لینک و مینک: هه‌ر ئێستا 4000 په‌روه‌نده سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی برا به خوشک و 1200 په‌روه‌نده سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی باوک له كچه‌كانیان، له ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه! ****** ئه‌گه "پیاوی" ئه‌مجار كچه‌كه‌ت خه‌ته‌نه كه! :) دۆینێ پیاوێكی خه‌ڵكی سوماڵی به تاوانی خه‌ته‌نه كردنی كچه 12 ساڵه‌كه‌ی، چواز ساڵ زیندانی بۆ بڕدراوه و 346 هه‌زار كڕۆن وه‌ک خه‌ساره‌ت ده‌بێ بدات به كچه‌كه‌ی! له ساڵی 1982 خه‌ته‌نه‌ی ژنان له سۆئد مه‌منووع كرا، ساڵی 1999 خه‌ته‌نه‌ی كچانی دانیشتووی سۆئد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌منووع بوو. ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كه‌سێک به تاوانی خه‌ته‌نه كردنی كچێک حوكمی زیندان وه‌رده‌گرێت. ئه‌م كچه، كه ته‌نیا 12 ساڵی ته‌مه‌نه، به ده‌ست ژنێكی خۆماڵی و به تیغێكی ڕیش تاشین و بێ سڕكردنی له‌شی كچه‌كه و له كاتێکدا باوكی به زۆری ڕایگرتووه، خه‌ته‌نه كراوه. به‌شێكی زۆری ژنانی خه‌ڵكی سومالی و زۆربه‌ی ڕێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كانی ژنان كه دژ به‌م دیارده‌یه كار ده‌كه‌ن، هیوادارن ئه‌م حوكمه هه‌نگاوێک بێت بۆ نه‌مانی دابی خه‌ته‌نه كردن. ده‌توانین هیوادار بین ئه‌مه هیوایه‌ک بخاته دڵی هه‌موو ئه‌و كچانه‌ی به زۆری ده‌بردرێنه‌وه وڵاتانی دایكوباوكیان و له‌وێ به شێوه‌یه‌كی زۆر بێ ڕه‌حمانه خه‌ته‌نه ده‌كرێن. ده‌توانین هیوادار بین ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ک بێت كه دایكوباوكه‌كان ده‌ست له‌م كرده‌وه‌یه هه‌ڵگرن، یان لانی كه‌م له ترسی زیندان و خه‌ساره‌ت دان، خۆ له‌م دابه لاد‌ن! سوپاس بۆ ئه‌و بیرانه‌ی دیارده‌ی خه‌ته‌نه كردنیان به تاوان ناسی و ئه‌م یاساییان په‌سه‌ند كرد!
June 25, 2006
June 24, 2006
پێ له جێ پێی گه‌وران دانان یان تكایه‌ک: پێم وایه هه‌موومان له سه‌ر یه‌ک شت بتوانین پێک بێین كه جوانی ڕواڵه‌تی نووسراوه‌یه‌ک یه‌كه‌م شته سه‌رنج ڕاده‌كێشێت و پته‌وی ناوه‌ڕوک و چۆنایه‌تی دارشتن و هه‌ندێ شتی تر به‌دوایدا دێن. ئه‌وانه‌ش كه د‌ڵێم هی خۆ به لێزان زانین نین. ئه‌زمۆنه و ئه‌زمۆن بۆ ئه‌وه‌یه جارێک به جۆرێک له جێییه‌ک به كاری بێنی ده‌نا بۆچی باشه؟ جا تكای من ئه‌وه‌یه جوانی ڕواڵه‌تی نووسراوه‌كانتان له بیر مه‌كه‌ن. بۆ نموونه له گرامری زمانه‌كانی تردا چۆنایه‌تی به كار هێنانی (،- .- ...، ؟، !، ؟!