی ته‌لاق زۆر زوو ده‌درا! به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و كات ژنان له هه‌ڵبژاردنی جل و به‌رگی خۆیان ئازاد بوون و هیچ زه‌خت و زۆرییه‌ک بۆ سه‌رپۆشی ژنان نه‌بوو، به‌س نووسرابوو كه داپۆشاندنی قژ باشتره، به‌ڵام كه‌س به‌م كاره مه‌جبوور نه‌ده‌كرا! به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و كات، كچانی غه‌یره مسولمان له شانزده ساڵی و كوڕه‌كان له 18 ساڵی ده‌یانتوانی ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنن، ئێستا به‌ڵام شه‌ڕ له سه‌ر ئه‌وه‌یه یاساكان به پێی ئیسلام بگۆڕن و كچ له ته‌مه‌نی 9 ساڵی به شوو بدرێ و كوڕ له ته‌مه‌نی 15 ساڵی، ژنی بۆ بهێنن! به پێی یاسای كۆن، دایكوباب ده‌بوایه منداڵه‌كانیان لانی كه‌م تا كۆتایی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی بنێرنه مه‌دره‌سه و مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو منداڵه‌كانیان له ده‌رس خوێندن بێ به‌ش بكه‌ن، كه‌چی ئێستا قسه له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه باب مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ پێش به ده‌رس خوێندنی كچ یان كوڕی خۆی بگرێ! به پێی یاسای ئه‌و كات، پیاو، مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو پێش به كاركردنی ژن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بگرێ كه‌چی ئێستا پێوه‌ن وا بكه‌ن كه ئه‌گه پیاو، كاركردنی ژن به "مه‌سله‌حه‌ت" نه‌زانێ، پێشی پێ بگرێ و مافی كاركردنی لێ زه‌وت بكات! *** به‌مه ده‌ڵێم هه‌زار هه‌نگاو بۆ دواوه ...
August 16, 2005
شازده بچكۆله له گوڵی كه‌ویری پرسی: بنیامه‌كان له كوێن؟ گوڵ گوتی: بنیامه‌كان؟ پێموایه شه‌ش حه‌وت دانه‌یه‌ک ده‌بن. زۆر ساڵ پێش دیتمن! به‌ڵام كه‌س نازانێ له كوێ په‌یدایان ده‌بێ. با ده‌گه‌ڵ خۆی ده‌یانبا. ئاخر نه‌كا بنیامه‌كان ڕیشه‌یان نییه له‌و بێ ڕیشه بوونه زۆر دڵته‌نگن! *** هه‌ندێ جار، ویــستــی گوتن یا نووسینی هه‌ندێ شت له ویستی ماچ كردنی خۆشه‌ویسته‌که‌ت كه خه‌وتووه، ده‌چێ! ده‌ترسی ئه‌گه ماچی كه‌ی، وه‌خه‌به‌ر بێ و خه‌ونێكی خۆشی به نیوه‌چڵی بمێنێته‌وه! ئه‌گه‌ریش ماچی نه‌كه‌ی، حه‌سره‌تی ماچ كردنی له خه‌ودا، به دڵت ده‌مێنێته‌وه! یان له‌وه ده‌چێ بته‌وێ كارێک بكه‌ی به‌ڵام بترسێی ئه‌و جۆره‌ی ده‌ته‌وێ، بۆت نه‌كرێ! وه‌ک ئه‌وه‌یه ویستی مردنت هه‌بێ به‌ڵام له‌وه بترسی له‌وێش خودایه‌ک نه‌بێ، ڕێک وه‌ک ئێــــــــره بێ! هه‌ندێ جار بڕیــــــــاری گوتن یا نووسینی هه‌ندێ شت وه‌ک ئه‌وه‌یه له سه‌ر لێواری تیژی ژیان وه‌ستابی... له‌وێ كه ژیان پاڵی به مه‌رگه‌وه داوه و سێبه‌ریان كه‌وتۆته سه‌ریه‌ک و لێک ناكرێنه‌وه! **** كه نووسه‌رێک ده‌مرێ، قاره‌مانه‌كانی چیرۆكه ناته‌واوه‌كه‌ی، چی‌یان به سه‌ردێت؟ چاره‌نووسه ناته‌واوه‌كه‌یان به ده‌ست كێ ده‌نووسرێ؟
