April 28, 2005
"ده‌ستم بگره، ئاگات لێم بێ" ئای نه‌فت ... ئای نه‌فت، چی ماوه مرۆڤ له پێناو تۆدا نه‌یكات؟
April 25, 2005
Cogito ergo sum ماوه‌یه‌ک كه له ناو غاری ته‌نیاییه‌كانی خۆتدا ژیابیت، ئیتر گه‌رانه‌وه بۆ ناو مرۆڤه‌كان كارێكی زۆر ئاسان نییه. ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌و بزه خێچ وخواره، كه به گۆشه‌ی چه‌پی لێوته هه‌ڵیده‌واسی، هێزێكی تایبه‌تی ده‌وێت. ڕه‌نگه باشییه‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه‌س ناتبینێت. بۆ خۆت به‌ڵام ده‌بینی كه چه‌نده هه‌موو ڕه‌نگه‌كان گۆڕدراون، چه‌نده هه‌موو ده‌نگه‌كان پڕن له نامۆییه‌كی قورس. بۆخۆت ده‌یانبینی، هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌سه، نــــا؟ ده‌ست ده‌خاته سه‌ر شانت و ده‌ڵێ:" گه‌وره بووی!" دوایی ده‌كه‌وێته‌وه بیری ئه‌و چه‌ند زه‌ماوه‌نده‌ی ده‌بێ بچێت و هێشتا بڕیـــــــاری نه‌داوه چی بكاته به‌ری،"ساغبوونه‌وه بۆ شتی وا كات زۆر ده‌گرێ، خۆ بۆخۆت ده‌زانی چۆنه!" ده‌ته‌وێ بڵێی نا نازانی چۆنه، كه‌چی لیوانی چاییه‌كه‌ت ده‌گرییه ده‌ست و چاو ده‌برییه شه‌قامه باریكه نیوه ئاوه‌دانه‌كه‌ی پشت شووشه پیسه‌که‌ی ئه‌و قاوه‌خانه‌یه و هیچ ناڵێی و بیر ده‌كه‌یه‌وه "گه‌وره بووم؟!" مانگێک، دوو ساڵ یان ژیانێک ... فه‌رق ناكات، هه‌موو ڕۆژێ به خۆت ده‌ڵێی:"ئه‌مرۆ و سبه‌ی ماندوویه‌تیت ده‌حه‌سێته‌وه" و هه‌موو " ئه‌مرۆ" و "سبێنی"یه‌كان دێن و ده‌ڕۆن و كه‌وه‌ڕۆژه‌كان هه‌ر ده‌كێـــــشرێنه‌وه و هه‌ر ته‌واو نابن و خۆت ده‌بینی له ناو "نابێ" و "ناكرێ" و "نایێت" و "بێده‌نگی و بێ‌وڵام مانه‌وه و بیرت ده‌که‌می ئه‌مڕۆ و بێ‌هه‌واڵ مانه‌وه‌ی هه‌زار ڕۆژ دواتری" دانیشتووی و بێ ئه‌وه‌ی بته‌وێ شتێک بگۆڕی و دوایی خۆت به‌مه ڕازی ده‌كه‌ی كه هه‌ندێ جار هه‌رچی زۆرتر په‌له‌قاژه بكه‌ی زۆرتر و زووتر ڕۆده‌چی ... بۆیه بێ هیچ جوڵه‌یه‌ک لێ ده‌گه‌ڕێی ڕۆژه‌کان به‌سه‌ڕتدا بازده‌ن ... "تۆش به ڕزینی ورده ورده ڕازی بووی؟" خۆت به خۆت ده‌ڵێی. "ئه‌ی ئه‌و هه‌موو قسه و هه‌ڵا هه‌ڵایه‌ت چی لێ هاته‌وه؟! هه‌مووی هه‌ر قسه بوو؟! تۆش كه گه‌یشته كاتی كرده‌وه، لات دا؟" شه‌ڕی خۆت ده‌گه‌ڵ خۆت ده‌ست پێده‌كات و هۆیه‌کان بۆ قه‌ناعه‌ت پێ هێنانی خۆت ڕیز ده‌كه‌ی. خۆت ده‌زانی وا نییه، "شه‌رمه‌نده‌م كچی باش، به‌ڵام هی، خر خودتی"، ده‌زانی ئێستا ئیتر ئه‌وه‌نده ماندوویت ناوێریت "خۆت" بیت و ناوێریت پرده‌كانی پشت سه‌رت جارێكی تر برۆخێنی و سه‌ر له نوێ ده‌ست پێ بكه‌یه‌وه. "ئاخر سه‌ر له نوێ ده‌ست پێ كردنه‌وه چه‌ند جار؟!" سه‌ر داده‌خه‌یت و به ڕزینی ورده ورده ڕازی ده‌بیت و لێ ده‌گه‌رێیت له خۆڵه مێشی ڕۆژه‌كاندا ون بیت... **** خۆزگه بچووكه‌كانم هێنده ساكارن هه‌ندێ جار شه‌رم ده‌كه‌م. ئه‌مڕۆژانه هیچم ناوێت جگه له چه‌ند ساعه‌ت ده‌گه‌ڵ تۆ بوون تا سه‌ر له سه‌ر سنگت دانێم و كه‌مێک بحه‌سێمه‌وه: " شه‌و ... من ... تۆ ... ژوورێكی بچووك ... تاریكی ... په‌رده‌كان داده‌خه‌ین ... نازانم ده‌خه‌وین یان نا ... ده‌زانم به‌یه‌كه‌وین ... دوور له هه‌موو جیهان ... ده‌ڵێی خۆمان شاردۆته‌وه ... ده‌زانم ناماندۆزنه‌وه ... مه‌گه‌ر هه‌موو شتێك به ماچ ده‌ست پێناكات؟ ... دڵنیام ... تۆش دڵنیایت ... كات خێرا تێپه‌ڕده‌بێت. كام كات ؟ شه‌و، نه كاتی منه و نه هی تۆ ... هی هه‌ردووكمانه ... بیرت ده‌كه‌م ... ژوورێكی بچووك ... من تا به‌یانی له‌باوه‌شمدا خۆشمده‌وێی" .... كه‌مێکیش بۆنی مێخه‌ک ... و ده‌نگێک كه با‌نگم كات "كچم"... و له ئامێز گرتنی ڕامان ... و ...
April 21, 2005
Josef, كورده! له مانگی دووی ساڵی 2002 له دایک بووه. سێ ڕۆژ دوای له دایک بوونی، دایک و بابی، كه كوردی ڕۆژئاوان و په‌نابه‌رن، ئه‌و له نه‌خۆشخانه داده‌نێن و ده‌ڕۆن! ده‌ڵێن دایكی نه‌خۆشی نه‌فسانی هه‌یه و قه‌ت، هه‌ر له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه نه‌یتوانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی هه‌ست پێ بكات. ده‌ڵێن دایكی apathetic -ه . له هیچكوێ باسی بابی ئه‌و كوڕه چاوجوانه ناكه‌ن. ده‌توانم تێبگه‌م دایكی به هۆی نه‌خۆشییه‌ک كه تووشی بووه، نه‌یتوانیوه و ئێستاش ناتوانێ دایک بێت بۆ كوڕه‌كه‌ی. ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه دایکێک تووشی نه‌خۆشییه‌كی ئه‌وها ده‌بێت و بێ‌گومان ئاخر جاریش نابێت. ئێستا به‌ڵام، دایک و بابی یوسێف قه‌راره دێپۆرت بكرێنه‌وه بۆ سوریه، به پێی یاسای په‌نابه‌ری وڵاتی سوئێد، ده‌بێ یوسێف ده‌گه‌ڵ خۆیان به‌رنه‌وه. به‌س گرفته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و كوڕه دایک و بابی خۆی ناناسێت و ته‌نانه‌ت زمانیشیان نازانێت. ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی ئاخر كه هه‌وڵیان داوه په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان دایكوباب و منداڵه‌كه ساز بكه‌ن، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. به قسه‌ی هه‌م دوكتور وهه‌م ده‌روونناس، ئه‌م یه‌كتر ناسینه پرۆژه‌یه‌كی درێژخایانه و پێویستی به زه‌مانێكی زۆرتر هه‌یه. یوسێف ته‌واوی ژیانی سێ ساڵانه‌ی خۆی، له لای دایکوبابه سوئێدییه‌كه‌ی ژیاوه. ئه‌وان به دایکوبابی خۆی ده‌زانێت. له باوه‌شی ئه‌واندا هه‌ست به ئارامی ده‌كات. یوسێف به‌ڵام ئه‌م ڕۆژانه، حاڵی هیچ باش نییه، ده‌ترسێت، هه‌ست به نائه‌منی ده‌كات، ده‌گریت و بیانوو ده‌گرێت، شه‌وانه پێخه‌ڤه‌كه‌ی ته‌ڕ‌ده‌كات ... ئاخر ماوه‌یه‌كه مه‌جبـــــــووری ده‌كه‌ن بروات بۆلای دایكوبابێک كه قه‌تی نه‌دیون و نه‌ناسیون و ته‌نانه‌ت زمانیشیان نازانێت... به‌ته‌ما نیم هیچ مۆرێک له ناوچاوانی ئه‌و دایکوبابه‌ی كوڕه‌كه‌یان نه‌ویست، بده‌م. به‌ته‌ما نیم باشی و خراپی بریاره‌كه‌یان هه‌ڵسه‌نگێنم. بیر ته‌نیا له یاسا دژه مرۆڤانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌مێک ساڵه ژێر قه‌راردادی ڕێز له مافی مرۆڤ و مافی منداڵی ئیمزا كردووه و له كتێبی یاسادا به جوانی ڕوونی كردۆته‌وه هه‌ر بڕیارێک له سه‌ر ژیانی هه‌ر منداڵێک بدرێت ده‌بێ ته‌نیا و ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و منداڵه دابێت و نابێ قازانجی منداڵه‌كه له بیر بچێته‌وه ... ئێستا من نازانم جیاكردنه‌وه‌ی یوسێف له باوه‌شی گه‌رمی دایكێک كه ئه‌و چه‌ند ساڵه، ئارامی پێبه‌خشیوه و ناردنه‌وه‌ی بۆ وڵاتێک و بۆلای دایكوبابێک كه به هه‌ر هۆیه‌ک، هه‌ر له ڕۆژی یه‌كه‌می ژیانییه‌وه ئه‌ویان نه‌ویستووه، له كــــــوێ و چـــــۆن به قازانجی ئه‌و كوڕه چاوجوانه‌یه ... به‌س بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه مرۆڤ ده‌گه‌ڵ مرۆڤ قه‌ت یه‌كسان نییه. ئه‌و منداڵه و ئه‌م منداڵه قه‌ت مافی به‌رامبه‌ریان نییه. ... Photo
April 11, 2005
له‌و شته‌ی ئێستا ده‌مه‌وێت لێره باسی بكه‌م، كه‌مێک دوو دڵم. چه‌ند ڕۆژێكه، ڕێک دوای بیستنی هه‌واڵی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆک كۆماری وڵاتی عێراق، و دیتنی شایی و شادی خه‌ڵكی كورد لێره وله‌وێ، سه‌یر گومانم له خۆم كردووه. ڕاستی ئه‌وه‌یه كه من به بیستنی هه‌واڵه‌كه، مات بووم و به دیتنی شادی خه‌ڵک، گومانم كرد! گومان هه‌م له هه‌ستی خۆم وه‌ک كورد و هه‌م له‌و خه‌ون و خه‌یاڵانه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌گه‌ڵی ژیاوم! من شاد نه‌بووم. من به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه نه ته‌نیا دڵگه‌رم نه‌بووم كه ترسێكی تاڵ دایگرتم. كه‌س نییه قسه‌ی ده‌گه‌ڵ بكه‌م، نامه‌یه‌ک بۆ ئارێز ده‌نێرم و داوای لێ ده‌كه‌م دڵخۆشیم بداته‌وه و