، ) به جوانی ڕوون كراوه‌ته‌وه. باسێكی باش و وردیشیان هه‌یه له سه‌ر پاراگراف و ڕه‌سته‌ی نوێ. ئه‌وه‌نده‌ی من چاوم له نووسراوه كوردییه‌كان كردووه، به‌داخه‌وه، كه‌م بایه‌خ به‌م باسانه دراوه و ده‌درێت. بۆ نموونه به‌كار هێنانی (...) هێنده جار له نووسراوه كوردییه‌كاندا هێند درێژ ده‌بێته كه مانای خۆی له ده‌ست ده‌دا. لێره‌دا پێویست ناكات له سێ خاڵ زیاتر دانێین. یان هه‌ڵده‌كه‌وێت كه‌سێک له كۆتایی ڕه‌سته‌یه‌كدا (!!!!!!!!!!!) داده‌نێت. پێی وایه هه‌رچی زۆرتر داینێت مه‌به‌ستی ڕوونتر ده‌گه‌یه‌نێت، وانییه، ئه‌و كاره هه‌ڵه‌یه. بۆیه ویستم زۆر به‌كورتی ئه‌وه‌ی خۆم فێری بووم لێره بینووسمه‌وه. ڕه‌نگه به كاری كه‌سێک بێت. :. comma، question-mark، exclamation mark، point - خاڵی كۆتایی، نوقته (point): نوقته له كۆتایی ڕه‌سته‌یه‌كدا داده‌ندرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قه‌ت زیاتر له یه‌ک نوقته به كار نایه‌ت. نوقته هه‌ر وه‌ها ده‌كرێت به مه‌به‌ستی نیشان دانی دوو دڵی له نووسراوه‌دا به كار بێت یان ئه‌وه‌ی كه ڕه‌سته‌كه ده‌یتوانی درێژه بدرێت و نادرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قه‌ت زیاتر له سێ دانه(...) نوقته به كار نایه‌ت. نموونه: * حه‌ز ده‌كه‌ی قابه‌كان بشۆی یان ژوور گه‌سک لێ بده‌ی؟ * همممم، نازانم ... - كۆما (comma): كۆما به مه‌به‌ستی دابه‌ش كردنی ڕه‌سته‌یه‌ک و گۆڕانی شێوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌سته‌كه به كار دێت. له‌و نموونه‌ی سه‌رێدا، كاتێ كه‌سی دووهه‌م به دوو دڵییه‌وه وڵام ده‌داته‌وه، جێی خۆیه‌تی به دوای وشه‌ی "همممم" كۆما داندرێت. ده‌توانین ئاوا بیر بكه‌ینه‌وه له‌وێ كه به‌دوای گوتی وشه‌یه‌ک، پشوویه‌ک ده‌ده‌ین و دوایی قسه‌كان درێژه ده‌ده‌ین، كۆما داده‌نێین. دیاره به‌و مه‌رجه كه ئه‌وه‌ی ده‌ڵێین ڕه‌سته‌یه‌كی تازه نه‌بێت، به‌ڵكوو درێژه‌ی قسه‌یه‌ک بێت كه ده‌ستمان پێ كردووه. له بیرمان بێت كۆما (comma) قه‌ت پێش و پاش "و" به‌كا نایه. بۆ نموونه قه‌ت ناڵێین "من و، كوبی" یان "من، و كوبی"، به‌ڵام ده‌توانین بنووسین: "من، كوبی، په‌ری و گوڵپه‌ر" كۆما هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی ئاماژه‌م پێكرد شێوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌سته ده‌گۆڕێت و یارمه‌تیمان ده‌دات له مانا به درووستی تێبگه‌ین. بۆ نموونه بیر له دوو ڕه‌سته‌ی "ناخۆشه" و "نا، خۆشه" ئه‌گه بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه ته‌نیا به دانانی كۆمایه‌ک ماناكه ده‌گۆڕدێت و لێ تێگه‌یشتنی ئاسانتر ده‌بێته‌وه. - ناوی