July 22, 2006
What we think, we become Buddha
July 21, 2006
هر دم از این باغ بری می‌رسد: وه‌ک بڵێی هۆی شه‌رمه‌ساری مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌م بێت، ئه‌وه هۆیه‌كی تریش: دامه‌زرانی حیزبی پێدۆفیله‌كان له وڵاتی هـۆله‌ند
July 18, 2006
I am a celebrity ده‌ڵێن نا، فه‌رموو كامتان تا ئێستا شێعرتان به سه‌ردا هه‌ڵگوتراوه؟ نا، نا هه‌ر حه‌ز ده‌كه‌م بزانم! جا با شته‌كه شێعر نه‌بێ و مێعر بێ. جا با كابرا ماعیر بێ. با مه‌رجه‌كانی ڕێنووسی كوردی له به‌رچاو نه‌گرتبێ، با هیچ كۆما و نوخته‌ی دانه‌نابێ. با ئینشا و ئیملاكه‌ی هه‌و نه‌بێ، با وه‌زن و قافیه‌كه‌ی ته‌قه‌ی بێ، قه‌ی ناكات. دڵنیام مه‌به‌ست ته‌نیا خزمه‌ت كردن به گه‌له چه‌وساوه‌كه‌مان بووه و دڵنیا بن به‌دوای ئه‌م جولانه‌وه شۆرشگێرانه كوردستان ئازاد ده‌بێ. ئه‌وه خه‌ت و ئه‌وه نیشان! ئێستا چوونكه له خۆ بایی بووم ( نه‌دیوبدیم ئیتر، كه‌س تا ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ک پێیدا هه‌ڵنه‌گوتووم، به قه‌ولی خۆیان، كمبود دارم!) مێعره‌كه لێره داده‌نێم. ئێوه به ڕووی خۆتان مه‌هێنن و هه‌ڵه و مه‌ڵه‌كانی "زیر سبیلی رد كنید!" با زیقه‌ی "هونه‌ری" ئه‌م به‌رێزه، له زیڕه نه‌كه‌وێ!!! ده‌قی ئه‌م به‌رهه‌مه ڕه‌نگیه، فه‌رموویانه: ته‌وار خانمی بن دیوار پڕ چقلوو دار خۆ به‌زل زان قسه خوار له ئاسمان وه‌ره خوار بزانه چ باسه له بن دیوار *** :))
July 16, 2006
ڕه‌گه‌زپه‌رستی ناو كوردان! دووبه‌ره‌كانی و چه‌ند به‌ره‌یی ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناو ئێمه نییه. ناوچه‌گه‌ری و شه‌ڕی شار و زاراوه‌كان له ناو كوردانیش، وه‌ک زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر، زۆر به‌رچاوه. ده‌گه‌ڵ په‌ری دۆینێ باسی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی ناو كورده‌كانمان ده‌كرد. ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له ناو ئێمه‌شد‌ا كه‌م نییه، به‌داخه‌وه به‌ڵام كه‌م كه‌س به بوونی ئه‌م دیارده ناشیرینه توڕه ده‌بێت یان توڕه‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت... ئه‌م به‌یانییه ئه‌م شێعره‌م که نازانم که‌ی و له کوێ گوتراوه و شاعیره‌که‌ی کێیه، بیركه‌وته‌وه. هه‌روا ...! When I born, I Black When I grow up, I Black When I go in Sun, I Black When I scared, I Black When I sick, I Black And when I die, I still black ... And you White fellow When you born, you pink When you grow up, you White When you go in Sun, you Red When you cold, you blue When you scared, you yellow When you sick, you Green And when you die, you Gray ?And you call me colored
