Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

November 30, 2005



vaya Con Dios: Nah Nah Nah


I got on the phone and called the girls, said
Meet me down at Curly Pearls, for a
Ney, Nah Neh Nah
In my high-heeled shoes and fancy fads
I ran down the stairs hailed me a cab, going
Ney, Nah Neh Nah
Nah Neh Nah

When I pushed the door, I saw Eleanor
And Mary-Lou swinging on the floor, going
Ney, Nah Neh Nah
Sue came in, in a silk sarong
She walzed across as they played that song
going
Ney, Nah Neh Nah
Nah Neh Nah

Annie was a little late
She had to get out of a date with a
Ney, Nah Neh Nah
Curly fixed another drink
As the piano man began to sing that song
Ney, Nah Neh Nah
Nah Neh Nah

It was already half past three
But the night was young and so were we
dancing
Ney, Nah Neh Nah
Oh Lord, did we have a ball
Still singing, walking down that hall, that
Ney, Nah Neh Nah
Nah Neh Nah






November 27, 2005

ئه‌و گۆشه‌یه‌ی تی‌ڤی‌یه‌كه‌ی لێ بوو چۆڵه، دوو سێ میتر سیمی ڕه‌ش و سپی نه‌بێ له سه‌ر عه‌رزه‌كه، ئاڵۆز،‌ له یه‌ک گرێدراون، سی‌دی و كاسێته‌كانیشم له به‌ر ده‌ستان نییه، كتێبه‌كانیشم. له سه‌ر عه‌رزیكی ڕه‌ق و ڕووت دانیشتووم و بیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌و شه‌و له سه‌ر چی بنووم باشه! له سه‌ر سۆفاكه‌ كه نابێ، باوه‌ڕ ناكه‌م جێم بێته‌وه، له سه‌ڕ عه‌رزیش نووستن زه‌حمه‌تی هێنانی دۆشه‌گ و به‌یانی دیسان جێی خه‌و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌یه، به دانیشتنه‌وه باوه‌ڕ ناكه‌م خه‌وتن خۆش بێ. ژوور كه ئاوا چۆڵه وه‌ک‌ شتێک گه‌وره‌تر دیاری ده‌كات ... ئێستاش به داگرتنی هه‌ر دوگمه‌یه‌كی كێیبۆرده‌كه ( ته‌خته كلیل؟!) ته‌واو ئه‌و ناوه ده‌نگ ده‌داته‌وه ... خۆش نییه!

سه‌یره، به نه‌بوونی شته‌كان له ژوورێ زۆرتر هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر چی بۆ یه‌ک چركه‌ش باوه‌ڕ‌ناكه‌م "شت" له خۆیدا بتوانێ مرۆڤ له ته‌نیایی ده‌ر بێنێ. به‌ڵام ئێستا، ئه‌مشه‌و بۆ یه‌كه‌مجار بیر له سی‌دی‌یه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه، هه‌رچه‌‌نده بۆ زۆریان، هه‌زار و چه‌ند ساڵه گوێم ڕانه‌گرتووه. تا شتێكت هه‌یه و له به‌رچاوته نایبینی و هه‌ست به مانای بوونی ناكه‌ی، كه نه‌ما تازه بیرده‌كه‌یه‌وه بوونی چه‌نده خۆشتره له نه‌بوونی. زۆر جار تا به‌ شتێک نه‌گه‌ی نازانی ئه‌و شته هه‌مان شت بوو كه ته‌واوی ژیانت چاوه‌ڕێی بووی، ناخۆش ئه‌وكاتانه‌ن كه تا شتێک له كیس نه‌ده‌ی نازانی ئه‌وه هه‌مان شت بوو كه به ئاواتی بووی و هه‌روا به ئاسانی له ده‌ستت داوه! جا نازانم ئه‌وه یاسای ( تۆ بیخوێنه‌وه كایه‌ی‌) ژیانه یان نه‌زانی مرۆڤ خۆی؟