ئه‌مه‌یان به كوردی نازانم (exclamation mark): ئه‌مه (!) بۆ نیشاندانی هه‌ندێ هه‌ست وه‌ک (ببوورن ناوی ئه‌مه‌ش به كوردی نازانم، frustration )، توڕه‌یی، خۆشحاڵ بوون و سه‌رسووڕمان و ئه‌مركردن به‌كار دێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ش قه‌ت زیاتر له یه‌كدانه به كار نایه. واته یه‌کدانه (! ) له كۆتایی وشه یان ڕه‌سته‌یه‌كدا داده‌ندرێت. له هه‌ندێ شوێن نووسراوه كه ده‌کرێت یه‌کدانه یان سێدانه هێمای (!) له كۆتایی وشه یان ڕه‌سته داندرێت. یان یه‌ک یان سێ. نه كه‌متر، نه زۆرتر. نموونه: - ئهههه، ناتوانم كلیله‌كانم ببینمه‌وه! - هاوار! ده‌ست هه‌ڵگره! - سوپاس! زۆرم پێویست به جوتێک پێڵاوی تازه بوو. -چی؟! به‌ڕاست تێناگه‌م مه‌به‌ستت چییه. - بڕۆ! - هێمای پرسیار (question-mark): ئه‌و جۆره‌ی له ناوه‌كه‌یڕا دیاره، به دوای پرسیارێک داده‌ندرێت. قه‌ت قه‌ت زیاتر له یه‌ک هێمای پرسیار به كار نایه‌ت. بۆ نیشان دانی گرنگی پرسیاره‌كه یان " ته‌ئكید كردن له سه‌ر پرسیاره‌كه"، ده‌توانین هێماكانی (؟!) به یه‌كه‌وه به‌كار بێنین. به دوای نوقته، هێمای پرسیار و exclamation mark، ڕه‌سته‌یه‌كی تازه ده‌ست پێده‌كرێت. به‌ڵام به‌دوای كۆما (comma) درێژه‌ی قسه‌كه ده‌نووسرێت. - پاراگراف: بۆ ئاسانتر كردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌یه‌ک، باشتر وایه نووسراوه‌كه دابه‌ش بكرێت. دیاره بۆ نووسراوه‌ی كورت ئه‌م كاره پێویست نییه، به‌ڵام كه نووسراوه‌كه درێژ بووه، گرنگه بیر له‌م دابه‌ش كردنه بكه‌ینه‌وه، ده‌نا نه خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌كه خۆشه و نه ڕواله‌ته‌كه‌ی جوانه. * كه‌ی نووسراوه‌یه‌ک وه‌ک چه‌ند پاراگرافی جیاواز دابه‌ش بكه‌ین باشه؟ بۆ نموونه كاتێک باسی چه‌ند شتی جیاواز ده‌كه‌ین، یان به‌شێكی تازه له هه‌مان باس ده‌ست پێده‌كه‌ین. - قسه‌هێنانه‌وه (quotation): له كاتی نووسیندا ده‌كرێت قسه‌ی كه‌سێكی تر به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بگێرینه‌وه. جگه له‌وه‌ی گوتنی سه‌رچاوه و ناوی كه‌سه‌كه زۆر گرنگه، شێوه‌ی نووسیی گێرانه‌وه‌كه‌ش ده‌بێت له به‌رچاو بگیرێت. ئه‌و قسه‌یه‌ی كه له كه‌سێكی تر وه‌رگیراوه ده‌خرێته ناو quotation mark ("")، ئه‌گه قسه‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌هێنینه‌وه ئه‌وه ده‌بێ هێمای كۆما (comma) پێش هێمای كۆتایی ("") دانێین، ئه‌گه ئه‌و قسه‌ی ده‌یگێرینه‌وه ده‌خه‌ینه ناو ره‌سته‌یه‌كی خۆمانه‌وه، ئه‌و ئه‌و كات كۆما دوای دانانی هێمای ("") داده‌ندرێت.
