May 22, 2007
بۆ لێره نیت؟ ب ی ر ت د ه ک ه م
May 19, 2007
Fyra har gripits ... كه لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌كانی ئه‌مڕۆم دی هه‌ستم كرد كات گه‌ڕاوه‌ته‌وه پشته‌وه، وه‌ک بڵێی شته‌كان تازه ڕوو ده‌ده‌ن ... ناو و وێنه‌كه‌یم كه دی چاوم گێرا ... كه‌سی دی به چاوێكی ئاشنا چاویان له وێنه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد. كه‌سی دی بیری له ناوه‌كه‌ی نه‌ده‌كرده‌وه. كه‌س بیری له بلۆک و خوێن و له‌شێكی ڕووتی شكاو نه‌ده‌كرده‌وه ... شتی ئاوا له مێژووی ژیانی ئه‌وانه دا نییه. شتی ئاوا بۆ ئه‌وان ته‌نیا هه‌واڵێكه له وڵاته دووره‌كان و به ده‌ست خه‌ڵكه "سه‌یره‌كان" ڕوو ده‌دات. چاوم گێرا. بیرم كرده‌وه ئه‌وه ده‌یتوانی من بم. خوشكی من بێت. خوشكه‌زاكه‌ی من بێت. كچه هاوسێكه‌م یا هاورێیه‌كی سه‌رده‌می منداڵیم ... بیرم كرده‌وه چ فه‌رقێكی هه‌یه. ئه‌ویش هه‌ر خوشكی منه ... چاوم گێرا. بیرم كرده‌وه خۆزگه‌م به خۆیان. لاپه‌ره‌كانی مێژووی ژیانیان به خوێنی كه‌س له سه‌ر شتی ئاوا سوور نابێت. بیرم كرده‌وه خۆزگه‌م به خۆیان قه‌ت ناترسن. خۆزگه‌م به خۆیان قه‌ت خۆیان به جێی ئه‌و دانانێن. خۆزگه‌م به خۆیان له‌شیان هی خۆیانه، بیریان هی خۆیانه. بۆ خۆیان، به قه‌د بیره‌كانیان ده‌ژین ... خۆزگه‌م به خۆیان به ترس و نه‌فره‌ته‌وه شه‌و، ڕۆژ ناكه‌نه‌وه ... وه‌ک بڵێی كات گه‌ڕابێته‌وه سه‌ره‌تای سه‌ره‌تا. وه‌ک بڵێی شته‌كه ئه‌مڕۆ رووی دابێت... ئێشی هه‌یه، زۆر!
May 17, 2007
شهرزاد نیوز: " انگار که دختر خودت باشد " "خدای دعا اما کجا بود؟ چرا هیچ معجزتی در کار نبود؟ کجا بود خدای ابراهیمش که کارد را بر گلوی اسماعیل یا اسحاق کُند کرد؟ کجا بود خدایش تا گوسپندی به جای دعا روانه کند؟ آیا دعا همان گوسپند قربانی نبود؟ هفت امشاسپندان زرتشتی. نه، این نبود. هفت فرشته ایزدی. نه، این نبود. طاووس ملک. نه، این نبود. اهل حق. نه، این نبود. اهریمن؟ شیطان؟ جادوگر؟ کوکلوکس‌کلان یا چه می‌دانم چه؟ این همه حق، حق، حق گفتن. آیا "حق" همین بود؟ به من بگو زنهاشان کجا بودند؟ چه خاکی به سر می‌کردند؟ باز هم همدست مردان شدند؟ خاتون بگو چندتایشان آتش بیار معرکه مردان بودند؟ بگو این مردان پتیاره که بودند که با دختر ما چنین کردند؟ **** له لای ئه‌سرین دیم!
