September 27, 2006
چوار ڕۆژ پێکه‌وه بوون دوای چوارده ساڵ دووری. یانی هه‌ر سێ ساڵ و نیو دووری، ڕۆژێک پێکه‌وه بوونی به‌رکه‌وت! ڕۆژێک پێش یهکدیتنهوه، وه‌ک سێبه‌رێکی سه‌ر لێشێواو هاتوون و چوون، قسه کردن، نوقم بوون و بێده‌نگی هیچ هیچ له نائارامییه‌کانی ناخ و ترس و دڵه کووته‌کانی که‌م نه‌کرده‌وه و یه‌ک ڕۆژ وه‌پاش که‌وتنی ئه‌و دیداره، جگه له پڕمه‌ی گریانێکی له‌ناکاو و ماندوویه‌تییه‌کی بێتام هیچی به‌دواوه نه‌بوو. شوێنی چوارده ساڵ دووری، چوارده ساڵ جگه له " من باشم ئه‌ی تۆ چۆنی" هیچ نه‌گووتن، چوارده ساڵ یه‌کتر له باوه‌ش نه‌گرتن و چوارده ساڵ له خه‌یاڵی خۆتدا ده‌گه‌ڵ شتێک ژیان که ئیتر هیچی له ڕاستی ناچێت، ته‌نیا ڕۆژێک پێش یه‌کگرتنه‌وه خۆ ده‌رده‌خات و ترسی دووربوونه‌وه و دابڕان، ته‌نیا کاتی له ئامێزگرتنه که به‌رۆکت به‌رده‌دات، ئه‌گه به‌ری بدات ... دووری زمانی دواندن ده‌گۆڕێت. ئه‌وم له‌و چه‌ند ڕۆژ و شه‌وی وا خێرا تێپه‌ڕین بۆ ده‌رکه‌وت. دووری شت جوانتر ده‌کات، جوانتر له‌وه‌ی که هه‌یه و جوانی زۆر شت حه‌شار ده‌دات. دووری زمانی ده‌ست و په‌نجه‌کان، ڕوانینه‌کان، ڕه‌نگی چاو و بزه‌ی سه‌ر لێو له بیرده‌باته‌وه. دووری پڕت ده‌کات له ترس، له سه‌ر لێشێواوی، ئه‌و کاته‌ی نه شوێنی خۆت ده‌زانی و نه ده‌زانی ئه‌وت له کوێ هه‌یه. ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌و ده‌هات من ئارامم نه‌بوو. هه‌ڵده‌ستام. دادهنیشتمهوه. ڕاده‌کشام. هه‌ڵده‌ستامه‌وه. له پشت شووشه خۆڵاوییه‌کانی ئه‌م ژووره‌وه هه‌زار جار ئه‌وبه‌ر ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌که‌م گه‌ز کرد. ئوتومبیلهکانم ژمارد. ئه‌وم ده‌هێنایه به‌رچاوی خۆم و خۆم لێ گێل ده‌کرده‌وه... به ته‌نیا چه‌ند چرکه له باوه‌ش گرتنی، هه‌زار هه‌ستی ونبووی بێ سه‌رشوێن، دووباره زیندوو بوونه‌وه. دوای چوارده ساڵ دووری، بێده‌نگی خۆی پڕه له قسه. خۆم گرمۆڵه ده‌که‌م و له باوه‌شیدا ون ده‌بم. گۆنای من سنگی ئه‌و ته‌ڕ ده‌کات و گه‌رمای هه‌ناسه‌کانی ئه‌و سه‌هۆڵبه‌ندانی ترسه‌کانم، ئارام ئارام، ده‌توێنێته‌وه. نه هه‌وڵ ده‌ده‌م هیچم وه‌بیر بێته‌وه و نه گرنگه ئه‌و چرکه‌یه چه‌ند ده‌خایه‌نێت. خۆم له باوه‌شیدا گرمۆله ده‌که‌م و بیرده‌که‌مه‌وه چ خۆش، من هێشتا له باوه‌شیدا جێگه‌م ده‌بێته‌وه! ئه‌و باسی خۆی ده‌کات و من چیرۆکی کۆن و تازه‌کانی هه‌موو ئه‌و ساڵانهمی بۆ ده‌گێرمه‌وه. هه‌نده شت به نه‌گووتراوی ده‌هێڵمه‌وه. بـــــــۆ؟ نازانم. گرنگ نییه. ئێستا زۆرتر سه‌رنج ده‌ده‌مه شێوه‌ی پێکه‌نینه‌کانی. یان ڕوانینی کاتێ له بیردایه. سه‌رنج ده‌ده‌م چۆن کاتی قسه کردن به سه‌ر په‌نجه‌کانی، بۆشایی به‌رامبه‌ری،خه‌ت خه‌تی ده‌کات و چۆن له ناکاو قاقا پێده‌که‌نیت و چه‌ن زوو فرمێسکه‌کانی دێنه خوار ... چوار ڕۆژ پێکه‌وه بوون دوای چارده ساڵ دووری، ئه‌وه‌نده که‌مه تاسه‌ت ناشکێنێت، به‌شی ئه‌وه‌نده به‌ڵام ده‌کات هه‌نگاوێک له دڵته‌نگییه‌کانت دوورت کاته‌وه. چوار ڕۆژ پێکه‌وه بوون به‌شی پێکه‌وه پێکه‌نین، پێکه‌وه گریان ده‌کات. به‌ش ده‌کات تا شه‌وانه چراکه‌تان که کوژانده‌وه ده‌ست بکه‌ن به قسه کردن و تا به‌ره به‌ری به‌یانی سه‌ر به هه‌موو که‌لێن و قوژبنه‌کانی زه‌یندا بکه‌ن و تۆزی سه‌ر قسه نه‌گۆتراوه‌کان بته‌کێنن. به‌ش ده‌کات جلی یه‌کتری تاقی که‌نه‌وه و به هه‌موو شتێک، که ده‌توانێ شتێکی واش نه‌بێت قاقا پێبکه‌نن، به‌ش ده‌کات تا به‌یانییه‌کی زوو یا سه‌ر له ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ دانیشن و لاپه‌ڕه زه‌رد ههڵگهراوهکانی بیره‌وه‌رییه‌کانتان هه‌ڵده‌نه‌وه و بۆ دڵته‌نگییه‌کانی خۆتان و یه‌کتری بگرین ... به چوار ڕۆژ پێکه‌وه بوون بۆشاییه‌کانی چارده ساڵ دووری قه‌ت پڕ نابێته‌وه. تازه بۆت ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و بۆشاییه قووڵتر و گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که پێت وابوو. دوای چارده ساڵ دووری، چوار ڕۆژ پێکه‌وه بوون نه زۆره نه به‌س، به‌ڵام به‌شی ئه‌وه‌ی کرد من وه‌بیرم بێته‌وه پێکه‌وه بوون ده‌توانێ چۆن بێت!
September 26, 2006
چێشتی مجێو‌ر: - بۆی نووسیوم "لهیلهكهی بێ مه‌یله‌كه‌م" ده‌ترسم ئه‌و سه‌فه‌رت هه‌رچی خۆشه‌ویستی و ئه‌وینی نیشتمانه له دڵتا بیمرێنێت. بۆی ده‌نووسم هاوڕێم ئه‌وینی دوارودوور و ئه‌شقی ئه‌فلاتوونی ده‌ردی كه‌س ده‌رمان ناكات. گرنگ ئه‌وه‌یه له نزیكه‌وه بیبینم و هه‌ر خۆشم بوێت ... هه‌ر خۆشم ده‌وێت! - بۆی نووسیوم باوه‌ڕ ناكه‌م بگه‌ی له ژێر بارانی پایزی ئه‌م ساڵ پیاسه‌یه‌ک به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین. به ته‌مام بۆی بنووسم دڵته‌نگی ئه‌و ئێواره سارد و هه‌وراوییه بووم كه به حه‌وشی زانكۆدا ده‌ڕۆیشتین و دواتر چووینه قه‌راخ ئاوه مه‌نده ناوچاوان گرژهكه و وێنه‌مان گرت ... ئای وێنه‌مان گرت ... نا گیانا، بارانی پایزی ئه‌م ساڵ ته‌ڕم ناكات، گه‌ڵا وه‌ریوه‌كانی له ژێر پام خش خش ورد نابن، زه‌رد و سوور و ناره‌نجی گه‌لاكان ڕۆژه خۆڵه مێشیهكان ڕه‌نگ ناكه‌ن ... به‌ڵام گوڵم به ده‌ستی پڕ ده‌گه‌ڕێمه‌وه. قه‌راری ئێمه پایزی ساڵی داهاتوو، پیاسه‌یه‌ک له ژێر یه‌كه‌م باران ساڵ. ده‌گه‌ڵی؟ - بۆی نووسیوم ڕۆنیا ده‌ڵێ "له‌یلا"، خۆی نازانێ، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و ڕۆژه هه‌ر ده‌ڕۆیشتم و بزه‌م ده‌هاته سه‌ر لێـــــو، ده‌بێ حاڵی كاک مام "عهتاواللهو ا‌لدین" چۆن بێ؟ - بـــــــــۆی نووسیوم " تكایه مه‌چۆ بۆ كه‌ركووک!" بۆی ده‌نووسم هه‌ر جار من چووم بۆ ئه‌وێ، بۆ به‌یانییه‌كه‌ی ته‌قینه‌وه بووه. بڵێی فووی دۆعای كێ بێ وا ده‌وره‌ی داوم و ده‌مپارێزێت! ؟ یان باشتره بڵێم ته‌ح له‌و قه‌ده‌مه ڕه‌شه‌ی! - بۆی نووسیوم " كه بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه، ده‌كه‌ومه بیری دوا دیداری شازده بچكۆله و ماره‌كه، بڵێێ هۆیه‌كی هه‌بێت؟" به ته‌ما نیم وڵامی نامه‌كه‌ی بده‌مه‌وه، به‌ڵام خۆم بیرده‌كه‌مه‌وه ماره‌كانی ئێره ڕوحم به خه‌ڵكی ئه‌ستێره‌كانی تریش ناكه‌ن! - پێی ده‌ڵێم هه‌ر كه‌س به پێی پێوانه‌كانی خۆی هه‌ڵسه‌نگێنه. پێێ ده‌ڵێم ئه‌گه كه‌سانێک به‌م دڕک و داڵه‌ی ڕۆژانه له ڕوحیان ڕۆ ده‌چێت ڕاهاتوون، به‌و مانایه نییه هه‌موو ده‌بێ ئه‌وها بن... - ژنه. وه‌كیله. خۆی گوتی له " هه‌موو بواره‌كانی یاسادا" شاره‌زایه. فه‌رمووی، پیاو كه ده‌ڕۆن دوو ژن دێنن، تاوانی ژن خۆیه‌تی. خواردن ساز ناكات، مێرده‌كه‌ی پێی ده‌ڵێ لیوانیكم ئاو بۆ بێنه، ژنه ده‌ڵێ خۆت بۆ نایهێنی! پیاویش ناچار ده‌چن ژنی دووهه‌م دێنن، ئه‌ی چی بكه‌ن! -ماوه‌یه‌كه، هه‌موو ڕۆژێ، ڕۆژێ چه‌ند جار به خۆم ده‌ڵێم " خه‌تای سواران نه‌بوو، پێش سواره‌كانمان قورس و ناوه‌ستان" ... - ماوه‌یه‌ک پێش خانمێكی چالاک له بواری مافی مرۆڤ گوتی " من ئه‌و پیاوه‌ی زنجیر له مل بكات هه‌ر به پیاو نازانم ..." ئه‌و باسی فه‌حس كردنی ده‌كرد تا له "پیاو بوونی ئه‌و جۆره كه‌سانه" دڵنیا بێت. من هێشتا حه‌یرانی ئه‌وه‌م بزانم چۆن فه‌حسیان ده‌كات! مه‌گه كاک به‌ختیار كه‌ره‌م بكات و دوایی بۆمان بگێرێته‌وه! - چییه بابم خۆ بنی له ئاوێ دا نییه! ******* پ.س: ئێ، گۆیا ئه‌وه سوفته نییه، سوتفه‌یه!
September 24, 2006
كوردهواری ئه‌ی وڵاته جوانه‌كه‌م (3) له‌فه له‌ف مه‌له‌ف **** له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به زمانی شیرینی کوردی: سه‌قافه‌ت سهقهف مسه‌قه‌ف! *** ایستقاله ایستغلال *** ایلغا سوفته قرتاسی حربی عاله‌می حیوار سلعه و ...