June 18, 2006
Souvenir De Tunise ده‌مویست باسی Al Djem بكه‌م و ئه‌و بیرانه‌ی له دیتنی به‌نا كۆنه مێژووییه‌كان له لای مرۆڤێكی وه‌ک من سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، باسی ئه‌و هه‌سته نامۆیه‌ی هه‌زار پرسیاری هه‌تا هه‌تایه بێ وڵامم له لا زیندوو ده‌كه‌نه‌وه. باسی بازاڕی شاری Gabes و شه‌پۆلی مرۆڤه ناوچاوان گرژه‌كانی، باسی ناو گوزه‌ره نیوه تاریكه فێنكه‌كه‌ی و توڕه‌یی پیاوه‌كانی له دیتنی شانی ڕووتی كچێكی شیلیایی كه ئه‌گه هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی ده‌گه‌ڵ نه‌با ده‌یتوانی به‌ڵایه‌كی به سه‌ر بێت! ده‌مویست باسی Matmata و چیا به‌رزه‌كان بكه‌م، باسی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌ربه‌ر كه له دڵی كێودا ده‌ژین، ژووره‌كانیان به یارمه‌تی قوڵینگێكی نه زۆر گه‌وره "داده‌تاشن" ، كه دیتنی تی‌ڤی له شوێنێكی ئاوا و له كونێک كه ناوی ژووری دانیشتن بوو چه‌نده به لامه‌وه سه‌یر و شیرین بوو... ده‌مویست له Zefran بنووسم و له وشتره‌كانی، كه من یه‌كه‌م جار بوو له ژیانما وشترم له نزیكه‌وه ده‌دیت... ئیتر باسی له سه‌ر پشتی وشتر دانیشتن كه هه‌ر جێی خۆی هه‌یه.... باسی Chott El jerid - ده‌ریاچه‌ی خوێ - بكه‌م، كه چۆن ڕه‌نگه په‌مه‌ییه‌كه‌ی له دڵی بیابانێكی وشكی قه‌ڵشت قه‌ڵشت بوودا نه‌هێنی كاری شروشتی وه‌بیر ده‌هێنایه‌وه. یان باسی سه‌رسوورمانم له دیتنی ئه‌و باخی میوه‌یه كه ئه‌وبه‌ر ئه‌وبه‌ری بیابانه و به‌س و خۆی وه‌ک بڵێی هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی ژیانی له خۆیدا كۆ كردۆته‌وه... یان باسی موزه‌خانه‌ی Tozeur كه چۆن به‌شێكی هه‌ره زۆری مێژووی ژیانی خه‌ڵک و خاكه‌كه‌ی ده‌خاته به‌ر چاوت... مه‌دره‌دسه‌ی قورئان، زه‌ماوه‌ند، شه‌وی خه‌نه‌به‌ندان، حه‌مام و كیسه له پشت كێشانی پیاوان، چێشتخانه كۆنه‌كان، قاوه‌خانه به دابی كۆنیان، جل و به‌رگی ژن و پیاوی ئه‌و كات و ئێستای، زێر و زێوه‌كانی ده‌ست كردی به‌ربه‌ره‌كان، یان باسی Kairouan كه كۆنترین مزگه‌وتی لێیه و پیرۆزترین شاریانه ... ئه‌وانه و زۆر شتی تر، كه هه‌م جوان بوون و هه‌م سه‌یر و هه‌م بۆ من تازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیری داگیر كردووم دیتنی كه‌ویر بوو. ئه‌وێ كه تا