Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

February 26, 2006

به‌شی من ... به‌شی ئه‌و ...

من و ئه‌و دوو خاڵی به‌رامبه‌ر یه‌كین. هاوته‌مه‌نین. له یه‌کساڵدا و به‌ دوو سێ مانگ پاش وپێش له دایک‌بووین. من له شارێكی نه‌زۆر گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌‌ڵاتی ناوڕاست و ئه‌و له شارێكی نه زۆر بچووكی باكوری ڕۆژئاوا. من، له‌یلا و ئه‌ویش، سارا.

من و سارا هاوكات گه‌وره بووین. ڕه‌نگه یه‌كه‌م وشه و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌ممان هاوكات هه‌ڵگرتبێ. ڕه‌نگه به منداڵی هه‌ردووكمان به قه‌د یه‌ک ئاشقی بۆن و تامی گڵ‌ بووین. هه‌ردووكمان هاوكات مه‌دره‌سه‌مان ده‌ست پێ كرد ...

كه‌م‌كه‌م به‌ڵام ڕێگه‌ی من و سارا له‌یه‌ک جیابووه. من كه چوومه مه‌دره‌سه، هه‌موو ناوه‌كان له ناكاو گۆڕدران. ئاو بوو به "‌آب" و پشیله بوو به "گربه"، شووتی بوو به "هندوانه" و هه‌ر خوا ده‌زانێ چه‌نده‌ی گرت تا فێری گوتنه‌كه‌ی بووم. سارا به‌ڵام به زمانی شیرینی دایكی فێری شێعر و گۆرانی منداڵانه ده‌بوو و ده‌ستی ده‌خسته ناو ده‌ستی كچ و كوڕه هاوپۆله‌كانی و تێكه‌ڵی ڕیتمی مۆسیقا ده‌بوون و به سه‌ما و پێكه‌نین، پێكه‌وه‌بوونیان ده‌كرده به‌شێک له ژیانی خۆیان.

من كه نۆ ساڵم بوو هه‌موو غه‌مم ئه‌وه بوو گرێی سه‌رپۆشه‌كه‌م شل نه‌بێته‌وه و گۆروای سپی له پێ نه‌كه‌م. سارا به‌ڵام بۆ هه‌ر وه‌رزه‌ی جلی تایبه‌تی ده‌كڕی و بۆ هه‌ر وه‌رزه‌ی كایه‌ی تایبه‌ت فێرده‌بوو. هه‌ر ئه‌و کاته‌ی من هێشتا نه‌مده‌زانی وڵات چییه و ئاڵا بۆ چییه و فێر ببووم بڵێم "مرگ بر آمریکا" و فێر ببووم ئاگر تێبه‌ردانی ئاڵای "دوژمنانی ئیسلام" به شتێکی ئاسایی بزانم، سارا یه‌که‌م سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کرد. ئه‌و کاته‌ی سارا شێعری منداڵانه فێر ده‌بوو من هه‌رچی سرودی شۆرشگێرانه بوو ده‌مزانی. ئه‌و ناوی گوڵه‌کان به زمانی خۆی فێرده‌بوو و من به‌س ده‌مزانی " لاله" گوڵێکی سووره و له خوێنی " شهیدان وطن" سه‌ر هه‌ڵده‌دا. سارا کتێبخانه‌که‌ی پڕ بوو له کتێب و کتێبه‌‌کانی من به‌ڵام تێکه‌ڵی هه‌موو کتێبه‌کانی تر، ته‌لیس ته‌لیس چاڵ ده‌کران. سارا فێر بوو هه‌موو ڕۆژێک به‌قه‌د ئه‌و ڕۆژه بژیت و من فێرکرام ئه‌وه‌نده له داهاتوو بترسم که ژیانی ئێستا و ئه‌مڕۆ له بیر بکه‌م. سارا فێرکرا بیر له خۆی و ویسته‌کانی بکاته‌وه و من فێر کرام له خۆم، له له‌شم و له ویسته‌کانم شه‌رم بکه‌م. به سارایان گوت شته‌کان ده‌بێ ته‌جره‌به بکرێن و به منیان گوت به ته‌جره‌به‌ی ئه‌وانی‌تر بژیم به‌سمه!

