August 29, 2007
نووسه‌ر و ڕوناكبیر. چالاكی كۆمه‌لایه‌تی و ڕوناكبیر. ڕۆژنامه‌وان و ڕوناكبیر. مامۆستا و ڕوناكبیر. سیاسی و ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر ... ڕوناكبیر. خۆزگه واده‌بوو له ڕووی هه‌رشتێک سه‌دجارت نووسیباوه و له ماناكه‌ی تێده‌گه‌یشتی. خۆزگه واده‌بوو سه‌دجارت وشه‌یه‌ک دووپات ده‌كرده‌وه و له زانینی ماناكه‌ی دڵنیا ده‌بووی. ده‌رده ڕوناكبیر داوێنی هه‌موو لایه‌كی گرتۆته‌وه و داخی گرانم كه‌سێک له ناو ئه‌و كاروانه دوور و درێژه‌دا په‌یدا نه‌بوو كه‌مێک خۆی ماندوو بكات و له مانای ڕوناكبیر ورد بێته‌وه. كه ئه‌م وشه زل و زه‌به‌حه وا هه‌مووكه‌سی شێت و شه‌یدای خۆی كردووه و قه‌ت كه‌سیان له بیری ناچێت له ته‌نیشت ناوی خۆی بینووسێته‌وه، له كوێرا هاتووه. ناوه‌ڕۆكی چییه؟ به كێ ده‌ڵێن ڕوناكبیر؟ ئه‌ركی ڕوناكبیر چییه؟ بوونیان به چی گرێدراوه؟ پێناسه‌ی ڕوناكبیری چییه؟ چاوبگێری ده‌بینی كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه نوقڵ و نه‌باتی ڕوناكبیر بوون و ڕوناكبیری بڵاوده‌كرێته‌وه به‌ڵام ئاخ بۆ نووسراوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ و به توانا كه به ده‌ست و په‌نجه ناسک و جوانه‌كانی ئه‌و ڕوناكبیرانه نووسرابێت كه گـێــژۆڵه‌یه‌كی وه‌ک من ڕوون كه‌نه‌وه ئه‌و ڕوناكبیر ڕوناكبیره كه هه‌را و هاواری گوێ كه‌ڕ ده‌كات یانی چی! ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر. ڕوناكبیر.ڕوناكبیر. ڕوناكبیر. ڕوناكبیر. ... ... ... ڕوناكبیر؟!
August 26, 2007
The woman I know is not the gal you see له پڕ پێت وایه كه ده‌ته‌وێ بنووسی و ده‌شزانی ئه‌وه‌ی له مێشكت دایه قه‌ت نایه‌ته گوتن. ڕه‌نگه زۆریش فه‌رق نه‌كات. هه‌را و هه‌ڵای ڕۆژانی ژیان تۆ ده‌گه‌ڵ خۆیان ده‌بن و ده‌ڕون و بیرده‌كه‌یه‌وه چۆنه ده‌توانی له ناو ئه‌و هه‌موو به‌تاڵییه‌دا ون بیت؟ هه‌میشه وایه حه‌زت له قسه كردنه و كه‌س نییه قسه‌ی ده‌گه‌ڵ بكه‌ی و ته‌نیا له كاتێكی وا دایه بیر له قسه‌كه‌ی تریفه ده‌كه‌یه‌وه كه گوتی " تۆ زۆر باسی ته‌نیایی ده‌كه‌ی!" ڕۆژی دواتر ته‌واوی ڕێ له ناو قه‌تاردا بیرم ده‌كرده‌وه بڵێی خه‌ڵكانی تریش وه‌ک من دوو تێگه‌یشتنی جیاوازیان له مانای "به ته‌نیا بوون" و "ته‌نیابوون" هه‌بێ یان ئه‌وان لێكدانه‌وه‌یه‌كی تریان هه‌یه! گرنگ نییه. لێكدانه‌وه‌كان به پێی تێگه‌یشتنه‌كانی تاكه و هه‌ر تاكه و ته‌جره‌به‌یه‌كی جیاوازی له شته‌كان ده‌بێت. ناوه‌كان له ناوه‌ڕۆكی ئه‌زمۆنه‌كان وه‌رده‌گیرێن، بۆیه ده‌کرێ دوو كه‌س دوو تێگه‌یشتنی جیاوازی له یه‌ک شت و هه‌مان شت هه‌بێت ... هه‌موو شته‌کان زۆر ئاسایین ئیتر . شان هه‌ڵخستنه‌وه و پێكه‌نین وه‌ک یه‌ک ئاسانن. ده‌ستم نه‌له‌رزی. نه ژانی هه‌بوو و نه په‌شیمانی و دڵه‌كووته‌ی به‌دواوه بوو. نه بزه‌یه‌کی كاڵ، نه هه‌ستێكی تایبه‌ت، یان تینی گه‌رمایه‌كی نه‌رم به ناو ده‌ماره‌كانما، هیچ. هیچیان! ئاسایی بوو. ئێ؟ نازانم. هه‌ر ئه‌و كات ده‌مزانی نه درێژه‌ی ده‌ده‌م و نه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه. یه‌ک چركه بوو. یه‌ک چركه بوو و ته‌واو. واده‌كه‌م. باشتره. ئه‌رێ باشتره به سه‌ر چوارخانه به‌تاڵه‌كاندا چی تر بازنه‌ده‌م. پڕیان ده‌كه‌مه‌وه، با ئه‌گه جارێک، وه‌ک دۆینێ شه‌و له جه‌نگه‌ی گۆرانی گوتنه‌كانی فایق و دوای پرسیاره‌كه‌ی كوبی، ئاوڕووم داوه و له ده‌نگێک گه‌ڕام كه گرێم بداته‌وه له بیره‌وه‌رییه‌ک، شتێک هه‌بێت وه‌ک داوێكی باریک تا زه‌نگییانه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی وا به خێرایی نازانم چی تێده‌په‌ڕن پێ بهۆنمه‌وه و ونیان نه‌كه‌م له كاڵی و كه‌می ده‌نگه‌كانی ئه‌و ڕۆژانه‌دا.