July 13, 2006
Paradox ده‌مێكه ئیتر ناتوانم له سه‌ر خۆم بنووسم. یانی ده‌نووسم ها، به "من" ده‌ست پێ ده‌كه‌م و ده‌نووسم و ده‌نووسم و زۆری پێ ناچێت هه‌مووی ده‌سڕمه‌وه. له ناكاو سه‌رسوورماو ڕاده‌مێنم، بیرده‌كه‌مه‌وه باسی كام "من" ده‌كه‌م؟! باسی كام "من" ده‌توانم بكه‌م؟! بیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه كام "من"ه، ڕێک ئێستا، یه‌خه‌ی گرتووم و ده‌یه‌وێت قسه بكات! بیرده‌كه‌مه‌وه ده‌سته‌كانم، ئه‌و زه‌ینه ماندوویه‌م له كام "من" فه‌رمان وه‌رده‌گرێت. بیرده‌كه‌مه‌وه قه‌ت ده‌توانم له‌ت و په‌ته‌كانم كۆ كه‌مه‌وه و له شوێنێک، به شێوه‌یه‌ک له ته‌نیشت یه‌كتریان دانێمه‌وه؟ بیرده‌كه‌مه‌وه نامۆیی مه‌ودای له‌ته‌كانم تازه قه‌ت ده‌توانم له ناو به‌رم؟ یان نا، مه‌ودای نێوانیان كورت یا كاڵ كه‌مه‌وه؟ زۆر ده‌ترسم ونیان بكه‌م، له‌ته‌كانم ده‌ڵێم! زۆر ده‌ترسم یه‌كیان مان بگرێت، وه‌ک ئه‌و له‌ته‌م كه هه‌زار و چوارده ساڵه مانی گرتووه و له‌وێ گیرساوه‌ته‌وه و من جێیه‌كه‌یم به هه‌زار درۆی گه‌وره و بچووک بۆ خۆم پڕ كردۆته‌وه و هێشتاش هه‌ر هه‌ست به نه‌بوونی ده‌كه‌م. زۆر له‌ت له‌تم و هه‌ر له‌ته‌م هه‌زار سه‌ودای له سه‌ردایه! له‌تێكم ڕۆژه‌كان ده‌ژمێرێت كاتی ڕۆیشتن بگات. له‌تێكم ماندوو له هه‌رچی ڕۆیشتنه تاسه‌ی گیرسانه‌وه‌ی هه‌یه. له‌تێكم ده‌نووسێت و ئه‌وه‌ی تریان دڕ به دڕیان ده‌كات. له‌تێكم هه‌مووی تاسه‌یه و ئه‌وه‌ی تریان به‌تاڵ. له‌تێكم ئه‌وه‌نده ماندوویه وه‌ک بڵێی قه‌ت تازه له جێی خۆی ناجوولێته‌وه و له‌تێكم پڕه له هێز و وه‌ک بڵێی قه‌ت له ڕۆیشتن ناوه‌ستێ. له‌تێكم ڕیشه‌ی داكووتاوه و له‌تێكم وه‌ک تۆز، به هه‌ر نه‌رمه بایه‌ک به‌رز ده‌بێته‌وه و بزر ده‌بێت. له‌تێكم ده‌ڵێ به‌سه و له‌تێكم تامه‌زرۆی ئه‌زمۆنی تازه‌یه، له‌تێكم چركه‌كان ده‌ژیت و له‌تێكم له ژێر سێبه‌ری ساردی ساته سڕه‌كان لێده‌گه‌ڕێ هه‌موو شتێک تێپه‌ڕ بێ... هه‌مووی ئه‌وانه منم و من نیم! هه‌مووی ئه‌وانه ده‌ناسمه‌وه و ناناسمه‌وه. تێیاندا نوقم و لێیان دوورم... ...