چاو بڕ ده‌كات كه‌ویره و كه‌ویر و دیسان كه‌ویر و ئه‌وه‌نده گه‌رمه كه وه‌ک بڵێی خۆر به سه‌رتا ده‌توێته‌وه. ... كـه‌ویـــــر... كه‌ویر شوێنێكی سه‌یره. هیچی لێ نییه و كه‌چی تواناییه‌كی سه‌یری له له‌داو خستنی ڕوانینی مرۆڤ هه‌یه. ڕوو له هه‌رلایه‌ک بكه‌ی له یه‌كه‌م چركه‌دا پێتوایه هیچ نابینی كه‌چی ده‌ستی سروشت كارجوانی خۆی گه‌یاندۆته ئه‌و په‌ڕی خۆیی و هه‌ر لایه‌كی به جۆرێک ڕازاندۆته‌وه ... زه‌ردی خۆڕ و زه‌ردی زه‌وی تێكه‌ڵ كه ده‌بنه‌وه وه‌ک بڵێی ئاوێنه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌یه‌كی تر داندراوه و بێ كۆتاییه‌ک له جوانی و ساكاری خوڵقاوه. كه‌ویر كه وه‌ک بڵێی خۆری له ناو خۆیدا تواندۆته‌وه ڕۆحت وا داگیر ده‌كات كه ته‌زێک - وه‌ک ته‌زی سه‌رما- له له‌شتا ده‌گه‌ڕێ و مرۆڤ به ده‌ست خۆی نییه چۆک داده‌دا. له‌پی ده‌ستی پڕ ده‌كات له لمه سووتاوه‌كه و نوقم ده‌بێت... كه‌ویر شوێنێكی سه‌یره... "هیچ" به‌دی ناكرێت و تۆ به دڵنیاییه‌وه چاو بۆ دیتن یان دیتنه‌وه‌ی ونبوویه‌كت ده‌گێریت. وه‌ک بڵێی دڵنیای دڵنیایی له جێیه‌ک، ڕه‌نگه له‌وێ كه جێ پێی زه‌رد هه‌ڵگه‌راوی تیشكی خۆر له سه‌ر زه‌ردی وشكی زه‌وی تێكه‌ڵ بۆته‌وه، تۆ جێ پێی ونبوویه‌كه‌ت ده‌بینی و ده‌یناسییه‌وه. كه‌ویر دونیایه‌ک ترس و تاسه‌ت له لا زیندوو ده‌كاته‌وه. ترسی ئه‌وه‌ی نازانی چی چاوه‌ڕوانته و تاسه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌زانی ناتوانی قه‌ت به باشی بیناسی. ترسی ئه‌وه‌ی ده‌توانی ون بیت، ئه‌و كاته‌ی جێ پێیه‌كانت به خێرایی پڕ ده‌بنه‌وه. كه‌ویر هه‌مووی نه‌هێنییه. نه‌هێنییه‌ک كه بۆ لێ تێگه‌یشتنی پێویست ناكات بۆت ئاشكرا بێ. كه‌ویر هه‌مووی بێده‌نگییه، و هه‌ر جووڵه‌یه‌ک، خشپه‌یه‌ک، هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ک ده‌نگێكه و وه‌بیرت دێنێته‌وه ڕێز له ژیان، ڕێز له سروشت بگری... كه‌ویر شوێنێكی سه‌یره! ******* - له ئه‌ل جه‌م بۆ نموونه فیلمی Gladiator تۆمار كراوه. - له ماتماته چه‌ند فیلم، یه‌ک له‌وان، Star Wars ساز كراوه - له شه‌ت ئه‌ل جه‌رید، بۆ نموونه فیلمی The English Patient چێ كراوه. ** - ئه‌گه له سه‌ر ناوی شوێنه‌كان كلیک بكه‌ن، وێنه‌ی شوێنێه‌كه‌م داناوه! - چه‌نددانه له وێنه‌كانم له گووگڵ وه‌رگرتووه.