September 19, 2006
ژیان شتێكی سه‌یره. هه‌ندێ جار باوه‌ڕ ده‌كه‌م سه‌ربه‌خۆم و خۆم چوارچێوه‌كانی ژیانی خۆمم هه‌ڵبژاردووه و زۆر جار ده‌بینم ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژارده‌كانی خۆشم به شێوه‌یه‌ک به سه‌رمدا سه‌پاندراون. ئه‌وه هه‌ر چیرۆكی منه؟ نازانم. گرنگ نییه، گرنگ ئه‌و ساته ئه‌وه‌یه من گومانم له سه‌ربه‌ست بوون له ژیاندا كردووه و ئه وگومانه وه‌ك خۆره له ته‌نیاییه‌كانی ئه‌م ڕۆژانه‌مدا ڕوحم كون كون ده‌كات. كه لێم ده‌پرسێ ڕاهاتووم یا نا، له وڵامدانه‌وه نامێنمه‌وه. نا! ڕانه‌هاتووم. ڕۆژه‌كان هه‌روا گه‌رمن و وه‌ک شتێک زوو ده‌ست پێده‌كه‌ن و دره‌نگ ته‌واو ده‌بن! زۆر شت كه گۆیا لێره ئاساییه، من پێی توڕه ده‌بم و قوتدانه‌وه‌ی ئه‌و توڕه‌ییانه ماندووم ده‌كات. "من" بوون "لێره" ئاسان نییه و ژن بوون یانی به‌رده‌وام شكاننه‌وه. دڵ‌پڕ بوون. دڵته‌نگی. جه‌سته لێره لێت ده‌بێته زیندان و كه‌م نین ئه‌وانه‌ی به مافی خۆیان ده‌زانن به وشه‌ی وشک و تاڵ په‌لامارت بكه‌نه سه‌ر. هیچ فه‌رق ناكات تۆ چیت ده‌وێ یا ناته‌وێ. گرنگ نییه تۆ كێی یان چی ده‌كه‌ی یان چۆن ده‌ڕۆی. تۆ هه‌ی تا ئه‌وان به ڕوانین، به قسه و به هه‌ڵسوكه‌وتیان ئازارت بده‌ن. هه‌ر ئه‌وانن كه پێوانه‌كانیان دارشتووه و هه‌ر ئه‌وانن سنووره‌كه‌ت بۆ دیاری ده‌كه‌ن. پێم ده‌ڵێ تكایه توڕه مه‌به و پێم ناڵێت به‌ڵام چۆن به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو په‌لاماره بگرم. لێی ده‌پرسم تۆ توڕه نابیت قه‌ت؟ ده‌ڵێ" چی ده‌كه‌ی، هه‌ر ئه‌وه‌یه ... كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ..." و من توڕه‌تر ده‌بم. توڕه كه ژن ته‌نانه‌ت خۆشی خۆی به "كۆمه‌ڵگه" دانانێت تا له دارشتنه‌وه‌ی پێوانه‌كان و چوارچێوه‌كان ده‌ورێكی هه‌بێت. و ڕازییه به‌و به‌رده‌وام شكاننه‌وه. ده‌نگ ئه‌گه بكه‌م هه‌ر منم كه "خراپم" و هه‌ر منم كه "بێ شه‌رمم"، ده‌نگ ئه‌گه نه‌كه‌م ئاخر ئه‌ی پێم ناڵێی چۆن بتوانم ڕێز له كه‌رامه‌تی ئینسانی خۆم بگرم؟ ئه‌م "ڕاستییه‌ی كۆمه‌ڵگه" كه لێم بۆت به ئایه‌ت و وادیاره له گۆڕین نایه‌ت، بۆته كۆت له ملمدا و له ناو بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سكی داخراو، هه‌ڵمده‌سووڕێنێت. ماندووم! ****** شه‌وه‌كان فێنكترن ئێستا. ئاسمانه‌كه‌ی به‌ڵام هه‌روا ڕووته. ژووره‌كه‌م ده‌گه‌ڵ دونیایه‌ک مێرووله و یه‌كدانه مارمێلكه‌ی هاروهاج به‌ش كردووه. چه‌ند سه‌فه‌رم كردووه و چه‌ند سه‌فه‌ری دیم له پێشه. دوای هه‌ر سه‌فه‌ر و ههردیتنێک، هه‌نگاوێک له خۆم نزیكتر و چه‌ند هه‌نگاو له ئاواته‌كانم دوور ده‌بمه‌وه. لێره