له شه‌وێكی وه‌ک ‌ئه‌مشه‌ودا، هه‌موو شتێک گه‌وره‌تر و به‌هێزتر له خۆی ده‌نوێنێ. ده‌نگی دوگمه‌كانی كێبۆرده‌كه‌م، ده‌نگی لوشمه لوشمی خۆم، ئه‌و هه‌ناسانه‌ی له ناكاو دێن، ده‌نگی پێم كه به خشه خش ده‌چم چایی بۆ خۆم بێنم، ته‌نانه‌ت بۆنی ته‌نیایی ئاشكراتر له هه‌میشه خۆیم وه‌بیر ده‌خاته‌وه. ڕاستی ئه‌وه‌یه من باوه‌ڕم كردووه مرۆڤ ده‌گه‌ڵ هه‌موو شتێكی ته‌‌نیایی ڕادێ، ده‌گه‌ڵ ‌بۆنه‌كه‌ی نه‌بێ. ته‌نیایی پڕه له بۆنی ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی نین، ئه‌و شتانه‌ی نابن. ته‌نیایی له شه‌وێكی ئاوادا پڕه له بــــــۆنـــی خواردنێک كه پێش هاتنه‌وه‌ی تۆ ساز نــــه‌كراوه، پڕه له بۆنی ئه‌و كه‌سه‌ی پێش تۆ له ماڵ‌ نییه چاوه‌رێت بێ.

....

چه‌ند ڕۆژێكه تاریكی هه‌ر له ساعه‌ت چواری ئێواره‌وه ده‌ست پێده‌كات! شه‌وه‌كان ئێستا زوو دێن و دره‌نگ ده‌ڕۆن. شه‌وێكی دوورودرێژی زستانی، شه‌وێكی دوور و درێژی زستانییه كه به هیچ بۆت كورت نابێته‌وه‌. به تایبه‌ت كه نه بتوانی فیلم ببینی یان گوێ بۆ مۆسیقا ڕابگری، نه بتوانی شێعرێكی كورتی پــه‌شێـــــــــو بخوێنییه‌وه و چه‌ند ساعه‌تێک ده‌گه‌ڵی بژی.





November 26, 2005

- وتی وه‌خه‌به‌ری له‌یــــــــلا؟
- وتی ماندووم، زۆر ماندوو...
- وتی شتێكی خوار و خێچی ناله‌باره له سه‌ر دڵم بۆته گرێ...
- وتی ده‌زانی، پێم وایه دڵی قه‌د بۆ من و ده‌گه‌ڵ ‌من نه‌له‌رزی!
- وتی، نازانم، به‌ڵام ئه‌و هه‌سته‌ی پێ‌دام
- وتی: سه‌خته، زۆر سه‌خت ...

- وتی له‌یـــــلا ...
- وتی قژم کۆ ده‌که‌مه‌وه به‌یانی
- وتی کراسه ونه‌وشه‌ییه‌که‌م له به‌ر ده‌که‌م
- وتی وێنه‌یه‌کی بۆ بنــــێــرم؟
- وتی ماندووم زۆر ماندوو ...
- وتی زۆر گه‌وجم نا؟

- وتی له‌یـــــــلا...
- وتی که‌ی ژانه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێ؟
- وتی فه‌رق ناکا
- وتی خۆزگه ...




November 25, 2005




ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ توند و تیژی دژ به‌ ژنانه. باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ مرۆڤێکی خاوه‌ن عه‌قڵ و ویژدان توند و تیژی دژ به ژن به کارێکی ئاسایی بزانێ و لاینگری ئه‌و کرده‌وه‌یه بێ. توند و تیژی دژ به ژنان تایبه‌ت به وڵاتێک یان فه‌رهه‌نگێک نییه و سنوور ناناسێ. تایبه‌ت به چینی هه‌ژار یان کۆمه‌ڵگه‌ی موسلمانان نییه. له سوئێد هه‌ر ده ڕۆژ، ژنێک به هۆی توند تیژی گیانی خۆی له ده‌ست ده‌دا. ئه‌و ژماره‌یه بۆ وڵاتێکی بچووکی وه‌ک سوئێد، که ژنان - که‌م تا زۆر- له مافی هاوولاتی و یاسایی بێ به‌ش نین، ژماره‌یه‌کی به‌رچاوه. ڕاده‌ی توند وتیژی دژ به ژنان له وڵاتێکی وه‌ک ئه‌مریکا ده‌گاته چل له سه‌د. له شیلی نزیک شه‌ست و پێنج له سه‌دی ژنان ده‌که‌ونه به‌ر ئازاری پیاوان، چل ویه‌ک له سه‌دی ژنانی هیند له به‌ر توند و تیژی و ئازاری مێرده‌کانیان هانا ده‌به‌نه خۆکوشتن، له به‌نگلادێش په‌نجا له سه‌دی ژنان له ژێر توند و تیژی پیاواندا ده‌کوژرێن. باس کردن له توند و تیژی دژ به ژنی کورد به‌ڵام ئاسان نییه. ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ژماره‌یه‌کی باوه‌ر پێکراو له هیچ شوێنێکه‌وه بڵاو نابێته‌وه. ژنی کورد تا نه‌گاته ئێسقانی، ده‌نگی نایه‌ته‌ ده‌ر، تازه ئه‌و کاتیش، زۆربه‌ی کات ئاگر له خۆی به‌رده‌دات و گیانی ڕزگار ده‌کات. وه‌ک شتێک ڕێگه‌یه‌کی ناوڕاستی نییه هه‌ڵیبژێرێ. له لایه‌کیشه‌وه باوه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالار و فه‌رهه‌نگی دینی، ئه‌و توند و تیژییه له لایان پیاوه‌وه به شتێکی ئاسایی داده‌نێ و ئه‌و کرده‌وه دژه مرۆڤانه‌یه وه‌ک شتێکی سروشتی تاریف ده‌کات و مه‌خابن ئه‌و باوه‌ڕه له مێشکی ژندا جێی گرتووه که ژن به جلی سپی بوکێنه ده‌چێته ماڵی مێرد و به کفنی سپی ده‌بێ له‌وێ بڕوات ...