June 16, 2006
فرۆكه‌كه كه به‌رز ده‌بێته‌وه و ئارام ئارام نزیکتر ده‌بییه‌وه له ئاسمانی ئه‌و شاره‌ی زۆر ساڵه تێیدا گیرساویته‌وه. بیری یه‌كه‌م دوور بوونه‌وه وه‌ک خه‌ونێكی ناخۆش خۆیت وه‌بیر ده‌خاته‌وه. بیر ده‌كه‌یه‌وه جاری یه‌كه‌م مه‌ودای نێوان، پڕ له بۆشایی نه‌بوو، پڕ له ترس نه‌بوو. هه‌مووی تاسه بوو، هه‌مووی ته‌ما بوو. بیر ده‌كه‌یه‌وه له كه‌یه‌وه مه‌وداكان به نامۆیی پڕ كرانه‌وه؟ بیر ده‌كه‌یه‌وه له كه‌یه‌وه وای لێهات ته‌نیاییه‌كانت و دڵته‌نگییه‌كانت له دووری و دره‌نگی دیتنه‌وه‌كاندا له بیر بكه‌ی؟ **** مرحبا بكم! نازانم بڵێم ئه‌و شاره خۆڵاوییه له چی یان له كوێ ده‌چێت! شه‌قامه‌كانی ته‌سک و باریکن و هه‌میشه، چوارده‌وروبه‌رت پڕه له مرۆڤ. وه‌ک بڵێی شار قه‌ت ناخه‌وێت. به‌یانی، پاش نیمه‌ڕۆ، ئێواره و شه‌وه‌كانی پڕن له مرۆڤ... مرۆڤ و زۆردانه پشیله‌ی كزی هه‌میشه برسی كه زبله‌كانی ئێره و ئه‌وێ، به‌دوای له‌ته نانێک، سه‌روژێر ده‌كه‌ن. شه‌قامه‌كانی ئێره پڕه له مرۆڤ و له پشیله! ئێره دووكانی زۆر لێره‌یه. دووكانی سه‌وزی، ترشی، سرامیک، زێڕ و زێو و گۆشت و پێڵاو وجل و ... به‌ڵام زۆرتر له هه‌موو شتێک "دخان". لێره تاق و لۆق ژن ده‌بینی له ده‌رێ جگه‌ره‌یان به ده‌سته‌وه بێ، به‌ڵام كوڕی زۆر گه‌نجی پانزده شانزده ساڵه تا پیره پیاوی خوا ده‌زانێ چه‌ند ساڵه، به دانیشتنه‌وه، به پێوه، كاتی ڕۆیشتن، له به‌رده‌رگا و له ناو دووكانه‌كاندا، له ناو تاكسی و ئوتوبوس و قاوه‌خانه‌كاندا جگه‌ره به ده‌ست ده‌بینی. ئێره شارێكه پڕ له دژایه‌تی. پاک و پیس، جوان و ناشیرین، تازه و كۆن، گه‌نج و پیر، هه‌ژار و دارا، ڕووت و داپۆشراو ... شان به شان، ته‌نیشت به ته‌نیشت، له په‌نا یه‌كترین داندراون. لێره ئاو كه‌م و گوڵ زۆره. لێره شه‌ش میلیۆن دارزه‌یتون هه‌یه و زیتون گرانه، لێره هه‌موو چاخۆره‌ون و چاییه‌كانیان هه‌میشه سارد و بۆنی نه‌كووڵاوی لێدێت... لێره دووكانێكی بچووكی كوڕێكی گه‌نج كه كاسێت و سی‌دی گۆرانی شاد ده‌فرۆشێت دیوار به دیوار مزگه‌وتێكی گه‌وره‌یه كه ڕۆژێ پێنج جار ده‌ستی خه‌یاڵی من ده‌گرێ و ده‌مباته‌وه سه‌رده‌مێكی دوور ... **** لێره شۆفیره‌كان هیچ نه‌بێت، زۆربه‌یان، شتێكی هاوبه‌شیان هه‌یه. "بیب لێدان"، شۆفیره‌كان لێره به جێی سڵاو، به جێی توڕه بوون، كاتی بادانه‌وه، كاتی سوپاس كردن "بیب" لێده‌ده‌ن. لێره شۆفیره‌كان كه ژنێكی خڕ‌و خۆڵ و سپی وناسک ده‌بینن "بیب" لێده‌ده‌ن، كه ژنێكی باریكه‌ڵه‌ی