February 28, 2007
دوو شت كه ڕه‌نگه ورده په‌یوه‌ندییه‌كیان به یه‌كه‌وه هه‌بێت! 1) ئـــــــه‌م چاوپێكه‌وتنه‌م له دیمانه خوێندبووه. هه‌ندێ خاڵی سه‌ره‌نج ڕاكێشم تێدا دیت. ئه‌و پرسیاره‌ی خاتوو كوێستان پرسیاری من و دڵنیام زۆر كه‌سی تریشه. خۆزگه وڵامێكی ده‌بوو! پرسیار: بۆ زۆر جار ته‌نانه‌ت ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتیش ده‌ڵێن که له حیزب‌دا ژنی لێهاتوومان نییه؟ وڵام: ئه‌منیش لێیان ده‌پرسم حیزبی دێموكرات، بۆچی به 61 ساڵ ته‌مه‌نه‌وه و 61 ساڵه دروشمی پێشكه‌وتوانه ده‌ده‌ی و باسی مافی ژن و ڕۆڵی ژن ده‌كه‌ی و خۆت به گه‌وره‌ترین حیزبی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌زانی، به‌ڵام نه‌تتوانیوه چه‌ند ژنی لێهاتوو جه‌زبی ڕیزه‌كانی حیزبه‌كه‌ت بكه‌ی؟ یان نه‌تتوانیوه ئه‌وانه‌ی كه ڕوویان تێ‌كردووی په‌روه‌رده‌یان بكه‌ی و ببنه ژنی لێهاتوو؟ ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه ****** 2) ئه‌مڕۆ ئه‌م نامه‌یه‌م بۆ هات. بێ هیچ ده‌ست تێوه‌ردانێک ده‌قه‌كه‌ی لێره داده‌نێم. ئاگه‌داری هه‌ڤالانی هیژا: هه‌شتی ئادار رۆژی نه‌ته‌وه‌یی ژن له هه‌مو ژنی كورد پیر‌وز بێت. یه‌كیتی ژنانی كوردستان له سوئید ئه‌م ساله هه‌شتی ئادار رۆژی نه‌ته‌وه‌ی ژن به هاریكاری یه‌كیتی ژنانی دیموكراتی كوردستانی ئیران ئاهه‌نگه‌ک ساز ئه‌كه‌ت به ئاماده‌بوونی سترانبێژی ده‌نگخۆش حه‌سه‌ن شه‌ریف. به‌شداربوونتان له ئاهانگی هه‌شتی ئادار چێگایێ دلخوشیمانه كه ئه‌بیته هانده‌ره‌ک بو خه‌باتی ژنانی كورد بو دروست كردنی كومه‌لگاكی ئیكسانی و دیموكراتی. ئاماده‌بوونتان پیشگیری له خه‌باتی ژنانی كورد ئه‌كه‌ت. كومیته‌ی كارگیری یی كیتی ژنانی كوردستان له سوئید به‌خێرهاتنی هه‌مو لایه‌نه‌ک ئه‌كه‌ت. مریه‌م نیروه‌ئی به‌رپرسی راگه‌یاندنی ( ی- ژ- ک) س استوكهلم 2007-02-27
February 26, 2007
له ماڵ ماومه‌ته‌وه. حاڵم زۆر باش نییه. ناخۆشترین به‌شه‌كه‌ی، تا و ژانه سه‌ره‌كه‌یه. له ده‌رێ به‌فر ده‌بارێ. ژوورێ سارده و من گه‌رم گه‌رم. له سه‌ر سۆفاكه ڕاكشاوم. په‌توو شینه‌كه‌م به خۆم داداوه و چاو له ده‌رێ ده‌كه‌م. به‌فر ده‌بارێ. به‌فرێكی ورد و بڵاو. ئه‌وه‌نده بڵاو كه ناتوانی ڕوانینی سه‌رلێشێواوت له هیچكامیان گرێ بده‌ی و وه‌دوای كه‌وی. بۆ یه‌ک‌چركه ئه‌و ده‌نكه ورد و بڵاوانه‌م وه‌ک مرۆڤه‌کان دێنه به‌ر چاو. هه‌ر كه‌سێک به ڕێگه‌یه‌ک‌دا، هه‌ر كامیان به دوای ئاواتێكدا، له یه‌ک دوور و له هه‌مان كاتدا- زۆر جار- شان به شان. ڕووبه‌ڕووی یه‌کن و كه‌چی یه‌كتر نابینن و له پشت تاسه‌ی ئاواتێک كه هیچ ناوێكیان بۆی نییه یه‌ک ون ده‌كه‌ن، خۆشیان ون ده‌بن. ئه‌و مرۆڤانه‌ی هه‌ن و نین. ئه‌وانه‌ی یان سێبه‌ری یادێكی كۆنن یان ده‌ستكردی خه‌یاڵێكی دوور. به‌فر هه‌ر ده‌بارێ. ژوورێ هه‌ر سارده. من هه‌ر گه‌رمم. بیره بڵاوه‌کانم كۆ ده‌كه‌مه‌وه. بیر له ژیان ده‌كه‌مه‌وه. له‌م چركه‌یه‌دا. له‌م پاش‌نیوه‌ڕۆیه خۆڵه‌مێشییه و له‌و به‌فره ورد و بڵاوه‌ی ده‌بارێ. بیر له ژیان ده‌كه‌مه‌وه و له جوانییه‌كانی ژیان كه ده‌بێ، ده‌بێ ده‌بێ وه‌بیر خۆمی بێنمه‌وه. له‌و چركه كورت و كاڵانه‌ی جێ پێیان ده‌هێڵنه‌وه و بزه‌ت ده‌خه‌نه سه‌ر لێو. ئه‌و چركانه‌ی ته‌نیاییه‌كانت ده‌دزن و بیرت له بیرێكی ناسک و نه‌رم گرێ ده‌ده‌ن و ناهێڵن دڵته‌نگی دووری و دره‌نگی بوون و نه‌بوون بیته‌وه. ئه‌و چركانه ڕیز ده‌كه‌م. با كه‌م بن. با كاڵ بن. بیر ده‌كه‌مه‌وه خۆ بوون. خۆ هه‌ن! بیر ده‌كه‌مه‌وه له ده‌نگی عود له نیوه شه‌وێكی نیوه تاریک‌دا، له تێكه‌ڵ بوونی ده‌نگی هه‌ناسه‌کانمان. بیر ده‌كه‌مه‌وه له ئاسمانی ده‌وه‌شار و ئه‌ستێره‌كانی، له فریشته، له شاشا، له شه‌وانی مه‌ستی خۆم و مینا و ئارامی دڵان، له قاقای پێكه‌نینه‌كانمان كه ڕێی به هه‌نا‌سه‌مان ده‌گرت، له‌و په‌یامه كورتانه‌ی په‌ری و كوبی ده‌ینێرن، له‌و ئارامییه‌ی هه‌ندێ جار له‌خۆیدا ده‌مشارێته‌وه، له‌و ته‌نیاییه‌ی زۆر جار تێیدا هه‌ڵده‌ستمه‌وه و له‌و ده‌ستانه‌م كه سڕن ... و بیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌وانه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه ژیانن و من نابێ، نابێ له بیرم بچێته‌وه ... له ده‌رێ هێشتا به‌فر ده‌بارێ. من هێشتا گه‌رم گه‌رمم و ژوورێ هێشتا سارده. دوو دڵۆپه فرمێسک له چاوه‌کانما قه‌تیس ماون. نازانم بـــــــۆ! ته‌نیایی ئه‌م پاش‌نیوه‌ڕۆ خۆڵه‌مێشییه‌م به‌م چه‌ند دێڕه له‌ت له‌ت كرد. پێویستم بوو تۆزێ ڕه‌نگ بپڕژێنمه سه‌ر چرکه‌کانی ئه‌م که‌وه‌ڕۆژه... هه‌میشه هه‌ر وایه. كه نه‌خۆش ده‌بم دڵم ناسكتر له هه‌میشه‌یه...