ئاواته‌كان بچو‌وكیش بن هه‌ر دوور ده‌نوێنن... زۆر دوور! ده‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی تازه ئاشنا بووم. كچێكی كه‌ركووكی، چه‌ندانه‌ی هه‌له‌بجه‌یی. هه‌ر كه‌س به شێوه‌یه‌ک، به‌ڵام هه‌موو دڵیان پڕه. سروشت خه‌ڵكی هه‌له‌بجه‌یه. كه بیستی ده‌چم بۆ شاره‌كه‌ی گوتی به كۆڵانهکانیدا بڕو. ڕۆیشتم. به كۆڵانه‌كانیدا گه‌ڕام. به سه‌ر زبل و زاری شه‌قامه‌كانیدا هه‌نگاوم هه‌ڵگرت. له ڕوانینی به‌تاڵی كوڕه چاوشینه‌كانی شار و جێ پێی پیری له سه‌ر ڕووخساری كچه گه‌نجه‌كانی سه‌رم سووڕما. كه له قه‌برستانه ئاوه‌دانه‌كه و شاره وێرانه‌كه‌ی تێپه‌ڕیم بیرم كرده‌وه خه‌لكی ئه‌و شاره ئاواته‌كانیان له كام گۆڕی به كۆمه‌ڵدا ناشتووه؟ سێبه‌ری ته‌نكه خه‌مێک له چاوه‌كانی كیژێكی سێ چوار ساڵانه كه به خاك و خۆڵی به‌رده‌رگای ماڵه نیوه وێرانه‌كه‌یان كایه ده‌كات هه‌ستێكی تاڵت تێدا زیندوو ده‌كاته‌وه. كه بیر له هه‌له‌بجه ده‌كه‌مه‌وه هه‌رچی شه‌رمه‌زارییه له دروونما ده‌ڕشێته‌وه. ****** مامۆستا عه‌تا ده‌ڵێ تۆ نیوه به‌تاڵه‌كه ده‌بینی. چاو له نیوه پڕه‌كه بۆ ناكه‌ی! ئه‌گه توانیبام ده‌مكرد! ناتوانم. ئه‌وه‌ی ده‌یبینم ئه‌وه نییه كه بیستبووم. ئه‌وه نییه كه بۆیان باس كردبووم. هه‌ست ده‌كه‌م هێشتاش لێره دابی به كه‌م ڕازی بوون باوه. بۆ ده‌بێ خه‌ڵک به كه‌م ڕازی بن؟. كه‌متر خه‌می ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده ئاشكرایه بۆ حاشا نابێت. ئاسه‌واری شه‌ڕی براكوژی ئه‌وه‌نده زه‌قه ناتوانی نه‌یبینی. كه‌متر خه‌می خه‌ڵک خۆشیان ڕوونه. چاوه‌ڕوانییه‌كان له "حكومه‌ت" ، به ڕای من، زۆر نین به‌ڵام پشت گوێ خستنی ئه‌ركی خۆیان وه‌ک هاوولاتی هاوار ده‌كات! ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵک باسی مافه‌كان ده‌كه‌ن، باسی ئه‌ركه‌كان و به‌رپرسیایه‌تی خۆیان ناكه‌ن... زۆر شت بۆ من نامۆیه. ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵه كوردییه‌كان ده‌بیندرێ جیاوازی زۆره ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به چاو خۆت له شار و شارۆچكه‌كان ده‌یبینی. ده‌کرێ باسی ئه‌ركی مێدیای كوردی بكرێت... پرسیار ئه‌وه‌یه باس له سه‌ر ئه‌م شتانه كردن ئه‌ركی كێیه؟
September 4, 2006