ڕه‌ش ئه‌سمه‌ر ده‌بینن، بیب لێده‌ده‌ن، كه ژنێكی سه‌رداپۆشراو یان یه‌كی قاچ و قۆڵ ڕووت ده‌بینن بیب لێده‌ده‌ن... لێره كاكی شۆفیر هه‌ر كه ژن ده‌بینن "بیب" لێده‌ده‌ن... دوای دوو سێ ڕۆژ ئیتر گوێچكه‌ت خوو به بیب لێدانه‌كان ده‌گرێت و نه پێت سه‌یره و نه بۆت گرنگه و نه ئیتر بیر ده‌كه‌یه‌وه "ئای چه‌ند وه‌ک لای خۆمان ده‌چێ ئه‌و كاره‌یان..."، به‌ڵام كه هه‌ژده ته‌گه‌رییه‌كی زل و زه‌بح، به دیتنی ژنێک، له ناكاو "بیب" كه نا، شه‌یپور لێده‌دا، به ده‌ست خۆت نییه، یه‌ک متر و چه‌ند سانتێک له جێی خۆت هه‌ڵده‌به‌زییه‌وه و چه‌ند چركه دواتریش دڵت هێشتا نه‌چۆته‌وه جێگه‌ی خۆی! **** ئێره شه‌قامه‌كانی پڕن له بــــۆن، ئه‌و بۆنانه‌ی بۆشایی نێوان مرۆڤه‌كان پڕ ده‌كه‌نه‌وه و دوای هه‌ر هه‌نگاوێک ده‌گۆڕدرێت. بۆنه‌كان تێكه‌ڵن و زۆر جار ناناسرێنه‌وه... له ناو گرێ پووچكه‌ی بۆنه‌كاندا به‌ڵام بۆنی نانی گه‌رمی تازه ون نابێت. رێگه‌ی خۆی ده‌گرێ و دێت و پڕم ده‌كات. دێت و بۆشایی نێوان من و بیره دووره‌كانم پڕ ده‌كاته‌وه! **** ته‌نیا شتێک كه ڕه‌نگه من له خه‌ڵكی ئه‌م شاره جیا بكاته‌وه، ڕوانینێكی سه‌رلێشێواو و كامێرای ده‌ستمه كه وێنه‌ی دار‌و دیوار و پشیله و مرۆڤ ده‌گرێت. ده‌ڕۆم، چاو ده‌گێرم، وێنه ده‌گرم، ده‌م به ده‌م بزه‌م دێته سه‌ر لێو و جارنا چاوم پڕ ده‌بن له فرمێسک! **** ناوی وڵاته‌كان ڕیز ده‌كه‌ن! ئیتالیا؟ سپانیا؟ هیند و پاكستان؟ سینگاپور؟ توركیه؟! میسر؟ ده‌ڵێم كوردم! زۆریان به‌س سه‌ر ده‌له‌قێنن و ده‌توانم سوێند بخۆم هه‌ر نازانن كورد چییه و وڵاتێک به‌م ناوه هه‌یه! "وڵاتێک به‌م ناوه هه‌یه؟!" خۆم به خۆم ده‌ڵێم و بیر ده‌كه‌مه‌وه نه‌كا بوونی من ته‌نیا به بوونی بستێک خاکه‌وه گرێ درابێ كه نه‌بوونی، بوونی من له خۆیدا قووت ده‌دات؟ چنگی تیژی بیرێک دامده‌ڕوشێنێ ... ماڵ! **** ئێره ماڵه! شه‌قامه‌كان باریک و زۆر جار پیسن. دووكانه‌كان بچووک و نیوه تاریک و زۆرجار دوور و درێژن. پیاوه‌كان له پێش ده‌رگای دووكانه‌كانیان داده‌نیشن. كوڕه گه‌نجه‌كان سێ و چوار له سه‌ر كۆڵانێک یان گۆشه‌ی شه‌قامێک كۆ ده‌بنه‌وه. ژنه پیره‌كان چارشێوی خامی سپییان به سه‌ره‌وه. ڕوو له هه‌ر لایه‌ک ده‌كه‌ی منداڵی لێره. ئای كه منداڵیان زۆره! كوڕه‌كان له دیوار وه‌سه‌ر ده‌كه‌ون، به پێڵاوی پلاستیكی له كۆڵانێكی خۆڵاوی قوتبۆڵ ده‌كه‌ن، كیژه‌كان دوو دوو و سێ سێ له سه‌ر پلیكانه‌كان دانیشتوون و كتێبێک به ده‌سته‌وه چاو له وێنه‌كانی