May 16, 2007
هاوڕێم، نامه‌یه‌كم بۆ بنووسه چیرۆكی هیچ شه‌ڕێكی تێدا نه‌بێت. نامه‌یه‌كم بۆ بنووسه هه‌واڵی زیندان، ده‌ستدرێژی به كیژۆڵه‌یه‌كی ڕووح سووک، به‌رده بارانی ژن و له سێداره دانی هیچ مرۆڤێكی تێدا نه‌بێت. نامه‌یه‌كه‌م بۆ بنووسه باسی چاوی به فرمێسكی هیچ منداڵێک، لێدان و كوتانی هیچ ژنێک و خۆكوشتنی هیچ پیاوێكی تێدا نه‌بێت. نامه‌یه‌كه‌م بۆ بنووسه گلێی نه‌بێت. له هیچ. ناڵه نه‌بێت له كه‌س، ته‌وس نه‌بێت به من. نامه‌یه‌كه‌م بۆ بنووسه باسی من بێت! لێم بپرسه چۆنم! لێم بپرسه تاسه‌م شكا! لێم بپرسه تۆزی ته‌می ئێواره ته‌ڕه‌كه‌ی ئیساكه‌ند هه‌ر وا قورسه! لێم بپرسه ...! نامه‌یه‌كه‌م بۆ بنووسه باسی خۆت بێت. بۆم بنووسه چۆنیت! بۆم بنووسه ده‌رگای ماڵێتان ڕه‌نگ كردۆته‌وه؟ هه‌ورازه قورسه‌كه‌ی كۆڵانه‌كه‌تان ساف كراوه؟ هاوسێی تازه‌تان بۆ هاتووه؟ كتێبه به‌رگ ڕه‌شه‌كه‌ت ته‌واو كردووه؟ بۆم بنووسه كام ڕه‌نگت زۆر پێ جوانه؟ كام مۆسیقا ئارامت ده‌كاته‌وه! بۆم بنووسه منداڵه‌كانی دێ وانه‌ی كوردی فێر ده‌بن! شه‌وان ده‌چی بۆ پیاسه! بۆم بنووسه ده‌گه‌ڵ كاک سه‌ید به سلامه‌تی كێ ده‌خۆنه‌وه! گیانا پێم بڵێ قه‌ت له خۆت پرسی بۆ له ئامێزم نه‌گرت! نامه‌یه‌كم بۆ بنووسه ... كه نامه‌ت بۆ نووسیم هاورێم، ئاوێنه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر خۆت دانێ!
May 15, 2007
تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه‌ی له سه‌ر سنگم داناوه نییه. له ده‌رێ بای دێت. ئاسمان شینه. چه‌ند په‌ڵه هه‌وری سپی و هیچی تر. ڕامین تله‌فوونی كرد. باوكی شادی كۆچی دوایی كردووه. زۆر ده‌مێكه ئیتر به بیستنی هه‌واڵی هیچ مردنێک هه‌ڵنابه‌زمه‌وه. جاربووه به بیستنی هه‌واڵی نه‌مانی هه‌ندێ كه‌س دڵم بۆ ته‌نیا مانه‌وه‌ی خۆم سووتاوه. و هیچی تر! بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی باوکی شادی منی خسته‌وه بیری گه‌لاوێژ. گه‌لاوێژ دایکی شادی بوو. زۆر ساڵ بوو ئاوام بیر لێ نه‌كردبووه. جارنا به بیانووی گێرانه‌وه‌ی بیرێكی دوور باسیم كردووه. هه‌ر ئه‌وه‌نده. گلاوێژم زۆر نه‌دیوه به‌ڵام باشم وه‌بیر دێت. ئه‌سمه‌ر بوو. نه‌رم بوو. زۆر زوو به شوو درابوو. گه‌لاوێژ زڕدایكی هه‌بوو. گه‌لاوێژ خوشکی من بوو به‌ڵام زۆرتر له چه‌ند جار نه‌مدیوه ئه‌ویش ته‌نیا چه‌ند جارێک كه چووینه سه‌رده‌شت بۆ لای. هه‌موو جارێ یادی گه‌لاوێژ من ده‌خاته بیری دایکم. و من ئه‌مڕۆ كه‌وتوومه‌ته‌وه بیری ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ر ده‌رگام كرده‌وه ده‌نگی گریانی دایكمم بیست. ئێواره بوو. دایكم كراسێكی ونه‌وشه‌یی له به‌ردابوو. قژی خاو و سپییه‌كه‌ی له ژێر سه‌رپۆشێكی نه‌رمی سپی دیار بوو. چه‌ند كه‌سێكی له ده‌ورووبه‌ر بوو. من هیچم نه‌پرسی. كه‌سێک