July 9, 2006
جاران ئه‌و منی ده‌ویست تۆ شیرن و شیرن ئه‌و و منیش تۆ! ئێستا، شیرن تۆی ده‌وێ و من ئه‌و و ئه‌و شیرن و تۆش من! « سارا محمدی »
July 8, 2006
حاڵم باشه. هێشتا خه‌و ده‌بینم هه‌ورێک دێ و من تا وه‌رزی شین بوونه‌وه به‌ڕێ ده‌كا هاوین كه بێ، نازانم ده‌بم به چه‌ند ساڵ، ده‌نگێكی نامۆ به‌ڵام، به‌رده‌وام با‌نگم ده‌كا: "تۆ كه‌ی ده‌مری؟!" « سيد علی صالحی »
July 2, 2006
بیست ودوو ڕۆژ و چوار ساڵ له‌مه‌و پێش: لای من ئێواره بوو. گوڵپه‌ڕ هه‌نگاو به هه‌نگاو فێری ده‌كردم چۆن شتێکی كه نووسیومه بڵاو كه‌مه‌وه، لینک چۆن داده‌ندرێت و ڕه‌نگه‌كان چۆن ده‌گۆڕدرێن. دواتر، هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه، له چوارچێوه‌یه‌كی سپی و شین‌دا تاقه یه‌ک وشه‌م نووسی و دوگمه‌ی پابلیشم داگرت. دوایی كه ده‌ستم به نووسین به كێیبورد، كه‌مێک ڕاهات، ئه‌و‌م سڕییه‌وه و شتێكی ترم نووسی. چه‌ند ڕۆژ به ته‌نیایی خه‌ریک بووم، پرسیاره‌كانم جاروبار بۆ گوڵپه‌ر ده‌نارد، ئه‌ویش به تاقه‌ت، فێری ده‌كردم... ده ڕۆژ دواتر شتێكی ترم نووسی و دامنا و ڕۆژی دواتر و ڕۆژه‌كانی دواتریش ... بیست و دوو ڕۆژ و چوار ساڵ له‌م ئێواره‌یه تێپه‌ڕیوه. بیست ودوو ڕۆژ و چوار ساڵه، لێره به ده‌نگی به‌رز بیرده‌كه‌مه‌وه... **** بلاگنووسین ئه‌زمۆنێكی سه‌یر بووه بۆ من. نووسین نا، به‌ڵام به ئاشكرایی نووسین ته‌جره‌به‌یه‌كی تازه و نامۆ بوو. ته‌جره‌به‌ی ئه‌وه‌ی ناوی خۆت له ژێر بیره‌كان، ترسه‌كان و ویسته‌كانت بنووسی. ته‌جره‌به‌ی ئه‌وه‌ی باسی نه‌هێنی ترین بیره‌كانت بخه‌یه به‌ر چاو. له‌ت و په‌تی ڕۆحت لێره، له په‌نا یه‌كتر هه‌ڵچنی، له ته‌نیایی، له خۆشه‌ویستی، له دڵداری، له عاشق بوون، له دڵشكان و تاسه‌كانت بنووسی. ژن بوونت له ڕوانگه‌یه‌كی تر ته‌جره‌به بكه‌ی، مرۆڤ بوونت جۆرێكی تر بوێت. وێبلاگی من وه‌ک من دڵی ناسكه! جار هه‌یه له یه‌ک زیز یا توڕه ده‌بین. وێبلاگی من وه‌ک خۆم وایه. جار هه‌یه بێ هیچ هۆیه‌ک شاده، جار هه‌یه بێ هیچ هۆیه‌ک دڵته‌نگه. جارنا من پێده‌كه‌نم، وێبلاگه‌كه‌م به‌ڵام ده‌گری، هه‌ندێ جاریش ڕێک به پێچه‌وانه! وێبلاگ بۆ من، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، وه‌ک ئاوێنه‌یه‌کی لێهات. ئاوێنه‌یه‌ک كه به‌رامبه‌ری بتوانم له حاڵه‌ته كۆن و تازه‌كانی خۆم ورد ببمه‌وه و بزانم چه‌نده له خه‌ڵكانی تر ده‌چم یا ناچم. من نه ڕۆژنامه‌وانم، نه نووسه‌ر و نه هه‌ولیشم داوه لێكدانه‌وه‌ی سیاسی