له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک هیچ یاسایه‌ک بۆ پشتگری له مافی ژن نه‌بێ، هیچ ڕاهێنان و فێرکردنێک نه‌بێ، بنه‌مای په‌روه‌رده‌ کردنی منداڵ هه‌ر ئه‌و باوه‌ره بۆگه‌نه بێ، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ژن ملکی پیاوه و ژن باوه‌ڕی کردووه "به‌ش و چاره‌نووسی هه‌ر ئه‌وه‌یه"، توند و تیژی دژ به ژن ده‌بێته به‌شێکی ئاسایی له ژیانی ڕۆژانه‌ی .

توند وتیژی دژ به ژن جێ و شوێنی تایبه‌تی نییه. له ماڵ، له ده‌رێ و له سه‌رکار، ژن به شێوه‌ی جۆر به جۆر ده‌که‌و‌ێته به‌ر ئازار. له ناو ماڵدا، له لایان باب و برا و مێرد و له ده‌رێ، له ناو بازار، له سه‌ر شه‌قام، له ڕێگه‌ی مه‌دره‌سه، له ناو تاکسی و قه‌تاردا، له لایان "هه‌ر پیاوێک" ده‌که‌وێته به‌ر بێ ‌ڕێزی و ئازاری جنسی و ده‌ست درێژی و ... و له سه‌ر کار له لایان هاوکار و ڕه‌ئیسی پیاو به قسه و ئاماژه‌ی ناله‌بار و کۆمێنت له سه‌ر ئه‌ندام و له‌ش و ڕواله‌تی بێ ڕێزی پێ‌ده‌کرێ و دیسان له زۆربه‌ی کات هه‌ر ئه‌و شه‌رم و حه‌یا درۆیه‌ی له منداڵییه‌وه فێریان کردووه وای لێ‌ده‌کات زۆر شت قه‌بووڵ کات و ده‌نگی نه‌یه‌ت ...

فه‌رهه‌نگی پیاو په‌سه‌ندی کۆمه‌ڵگه جۆر به جۆره‌کان، هه‌میشه، ژن وه‌ک تاوانبار ده‌بینێ. ژن هه‌میشه باری تاوان و گوناحی له سه‌ر شانه. و چونکه نامووس و شه‌ره‌ف و ئابڕووی پیاو و بنه ماڵه گرێ دراوی هه‌نگاو به هه‌نگاوی ژنه، بێ‌گومان ژن ده‌که‌وێته به‌ر چاوه‌دێری و کۆنترۆڵ و هه‌موو مافی بڕیاردانی لێ زه‌وت ده‌کرێ. مافی بڕیاردان له سه‌ر "چۆن ژیان" و" چۆن و که‌ی مردنی ژن" بۆ پیاوانی بنه ماڵه‌یه. هه‌موو جارێ که ژنێک به هۆی توند و تیژی گیانی له ده‌ست ده‌دا، ته‌نیا یه‌ک پرسیار زۆرتر و ڕوونتر له باقی پرسیاره‌کان دووپات ده‌بێته‌وه، هه‌موو ده‌پرسن: "چی کـــــــرد بــــــــــوو؟"

به‌ڕاست چیتان کردووه ئه‌ی ژنانی تاوانبار؟ ئه‌و تاوانه چییه که به درێژایی مێژووی بوونتان به باڵاتانه‌وه دروواوه؟ که وا به شه‌ڵاقی ڕق و کینه‌ برینی هه‌تا هه‌تایه ده‌خه‌نه سه‌ر ڕوح و له‌شتان؟ تاوانتان چییه؟ که‌ی له کام دادگا به فه‌رمانی کێ به زیندانی ئه‌به‌د مه‌حکووم کراون؟

پیاو، ئه‌ی تۆ تا که‌ی بێده‌نگ ده‌مێنییه‌وه؟ تا کوێ، تا که‌ی چاو و گوێ ده‌به‌ستی و خۆت گێل ده‌که‌ی؟

ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ ‌توند وتیژی دژ به ژنانه، چ تاڵه که پێویسته ڕۆژێکی ئاوامان هه‌‌بێت. شه‌رمه، شه‌رم بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی!