August 8, 2005
" ئه‌گه به گه‌وره‌یه‌ک بڵێی ماڵێكی جوانت دی له خشتی سوور ساز كرابوو و په‌نجه‌ره‌كانی به گوڵ داپۆشرابوو و سه‌ربانه‌كه‌ی پڕ بوو له كۆتر، ناتوانن هیچ وێنه‌یه‌ک بێننه پێش چاوی خۆیان، كه‌چی ئه‌گه بڵێی ماڵێكم دی به سه‌د میلیۆن، هه‌موو ده‌ڵێن: ئه‌یییی، چ ماڵێكی جوانه!" ***** له خۆڕا بیرم ده‌چێته لای په‌نجه‌ره! سروشتی په‌نجه‌ره وایه كه بوونی گرێدراوی بوونی دیواره! په‌نجه‌ره دیلی ده‌ستی دیواره و ئه‌و دیل بوونه جۆرێک مانای پێبه‌خشیه‌وه و بێت و دیوار بڕوخێت و په‌نجه‌ره ڕزگاری بێت، ئیتر خۆ ئه‌و په‌نجه‌ره، په‌نجه‌ره نییه! ئێستا بیر بكه‌وه، له نێوان "بــــــــــوون" وه‌ک په‌نجه‌ره‌یه‌كی دیل، كه "بوونی" گرێدراوی دیل بوونێتی و " نـــبــــــــوون" واته ڕووخانی دیوار و ڕزگار بوون و چیتر په‌نجه‌ره نه‌بوون، كامیان ده‌بێ هه‌ڵبژێرێت؟ په‌نجه‌ره ئه‌گه په‌نجه‌ره نه‌بێ، ده‌توانێ چی بێت؟ بۆ چی ده‌بێت؟ چی؟ چۆن؟ ده‌بێ رازی بێت به ڕزگاربوون و هیچ نه‌بوون؟ یان ده‌بێ ڕازی بێت به بوونی وه‌ک په‌نجه‌ره و دیلی ده‌ستی دیوار بمێنێته‌وه؟ ... كامیان؟ ***** "باوه‌ر كردن یا نه‌كردن" پرسیار ئه‌مه نییه! هه‌وڵ ده‌ده‌م باوه‌ڕ بكم، به‌ڵام باوه‌ڕكردن و نه‌كردنی من جیاوازییه‌كی نییه! "ئـــــــــه‌و" هه‌یه، زۆر بێ‌ڕه‌حمانه له هه‌موو چركه‌كانمدا دووپات ده‌بێته‌وه و من ناتوانم ئه‌و بــــــــــوونه باوه‌ر نه‌كه‌م! به‌س ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم خۆی له به‌ر ڕاده‌گرم، ئاسان نییه، خواكان خۆیان ده‌زانن، ئاسان نییه و من هه‌موو هه‌وڵی خۆم داوه تا ئێستا. ئاخر مه‌گه مرۆڤێكی بچووكی وه‌ک من چه‌نده به‌رگه ده‌گرێ؟ ده‌زانم ده‌شكێم و كۆڵ ده‌ده‌م و دره‌نگ یا زوو پڕ ده‌بم له " باوه‌ڕی" نه‌بوونی! كــــــــه‌ی؟ نازانم! ***** ئه‌وه‌ی كه "ده‌توانم" بیكه‌م هیچ نییه و ئه‌وی كه ده‌بێ و ده‌مه‌وێ " ناتوانم"! ***** ده‌ڵێ مرۆڤ هه‌موو شتێک له بیر ده‌كات! و من گومان له مرۆڤ بوونی خۆم ده‌كه‌م! ده‌ڵێ كات، تێپه‌ربوونی كات هه‌موو شتێک چاره ده‌كات! و من گومان له یه‌ک بوونی كات له لای خۆم و هه‌موو ئه‌وانی تر ده‌كه‌م! من قه‌راره چی له بیر بكه‌م؟ خۆم؟ تێپه‌ڕبوونی كات چی چاره ده‌كات؟ من؟ خۆم تێپه‌ڕ بم باشتر نییه؟ |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|