و فه‌لسه‌فیم له‌ر سه‌رشته‌كان هه‌بێت. ده‌نووسم تا جیاوازییه‌كانی ئه‌و جۆره‌ی كه هه‌م، ئه‌و جۆره‌ی حه‌زده‌كه‌م وا بم و ئه‌و جۆره‌ی خه‌ڵک پێیانوایه هه‌م، بۆ خۆمی ڕوون كه‌مه‌وه. من ده‌نووسم چونكه زۆر جار ناتوانم قسه بكه‌م! وێبلاگ بۆ من سه‌ره‌تای هه‌وڵدان بوو. هه‌و‌ڵدانی فێربوونی نووسین به كوردی، هه‌وڵدان بۆ كۆ كردنه‌وه و دارشتنه‌وه‌ی بیر ئاڵۆزه‌كانم، هه‌وڵدان بۆ جۆرێكی تر دیتنی شته‌كان، جۆرێكی تر دیتنه‌وه‌ی خۆم. یه‌كێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وێبلاگ كه منی بۆ لای خۆی ڕاكێشاو له لای خۆی ڕایگرت، نه‌بوونی یاسایه‌ک بوو كه چوارچێوه‌ت بۆ دامه‌زرێنێت و ده‌ست و باڵت ببه‌ستێته‌وه. قه‌ت تێنه‌گه‌یشتم بۆ ژن و پیاوی كورد ئه‌و ئازادییه پڕمانایه‌یان به لاوه گرنگ نه‌بوو و له‌و ده‌رفه‌ته بێ‌وێنه‌یه كه‌ڵكیان وه‌رنه‌گرت! وێبلاگ بۆ من سه‌ره‌تایه‌ک بوو تا بیره‌كانم، هه‌سته‌كانم له‌و چركه‌یه‌دا كه هه‌ن و ده‌نووسرێنه‌وه، خۆشبوێت و هه‌ر ئه‌و هه‌سته، وه‌ک هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بۆ نووسینیان، بۆ من به‌س بووه! وێبلاگ ده‌ربیجه‌یه‌كه خۆت به ده‌ست خۆت به‌ڕووی خه‌ڵكت كردۆته‌وه. هه‌ر كه‌س ده‌توانێ، ئه‌گه حه‌ز بكات، سه‌ری پێدا بكات و بتخوێنێته‌وه، له‌وانه هه‌ن ئه‌وانه‌ی جوان تێده‌گه‌ن هه‌ست و مه‌به‌ستت له قسه‌كانت چی بووه، زۆرترن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی لێت تێناگه‌ن و له مه‌به‌ستت ناپرسنه‌وه و به ئاسانی مۆر له ناوچاوانت ده‌ده‌ن. هه‌ن ئه‌وانی له ڕێگه‌ی نووسراوه‌ی وێبلاگه‌كه‌ته‌وه، خۆشیان ده‌وێی، هی واش هه‌ن ڕقیان لێت ده‌بێته‌وه. هه‌ندێ پێشنیاری دۆستایه‌تیت بۆ ده‌نێرن و هی وا هه‌ن جوێن بارانت ده‌كه‌ن. هه‌ندێ ده‌ست خۆشی و ماندوو نه‌بوونیت لێ ده‌كه‌ن و هی وا هه‌ن، چه‌پ و ڕاست، به‌ردت به سه‌روگوێلاک داده‌ده‌ن! من، كه خۆم به‌ده‌ستی خۆم ئه‌م ده‌ربیجه‌یه‌م كردۆته‌وه، بێ‌گومان مافی هه‌ندێ شتم له خۆم وه‌رگرتۆته‌وه. یه‌كێ له‌وان، مافی دڵته‌نگ بوون له قسه ڕه‌قه‌كانه. ئه‌گه زۆری پێ ناره‌حه‌تم، هێنده‌ی پێ ناوێ، دوگمه‌یه‌كی دیلیته و دایده‌گری و نه‌نووسینێكه ده‌یكه‌یه پیشه! به‌ڵام بڕیارێكه و داومه: ئه‌گه ڕۆژێک نه‌نووسم ده‌بێ به ویستی خۆم بێت نه‌ک له به‌ر نامێهره‌بانی نامێهره‌بانه‌كان. تازه قه‌ت ناهێڵم كه‌س مافی قسه كردنم لێ زه‌وت بكات! **** وێبلاگ ده‌یتوانی ده‌رفه‌تێكی باش بێت بۆ ته‌مرینی