گه‌وره‌تر بووین...

سارا هه‌موو ڕۆژێ دوای مه‌دره‌سه، ده‌چوو بۆ كلاسی سه‌ما و یه‌ک دوو جار له حه‌فته‌دا ده‌چوو بۆ فوتبۆل، من هه‌موو ڕۆژێ ده‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی گه‌ره‌ک له ژێرزه‌وی نه زۆر قایمی ماڵی ئامین خانم چاوه‌ڕێ ده‌ماینه‌وه "آژیر خطر" ته‌واو بێ. سارا که ده‌ستی کرد به فێربوونی زمانی دووهه‌م، له لای من مه‌دره‌سه نه‌بوو، کتێب نه‌بوو، نان نه‌بوو. ئاو نه‌بوو...

ئیتر ئه‌و ساڵه‌ی من ده‌رسی شه‌ش مانگم، له ژێر دارتوویه‌که‌ی مه‌دره‌سه‌ی "هه‌تاو"، له مانگێکدا خوێند، یا ئه‌و ساڵه‌ی ته‌رمی خوێناوی شه‌پۆڵ و شه‌رمین و ده‌یان منداڵی تر ترسی دونیایان خستبوو دڵم، یان ئه‌و ساڵه‌ی که‌ماڵ ئیتر نه‌ما و دایکم به‌دوایدا توواوه، ئه‌و ساڵه‌ی کازم ده‌گه‌ڵ‌ په‌نجاونۆ نه‌فه‌ره‌که له سێداره دران و من دیم " باج زڵه‌خا" گۆنای خۆی دڕنییه‌وه به سه‌ری خۆی داده‌دا، ئه‌و ساڵه‌ی خوسره‌و شه‌هید بوو و کاك ئومید له داردرا، ئه‌و کاته‌ی من چاوم له ده‌ستی گه‌وره‌کان ده‌کرد که "کوکتول مولوتوف"یان ساز ده‌کرد یان ده‌نگی ژێ‌سێ و کلاشینکۆف و بڕنۆ و خۆمپاره و بۆمبارانی میگه‌کانی عێراقیم ده‌ناسییه‌وه، نازانم سارا چی ده‌کرد ...

ئیتر ئه‌و ده‌مه‌ی من و هاوڕێیه‌کانم فێر ده‌بووین هه‌موو شتێک به دزی بکه‌ین، که فێر ده‌بووین بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی به دزی کردوومانه، درۆ بکه‌ین، فێر ده‌بووین هه‌موو ماناکان ورد که‌ین و به که‌مترین مانا ڕازی بین، نازانم سارا و هاوڕێیه‌کانی فێری چی ده‌بوون ...

گه‌وره‌تر بووین ...

من بووم به ژنێکی پڕ له ترسی ڕابردوو، تاسه‌ی ئه‌مڕۆ و خۆزگه‌ی پڕ له گومانی داهاتوو. ژنێک که زۆری خایاند تا بوێری ئاواتی گه‌وره‌ی بۆ خۆی و بۆ ژیانی هه‌بێ. سارا بوو به هه‌زار ئاواتی ڕه‌نگاوڕه‌نگی گه‌وره و بچووک... خۆزگه‌کانی من بچووک بوون، خۆزگه‌ی نه‌بوونی ئه‌و سه‌رپۆشه ڕه‌شه له نێوان قژی من و باران، خۆزگه‌ی پێکه‌نین، هه‌ست به تاوان نه‌کردن، نه‌ترسان، خۆزگه‌ی به ئاشکرا دڵداری کردن ... خۆزگه‌کانی سارا به‌ڵام سنووره‌کانی دابه‌زاندبوو. ساڵێک ژیان له چین و سه‌فه‌رێکی ده‌وری دونیا و مانه‌وه‌ له هیند و گه‌ران له قاڕه‌ی ئه‌فریقا و ...

ئێستا من، له‌یلا، خه‌ڵکی شارێکی نه زۆر گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوراست لێره‌م. له ته‌نیشت سارا، خه‌ڵکی شارێکی نه‌ زۆر بچووکی باکوری ڕۆژئاوا دانیشتووم، له پشت مێزێکی قاوه‌یی. به سه‌رهاتی منداڵیمان، به‌سه‌رهاتی ژیانمان بۆ یه‌کترین ده‌گێرینه‌وه ...