November 23, 2005

Chris Isaak: Wicked Game

The world was on fire and no one could save me but you
It's strange what desire will make foolish people do
I'd never dreamed that I'd meet somebody like you
I'd never dreamed that I'd lose somebody like you

No I don't wanna fall in love
No I don't wanna fall in love
With you


What a wicked game you played to make me feel this way
what a wicked thing to do to let me dream of you
what a wicked thing to say you never felt this way
what a wicked thing to do to make me dream of you

And I don't wanna fall in love
No I don't wanna fall in love
With you

No I...


Nobody loves no one






November 19, 2005


به‌فر ده‌بارێ، یه‌که‌م به‌فری ساڵ ...

****
چه‌ند لینک:

سه‌رما لێی داووووم گشت گیــــــانــــم دێشێ ...

****
ده‌زانم شه‌رمه به ئازاری خه‌ڵک په‌که‌نین، به‌ڵام ئاخر! خۆتان چاوێک له حاڵ و ڕۆژی هه‌ندێ که‌س بکه‌ن. لێــــــــره!

****
ئــــــــه‌وه‌ش بۆ ئه‌وانه‌ی فارسی ده‌زانن (شما عاقل لس آنجلس هستید؟)

****

(ســوپاس بــــه‌ڕێـــز)



November 17, 2005

ڕووت بوونه‌وه (2)

ئه‌و لاپه‌ره سپییه كه ده‌كه‌مه‌وه پێموایه ده‌توانم خۆ بده‌مه ده‌ستی ئه‌و وشانه‌ی قورساییان خستۆته سه‌ر زه‌‌ینم، تا بمنووسنه‌وه. پێموایه ده‌توانم باسی زۆر شت بكه‌م، باسی ئه‌و دڵه كوته‌ی سه‌ر له ئێوارێ ده‌ستی پێ كرد و تا هێشتاش لێی نابڕێته‌وه! پێموایه ده‌توانم باسی كه‌لێن و قوژبنه‌ ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی ناخی مرۆڤ بكه‌م، ئه‌و به‌شه‌ی هیچمان لێی بێ به‌ش نین و هه‌موومان ده‌زانین چۆنی بیشارینه‌وه و حاشا له بوونی بكه‌ین. پێموایه ده‌توانم باسی ئه‌و هه‌سته ساكارانه‌ی مرۆڤ بكه‌م كه تا له هه‌وراز و نشێوه‌كانی ده‌رووندا ده‌گه‌نه‌ر به‌ر، ده‌گۆڕدرێن و ده‌بن به گرێ پوچكه‌یه‌كی ئاڵۆز ئاڵۆز، ئه‌وه‌نده ئاڵۆز كه قه‌ت ناكرێنه‌وه و ده‌بێ هه‌ڵیانپاچی.

خۆزگه ده‌متوانی شتێكی تر بام، به‌ڵام نیم، به خۆم ده‌ڵێم! زۆر جار ئاره‌زوو ده‌كه‌م بتوانم بگه‌رێمه ڕوو. كه هێنده ڕۆ نه‌چم، له ناخی خۆمدا. هه‌ندێ جار ترسێكی سه‌یر داگیرم ده‌كات، ترسی ئه‌وه‌ی شتێک هه‌یه بۆته كه‌ڵه‌بچه‌ی ده‌ست و پێم و لێم ناگه‌ڕێ دڵ ‌هه‌ڵقه‌نم و دابڕم و دوور ببمه‌وه. شتێک كه ئیتر هیچ ناوێكم بۆی نییه، شتێک كه ئیتر نازانم چییه و ئه‌وه، ئه‌و نه‌زانینه ده‌مترسێنێ. زۆر جار ده‌زانم كه‌س و هیچ نییه و وشیارم، وشیارترم له هه‌میشه. زۆر جاریش هه‌ست ده‌كه‌م له سه‌ر لێواری تیژی مان و نه‌مان، وه‌ستاوم و ویستی دڵته‌زێنی خۆ فڕێدان پڕم ده‌كات.