February 23, 2007
بۆ تۆزێ ڕه‌نگ: كوڕێكی دوانزده ساڵه كه دایكوباوكی جیابوونه‌ته‌وه و له ماڵی خاڵی ده‌ژیت، له لایان دوو كوڕی گه‌نج، ده‌ستدرێژی لێده‌كرێت، لێیده‌درێت، به سیخ هه‌موو ده‌موچاو و له‌شی دا‌غ ده‌كرێت و ماده‌ی سڕكه‌ری پێده‌درێت... له‌شی نیوه گیانی دوای چه‌ند ڕۆژ ده‌بیندرێته‌وه ... ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌مه‌دان له ژێرچاوه‌دێری دوكتوران دایه ... تۆ بڵێی داهاتووی ئه‌م كوڕه دوانزده ساڵه چ ڕه‌نگ بێت؟ كچێكی گه‌نج ده‌گه‌ڵ هاوڕێ كوره‌كه‌ی ده‌گیرێت. ده‌یانبه‌ن بۆ زیندان. كچه‌كه لێیده‌درێت، به زڵه و مست و پێلاقه.ده‌مووچاوی به تیغ خه‌ت خه‌تی ده‌كه‌ن. به‌یانی له دادگا، كوڕه حاشا له هه‌موو شتێک ده‌كات ... كچێک ده‌مێنێته‌وه و ده‌مووچاوێكی هه‌نجین هه‌نجین كرا‌و به تیغ و كه‌رامه‌تێک كه سووكایه‌تی دونیای پێ كراوه و ڕوحێک كه برینه‌كه‌ی سارێژ نابێته‌وه، نابێته‌وه نابێته‌وه .... تۆ بڵێی داهاتووی ئه‌م كچه گه‌نجه چ ڕه‌نگ بێت؟ كچێكی گه‌نجه. له‌مه‌ودوا به ته‌نیشتی دا كه تێپه‌ڕی بۆنی گووشتی سووتاو ناوچاوانت پێ گرژ ده‌كات. شه‌ست له سه‌دی له‌شی سووتاوه. قامكه‌كانی وه‌ک بڵێی توانه‌ته‌وه. چاوه‌كانی ڕۆچوون، لێوی، لوتی ... ملی ته‌واو هه‌ڵقڕچاوه. قژی هیچ به سه‌ره‌وه نه‌ماوه. قژه خاوه ڕه‌شه‌كه‌ی ... تۆ بڵێی داهاتووی ئه‌م كچه گه‌نجه چ ڕه‌نگ بێت؟ كوڕێكی گه‌نجه. كوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكار. كوڕێكی گه‌نجی بێكار. هه‌میشه خومار. دزی ده‌كات، له‌شی بۆ كه‌مێک پاره یان هه‌ر که‌مێک تۆزی سپی ده‌سپێرێته ده‌ستی هه‌ر كه‌سێک بێته سه‌ر ڕێگای ... تۆ بڵێی داهاتووی ئه‌م كوڕه گه‌نجه چ ڕه‌نگ بێت؟ شانزده ساڵێتی. باوكی خۆی، ده‌ستدرێژی لێده‌كات. براكه‌ی پێیان ده‌زانێت. به مه‌رجێک ڕازی ده‌بێت نه‌هێنی باوكی ئاشكرا نه‌كات كه ئه‌ویش ده‌گه‌ڵ خۆشكه‌كه‌ی "ڕابوێرێ" ... تۆ بڵێی داهاتووی ئه‌م منداڵه چ ڕه‌نگ بێت؟ ****** ده‌ستی ده‌خاته سه‌ر شانم. ده‌ڵێ "من و تۆ ناتوانین دونیا بگۆڕین!". ئێریكایه وا ده‌ڵێ. ده‌ڵێم ڕاسته. به‌ڵام خۆ ده‌بێت هیوایه‌ک هه‌بێت كه مرۆڤه‌كان بگۆردرێن، نابێت؟ مالین ده‌ڵێ "هیوامان هه‌یه، به‌ڵام ..."، ده‌ڵێم یانی باوه‌ڕ نه‌كه‌م؟ ئێریكا ده‌ڵێ "تا بووه هه‌ر ئاوا بووه. مێژوو دووپات ده‌بێته‌وه!" ده‌ڵێم نا، بڵێ مرۆڤه‌كان مێژوو دووپات ده‌كه‌نه‌وه ... قه‌ت قه‌ت قه‌ت به قه‌د ئه‌م ڕۆژانه دڵته‌نگ و توڕه نه‌بووم ...