بۆ سارا شته‌کان ڕه‌ش و سپی نه‌بووه. سارا له سێبه‌ری خۆی قه‌ت نه‌ترساوه. سارا هیچ باوه‌ڕێکی به میرات پێ نه‌گه‌یشتووه. سارا بۆی هه‌بووه پرسیار بکات. سارا نازانێ شــــــه‌ڕ ‌یانی چی. سارا تێناگات بۆ من ، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه، هێشتا که ده‌ڕۆم چاو ده‌بڕمه عه‌رزی به‌ر پێم. سارا تێناگات بۆ من چاو له چاوی که‌س ناکه‌م. سارا نازانێ بۆ هێنده بۆ من گرنگه بڵێم کــــــوردم!



بیرده‌که‌مه‌وه که‌ماڵ و کازم و خوسره‌و و ئومید و شه‌پۆل و شه‌رمین و ... بۆ چی کوژران؟ ئه‌و چاره‌نووسه کێ‌ بۆمانی نووسی؟ ئه‌و برینانه قه‌ت سارێژ ده‌بنه‌وه؟ به‌شی من نه‌ده‌با زۆرتر بایه له‌و دونیایه؟ هه‌موو ئه‌و شتانه به‌شی سارا بوون؟





February 24, 2006

Neither resting, nor in peace



ده‌زانی ... من جارنا كه به ئاسپایی ئاوڕده‌مه‌وه و پشت سه‌رم چاو لێ ده‌كه‌م ترسێكی سه‌یر داگیرم ده‌كات. هیچ شتێک كه نیشانه‌یه‌كی له "من" هه‌بێ، نه‌ماوه. وه‌ک بڵێی ده‌ستێک منی له ڕۆژه‌كانیان، سڕیوه‌ته‌وه و به لاساری حاشا له بوونم ده‌كات. وه‌ک بڵێی له شوێنێک، كه كه‌س وه‌بیری نایه‌ته‌وه كوێ بووه، ون بووم. وه‌ک‌ هه‌ر من بڕۆم و به‌فر به‌داومدا، به خێرایی جێ هه‌‌‌نگاوه‌كانم، پڕكاته‌وه، وه‌ک بڵێی قه‌ت ئه‌و ڕێگه‌یه‌‌‌م نه‌بڕیبێت. بیرده‌كه‌مه‌وه هه‌موو شته‌كان زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی خۆم بووه له بێ كۆتایی بوونیان بۆ من و نه‌بوونم بۆ ئه‌وان. ده‌ترسم، باوه‌ڕ ده‌كه‌ی؟ ده‌ترسم. مرۆڤێكی بچووكی وه‌‌ک من مه‌گه چه‌نده به‌رگه ده‌گرێ؟ من بوونم له بێ كۆتایی نه‌بوونیاندا گرێ داوه. ده‌ترسم. من له "هیچ" ده‌ترسم. له "هیچ" كه بۆته بنه‌مای ئه‌و هه‌موو په‌له قاژه‌یه ...

.....

بیرده‌كه‌مه‌وه " سه‌ختی مه‌گره له‌یلا"، بیرده‌كه‌مه‌وه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی پێت وابوو هه‌ن مایه‌وه، ئێستا كه نین بڕۆ! به خۆم ده‌ڵێم ڕه‌‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌شی من بووه. بیرده‌كه‌مه‌وه خۆزگه له‌یلا ده‌تتوانی سه‌ر بۆ خواكان دانه‌وێنی و ڕازی بی ... به خۆم ده‌ڵێم خۆزگه ده‌متوانی! بیرده‌كه‌مه‌وه چ فه‌رق ده‌كات، مه‌گه هه‌موو ناڕۆن و هه‌موو شتێک له پشت سه‌ر دانانێن؟ بیرده‌كه‌مه‌وه ئاخر ئه‌و هه‌موو په‌له‌قاژه‌یه ...






