October 11, 2006
"Lettera Ad Un Bambino Mai Nato"-- Oriana Fallaci " نامه بۆ منداڵێک كه قه‌ت له دایک نه‌بوو"- دایكم ده‌ڵێ كچ له دایکبوون، به‌دبه‌ختییه‌كی گه‌وره‌یه و من هیچ باوه‌ڕ‌م به‌م قسه‌یه نییه! هه‌ر كه دڵته‌نگ ده‌بێ ده‌ڵێ: " ئاخ بریا وه‌ک پیاو له دایک ببام!" ده‌زانم دونیای ئێمه به ده‌ست پیاوان و بۆ پیاوان ساز كراوه و زۆره‌ملی كردن و زوڵم و زۆری ڕیشه‌ی خۆیان سه‌یر داكووتاوه! له‌و چیرۆكانی پیاو بۆ سه‌لماندی ڕاست بوونی خۆیان سازیان كردووه یه‌كه‌م گیانله‌به‌ر ژن نییه، پیاوێكه به ناوی "ئاده‌م"، دواتر "حه‌وا" له‌ولاوه په‌یدای ده‌بێ تا "ئاده‌م" له ته‌نیایی ڕزگار بكات و تووشی گرفتی بكات! له ناو نیگاره‌كانی سه‌ر دیواری كلیسه‌كانیش خوا پیره پیاوێكی ڕیش سپییه، نه‌ک داپیره‌یه‌کی قژ سپی ... . . . ڕۆڵه‌م، ژن بوون شتێكی زۆر جوانه! شتێكه كه بوێرییه‌کی یه‌کجار زۆری ده‌وێ! شه‌ڕێكه كه كۆتایی نییه! ئه‌گه كچ له دایک بیت، ده‌بێ زۆر شت فێر بی، پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ زۆر به‌شه‌ڕ بێی تا بتوانی بڵێی ئه‌گه خودایه‌كیش هه‌بێ، ده‌كرێ به وێنه‌ی داپیره‌یه‌كی قژ سپی یان كچێكی شیرن بێت! ڕۆڵه‌م، ئه‌گه‌ر كچ بیت، شه‌ڕێكی گه‌وره‌ت له پێشه تا بتوانی بسه‌لمێنیت ئه‌و ڕۆژه وا "حه‌وا" سێوی مه‌منووعی له‌دار كرده‌وه، گوناح له دایک نه‌بوو، به‌ڵكوو جوانترین ڕووداوی ژیان سه‌ری هه‌ڵدا كه پێی ده‌گوترێت "یاغی بوون".
October 9, 2006
هاوڕێم، بیرده‌كه‌مه‌وه، له‌وێ و ئه‌و كات كه یه‌كترمان دیت و ناسی، باشترین كات و شوێن بوو بۆ یه‌كتر دیتن و ناسین. بیرده‌كه‌مه‌وه لێره كه ئاسمان نزمه، لێره كه شه‌قامه‌كان بۆ پیاسه كردن نابن، و كۆڵانه‌كان بۆ پیاسه‌كردن نابن و كه دارستانی وای نییه چایی و سی‌و بیسكویت هه‌ڵگری و بچی له به‌ر خۆره بێ گیانه‌كه‌ی دانیشی و بگری و پێبكه‌نی و قسه بكه‌ی، لێره كه دارودیوار چاویان هه‌یه و زمانیان هه‌یه و ئێشت پێ ده‌گه‌یه‌نن، من و تۆ كه‌ی ده‌مانتوانی چركه چڕوپڕه‌كانمان له‌یه‌كتر گرێ بده‌ین و ئه‌و شته‌مان هه‌بێت كه ئێستا هه‌مانه؟ كه‌چی ئه‌و یه‌ك مانگ و چه‌ند ڕۆژه، هه‌موو ڕۆژێ بیرت به بیرمدا دێت و به خۆم ده‌ڵێم بیر بكه‌وه ئه‌گه لێره ده‌بووی! بیرده‌كه‌مه‌وه ئاواته‌كان، خۆزگه‌كان و خه‌ونه‌كانمان لێره، له كۆتایی كۆڵانێكی دوور و خۆڵاوی به‌ش ده‌كرد و ... لێره‌ش پاییزه. نه بایی دێت به‌ڵام، نه باران ده‌بارێت. هه‌وا هه‌ر گه‌رمه و من ناكه‌ومه بیری هاوینی هیچ ساڵێک! ڕه‌مه‌زانیشه و عه‌یبه و وامه‌كه و وامه‌ڕۆ ئه‌وه‌نده‌ی تر زۆرتر. من؟ باشم! هه‌م. دێم. ده‌ڕۆم. قژم له به‌ر گه‌رمای خۆری پاش نیمه‌ڕۆكانی وشك ده‌كه‌مه‌وه. به‌یانیان دووپات ده‌بمه‌وه و شه‌وانه خۆم له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بوون و هه‌ن و نین و نابن، گرێ ده‌ده‌مه‌وه. هێشتاش هه‌ر چایی زۆر ده‌خۆمه‌وه. خواردنه‌وه كه نا، خۆت ده‌زانی، تێیده‌كه‌م، دایده‌نێم، سارد ده‌بێته‌وه و ده‌چم ده‌یگۆڕمه‌وه به چایه‌كی گه‌رم... تا ئه‌ویش سارد بێته‌وه و ... كتێب ده‌خوێنمه‌وه. جێگه‌ت خاڵی، چه‌ند هه‌فته پێش كه میوانه‌كانم لێره بوون، شه‌وی شێعری دوو كه‌س و نیویمان هه‌بوو. ئێمه بووین و هێمن. چه‌ند ڕۆژ دواتری شازده‌م بۆ خوێنده‌وه! وه‌کی دی، ده‌ڕۆمه ده‌ر، به بیانووی شت كرین. ئاخر ئێره بۆ پیاسه كردن نابێت یان من نایزانم! تی‌ڤی و رادیۆم نییه. ڕۆژنامه‌كان چه‌ندیان ده‌خوێنمه‌وه. دڵته‌نگیش كه ده‌بم، نه ده‌نگی عود هه‌یه و نه سه‌نتور كه دوور ببمه‌وه. ده‌یتوانی باشتر بێت، به‌ڵام باران خۆ هه‌ر نابارێت. چه‌ند ڕۆژ پێش چه‌ند دڵۆپه باران باری، كه چوومه سه‌ر پلیكانه‌كان پڕ بووم له بۆنی گڵ. هه‌ر له‌وێ دانیشتم و باران لێیدام... شنـــۆ، ڕۆژێک دواتر لێمی پرسی "دۆینی بۆ وا بێ تاقه‌ت بووی؟" ... نه‌موێرا بڵێم بێ تاقه‌تی نه‌بوو، دڵخۆشی ئه‌و چه‌ند دڵۆپه بارانه بووم كه دره‌نگ هات و زوو لێی كرده‌وه، ڕاستیت نه‌موێرا بڵێم حه‌زم له بارانه. جۆرێک دڵنیام كرد كه بێ تاقه‌ت نه‌بوومو به‌س! ده‌زانی، لێره، به هه‌موو خۆشی تایبه‌تییه‌كان و مرۆڤه باشه‌كانی، وه‌ک بڵێی هێشتا، جێ بۆ ژیان، بۆ بوون كه‌مه! وه‌ک بڵێی شتێک، له شوێنێک، به شێوه‌یه‌ک ونه و تۆ به هه‌ر هه‌نگاوێک، به دوای هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ک، دوای هه‌ر سه‌فه‌رێک هه‌ست به قورسایی نه‌بوونی ده‌كه‌یی، لێم تێده‌گه‌ی ده‌ڵێم چی؟ له بیرته جارێک گوتم وه‌ک بڵێێ مستێک ورده شووشه‌یان كردبێته ناو سیییه‌كانم و به هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ک لێواری تیژی له‌ته شووشه‌كان له جه‌رگ و دڵم ڕۆده‌چن ... ئاوایه! نازانم چۆن بڵێم، وه‌ک بڵێێ مرۆڤ لێره فێر ده‌بیت بژیت بێ ئه‌وه‌ی به دوای به‌خته‌وه‌ری بێت. ئه‌وه من ده‌ترسێنێت! ڕه‌نگه باشتر بێت به قسه‌ی عه‌تای خۆشه‌ویست بكه‌م و "سه‌ختی نه‌گرم" به‌ڵام ناكرێت. مه‌گه ده‌توانی هه‌ندێ شت ببینی و شان هه‌ڵخه‌یه‌وه و خۆت له كوچه‌ی عه‌لی چه‌پ بده‌ی!؟ هه‌ر جار كه له دیتنی ڕێكخراوه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێمه‌وه، هه‌ر جار كه ڕۆژنامه‌كان ده‌خوێنمه‌وه، هه‌ر جار كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ک دانیشتووم، له كۆنفرانسێک دێمه‌وه، كه گوێ بیستی قسه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی ناوشار، گه‌نجه‌كانی هه‌له‌بجه و ... ده‌بم، بیرده‌كه‌مه‌وه تا كه‌ی ئاوا ده‌مێنێته‌وه؟ شته‌كان چۆن ده‌گۆڕدرێن؟ ئه‌و شتانه بڵێێ قه‌ت بگۆڕدرێن؟ ... ئه‌وانه و هه‌ستی بێ ده‌سه‌ڵاتی و ته‌نیاییه‌كانی خۆم ماندووم ده‌كات. دڵته‌نگم ده‌كات. زۆر شت هه‌ن بۆ نووسین نابن. یانی دارشتنیان زه‌حمه‌ته، چۆنی بنووسم كه خراپی نه‌كه‌م، كه بتوانم مه‌به‌ستم بگه‌یه‌نێم، كه ئیتر مۆری "بورژوا" و "خۆ لێ گۆڕدراو" و " خه‌می ئوروپی" له ناوچاوانم نه‌درێت... ئه‌وانه داده‌نێم بۆ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م تا خۆت گوته‌نی تا نیوه شه‌و و به ده‌م باوێشکدان، باسی بكه‌ین ... تا ئه‌و كات ئاگات له خۆت بێت بۆ من!
October 7, 2006
ئه‌ی ڕۆژگار ....
October 1, 2006
شێره‌ژنێک، مشکێک، قیژه‌ی هالیوودی و باقی به‌سه‌رهاته‌كه: له‌بیرمه منداڵ بووم جارێكی ده‌گه‌ڵ براكه‌م شه‌ڕم كردبوو یان ئه‌و شه‌ڕی ده‌گه‌ڵ من كردبوو. وه‌بیرم به‌ڵام نایه له سه‌رچی بوو. له‌بیرمه چوومه ژووره‌كه‌ی خۆم، ده‌رگام پێوه‌دا و له سه‌ر لێواری ته‌خته‌كه‌م "نیوه ڕاكشام" و سه‌رم كرده سه‌ر سه‌رینه‌كه‌م و گریام. براكه‌م دوای ماوه‌یه‌كی كورت هاته ژووری من و كه دی ئاوا "شیک" خه‌ریكم ده‌گریم، به ته‌وسه گوتی " خانم مۆدێل هالیوودی ده‌گری!" بۆخۆم وه‌پێكه‌نین كه‌وتبووم. ڕاستی ده‌كرد. ئه‌و جۆره گریانانه زۆر شیكن و بۆ كاتی توڕه‌یی نابن. ئیتر من له كوێ فێری ئه‌و مۆدێله ببووم نازانم! له‌و شه‌وانه‌شدا مێژوو دووپات بووه! لێره، كه ده‌رگای ژووره‌كه‌م كرده‌وه، مشكێكی ناحه‌زی ناشیرینی پیسی قاوه‌یی له سه‌ر مێزه‌كه دانیشتبوو و نازانم خه‌ریكبوو چی ده‌خوارد. من كه زه‌نده‌قم چووبوو، چاوه‌ڕوانی وه‌ی بووم به هه‌موو هێزی خۆمه‌وه بقیژێنم و هه‌ڵێم. كه‌چی هه‌ر دوو ده‌ستم له سه‌ر گۆنام دانا و قیژه‌یه‌كی نه‌رم و نیانم كرد. خۆم به زه‌حمه‌ت گوێم له هاواره‌كه‌م بوو. مشكی خوێن تاڵ، هه‌ر ئاوڕووی له من نه‌داوه و خه‌رامان خه‌رامان چوو له ژێر یه‌كێ له ته‌خته‌كانی ژووره‌كه خۆی حه‌شار دا. من چیم كرد؟ چاوێكم له ئاوێنه‌ی ته‌نیشتم كرد. دیم ده‌سته‌كانم هه‌روا له سه‌ر گۆنام بوون. لیوانه‌كه‌م هه‌ڵگرت چووم چایی بێنم!!! له ده‌ڕێ تووشی كاک ده‌شتی و دووی دی بووم. گوتم كاكه ژووری من مشكی لێیه، زه‌حمه‌ت نه‌بێ، بۆمان بگره! سێ كه‌ڵه پیاوم بۆ ڕاوه مشک نارده ژووره‌كه‌م و خۆم له ده‌رێ چاوه‌ڕوانیم كرد. مشک په‌یدا نه‌بوو. هه‌رچی په‌توو و دۆشه‌گ و باله‌نج و ته‌خت بوو له ژوورێ هه‌ڵیان ته‌كاند. ده‌رگاكانیان به یه‌کدادا. مشک " به ئاودا چوو" و نه‌ما. جله‌كانم هه‌موو برد بۆ شۆردن. گوتم ئه‌ی، نه‌ک به سه‌ریاندا پیاسه‌ی كردبێت. نه‌خێر كوبی خانم به ده‌ست نه‌مشۆرد. به پا كه‌وتمه گیانی جله‌كانمه‌وه. كه هاتمه ده‌ر، ده‌بینم مشكی سه‌گ باب، به لاروله‌نجه له ژووره‌كه‌ی من هاته‌ده‌ر و به كاوه‌خۆ چووه ناو ژووره‌كه‌ی ته‌نیشتم. شیلانگم هێنا دارودیواری ژووره‌كه‌م شووشته‌وه. دوور له چاوی به‌رپرسه‌كانی ئه‌م شوێنه، مه‌لافه‌یه‌كم هێنا و كونی ژێر ده‌رگام پێ گرت تا مشکه نه‌توانێ بگه‌رێته‌وه. ئیتر وه‌مزانی دڵم به‌و شتانه ده‌حه‌سێته‌وه. خه‌ریک بووم جله‌كانم هه‌ڵده‌خست به‌رق (كاره‌با) نه‌ما. بۆ مه‌گه من ده‌موێرا بچمه‌وه ژوورێ. خۆم به چاوی خۆم دیم مشكه ڕۆیشت، كه‌چی هه‌رچی كردم نه‌موێرا به تاریكی بچمه‌وه ژوورێ. خۆ چرای نه‌فتیم نییه هه‌ڵیكه‌م و له تاریكی‌دا دانه‌نیشم. له سه‌ر پلیكانه‌كانی به‌رده‌رگا دانیشتم. دڵم خۆش‌بوو گوتم زۆر زۆره‌كه‌ی ساعه‌تێكی تر به‌رق دێته‌وه. به‌ڕێزێک هات كه‌مێک قسه‌ی ده‌گه‌ڵ كردم، باقی كاته‌كه‌ش خۆم به ژماردنی تاقه لۆقه ئه‌ستێره‌ی كاڵ و دووری ئاسمان سه‌ر قاڵ كردبوو. نیشان به‌و نیشانه به‌رق تا ساعه‌ت 1:15 به‌یانی (نیوه شه‌و) نه‌هاته‌وه. كه به‌رقیش هه‌ڵبووه، ده‌رگام كرده‌وه، به ته‌قه ته‌ق چوومه ژوورێ، گوتم با ئه‌گه مشكی لێیه بترسێ. تا به‌یانی چاوم له سه‌ر یه‌ک دانه‌نا. هه‌ر چاوم له ژێر ته‌خته‌كانی تر و سه‌ر مێزه‌كه بوو. ده‌مگوت با ئه‌گه هات، زوو هه‌ڵێم! هه‌موو ئه‌وانم گێراوه ئه‌وه بڵێم كه كاتێ گوتیان " یانی ئه‌وه‌نده له مشک ده‌ترسی؟"، زۆر له سه‌ره‌خۆ و به دڵنیاییه‌وه گوتم: "نا، ناترسم، هه‌ر زۆرم پێ پیسه!" |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|