کورده‌واری ئه‌ی وڵاته جوانه‌که‌م (2) نوکهیهکت بۆ ده‌که‌م له لای خۆت خزنی بکه!* *لێره وا ده‌ڵێن، هه‌ر که‌س بزانێ ئه‌وه یانی چی میوانی ده‌که‌م، یان به مۆته یان دۆندرمه! سه‌را: هه‌ر له ونبوونهكانمدا بوو ئێواره دره‌نگانێک، "سه‌را"م دیته‌وه. مه‌یدانێكی قه‌ره‌باڵغ، شپرز، وه‌ک كۆڕێكی گه‌وره‌ی پیاوانه ده‌هاته به‌رچاو. تا چاو بڕده‌كات پیاوی به‌ته‌مه‌ن و كوڕی گه‌نجی لێیه. ڕه‌نگه تاقه لۆقه داپیره‌یه‌كی چارشێوبه‌سه‌ر ببینی كه خه‌ریكی كڕینی میوه یا "چرهساته". ئیداره‌ی داد له‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه‌یه. خۆڵاوی و چۆڵ دیاره. هێشتا لێی نزیک نه‌بوومه‌ته‌وه. چه‌ند دانه "مـــرور"، ئاگایان له هاتوچۆی ئوتومبیلهكانه. كتێبفرۆشه‌كان، كتێبه‌كانیان له ده‌وری مه‌یدانه‌كه هه‌ڵچنیوه. له لای دانه دانه‌یان چركه‌یه‌ک ده‌مێنمه‌وه. ئه‌و كتێبانه‌ی سه‌رنجم ڕاده‌کێشن، هه‌ڵده‌گرم، قه‌یمه‌تیان ده‌پرسم و خێرا پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م فرۆشیان چه‌نده، كێ چی ده‌كرێت و كام كتێب زۆر ده‌فرۆشترێت. یه‌كیان له‌وان كوڕێكی گه‌نجه. ده‌ڵێ كتێبی سه‌باره‌ت به "سێكس و زانیاری" فرۆشی زۆره. ئه‌مجاره‌یان چه‌ند دانه له‌و جۆره كتێبانه هه‌ڵده‌گرم و چاوێک له نووسراوه‌كانی ده‌كه‌م. وه‌بیر قسه‌كه‌ی به‌ختیار ده‌كه‌ومه‌وه كه ده‌یگوت زۆر باشه كتێبی ئه‌وهامان هه‌بێت، به‌س مه‌ترسییه‌كه ئه‌وه‌یه هیچكه‌س نووسه‌ر یان وه‌رگێره‌که ناناسێ و سه‌رچاوه‌ی كتێبه‌كان نازانێ. بۆیه ناتوانین له ڕاست و درووستی و زانستی بوونی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌که دڵنیا بین. چه‌ند كتێبی تر سه‌رنجم ڕاده‌کێشن. سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی داریوش و معین كراوه به كتێب و كوڕه‌كه گوتی ده‌فرۆشرێت. ڕۆمانی ڕۆمانسی زۆره و فرۆشی باشه. مامۆستا په‌شێو سه‌رجه‌م شێعره‌كانی و كۆمه‌ڵێک شێعری بڵاونه‌كراوه‌ی له دوو به‌رگدا چاپ كردۆته‌وه. له قه‌یمه‌تیان ده‌پرسم. هه‌ر دووكیان به 1500 دینار، كتێبی "ئه‌مشه‌و یادی عه‌شق ده‌كه‌م" له ته‌نیشتی كتێبه‌كانی په‌شێوه، قه‌یمه‌ت: 2000 دینار. ده‌ڵێ ئه‌م ڕۆمانه باشتر ده‌فرۆشترێت. مۆسیقا: له زۆربه‌ی شوێنه‌كان و شه‌قامه‌كان ده‌نگی مۆسیقا دێت. وه‌ک شتێک حه‌زی مۆسیقا لێره له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا قه‌تیس ماوه‌ته‌وه. بۆ نموونه له زۆر شوێن گۆرانی "صبحت بخیر عزیزم"ی معین و گۆرانییه كۆنه‌كانی زیاد ئه‌سعه‌د ده‌بیسترێن. كۆڕه گه‌نجه‌كان به قه‌ولی مامۆستا عه‌تا، كۆڵیان داوه. هه‌موو شتێكیان ده‌وێت به‌ڵام نه‌ک به خۆماندوو كردن. له ڕێكخراوه‌ی لاوان كه كه‌میش نین، زۆر كه‌م به‌شدار یان چالاک ده‌بن. هه‌ندێ ڕێكخراوه، له‌وان ڕێكخراوه‌ی گه‌شه پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت پرۆژه‌یه‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان و گه‌نجان هانبدات