February 12, 2006



natasha st pier: Tu trouveras



Comme tout le monde, j'ai mes dÊfauts
J'ai pas toujours les mots qu'il faut
Mais si tu lis entre les lignes
Tu trouveras dans mes chansons
Tout ce que je n'ai pas su te dire

Il y a des fautes d'impression
Des " Je t'aime " un peu brouillons
MalgrÊ les accords malhabiles
Tu trouveras dans mes chansons
Tout ce que je n'ai pas osÊ te dire

Tu trouveras

Mes blessures et mes faiblesses
Celles que j'avoue qu'Á demi-mot

Tu trouveras

Mes faux pas, mes maladresses
Et de l'amour plus qu'il n'en faut
J'ai tellement peur que tu me laisses
Sache que si j'en fais toujours trop
C'est pour qu'un peu tu me restes
Tu me restes

Il y en a d'autres que t'aimeras
Bien plus belles, plus fortes que moi

Je leur laisserai bien sur la place
Quand je n'aurai plus dans mes chansons
Plus rien Á te dire en face
Le temps vous endurcit de tout
Des illusions, des mauvais coups

Si je n'ai pas su te retenir
Sache qu'il y a dans mes chansons
Tout ce que je n'ai pas eu le temps de dire

Tu trouveras

Mes blessures et mes faiblesses
Celles que j'avoue qu'Á demi-mot

Tu trouveras

.....

Tu me restes
Tu me restes







February 8, 2006



ده‌گه‌ڵ ‌تێپه‌ڕبوونی كات هیچ شتێک ئاسانتر نه‌بووه. بڕوانه، ئه‌و هه‌مووه ڕۆژ و مانگ و ساڵه تێپه‌ڕیون! ژنی ناو ئاوێنه‌كه ڕۆژێک گوتی "دووپات بوونه‌وه، دووپات بوونه‌وه‌ی شته‌كانه، له ئازاریان كه‌م ده‌كاته‌وه!" و من بڕیارم دا باوه‌ڕ بكه‌م له دووپات بوونه‌وه‌ی شته‌كاندا برینه‌كان سارێژ ده‌بنه‌وه. بڕیارم دا باوه‌ڕ بكه‌م ڕۆژێک، دره‌نگ یا زوو، ڕۆیشتنی هیچ كه‌س دڵته‌نگم ناكات. بڕیارم دا باوه‌ڕ بكه‌م دوای هه‌واڵی هیچ مه‌رگێک دڵم بۆ ته‌نیا مانه‌وه‌ی خۆم نا‌سووتێ! بڕیارم دا باوه‌ر بكه‌م ڕۆژێک دێ له بیستنی هیچ درۆیه‌ک ده‌ستم ناله‌رزێ ... چاوه‌ڕێ بووم دوای ڕۆیشتنی ئه‌و و ئه‌و و ئه‌و و ئه‌و و ئه‌و و ئه‌و و ... هیچ دابڕانێک ئاوا نه‌مڕوخێنێ ...

ورده‌و، شته‌کان نه به تێپه‌ڕبوونی کات، نه له دووپات بوونه‌وه‌کاندا، ئاسانتر یان ساکارتر نابنه‌وه!