گوتی "گه‌لاێژ مردووه". تا ئه‌و ڕۆژه قه‌ت هیچ دایكێكم كه جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی مردبێت له نزیكه‌وه نه‌دیبوو. دایكمم له خه‌می كه‌ماڵدا دیبوو چۆن ده‌تواوه. به‌ڵام تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ما، باوه‌ڕی نه‌كرد كه‌ماڵ نه‌ماوه. بۆ گه‌لاوێژ به‌ڵام هیچ ڕێگه‌یه‌كی تری نه‌بوو. ده‌نگی گریانی دایكم ژانێكی سه‌یری تێدابوو. وا نه‌بوو به ده‌نگی به‌رز بگریت و هاوار بكات، نا. جۆرێک وه‌ک بڵێی كه‌س نایبینێت و له خه‌می خۆیدا نوقم بووه. خۆی ڕاده‌ژاند وه‌ک بڵێی به ته‌مایه زیڕه‌ی دڵی ئارام كاته‌وه. هه‌موو داوایان لێ ده‌كرد نه‌گریت. نازانم چی ڕووی دا، ئه‌و جۆره‌ی دایكم چاوی له چاوم كرد حه‌زم كرد سری دایكم له سه‌ر سنگم دانێم و پێی بڵێم به قه‌د هه‌موو ژانی جه‌رگه بڕاوه‌كه‌ی بگریت تا به‌شكوو ئارام بێته‌وه ... دوایی گه‌ڵاوێژ دایكم زۆر گۆڕدرا. وه‌ک بڵێیی دایکێک جگه‌رگۆشه‌یی ده‌مرێت ده‌كه‌وێته ئه‌و په‌ڕی ئه‌و په‌ڕی هه‌رچی ژانه. نازانم، هیچ وشه‌یه‌كم بۆی نییه. زۆر جار هه‌ستم ده‌كرد دوایی گه‌لاوێژ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڕووخێت خۆی مه‌جبوور ده‌كات باوه‌ڕ بكات كه‌ماڵ هه‌ر ماوه... هاوڕێم به قووڵایی ناخا ڕوو چوون، له عاره‌ق خواردنه‌وه ده‌چێ. سه‌ره‌تاكه‌ی سه‌رخۆشی و دواتر گریانێكی مه‌ستانه یان پێكه‌نینێكی شێتانه و كۆتاییه‌كه‌ی ڕشانه‌وه ... ده‌ست هه‌ڵگرین؟
May 9, 2007
نۆستاڵژی! براكه‌م به خه‌تێكی جوان له به‌رگی یه‌كه‌می ئاڵبۆمه‌كه‌دا نوسیبووی "وێنه‌كانی ئه‌مڕۆ بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌یانین"، دۆینێ زانیم به‌شێكی زۆری وێنه‌كانی ئه‌و چه‌ند ساڵه و هاوینی پار و سه‌فه‌ره‌كه‌ی كوردستان و سه‌فه‌ره‌كه‌ی پێش ئه‌و و ... نه‌مان! یانی به‌شێک له بیره‌وه‌رییه‌كانی "به‌یانیم" له چركه‌یه‌كدا ون بوون. ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه به‌شێک له دونیای دیجیتاڵ و تێكه‌ڵبوونی تێكنۆلۆژیا ده‌گه‌ڵ ژیانی ڕۆژانه بێت. جاران ئاڵبۆمی وێنه‌كانمان جار به جار ده‌هێنا و لاپه‌ڕه‌كانمان هه‌ڵده‌داوه و پشتی وێنه‌كانمان ده‌خوێنده‌وه، بزه‌یه‌ک یان ئاخێک و زیندوو كردنه‌وه‌ی یادێک و بیرهاتنه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌ک ... و ده‌ڕۆیشت تا كه‌ی جارێكی تر دیسان ... نامه كاغه‌زییه‌كان نه‌مان. ئاڵبۆمی وێنه‌كان نامێنن. چه‌ت جێی قسه كردنی گرتۆته‌وه و یه‌ک دیتنه‌كان ده‌گۆزرێنه‌وه ناو دیداری وێب كام و ... **** ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی وێنه‌كانی منتان "هێشتا" ماوه، گه‌وره‌یی بكه‌ن و كۆپییه‌كیش بۆ خۆم بنێرنه‌وه. یه‌ک له قیامه‌ت و سه‌د له دونیا خێرتان ده‌گاتێ!!!