پێم بڵێت ترسه‌كه‌م بێ‌جێیه و پێویست ناكات بیری لێ بكه‌مه‌وه. ئارێز به پێچه‌وانه‌ی داواكه‌م، زۆر بێ‌ڕه‌حمانه ڕاستییه‌كانی - ڕاستییه‌كان له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه لانیكه‌م- خسته پێشم و به وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێ شت سه‌یر به سه‌رما ڕووخا. His election should be seen in a wider context. Uncle Jelal will from now on be invited to US, Britian and other countries as a head of state. He will taste power and the priviligaes it brings with itself. Uncle Jelal will forget Kurdistan and tell himself: I get received as a head of a state, but fighting for Kurdish rights does not bring anything, but misery for me.It is a sad day really. Those who dance will suffer from the hang over later, like drinking and suffering the hang over the day after. ترسی من به‌جێیه؟ ئارێز ڕاست ده‌كات؟ ... *** بیستنی هه‌واڵه‌كه وه‌ک ئه‌وه بوو له خه‌وێکی شیرین ڕامچڵه‌كێنن! وه‌ک ئه‌وه بوو ناچارم كه‌ن هه‌ندێ وشه له قامووسی زه‌ینمدا بسڕمه‌وه. وه‌ک ئه‌وه بوو سه‌ر له نوێ، هه‌ندێ شت، وه‌ک ئاواتێكی دوور ومه‌حاڵ چاو لێبكه‌م، وه‌لای نێم و چی‌تر بیری لێ نه‌كه‌مه‌وه. سه‌رۆک كۆماری به‌ڕێز تاڵه‌بانی بۆ من به مانای كۆتایی ئاواتی بوونی وڵاتێک به ناوی كوردستان بوو. یه‌ک وڵات، یه‌ک پارچه، نه‌ک له‌ت له‌ت. بیری ئه‌وه‌ی مه‌رجی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و له‌تانه تازه نایه‌ته ئاراوه، بیری ئه‌وه‌ی سه‌رۆک كۆماری وڵاتێكی عه‌ره‌بی ناتوانێت داوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی وڵاتێكی پارچه پارچه كرا‌و بكات، بیری ئه‌وه‌ی دیسان سێبه‌ری "ئێمه و ئه‌وان" ده‌كه‌وێته نێوانمان ... دیسان قسه‌كه‌ی تاڤی‌م دێته‌وه بیر كه"بریا ئێـــوه كوردی ئێرانیش كارێكتان بۆ خۆتان كردبا".من دیسان هه‌ستی "مه‌رومالات بوون" ده‌مته‌زێنێت و دیسان ده‌بمه‌وه به كوردی ئێران! كورد له وڵاتێک كه مافی ته‌واوی "هاوولاتیم" نه‌بووه و نابێت. كورد له وڵاتێک كه كۆمه‌ڵێک مه‌لای كه‌س نه‌ناس ده‌سه‌لاتیان هه‌یه. ده‌چمه‌وه ژێر ده‌سه‌لاتی كۆمه‌ڵێک مه‌لا كه شیعه بوونیان پێ له مرۆڤ بوون گرنگتره! وڵاتێک كه سه‌نگسار و له سێداره‌دان له مه‌یدانی ناوڕاستی شار یاسایه‌تی. وڵاتێک كه زیندانییه سیاسییه‌كانی بێ سه‌ر وشوێن ده‌چن، وڵاتێک كه دز و قاتڵه‌كانی كاتی له سێداره‌دانیان پانتۆڵی