ده‌كه‌ن... هه‌ر شه‌قامه‌ی چه‌ند مزگه‌وتی لێیه، پیاوه‌كان له ناو و پێش ده‌رگای قاوه‌خانه‌كان قه‌نه ده‌كێشن و سه‌ریان ده‌گه‌ڵ هاتووچووی ژنه‌كان ده‌سووڕێنن، چاوداده‌گرن، ماچ ده‌نێرن و به زمانێكی نامۆ شتێک ده‌ڵێن. بیر ده‌كه‌مه‌وه "خوام نه‌بێ خۆ به قوربانی سینگ و به‌رۆكیی ژنان ده‌كه‌ن، یان شتێک له‌و مایانه‌دا، ڕێک وه‌ک پیاوه پیره‌كانی شاره خنجیلانه‌كه‌ی خۆم...!" ئه‌و شتانه و زۆر شتی تر لێره، ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستی یه‌ک تا من بكه‌ومه‌وه بیری ئه‌وێ كه سه‌رده‌مێک "ماڵ" بوو! **** ئێره ماڵ نییه! ئێواره‌یه. شه‌قامه‌كان قه‌ره‌باڵغن. دووكانه‌كان پڕن له ژن و پیاو. ده‌نگی قاقای پێكه‌نینی چه‌ند كچ تێكه‌ڵاوی ده‌نگی پارچه‌یه‌ک موسیقای شاد و ده‌نگی بانگی ئێواره بووه. چه‌ند كچی گه‌نجن كه ده‌ست له قۆڵی یه‌كترین، شان به شان ده‌ڕۆن. یه‌كیان سه‌رپۆشی هه‌یه و ئه‌وانی تر نا! لێره پێكه‌نین نه حرامه، نه عه‌یبه. لێره ریتمی گۆرانی كه‌س له دین به‌ده‌ر ناكات. لێره به قسه كردنی كچێک و كوڕێک دونیا به ئاخر ناگات، داوێنی كه‌س په‌ڵه‌ی ناكه‌وێته سه‌ر. لێره شتێک هه‌یه من ده‌گه‌ڵی گه‌وره نه‌بووم: شادی! **** ده‌ستی حه‌زره‌تی فاتمه! له قه‌راغ ئه‌و ڕاكشاوم. خۆره‌كه‌ی زۆر گه‌رم نییه و ده‌نگی شه‌پۆله‌كان و ده‌نگی با هه‌رای خه‌ڵک ده‌گه‌ڵ خۆی دێنێت و زوو دووریان ده‌كاته‌وه. پیاوێكی پیری بێ ددان، لێم دێته پێش. كۆڵێک ملوانكه‌ی به خۆیه‌وه هه‌ڵواسیوه بۆ فرۆشتن. ده‌ڵێ: ها، ئه‌وه‌م لێ بكره! ده‌پرسم ئه‌وه چییه؟ ده‌ڵێ: ده‌ستی حه‌زره‌تی فاتمه، خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا! ده‌ڵێم بۆچی باشه؟ ده‌ڵێ: به‌خت ده‌كاته‌وه! ده‌ڵێم باشه ئه‌گه حه‌زره‌تی فاتمه ده‌ستی هێنده به‌خێر بووه، نه‌ده‌با به‌ختی خۆی باشتر له‌و به‌خته‌ی بایه كه هه‌یبوو؟! ... به "الله اكبر" گوتن لێم دوور ده‌بێته‌وه ... دوو ی‌و ئازبن؟ نه‌مزانی ده‌گه‌ڵ منێتی! ئه‌مه‌یان كابرایه‌كی تر بوو. دیسان دووپاتی كرده‌وه. دوو ی‌و ئازبن!؟ ماوه‌یه‌كی باشی خایاند تا تێگه‌یشتم ئه‌وه یانی چی؟ گوتم نا. گوتی په‌نجه‌ی حه‌زره‌تی فاتمه بكره به‌ختت ده‌كرێته‌وه و مێردێكی باشت وه‌گیر ده‌كه‌وێ. پرسیم یانی ئه‌گه دوو دانه‌ی بكرم دوو مێردی باشم وه‌گیر ده‌كه‌وێت، هه‌روا بۆ ڕۆژی مه‌بادا؟ ... سه‌رێكی له‌قاند و دوور بووه! **** درێژه‌ی هه‌یه .... |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|