ئێستا، ئه‌مشه‌و، ژنی ناو ئاوێنه‌كه پێم ده‌ڵێ: "ده‌ست هه‌ڵگره!" ترسێكی سه‌یر داگیرم ده‌كات. ڕاده‌مێنم، ئاوڕده‌ده‌مه‌وه و له خۆم ده‌پرسم "چی بــــــــوو؟" و نازانم ئه‌وه هیوای بیستنی ده‌نگێک یان دیتنه‌وه‌ی هۆیه‌كه، وا ده‌كات چاو بگێرم و له شتێک كه نازانم چییه بگه‌ڕێم! به خۆم ده‌ڵێم: "له‌یــــــــــلا هه‌ر‌ تۆ نه‌بووی به خۆت ده‌گوت نابێ بیر له كۆتایی ڕێگه بكه‌مه‌وه، نابێ بوون یا نه‌بوون، گه‌یشتن یا نه‌گه‌یشتن بۆم گرنگ بێ!" به خۆم ده‌ڵێم، با، مه‌رج ویستنه. ده‌بێ بته‌وێ، ده‌بێ دڵ ‌بده‌ی، ده‌بێ نه‌ترسی. به خۆم ده‌ڵێم: "له‌یــــــــــلا شێت مه‌به، بڕوانه! هه‌موو ده‌ڕۆن، هه‌ر تۆ ده‌مێنییه‌وه!" شان هه‌ڵده‌خه‌مه‌‌وه. به خۆم ده‌ڵێم:"چیرۆكه‌كان ده‌نووسرێن كه له شوێنێک ته‌واو بن. هیچ شتێک بۆ مانه‌وه نه‌هاتووه... منیش ڕۆژێک، دره‌نگ یا زوو ده‌ڕۆم..." ڕاسته. ڕاسته، بریا به‌ڵام هیچ كه‌س پێش وه‌ختی خۆی نه‌ڕوات ... بریا هیچ شتێک پێش وه‌ختی خۆی ته‌واو نه‌بێت ... به خۆم ده‌ڵێم:" كام وه‌خت؟! مه‌گه نازانی ئه‌وه ته‌نیا ویستی تۆ نییه بوون یا نه‌بوونه‌كان دیاری ده‌كات؟"

ژنی ناو ئاوێنه‌که پێم ده‌ڵێ:" ده‌ست هه‌ڵگره!" و من چاو ده‌گێرم... دانه دانه‌ ئه‌و شتانه‌ی وه‌ک داوێک ده‌زووی ناسک له من گرێ دراون و تاقه گوڵدانه‌كه‌ی سه‌ر لێواری په‌نجه‌ره‌ی ئاشپه‌زخانه‌كه‌م، گه‌ڵا سه‌وزه‌كانی و ئه‌و تاقه په‌له‌ی چه‌ند ساڵێکه به سێ چوار گوڵی زه‌ردی بچووک دڵی من خۆش ده‌كات ... به خۆم ده‌ڵێم:" چه‌ند ساڵی تر له‌یـــــــــلا؟ چه‌ند ساڵ؟"



بیر ده‌كه‌مه‌وه، بۆ قه‌ت نه‌گه‌رامه‌وه بڵێم "نا!"، بۆ قه‌ت نه‌گه‌ڕامه‌وه بڵێم " من ده‌ڕۆم!"






?What do you know for sure


نزیكتر به‌وه،
مه‌ترسه هیچ‌ ڕوونادا،
نزیكتر به‌وه، چاو له چاوم كه‌!
نزیكتر به‌وه،
ورده‌و!
ده‌مه‌وێ نه‌هێنییه‌كی خۆت بۆ ئاشكرا كه‌م!
ده‌مه‌وێ به سرته شتێکت پێ بڵێم
شتێک له ڕه‌نگی خۆت
نزیكتر به‌وه ...

ترسه‌نۆک!






February 5, 2006

شتێک له‌و مایانه‌دا، جا به کوردی ...




من نشكسته ام ، فقط خسته ام ای دوست!
من ترك نشاط نكرده ام ، فقط قدری افسرده ام ای دوست!

چه خاصيت كه روی غم، پرهائی رنگين بكشيم تا نشاطی بزک كرده به ديگران تحويل بدهيم؟
چه خاصيت كه ترس را انكار كنيم تا شهامتی كاذب و رياكارانه به ديگران نشان بدهيم؟

نشاط ، نداشتن غم نيست!
غم داشتن و با قدرتی غريب غم را پس زدن و مهار كردن است!

شجاعت ، نترسيدن نيست!
ترسيدن است و بر ترس خويش آگاهانه غلبه كردن!


*نادر ابراهیمی








February 1, 2006

ڕادیۆ زرێبار، کاریکاتووری مه‌حه‌ممه‌د، فیلمی عیسا و ...