كوردیان له پێ ده‌كه‌ن ... ئه‌و بۆچوونه ڕه‌نگه زۆر گرچ وكاڵ بێت. ئاوا بیر كردنه‌وه ڕه‌نگه زۆر منداڵانه بێت. نازانم. گرنگ نییه. من ده‌ترسم و هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و چه‌ند ساڵه وا نوقمی خه‌یاڵێكی مه‌حاڵ بووم كه ڕاستییه‌كانم نه‌دیوه. بمبوورن. من وڵاتێكم ناوێت به ناوی "باشووری كوردستان"، حه‌ز ده‌كه‌م باشوور به‌س به‌شێک له كوردستان بێت. حه‌ز ده‌كه‌م سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهه‌لات پاسداری لێ نه‌بێت. حه‌ز ده‌كه‌م سه‌ربازه توركه‌كانی سنووری باكوور نه‌بینم. بمبوورن. ته‌واوی ئه‌و ساڵانه هه‌ر كه‌س له هه‌ر شوێنێک گوتوویه‌تی "كوردستان ئازاده"، ناچار وه‌بیرم هێناوه‌ته‌وه: "كوردستان ئازاد نییه، به‌س باشووری كوردستان ..." بمبوورن... كوردستانی ئازاد خه‌ونێکه وادیاره نایه‌ته دی! *** هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆک كۆماری له ئێران نزیک ده‌بێته‌وه. یانی كاتی خۆیه‌تی بیر له ده‌نگدان بكه‌مه‌وه!؟
April 10, 2005
ده‌مویست ببم به نووسه‌ر! ئه‌وه‌م پێرێ شه‌و، ڕێک ئه‌و ده‌مه‌ی- په‌رژینێک به گوڵ و رێحان بێت- كه خه‌ریک بووم ده‌ڕشامه‌وه، وه‌بیر هاته‌وه. چه‌ند ڕۆژه نه‌خۆشم. تا و له‌رزێكی كه‌مێک تا زۆر ناخۆش و هه‌ندێ شتی‌تریش كه بۆ باس كردن نابن! سه‌رم ئه‌وه‌نده ژان ده‌كات كه تاقه‌تی بیركردنه‌وه‌م له هیچ نییه. به‌لام پێرێ شه‌و- كه نازانم بۆ وه‌ک شتێک دڵنیا بووم ده‌مرم- زۆر له ناكاو هه‌ندێ ئاواتی بێ سه‌روشوێنی خۆمم كه‌وتنه‌وه بیر. هه‌روا كه چۆكم دادابوو و به ده‌ستێكی قژم كۆكردبووه و ده‌ستێكم له سه‌ر سنگم دانابوو و به سه‌ر كاسه‌ی ده‌ست شۆردنی حه‌مامدا داهاتبوومه‌وه، وه‌بیرم هاته‌وه: "ده‌مویست ببم به نووسه‌ر". ئێستا جوان له‌بیرمه كه‌ی یه‌كه‌مجار ئه‌وه‌م به ئاوات خواست، به‌لام هیچ له‌بیرم نایه كه‌ی یان له‌كوێی ڕێگه‌دا، ونم كرد! نازانم چ قه‌وما. ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی ورده واڵه‌كانی ژیان بووم كه ئاواته‌كانم له بیرچوونه‌وه. ئــــــه‌وه‌م ته‌نانه‌ت ئه‌و كات سانـــــا لێی پرسیم " كه گه‌وره بوویت ده‌ته‌وێ ببیت به چی؟"، وه‌بیر نه‌هاته‌وه پێی بڵێم! ئێستا، هاتووم لێره ده‌ینووسم با دیسان له‌بیرم نه‌چێته‌وه. بڵێی چه‌نددانه ئاواتی ئاوا بێ سه‌روشوێنی له‌بیركراوم هه‌بێت! به خۆم ده‌ڵێم حه‌یف بـــــــــۆ هه‌ندێ شت، زۆر جار، زۆر زوو دره‌نگ ده‌بێت! |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|