هه‌ندێ جار سه‌رسام ده‌مگرێ. سه‌رم سوڕ ده‌مێنێ. له خۆم، له كاره‌كانم، كه چۆن درۆ ده‌گه‌ڵ خۆم ده‌كه‌م، له هه‌سته‌كانم‌ كه زۆر جار هێند ساكار و ساویلكه‌ن. زۆر جار حه‌ز ده‌كه‌م بگه‌رێمه ناو غاری ته‌نیاییه‌كانم و خۆ ون كه‌م. زۆر جار خۆم ناناسمه‌وه. ته‌نانه‌ت قسه‌كانی خۆم به‌لامه‌وه نامۆن. بیرده‌كه‌مه‌وه یانی ئه‌وه من بووم ئه‌و قسه‌یه‌م كرد؟ من بووم ئه‌و كاره‌م كرد؟ هه‌ندێ جار پێ ده‌‌چه‌قێنم و له چوارچێوه‌یه‌کی دیاری كراو به‌ولاوه، نامه‌وێ خۆم و مرۆڤه‌كانی ده‌وروبه‌رم ببینم. ده‌ترسم له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه هیچ نه‌بێ من په‌نجه‌ی لێ قایم كه‌م، ده‌ترسم له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه نه‌توانم خۆم، ژیان و مرۆڤه‌كان ببینمه‌وه ... هه‌ندێ جار دڵنیام خۆمم چاره‌نووسی خۆم ده‌نووسم، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌یان به‌ڵگه‌م هه‌یه، ده‌یان به‌ڵگه‌ی ئاشكرا و ڕوون، زۆر له ناكاو، بیرده‌كه‌مه‌وه چاره‌نووسی من زۆر پێشتر دیاری كراوه، كه‌وا بوو هه‌وڵدان بــــــــــــۆ؟ و من بێ ویستی خۆم به ڕێگه‌یه‌کدا ده‌ڕۆم كه هه‌ڵبژارده‌ی من نییه. كاتی وا ده‌ترسم. دوایی پێكه‌نینم دێ و دواتر پڕ ده‌بم له هیچ. هیچ. هیچ!

هه‌ندێ جار شه‌رم ده‌كه‌م، له بێ ده‌سه‌لاتی خۆم! له بیانوو بچووكه‌كانم بۆ به‌خته‌وه‌ری. له‌وه‌ی كه ده‌توانم پێبكه‌نم، شاد بم، هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بكه‌م، شه‌رم ده‌كه‌م... دوای شان هه‌ڵده‌خه‌‌مه‌وه، بیرده‌كه‌مه‌وه به من چی! خۆ من ناتوانم به‌شی كه‌سی تر بژیم. كاتی وا خۆپه‌رستم. ته‌نیا بیر له‌خۆم ده‌كه‌مه‌وه، دواتریش پڕ بم له هه‌ستی تاڵی تاوان. به‌ڵام خۆپه‌رستیم به هێزه و من لاسار. كاتی وا "من" ده‌بێ به هه‌موو شتێک و له هه‌رچی ناوی به‌رپرسایه‌تییه بێزار ده‌بم و خۆی لێ لاده‌ده‌م. هه‌ندێ جار ده‌ڵێم خۆزگه قه‌ت مانای "به‌رپرسایه‌تی" فێر نه‌ده‌بووم!

شته‌كان نازانم له كوێڕا ده‌ستیان پێ كرد. ئه‌وه‌م هه‌زار جار له‌ خۆم پرسیوه. دڵنیا نیم. بیرده‌كه‌مه‌وه بڵێی پێش نیوه‌رۆی ڕۆژێكی ده ساڵیم نه‌بێ كه شتكانم به چاوی خۆم دی؟ له خۆم ده‌پرسم و ئێستا بیری كه لێ ده‌كه‌مه‌وه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هه‌زار ساڵه به ڕووی خۆم نه‌هێناوه له به‌رچاوم زیندوو ده‌بنه‌وه، زۆر شت هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه مانای خۆیان له ده‌ست دا. ئه‌و مانایه‌ی ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆی بوونی بووم كه‌لاكه‌كه‌یم قه‌ت فڕێ نه‌دا. دڵم نه‌هات!


ئارێز گوتی. زۆر ساڵ پێش گوتی له‌یــــــــــلا تۆ شته‌كان ئه‌و جۆره‌ی "ده‌بێ بن" ده‌بینی! ئه‌و ده‌م پێكه‌نیم. ئێستا كه وه‌بیرم دێته‌وه دڵم ده‌له‌رزێ.

له‌عه‌نت!

بڵێی تازه دره‌نگ بێ؟






November 10, 2005

منیش وێنه‌كانم لێــــره دانا.




November 9, 2005

ژن بوون و بوون به ژن... بـــــــــــــــــــۆ نادیا انجمن*!