August 23, 2007
چه‌ند ڕۆژه بیرده‌كه‌مه‌وه و ده‌مه‌وێ بزانم به‌ڕاست قه‌زاوه‌تی ئه‌وانی تر له سه‌ر من چه‌نده به‌لامه‌وه گرنگه؟ ترس له قسه و باسی خه‌ڵكه سنووره‌كانی من دیاری ده‌كات؟ بۆم گرنگه ئه‌و و ئه‌و و ئه‌و و ... چۆن سه‌باره‌ت به من بیرده‌كه‌نه‌وه؟ بۆم گرنگه له قه‌واره دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وانی تردا بگونجێم؟ چه‌ند شه‌و پێش كه له‌و په‌ڕی ویستی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوێک به لاسارییه‌وه گوتم نا، ئه‌و نا گوتنه‌م له چی بوو؟ خۆ من ده‌مویست، خۆ من ده‌متوانی ئه‌ی بۆ گوتم نا و ڕۆیشتم و ئاوڕووم نه‌داوه؟ خۆ تاقی كردنه‌وه بوو؟ ویستم شتێک به خۆم بسه‌لمێنم؟ به‌ڵام ئاخر چی؟ كه چی بێت؟
August 12, 2007
ناوی كتێب:" شاری مۆسیقاره سپییه‌كان" نووسه‌ر: به‌ختیار عه‌لی چاپخانه‌ی ڕه‌نج - 2005 سه‌رجه‌م ئه‌و چیرۆک و ئه‌و ژماره كه‌مه له ڕۆمانی كوردی كه من دیومن كه‌م تا زۆر له سه‌ڕ بنه‌مایه‌کی هاوبه‌ش دامه‌زراون له‌وانه قاڵبێكی به‌رچاوی باوه‌ڕێکی سیاسی یان كوردایه‌تێكی "تۆخ"، حه‌زی ئێمه بۆ ڕه‌ش‌یا سپی دیتنی شته‌كان، ڕاست یا درۆ بوونی ڕووداوه‌كان یان شه‌ڕی جوانی و ناحه‌زی و بێگومان سه‌ركه‌وتنی جوانییه‌كان له كۆتاییدا به زه‌قی خۆیان ده‌نوێنن. ڕۆمانی "شاری مۆسیقاره سپییه‌كان" به‌ڵام جگه له‌وه‌ی بابه‌تێكی تایبه‌تی بۆ گێرانه‌وه هه‌ڵبژاردوو ڕوانگه‌یه‌كی تازه و تایبه‌ت و دارشتنێكی تازه و تایبه‌تیشی بۆ ئه‌م گێرانه‌وه هه‌یه. نووسه‌ر به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسایی نیشان ده‌دات سنووره‌كانی نێوان "پاكی و ناپاكی" و "ئه‌خلاق و بێ ئه‌خلاقی" و "جوانی و ناحه‌زی" چه‌ند به ئاسانی تێكه‌ڵ‌ده‌بن و قه‌واره دامه‌زراوه‌كان چه‌ند به ئاسانی تێکده‌ڕووخێن. به‌ختیار عه‌لی باوه‌ڕه‌كان و بایه‌خه‌كان ده‌باته ژێرپرسیار و به پێچه‌وانه‌ی دابی باو كه هه‌وڵێكی بێ بڕانه‌وه‌یه بۆ "وڵامی ئاماده له پێش خوێنه‌ر دانان"، شته‌كان ته‌نیا زه‌ق و زیندوو ده‌كاته‌وه و ماناكان ده‌پشكنێت و پرسیاری تازه ساز ده‌كات و لێ ده‌گه‌رێت خوێنه‌ر خۆی بڕیاری خۆی بدات. ڕۆمانی "شاری مۆسیقاره سپییه‌كان" چیرۆكی مێژوویه‌كه كه خۆمان تێیدا ده‌ژین به‌ڵام نایبینین و به ته‌نیشتیدا تێده‌په‌ڕین. به‌ختیار عه‌لی وه‌بیرمان دێنێته‌وه مرۆڤ بوون و مرۆڤایه‌تی قوڵتر و به‌ربڵاوتر له‌و قاڵبه كلیشه‌ییه ئێمه په‌سه‌ندمان كردووه. ده‌ستی چاره‌نووس قاره‌مانه‌كانی ڕۆمانه‌كه جه‌لاده‌تی كۆتر به‌ڵگه‌ی زیندووی ئه‌نفاڵ، دالیا سه‌راجه‌دین كچه كوردێكی