له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن و هه‌وڵبده‌ن له دیاری كردنی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌وریان هه‌بێت. كچه‌كان، نازانم بڵێم چی. خۆم كه ده‌بینم و ئه‌وان كه ده‌بینم وه‌بیرم دێته‌وه من چ بێڕه‌نگ و خۆڵاوی ده‌گه‌ڕێم. له ده‌رێ كه ده‌یان بینی نازانی له میوانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان به‌ڕێوه‌ن بۆ شاییه‌ک، زه‌ماوه‌ندێک. با ئه‌وه‌ش بڵێم لێره هێشتا ڕێژه‌ی خوێندنه‌وه و سه‌ردانی كتێبخانه‌ی گشتی كردن له ناو كوڕاندا زۆرتره تا كچان. من ئاماری سێ مانگی ڕابردووم كه چاو لێ كرد شه‌ست تا هه‌فتا له سه‌دی ئه‌وانه‌ی كتێب قه‌رز ده‌كه‌ن یان له‌وێ داده‌نیشن كتێب بخوێننه‌وه، كوڕانن. زمان: شوێنی فێركردنی زمانی ئینگلیزی یه‌کجار زۆره. بۆ منداڵان و گه‌وره‌سالان. دیسان به‌ختیار بوو ده‌یگووت ئیتر له ناو گه‌نجه‌كان زۆر كه‌من ئه‌وانی عه‌ره‌بی بزانن یان حه‌ز بكه‌ن فێری بن. یه‌ک دوو شوێنی فێركردن زمانی فه‌رانسی خه‌ریكه ده‌كرێته‌وه. زۆر كه‌سیش له كۆرسه‌كانی فێربوونی زمانی فارسی به‌شداری ده‌كه‌ن. كتێبخانه‌ی گشتی: یه‌كه‌مجار كه ده‌گه‌ڵ سۆران چووم، گه‌وره‌یی و جوانی بیناكه زۆری سه‌رنج ڕاكێشام. به‌شی كوردی، فارسی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌شێكی منداڵان. جاره‌كانی تر كه چووم به‌شه جۆربه جۆره‌كانم بینی و بۆ دیتنی ئاماری خوێنه‌ران چه‌ند ساعه‌تێک له‌وێ مامه‌وه، سه‌رم سووڕما. له به‌شی ڕاپۆرت پێنج كه‌سی لێ بوو، من نه‌مزانی ئیشیان چییه. نزیک دوو ساعه‌تێک له‌و ژووره بووم، دوودانه له‌و پێنج دانه سه‌رقاڵی دیتنه‌وه‌ی كه‌سێک بوون بچێ نان و كهبابیان بۆ بێنێته‌وه، سه‌عات تازه ده و نیوی به‌یانی بوو! چابوو شكوووووور عه‌به ناوێک په‌یدا بوو ئه‌م كاره بكات. دوودانه‌ی تر باسی من و قژی منیان ده‌كرد، نازانم پێیان وابوو كوردی نازانم یان دڵنیا بوون گوێم گرانه و نابیستم. یه‌كیان كه چووبوو ڕاپۆرته‌كان بۆ من بێنێت، هه‌ر هاته‌وه گوتی: "زه‌حمه‌ت نه‌بێ كه‌مێک خێرا به، له سه‌ر ڕۆیشتنم!" ئه‌وه ته‌نیا نموونه‌یه‌كی بچووک بوو. ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی له به‌شی كتێبه كوردییه‌كان بوون به گیانی خۆم به زۆری وڵامی پرسیاریان ده‌داوه، وه‌ک بڵێی من له‌وێ كاتم گرتوون. یان هێشتا نه‌یانزانیوه ئه‌وه ئیشی ئه‌وانه و ده‌بێ وڵام بده‌نه‌وه. له هیچكام له به‌شه‌كان نه‌مدی به كۆمپیوته‌ر ئیش بكه‌ن. هه‌ینی: سه‌یره، دڵته‌نگی ڕۆژانی هه‌ینی هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه! |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|