كایه‌ی چاره‌نووس بێت ڕه‌نگه, نازانم، ئێستا به‌ڵام بیری كه لێ ده‌كه‌مه‌وه وه‌ک ‌بڵێی بوونی ئێمه‌ی ژن سه‌یر گرێدراوی خوێنه، وه‌ک ‌بڵێی سروشتمان له خوێن نه‌ک له خاک دارشترابێت. جیاوازییه‌كان هه‌موو ڕۆژێ به شێوه‌یه‌ک‌ خۆ زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه و قامک له چاو ڕۆده‌كه‌ن، سه‌یرتر ئه‌وه‌یه هه‌موو جارێک وه‌ک بڵێی یه‌كه‌مجار بێت، ژانی زۆره و سه‌رسوڕماوی به‌دواوه‌یه ... چیرۆكی هه‌زار پاته بووه‌ی ژن و ژیانه و ئه‌و ده‌ستانه‌ی ده‌‌گرن، ده‌بڕن و ده‌كوژن و - نازانم بۆ- دونیا هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه!

سه‌ره‌تای ژن بوون ڕه‌نگه خڕبوون و سه‌ڕهه‌ڵدانی جووتێک مه‌مک بێت له سه‌ر سنگ و ژانێک تێكه‌ڵاوی شه‌رم یان ئه‌و چه‌ند دڵۆپه خوێنه‌ی ڕۆژێک له ناكاو له سه‌ر جلی ژێره‌وه ده‌یانبینی و ترسی دونیات ده‌خاته گیان، تا ئه‌وه‌ی خوشكه گه‌وره‌كه‌ت پێت بڵێت "ها مه‌ترسه چ نییه، ئه‌وه خۆت ناسیوه!"‌ (خـــۆنـــاسین؟!!!!)‌

به‌س ئه‌گه شته‌كان لێره ته‌واویان هاتبا...

سه‌ره‌تای بوون به ژن به‌ڵام ناگه‌رێته‌وه شه‌وی بووكێنی و چه‌ند دڵۆپه خوێنی سه‌ر په‌ڕۆی ڕووسپێتی! بوون به ژن، چاره‌نووسێکه له یه‌كه‌م چه‌پۆکی باوک و یه‌كه‌م زلله‌ی برا بچووک ڕا ده‌ست پێده‌كات. بوون به ژن سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه چاوداگرتنی به‌قاڵی سه‌ر كۆڵان و ده‌ست بۆ هێنانی به‌زازی ناو بازاڕ و ده‌ست درێژی كوڕی هاوسێ ... بوون به ژن ژانی شه‌پ و پێلاقه‌كانی مێرده و تامی سه‌یری خوێنی ناو زار، ددانی شكاو و ده‌موچاوی شین و ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاو ...

و كوتاییه‌كه‌ی له‌وانه‌یه بگاته گه‌ره‌كێک له هه‌ولێر، له كوردستان و له‌شێكی سووتاوی بیست و یه‌ک ساڵه، یانیش ماڵێک له هه‌رات، له ئه‌فغانستان و له‌شێكی كوتراوی بیست و پێنج ساڵه.


و من نازانم بۆ، دونیا هه‌ر وه‌ک ‌خۆی ماوه‌ته‌وه!




*نادیا انجمن شاعیری گه‌نجی ئه‌فغانی !





November 8, 2005





Imagine

Imagine there's no heaven
It's easy if you try
No hell below us
Above us only sky
Imagine all the people
living for today

Imagine there's no countries
It isnt hard to do
Nothing to kill or die for
No religion too
Imagine all the people
living life in peace

Imagine no possesions
I wonder if you can
No need for greed or hunger
A brotherhood of man
Imagine all the people
Sharing all the world

You may say Im a dreamer
but Im not the only one
I hope some day you'll join us
And the world will live as one


Writen by: John Lennon



source




November 6, 2005

ڕووت بـــــــوونـــــــه‌وه

باش بوو ها، وه‌ک بڵێی ئه‌و ڕۆژانه‌ی تێپه‌رین، قه‌ت نه‌بوون. دانیشتبووین، قسه‌مان ده‌كرد. نه شوێنه‌كه بیری كه‌سی بۆ زیندوو ده‌كردمه‌وه و نه مۆسیقاكه ده‌بوو به پردی گه‌ڕانه‌وه‌م بـــــــــۆ هیچ لایه‌ک. ئه‌گه‌رچی خواردنه‌كه ناخۆش بوو، پێموابوو چوونكه زۆرم برسییه ده‌توانم بیخۆم، نه‌متوانی! چوومه خوار، داوای خواردنێكی تازه بكه‌م، به مارگاریتایه‌ک له ده‌ست گه‌رامه‌وه! خۆش بوو، به‌هانه زۆر بوون بۆ پێكه‌نین، بۆ شان هه‌ڵخستنه‌وه، بۆ دوور بوونه‌وه، دوور كه‌وتنه‌وه‌! مارگاریتا - پێم وانه‌بوو، به‌ڵام - سڕی سه‌ر په‌نجه‌كانمی له بیر بردمه‌وه. قژم كه لادا، ده‌ستم له گۆنام كه‌وت، گه‌رم بوو. تیـــــنا ده‌ستی خسته سه‌ر شانم و من پێكه‌نیم، وه‌ک هه‌میشه بێده‌نگ!