له‌شفرۆشی عاشق، دوكتور مو‌سا بابه‌ک ئایدیالیستێكی پیر و سامیری بابلی ئه‌فسه‌رێكی دڕه‌نده‌ی سوپای دوژمن، له شارێکی تۆزاوی ، که له سه‌ر هیچ نه‌خشه‌یه‌ک په‌یدا نابێت ، تووشی یه‌ک ده‌كات. چیرۆكی هه‌ركام له‌وانه په‌رده له سه‌ر نه‌هێنییه‌کانی دونیایه‌کی پڕ له ترس، په‌شیمانی، په‌له‌قاژه‌ی تێگه‌یشتن، زیندوومانه‌وه و به‌رده‌وام بوون هه‌ڵده‌داته‌وه. جه‌ڵاده‌ت به ده‌ست بكوژه‌كه‌ی خۆی له مردن ڕزگاری ده‌بێت، كاروانێک - کۆمه‌ڵێک مرۆڤی بێگانه - دالیا - كه براكانی له سه‌ر خۆشویستنی كوڕێكی عه‌ره‌ب فڕێیانداوه‌ته ناو چالاوێكه‌وه تا بمرێت- له مردن ڕزگار ده‌كه‌ن، موسای بابه‌ک بۆ ڕزگاری دونیا باوه‌ڕی به پاراستنی جوانییه‌كان هه‌یه و سامیری بابلی دڵنیایه هیچ دادگایه‌ک ناتوانێ تاوانه زۆره‌كانی ئه‌و سزا بدات و بۆیه به گێرانه‌وه‌ی ڕاستی ڕووداوه‌كان بۆ قوربانییه‌كان ده‌یه‌وێ به سزای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بگات. بۆچوونه‌كان له سه‌ر عیداڵه‌ت، لێبووردن، ڕاستی و وجوانی و ئه‌خلاق زۆر سه‌ره‌نج ڕاكێشن و به‌شێكی هه‌ره جوانی ڕۆمانه‌كه‌ن. له‌وناوه‌دا قسه‌كانی قوربانییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه ده‌یان بیر و پرسیار له لای خوێنه‌ر ساز ده‌که‌ن. یه‌كێ له قوربانییه‌كان نه‌سرین غه‌بووره، ژنی پێشمه‌رگه‌یه‌ک كه سامیر بابلی و سه‌ربازه‌كانی ده‌ستدرێژیان لێ كردووه و مێرده‌كه‌شی هه‌ر به‌م هۆیه ته‌لاقی داوه‌و و ژنی تری هێناوه! نه‌سرین داوای كوشتنی سامیر ده‌كات." پێمگوت سه‌یدی بمكوژه و ئه‌تكممه‌كه، گوتم سه‌یدی مه‌عز بۆ خوا، مه‌عز بۆ پێغه‌مبه‌ر، مێرده‌كه‌م ده‌مكوژێت و منداڵه‌كانیشم هه‌تیوده‌كه‌ون ... سه‌یدی دوایی تا مردن پێم ده‌ڵێن ئه‌وه ئه‌و ژنه‌یه كه ئه‌وه‌نده عه‌ره‌ب سواری بوون لنگی بۆ جووت ناكرێت ..." - لاپه‌ره‌ی 428- ترسه‌كان و ئازاره‌كانی نه‌سرین غه‌فوور چه‌نده ساكار، چه‌نده جوان چه‌نده به هێز سه‌روژێری ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه كه "ناموس" به جه‌سته‌ی ژن ده‌به‌ستێته‌وه، ده‌خاته ڕوو. كه له شه‌ڕدا ژن له هه‌موو لایه‌ک و لایانێكه‌وه ده‌بێت به ئامرازێک و كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت و قوربانییه. حه‌لیم شێواز قوربانێكی تری ئه‌م شه‌ڕه‌یه، نیوه‌ی ده‌مووچاوی به ده‌ست سامیری بابلی له ناو چووه و شه‌ش ساڵه ده‌رگای ژوورێکی تاریكی له سه‌ر خۆی گاڵه‌داوه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به دوونیای ده‌ره‌وه نه‌ماو ، له دادگا و سه‌ر حوكمی کوشتنی سامیری بابلی ده‌ڵێت :"* من به ئێوه ده‌ڵێم، كوشتنی ئه‌م پیاوه چ ئاسووده‌گییه‌ک بۆ سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ده‌هێنێت؟ ها ... بۆ ئێوه ئاسووده ده‌بن گه‌ر بیكوژن؟ مردنی ئه‌م برینی چ یه‌كێک له ئێمه سارێژده‌كات؟ مردووی چ یه‌كێک له ئێمه زیندوو ده‌كاته‌وه؟ ئه‌وه‌ی ئێوه ناویده‌نێن عه‌داڵه‌ت، ئه‌وه‌ی ئێوه به ناوی خوداوه جێبه‌جێیده‌كه‌ن ته‌نیا تینوویێتی خۆتانه بۆ تۆڵه.*" - لاپه‌ره‌ی 518- ڕۆمانی "شاره مۆسیقاره سپییه‌كان" چیرۆكی ئه‌نفاله له زمانی ژنه كوردێكی له‌شفرۆشی عاشق و ئه‌فسه‌رێكی دڕه‌نده‌ی سوپای دوژمن و ... له زمانی تاوان لێكراوه‌كان و تاوانباره‌كانه‌وه. ئه‌م ڕۆمانه چیرۆكی ئه‌و بڕیارانه‌یه دوای نه‌مانی دیكتاتورییه‌كان ده‌بێت بدرێت، ئه‌و بڕیارانه‌ی له سه‌ر ڕاستییه‌كان و له جه‌نگه‌ی شه‌ڕ و دوای شه‌ڕ و بۆ سازكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات ده‌بێ بدرێت، ئه‌و بڕیارانه‌ی شوێنی ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر داهاتووی ئه‌م خاكه خوێناوییه داده‌نێت. ****** سوپاس بۆ چومان که ئه‌م کتێبه‌ی به دیاری پێدام
August 8, 2007
گوتی: "به‌و قورئانه‌ی گوێی له ده‌نگمه ..."
August 2, 2007
كه زانیت چیت ناوێت قه‌ت به‌و مانایه نییه كه ئیتر بزانی چیت ده‌وێت. ئه‌وه‌ی به دڵنیاییه‌وه ده‌زانم! ***** ئه‌مه‌یان ناوی ئایدایه. لێم ده‌پرسێ چی ده‌بێت مرۆڤ هه‌موو باوه‌ڕه‌كانی یه‌ک جێ و له ناكاو ون ده‌كات؟ ده‌ڵێ تۆ نازانی مرۆڤی بێ باوه‌ڕ پڕه له بۆشایی، ده‌ڵێ تۆ نازانی مرۆڤی بێ باوه‌ڕ پڕه له هیچ! دڵم نایه پێی بڵێم با ده‌زانم. دڵم نایه پێی بڵێم منیش دیواری باوه‌ڕه‌كانم كه ڕووخا وه‌ک بڵێی له بۆشاییه‌كی بێ بڕانه‌وه‌دا ڕۆده‌چووم ... ڕۆچووم! ***** هاتووه ڕووبه‌ڕووم دانیشتووه. ڕه‌نگی توڕه‌یی به هه‌موو ڕوخسارییه‌وه دیاره. قه‌تارێک جنێو ڕیز ده‌كات و ده‌ڵێ له پشت سه‌رم باسی كردووم و پێی گوتم "جنده‌یه!" پێكه‌نینم دێ. بیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌و چوار پیته چییه به‌ڕاست كه هه‌موو زه‌نده‌قیان لێی چووه! ده‌ڵێ ئه‌وه هات و سه‌گبابێک ویستی داوام بكات و ڕێک بچێته لای ئه‌و و به ته‌ما بێت پرسی پێ بكات! ده‌ڵێم ده‌ی تۆش به سه‌گبابێک كه به جێی ناسینی خۆت پرس به بێگانه ده‌كات ڕازی مه‌به! چاوه‌كانی خڕ ده‌بێت، به سه‌یره چاوم لێ ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌ی پرس به كێ بكات؟ !!! ***** قه‌ت بووه دوو ڕۆژ ده‌نگی خۆت نه‌بیستی؟ |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|