May 6, 2007
توێژینه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره، دۆعا، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، مێدیای ڕه‌سمی xxxxxx نامه‌كان و ناڵه‌كان: ماوه‌یه‌ک تێپه‌ڕیوه. ئه‌گه‌رچی كورت! چه‌ند كه‌سێک له سه‌ر ئه‌و خاڵه هاوده‌نگن كه شتێک ڕووخا. سنوورێک شكا. بۆ من زۆر مانا چوونه‌ته ژێر پرسیار. زۆر مانا كه ڕه‌نگه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بلۆک و خوێن و سه‌ری هیچ كیژۆڵه‌یه‌كه‌وه نه‌بێت. له یه‌ک شت دڵنیام. تازه هیچ شتێک ئاسایی نابێته‌وه. لانی كه‌م بۆ من! نامه زۆر نووسران. گۆرانی زۆر گوتران. شێعری زۆریشی پێدا هه‌ڵگوترا. ئیمزاش كۆكرانه‌وه. هه‌ر كۆش ده‌كرێنه‌وه. من نامه بۆ هیچ بكوژێكی خۆم ئیمزا ناكه‌م. ئه‌و بكوژه پێویست ناكات سه‌رپه‌نجه‌كانی به خوێنی كه‌س سوور ببێت. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕاگرتنی كوشتنی مرۆڤێكی هه‌بێت و بێده‌نگ بمێنێته‌وه له كوشتندا به‌شداره. ئه‌وه یانی هه‌موو ئه‌وانی بلۆكیان به سه‌ری ئه‌و دادا. ئه‌وه یانی هه‌موو ئه‌وانی هاواریان كرد و هێله‌یان كێشا. ئه‌وه‌یانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ستان و چاویان لێ كرد. ئه‌وه یانی گه‌وره‌ی عه‌شیره و میر و سه‌رۆک... ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و ڕووداوه ناخۆشانه‌ی ئه‌و ڕۆژانه دڵته‌نگم ده‌كات په‌له‌قاژه‌ی ئه‌مان و ئه‌وانه بۆ كه‌ڵک وه‌رگرتن له ناوی كه‌سێک كه بێ هیچ هیچ هیچ تاوانێک كوژرا. دڵته‌نگم له‌وه‌ی ئێمه هێشتا له "شه‌هید" ده‌گه‌ڕێین! بۆ هه‌ر ئه‌وه به‌س نییه كه ئه‌و و ئه‌وانه‌ی به ده‌یان شێوه‌ی تر كوژران نه‌ده‌با كوژرابان و بێ‌تاوان بوون و هیچ تاوانبارێكیش ته‌نانه‌ت نابێت ئاوای ده‌گه‌ڵ بكردرێت؟ بۆ ده‌بێ بكرێن به ڕه‌مزی ئازادی، یان به ئاڵا هه‌ڵگری "خه‌باتێک" كه ڕه‌نگه ئاگاشان لێی نه‌بووبێت؟ ئه‌ی ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی تا ئێستا له بێده‌نگیدا نه‌مان و ون بوون ڕه‌مزی چین؟ بمبوورن! دۆعا بۆ من ڕه‌مزی ئازادی نییه. كوشتنی دۆعا به‌ڵام بۆ من نیشانه‌یه‌كی زه‌قی تری نه‌خۆشی كۆمه‌ڵگه‌یه‌که كه تێیدا مرۆڤ هه‌رزانترین كاڵا و مرۆڤایه‌تی بێ ماناترین بایه‌خه! گرفتی ئێمه نه‌بوونی ناو نییه. سه‌دان و هه‌زاران ژن بوون به قوربانی ده‌مارگرژی پیاو و ژنی ئه‌وێ. گرفتی ئێمه خولانه‌وه‌مان له ناو بازنه‌یه‌كی داخراوه، گرفتی ئێمه تازه نه‌بوونه‌وه‌ی ماناكان و مه‌رجه‌كانه. ئه‌و ڕۆژه هاورێیه‌ک به ده‌م گریانه‌وه گوتی خوزگه گولله‌یه‌كیان لێ ده‌دا و ده‌یان كوشت! دڵم ته‌زی. بروانه چیان لێ كردووین و به چی ڕازی ده‌بین. با بمانكوژن، به‌س ئاوا نا! |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|