خۆش بووم. شته‌كان له نازانم كوێی زه‌ینمدا حه‌شار درابوون. وه‌ک بڵێی ئه‌و ڕۆژانه‌ی تێپه‌ڕین، قه‌ت نه‌بوون. بیری هیچم له لا نه‌بوو، نه ئه‌وێ و نه ئه‌وان. نه ته‌نانه‌ت بیری خۆم. هێشتا زوو بوو و من ده‌مێک بوو دوور ببوومه‌وه....

كــــــــــه ئاننا باسه‌که‌ی ده‌ست پێ كرد، من، هه‌ر نازانم چۆن، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو پێم بگرن و بمگه‌ڕێنه‌وه زه‌وی و گرێمده‌نه‌وه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له كه‌لێن و قوژبنه‌كانی زه‌ینمدا شاردرابوونه‌وه، ده‌یان شتم هاته‌وه بیر و سه‌رسام گرتمی. هێڵه‌نجم هات! پێم خۆش بوو بڕشێــــمه‌وه، به قه‌د هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ی بوون و نازانم بۆ تێپه‌ڕ نابن! به سه‌ر هه‌موو ئه‌و سێبه‌رانه‌ی نازانم بۆ به هیچ ون نابن! خۆم له گێلی ده‌ده‌مه‌وه! حه‌زم كرد جارێكی تر دوور ببمه‌وه، حه‌ز‌م كرد وه‌ک به‌ره به‌یانییه‌كه‌ی له كه‌مپ، ئابسولووت، گوێی كپ كردبووم، دیسان، هیچ نه‌بیستمه‌وه... ده‌گه‌ڵ‌ جۆسێفینا سه‌رقاڵی باسێكی تازه بووم كه به‌هار تله‌فوونی كرد، نازانم ئه‌گه بیستی چیم گوت- تێكه‌ڵاوی ده‌نگی خه‌ڵک و مۆسیقاكه بووه به هاژه هاژ له گوێمدا و خۆم ده‌نگی خۆم نابیستم - ... ته‌واوی شه‌و به خۆم ده‌‌ڵێم له بیرم بێ ده‌گه‌ڵ ‌به‌هار قسه بكه‌مه‌وه ...

***

كوبی ده‌ڵێ "چ حه‌یف ئاوا ماندوویان كردی!" و من شان هه‌ڵده‌خه‌مه‌وه. نازانم ئه‌وه نیشانه‌ی كۆڵدانه یان پێگه‌یشتن، ڕێک ئه‌و كاته، به‌لامه‌وه زۆر گرنگ نییه! بیرده‌كه‌مه‌وه هه‌ر شتێک نرخێكی هه‌یه و ئه‌و نرخه ده‌بێ، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ، به ته‌واوی بدرێ! بۆ خۆگێل كردن نابێ، هه‌موو شتێک روونه... ڕوون و به‌سام! به درێژایی ساڵانی ته‌مه‌نم كووتاومه تا بێره‌ بگه‌م؟ تا بگه‌م به‌جێیه‌ک شان هه‌ڵخه‌مه‌وه و ڕوو وه‌رگه‌ڕێنم؟ ئه‌ویش من، منی لاسار، منێ كه وه‌ک منداڵێكی لاسار پێ ده‌چه‌قێنم و مان ده‌گرم و بۆ هه‌ر گه‌یشتنێک هه‌موو ڕێگاكان تاقی ده‌كه‌مه‌وه، بۆ منێ كه خۆم له‌ت‌له‌ت كردووه تا به‌شی هه‌موویان بكه‌م چوونكه به‌رگه‌ی دابڕان له هیچیان ناگرم؟! ئاخر سه‌ر ماندوو بووم؟! ئه‌ویش من، من خۆ سه‌برم زۆر بوو!