ڕێزدانان بۆ ڕاوبۆچوونی جیاواز، ده‌یتوانی ده‌رفه‌تێكی باش بێت بۆ فێربوونی گۆڕینه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان بێ ئه‌وه‌ی یه‌كتر بریندار بكه‌ین. ده‌یتوانی شوێنێک بێت له‌وێ، پرسیارێكی ساده و ساكار یان باسێكی گرنگ و گران، بخرێته به‌ر باس، قسه‌ی له سه‌ر بكرێت، دیالۆگێک ساز بكرێت، فێر بین گوێ له ده‌نگی یه‌كتر بگرین، پشوومان له سه‌ره خۆ بێت و ده‌رفه‌تی قسه كردن به هه‌موومان بدرێت. وێبلاگ ده‌یتوانی شوێنێک بێت له‌وێ هونه‌ری بیستنی ڕه‌خنه له خۆمان فێر بین، شوێنێک له‌وێ، بیرێكی تازه، بیرێكی هاوبه‌ش و هاوبیریک په‌یدا بكه‌ین. یه‌كێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فه‌رهه‌نگی ئێمه نه‌زانینی به‌حس كردن و ڕاگۆرینه‌وه بووه و هه‌یه. نموونه‌كه‌ی له نووسراوه‌ی وێبلاگه‌کان و بۆچوونه نووسراوه‌کاندا به جوانی ده‌بیندرێت! نموونه: * ئه‌مڕۆ له کۆڕی یادی مۆستا هێمن... - تۆ قسه مه‌که، كۆنه توده‌یی ... **** وێبلاگی من، ته‌واوی ئه‌و ساڵانه، باشترین هاورێم بووه. ڕێک ئه‌و چركه‌ی پێویستم به قسه كردن بووه و كه‌س نه‌بووه قسه‌ی ده‌گه‌ڵ بكه‌م، لێره نووسیومه. هه‌ندێكیان له لاپه‌ره‌كانی ئێره‌دا هێشتا هه‌ن، به‌شێكیان به‌ڵام به‌س له ئارشیڤی خۆمدا هه‌یه! باوه‌ڕ ده‌كه‌م وێبلاگ ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی ببیسترێین. میكرۆفۆنێكه له پێشت داندراوه و ئازادیی له پشتی بوێستی و قسه بكه‌ی. زۆر جار له‌وانه‌یه، ئه‌و میكرۆفۆنه، ده‌نگت به هیچكه‌س و به هیچكوێ نه‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام ئه‌وه هیچ له خۆشی و گرنگی بوونی ئه‌م ده‌رفه‌تی ئازاد بوونه، كه‌م ناكاته‌وه. بۆ منی ژن كه هه‌میشه له‌ئه‌م ئازادییه، ئازادی خۆبوون له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه دیاری كراوه په‌سه‌ندكراوه‌كان، بێ به‌ش ماومه‌ته‌وه، مانا و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه! وێبلاگ بۆ من ئاوێنه‌یه‌كه، ئاوێنه‌یه‌كی باڵانوێن، هه‌ندێ جار به‌رامبه‌ری ڕووت ده‌بمه‌وه، هه‌ندێ جار خۆمی له پشت حه‌شار ده‌ده‌م یا دڵته‌نگییه‌كانم ناو ده‌نێم. هه‌ندێ جار تێیدا سه‌ما ده‌كه‌م، پێده‌كه‌نم، ده‌گریم، جارنا تێیدا به دوای شته ونبووه‌كانمدا ده‌گه‌ڕێم. هه‌ڵده‌كه‌وێ خۆمی تێدا ببینمه‌وه، خۆمی منداڵیم، خۆمی ژن، خۆمی مرۆڤ. جارێ هه‌م. جارێ ده‌نووسم! |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|