ئه‌مڕۆ ڕادیۆ زرێبار به‌رنامه‌كه‌ی ته‌رخان كردبوو بۆ ئه‌و كاریكاتوورانه‌ی له "خاتم الانبیا"مه‌حه‌ممه‌د، پێغه‌مبه‌ری موسلمانان، له یه‌كێک له ڕۆژنامه‌كانی دانمارک بڵاو بۆته‌وه و بۆته هۆی هه‌را و هه‌ڵایه‌کی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر له ناو موسڵمانه‌كانی ئێره وئه‌وێ! موسڵمانه‌كانی پاكستان داوایان كردووه ئه‌وه‌ی كاریكاتووره‌كه‌ی كێشاوه‌ته ده‌بێ له دار بدرێ. له فلستین ئاڵای دانماركیان ئاگر تێبه‌رداوه و هه‌ره‌شه‌یان له سوئدییه‌كانی دانیشتووی ئه‌وه‌ش كردووه، عه‌ره‌بستانی سعودی هه‌ره‌شه و گوڕه‌شه‌ی كردووه و كه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌گه‌ڵ ‌وڵاتی دانمارک هه‌ڵده‌بڕێ! و له وڵاته‌كانی تریش موسلمانان ڕژاونه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مه‌رگ و نه‌مانیان بۆ ئه‌و به‌ستزماننانه كردووه!

خۆش ئه‌وه‌یه دانمارک داوای لێ بوردنی كردووه، به‌‌ڵام له لایان ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی موسڵمان گوتراوه ئه‌وه به‌س نییه!

"وه‌ڵلا پیرۆزه!"

یانی ئه‌وه خۆی به‌س نییه كه حكومه‌ته موسڵمانه‌كان سه‌نسوور و تێڕۆر و ده‌نگ بڕینیان له سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی خۆیان داسه‌پاندووه، ڕوویان هێنده زۆره ده‌یانه‌وێ مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێ پێش به ئازادی مافی ده‌ر‌بڕینی بیروڕای خه‌ڵكی وڵاتانی تریش بگرن! سه‌یره! به‌ڕاست ئه‌وانه پێیان وایه كێن؟! خۆیان سنووری ژووری خه‌وی مرۆڤیش داده‌بێزێنن و كاریان به هه‌موو شتێک و هه‌موو جێیه‌كی مرۆڤدا هه‌یه، پێیان وایه وڵاتانی تریش ده‌بێ به پێی یاسای ئه‌وان بژین؟! باشه چه‌ند هه‌زار جاریان خۆیان بێ ڕێزیان به دینی مه‌سیحه‌ییه‌ت و یه‌هودیه‌ت (جووله‌كه‌كان) كردووه؟ چه‌ند جار گاڵته‌یان به موقه‌ده‌ساتی ئه‌وان كردووه؟ بابا من له وڵاتێکی موسڵمان گه‌وره بووم جووله‌كه‌كان و به‌هاییه‌كان ده‌بایه دینی خۆیان گۆڕیبایه تا مافی ژیانیان هه‌با. ئه‌و میلله‌ته خۆیان هێندێ له بیروباوه‌ڕه‌كانیان پێ پیسه و "غوسڵ ده‌ركردنیان" بۆ دیاری كردووه ... ئه‌وانه هیچیان بێ ڕێزی به باوه‌ڕ و دینی خه‌ڵكانی تر نییه؟

ئه‌وه‌ش كاریكاتووره‌كان:






......

هه‌ر ئێستا دایه پیره‌یه‌ک په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ڕادیۆ زرێبار گرت، گوتی من موسڵمانم و سه‌رم بچێ نوێژم ناچێ، پێغه‌مبه‌ر به‌م کاره‌ له لای من سووک نابێ و من هه‌ر خۆشیم ده‌وێ، به‌ڵام تووخوا له لایان منه‌وه به‌و موسڵمانانه بڵێن مرۆڤ مه‌کوژن، بێ ڕێزی به ژن مه‌که‌ن، مه‌یڕفێنن، منداڵ بێ باوک مه‌که‌ن ... ئه‌وانه بۆ ئیسلام سووکایه‌تیه، نه‌ک ئه‌و کاره‌ی له دانمارک کردوویانه ...

....
هه‌ر ویستم بڵێم کاک شه‌هاب ده‌بێ زۆرت شایی به خۆت بێ گوێگرێکی ئاوا گوڵت هه‌یه. بریا هه‌موو موسڵمانه به‌دینه‌کان به قه‌د ئه‌و دایه پیره له باوه‌ڕ و دین تێگه‌یشتبان

بریا!





www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------