له چی ترساوم ئه‌و هه‌موو ساڵه؟ بیرده‌كه‌مه‌وه په‌نجه قایم كردن له‌ داوێنێكی تیتۆڵ تیتۆڵ كراو، كه به هیچكوێ به‌ند نییه، مانای چییه؟ بۆ من له دابڕان ئه‌وه‌نده ده‌ترسم؟ ئه‌ویش دابڕان له‌و سێبه‌رانی هه‌موو ده‌ستكردی خۆمن! تا له به‌رزایی باوه‌ڕ (بــــــاوه‌ڕ؟!) یان ئاواته ساویلكه‌كانی سه‌رده‌می منداڵیم نه‌كه‌ومه خوار، ئـــــــه‌و ترسه نامرێ، خۆم به خۆم ده‌ڵێم و بیر ده‌كه‌مه‌وه نه‌بوون، نین، نابن، چاو بكه‌وه! بیرده‌كه‌مه‌وه نابینی، بۆشاییه‌كان به شتێک له جنسی سێبه‌ر پڕ كراونه‌ته‌وه؟! تاسه‌كان بوون به ناوئاخنی ئاواته‌كان و له شوێنێک ڕا، نازانم چۆن یان كه‌ی، باوه‌ڕم كرد شته‌كان ئاوان كه من پێموایه. ده‌زانی، سه‌یر ئه‌وه بوو تا ئه‌و ئێواره‌یه من قه‌ت له خۆم نه‌پرسی ئه‌وان ئه‌گه ڕاستین، بۆ من هه‌ست به بوونیان ناكه‌م؟ تا ئه‌و ئێواره‌یه قه‌ت بیرم لێ نه‌كردبووه كه ئه‌وه ده‌یان ساڵه ده‌گه‌ڵ‌ ئه‌و بیره‌وه‌رییانه ژیاوم كه قه‌تم نه‌بووه!‌

هه‌موو شتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ئێواره‌یه كه من هه‌واڵی مردنی بابم بیست!

له چی ترساوم ئه‌و هه‌موو ساڵه؟ له ته‌نیایی؟ ئه‌و ته‌نیاییه‌ی هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ لێی هه‌ڵاتووم و بێ شه‌رمانه حاشام لێ كردووه؟ ئه‌و ته‌نیاییه‌ی بۆ برشه‌كه‌ی له هه‌موو كه‌لێن و قوژبنه‌كانی ناخمدا جێگر بووه؟ ئه‌و ته‌نیاییه‌ی كه به ئاشكرا تێیدا توامه‌ته‌وه، كه وا زه‌نده‌قم لێی چووه؟ ته‌نیایی، به‌س ئه‌و كاته‌ لێی تێبگه‌ی، ده‌توانی قه‌بووڵی كه‌ی. قه‌بووڵی ده‌كه‌م! ئه‌و قه‌بووڵ‌ كردنه‌ هه‌رچی بێ- چ هه‌ڵه‌یه‌كی تازه بێ یان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه‌كی تر- سه‌ره‌تایه. له‌وێڕا ده‌توانی ئه‌گه‌ر بته‌وێ، ئه‌و باره‌ی به درێژایی ساڵانی ژیانت قورسایی خستۆته سه‌ر شان، دانێیه خوار، بیپشكنی، ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ گوڵبژێری كه‌ی و باقی دانێی و بڕۆی و قه‌ت ئاور نه‌ده‌یه‌وه. لێگه‌رێ تێپه‌ڕ بوونی كات، برینه‌كانی ڕۆح و گیانت بلێسێته‌وه!

***

له‌ته سه‌هۆڵه‌كانی ناو مارگاریتاكه‌م له ژێر ددان ورد ده‌كه‌م و ئاخر دڵــــــــــۆپه‌كانی به سڵامه‌تی خۆم ده‌خۆمه‌وه. بیرده‌كه‌مه‌وه مه‌وداكان نابێ بمترسێنن. ده‌زانم، عاده‌تێكی خراپم هه‌یه له پێداچوونه‌ به سه‌ر مه‌وداكان و ... جیاوازییه‌كان. "ده‌ست هه‌ڵگرێ، وه‌ک هه‌موو جاره‌كانی پێش"، خۆم به خۆم ده‌ڵێــــــــم. شته‌كان بۆ مانه‌وه نین. هیچ سێبه‌رێک هیچ بۆشاییه‌ک، پڕ ناكاته‌وه و ئێواره‌ی هیچ یه‌کشه‌ممه‌یه‌ک، هیچ سێبه‌رێک، پێش به ڕووخانی من ناگرێ و مانایه‌ک هه‌یه ون بووه و من نایبینمه‌وه و ئێستا ئیتر به‌سه په‌له‌قاژه كردن به دوای دیتنه‌وه‌ی شتێک كه نازانم چییه...







www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------