February 14, 2007
" ژماره‌ی زۆری خانمانی شۆخ وشه‌نگی ڕوسی وه‌ک گوڵ به جه‌سته‌ی ڕووته‌وه به‌ڕۆخی ده‌ریاکه‌دا بڵاوبووونه‌وه دیمه‌نی باخچه‌یه‌کی جه‌سته گوڵاوی به‌نیگای ڕۆحی نیرینه ده‌به‌خشی." چی پێ ده‌ڵێن ... سوبحانه‌ڵلا! ( درووستم نووسیوه؟!). من كه به‌ژن و باڵای ڕۆژنامه‌وانی كوردی ده‌بینم گه‌ز گه‌ز باڵا كه‌م ده‌كه‌م! خانم لینكی دابوو به نووسراوه‌یه‌كی كوردستانپۆست كه ئه‌گه‌رچی دوو جارم خوێنده‌وه هیچی لێ تێنه‌گه‌یشتم. ڕاستی ئه‌وه‌یه به‌شێكی تێنه‌گه‌یشتنم تاوانی تیشكی ئه‌و خۆره بوو كه جه‌سته‌ی كاكی نووسه‌ر سله‌ش ڕۆژنامه‌وانه‌ی نه‌مژی بوو! كه گه‌یشتمه ئه‌و شوێنه‌ی شاژنه ڕووسه‌كه قامیشه‌كه‌ی زۆر "سێكسیانه" خستبوو ناو لێوه "پڕ ماچه‌كانی" و "ئایسه‌که‌ی" به ده‌م منداڵه‌که‌یه‌وه ده‌کرد و هه‌ر ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌ک بوو بۆ كاكی ڕۆژنامه‌وان كه بزانێت ئه‌م شاژنه چه‌ند دایكێكی مێهره‌بانه، ئیتر هۆش و گۆشم بۆ نه‌ما. ئه‌وكات بوو خۆزگه‌م خواست منیش نه‌مرم و لێوم سوور و پڕماچ بێت و فێربم قامیشی سێكسیانه بخه‌مه ناویان و دایكێكی گه‌لێک مێهره‌بان بم بۆ منداڵه بێ باوكه‌كه‌م و چاوبازی ده‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی گه‌نمڕه‌نگ و تووكنی ڕووتی كابرایه‌كی گه‌ڵێک "ڕووناكبیر" بكه‌م و ڕوحم چاوه‌ڕێی په‌لاماری جه‌سته تووكنه‌كه‌ی بێت و ... كه هۆش و گۆشم گه‌ڕانه‌وه، هیوام به خۆم نه‌ما. یانی کوردییه‌که‌ی من ئه‌وه‌نده خراپه که له نووسراوه‌یه‌ک به زمانی کوردی هه‌ر هیچ هیچ تێنه‌گه‌م؟! ئه‌رێ باسی چی ده‌كات له‌وێ؟ فه‌رموویه‌تی " ئه‌و کورده‌ی که‌مێک هوشیار و خاوه‌ن ویژدانی مرۆی بێ ده‌زانی له رۆژی دروست بوونی سلیمانیه‌وه تائیستا له هه‌ر قوناغێکی میژوویدا بێت. له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووهه‌م له سایه‌ی گشت رژیمه پیسه‌کانی عیراقه‌وه تا ئیستا هیچ زه‌مه‌نی هیچ قۆناغی هێنده‌ی قۆناغی (ده‌سه‌ڵاتی مافییه‌کانی جه‌لالی) سلیمانی بێ (شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت) نه‌بووه (مه‌به‌ستم شه‌ره‌فی نه‌ته‌وایه‌تی و که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌یتی) نه‌ک ناوگه‌ڵ. ئه‌و شاره‌ی که مه‌ڵبه‌ندی هزری کوردایه‌تی و هونه‌ر و ویژه و قوتابخانه‌ی بابان و شۆڕشه مه‌زنه‌کانی پیغمبه‌ری کورد شیخ محمودی نه‌مره. ئیستا ئه‌و شاره له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیره‌ژنێکی وه‌ک (هیرۆ) و سکراپێکی وه‌ک (جه‌لال) ومافێکه‌یان چه‌وامه‌ته‌وه." یانی كه‌مێک هوشیاری و تۆزێک ویژدانی مرۆیی به‌سه بۆ زانین و تێگه‌یشتنی مێژووی وڵاتێک، میلله‌تێک، شارێک؟ شه‌ره‌فی نه‌ته‌وایه‌تی و كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی سلێمانی پێوانه‌ی چییه كه ئێستا وا "بێ" ئه‌و ماوه‌ته‌وه؟ باشه، "هیرۆ" چوونكه پیرێژنه نابێ ده‌سه‌لاتی هه‌بێت یان چونكه له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات تێناگات؟ یان چونكه لێوی پڕ ماچ نییه و قامیشه‌كه‌ی سێكسیانه ناخاته نێوان لێوه سووره‌كانی؟ له هه‌مووی گرنگتر ئه‌و مامه‌یه ئه‌و كوردییه و ئه‌و ڕێزمانه‌ی له كوێ فێربووه؟ تاقه‌تم نییه به هه‌موو نووسراوه‌كه‌یدا بێمه‌وه. ژانه سه‌ر ده‌گرم ئه‌وه‌نده كه هه‌ته‌ران و په‌ته‌رانی نووسیوه. ئه‌گه‌رچی نابێ پێم سه‌یر بێت، ئه‌و كابرایه تایبه‌ته، تیشكی خۆر ده‌یمژێ و سه‌رنجی خانمێكی زۆر شۆخ به دێكۆری ڕوویی ڕاده‌كێشێت و ... ئاخرێكه‌ش هه‌ر ڕوونی ناكاته‌وه ئه‌و خانمه شۆخه به قامیشی سێكسییه‌وه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به مافیای جه‌لال و پیربوونی هێرۆی ناسێسكییه‌وه هه‌یه و خوێنه‌ر له خوماریدا ده‌هێڵێته‌وه! :( *** مامه جه‌زا له نووسراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به چاوپێكه‌وتنێكی خۆی ده‌گه‌ڵ خانمێكی له‌شفرۆش كردووه، له ژێر ناوی "من له‌شفرۆش نه‌بووم، حاکم قادر وای لێكردم"، له‌وێدا نووسرابوو: "زۆر له‌و مه‌سئوولانه که ژن و ماڵیشیان هه‌یه (هموسکسو ویلن) له کاتی سیکسدا داوایان لێده‌کردم په‌نچه بکه‌م به (کۆمیاندا)" باشه یانی ئه‌وانه كه ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه و دونیا به كه‌یفی گونیان ده‌گوزه‌رێت. ناتوانن كوڕ و پیاو بۆ به‌زمی (هموسكسوویلی!) پشت په‌رده‌ی خۆیان وه‌چنگ خه‌ن؟ ... ته‌ح ... مافیاش مافیای جاران! ئای پێكه‌نیم ... ئای پێكه‌نیم .... :)
February 11, 2007
ما یک نفر بودیم. بعد هم اندكی باران آمد ...* ئه‌و ساڵانه ئه‌وه‌نده بێ تۆ و دوور له تۆ ژیابووم، كه هاتمه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ت هه‌ستم به هیچ شتێكی تایبه‌تی نه‌كرد! قه‌ت ناتوانی بزانی ئه‌و نامۆییه چۆنی سڕکردم. بیرم زۆرتر له لای به‌رده ڕه‌شه‌كه‌ی گۆڕه‌كه‌ت بوو تا له لای خۆت. بیرم زۆرتر له دوو خه‌ت شێعره‌كه‌ی سه‌ر سنگی به‌رده‌كه‌ت ده‌كرده‌وه تا له تۆ. كه هاتم، پاش نیوه‌ڕۆییه‌كی دره‌نگ بوو. هه‌موو شتێک له‌وێ بۆنی مردنی لێ ده‌هات، ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌لاییه‌ی هات ویستی فاتحه‌ت بۆ بخوێنێت و من ڕووم له‌ولا كرد. پێویستت پێی نییه، وایه؟ قه‌ت پێموانه‌بوو ئاوام لێ هاتووه. ئاوا كه ته‌نانه‌ت له سه‌ر خاكی گۆڕه‌كه‌شت هه‌ست به دووری، به نامۆیی ده‌كه‌م ده‌گه‌ڵت. كه ناتوانم ته‌نانه‌ت له‌وێش، كه ده‌زانم تۆی لێیه- یان تۆی لێ بووه- هه‌ست به بوونت بكه‌م. مردنت، نه‌مانت وا تێکه‌ڵی چوارده ساڵ نه‌دیتنت، تێکه‌ڵی ئه‌و هه‌موو ساڵه نه‌بوونت له ژیانمدا، بۆته‌وه، نه‌مده‌توانی، ناتوانم سنووره‌كانی له‌یه‌ک جیا كه‌مه‌وه. پێتوایه مرۆڤێكی زۆر خراپم كه ئاوا به‌ڕاشكاوی پێت ده‌ڵێم هه‌ستم پێ نه‌كردی؟ ... ئاخر چی بکه‌م، نازانم چی بڵێم، پێموایه تازه بۆ درۆكردن زۆر دره‌نگه، تۆش پێت وانییه؟ كه له‌وێ، له ته‌نیشتت ڕاوه‌ستابووم، بیرم ده‌كرده‌وه تۆ كه‌ی ته‌واو بووی؟ یان ڕه‌نگه ڕێک به پێچه‌وانه، ئێستا كه نیت، بۆ هه‌رته‌واو نابیت؟ بۆ من هێشتا ده‌توانم لێت توڕه بم؟ بۆ ده‌توانم داوای وڵامی پرسیاره‌كانمت لێ بكه‌م؟ با تۆش وه‌ک هه‌میشه بێ ده‌نگ بمێنییه‌وه ... تۆ له جێییه‌ک، جۆرێک ویستت یان وای لێهات كه له ژیانی مندا نه‌مای. ئه‌وه‌نده نه‌بووی، ئه‌وه‌نده نه‌بووی تا ڕۆژێک دیم خۆت کاڵ و که‌م بوویته‌وه و ته‌نیا تاسه‌ی بوونته ڕه‌نگی ماوه و قوتی داوم. دیم زۆر ساڵه به زه‌بری هه‌ندێ فێڵ، بۆشاییه‌کانی نه‌بوونتم به تاسه‌ی خۆزگه‌ی بوونت پڕ کردۆته‌وه. ڕۆژێک دیم ئه‌وه‌ی هه‌مه تۆ نیت، بریای بوونته و ناوی تۆم له سه‌رداناوه. ئه‌و ڕۆژه‌ش، له ژووره سارد و ڕووته‌كه، له ئیساكه‌ند، كه ویستی تۆم به سه‌ردا بڕووخێنێت، بۆ یه‌كه‌مجار به ده‌نگی به‌رز دانم به نه‌بوونتدا هێنا. كه زۆر ساڵه نیت، كه زۆر ساڵه بۆ من نه‌بوویت ... پاک له پاک، ها؟ دوو خه‌ت شێعره‌كه‌ی سه‌ر سنگی گۆڕه‌كه‌ت چیرۆكی برینێكی چڵکنی ئه‌و ساڵانه‌یه. چیرۆکی هه‌ڵبڕان و دابڕان و دووربوونه‌وه، چیرۆكی ئێمه‌یه‌كی له ته‌واوی پێكه‌وه بوونه‌كانماندا ته‌نیاتر له هه‌میشه بووین. ته‌نیاییه‌ک كه ته‌نانه‌ت نه‌مانی تۆش، وای نه‌كرد لێی تێبگه‌ین و لێی بترسێین... حه‌یف، نا؟ ڕاستی ئه‌وه بوو سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و نه‌بوون و نه‌بوون و نه‌بوونانه‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو توڕه‌ییه‌م، ئه‌و پاش نیوه‌ڕۆ دره‌نگه‌ی هاتم چاوم بۆت گێرا. ڕێک چۆن له بازاره قه‌ره‌باڵغه‌که‌ی شاری سلێمانی چاوم بۆ ده‌گێرای، ڕێک چۆن له نزیک مزگه‌وتی نووور و له ناو دووکانه بچووکه‌که‌ی ته‌نیشتی چاوم بۆت گێرا ... گلێی بێ گلێی! ئه‌وجاره‌ش هه‌ر من بووم ڕێگه‌ی دوورم بڕی و هاتمه‌وه و ئه‌وجاره‌ش هه‌ر تۆ بووی له‌وێ نه‌بووی. له بیرت بێ! * سید علی صالحی
February 9, 2007
لینک و مینک: ئه‌وه‌ش لورکـێ که جاروبار لێره باسم کردووه. ده‌ته‌وه‌ێ زۆرتری له سه‌ر بزانی،سه‌ردانی ئێـــره بکه! ماڵپه‌ری خۆی لێـــره ببینن. ******* ماڵپه‌ڕی موسیقای کوردی، له چاوی به‌د به‌دوور بن، زۆرن. به‌ڵام که‌میان ڕێکوپێک و باشن. ئه‌مه‌یان له‌ئه‌وانه‌ی من دیتوومن زۆر باشتره و له‌وه‌ش باشتر که‌ریم کابان و گۆرانییه‌کانی تێدا ده‌بینییه‌وه . ****** جاران سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی نه‌بوو مه‌گه؟ چۆن، که‌ی بوو به سێ عه‌لی عه‌سکه‌ری کوردستانی؟
February 7, 2007
شه‌وانه: " به ده‌نگی ده‌رگا وه‌خه‌به‌ر دێم. كه‌سێک به ده‌ست ته‌ق ته‌ق له ده‌رگا ده‌دات و دواتر ده‌نگی پێی كه‌سێک یان چه‌ند كه‌سێک كه دێنه ژوورێ ده‌بیستم و ده‌نگی به سرته قسه‌كردنیان له ناو تاریكی‌دا ماتم ده‌كات. چاو كه ده‌كه‌مه‌وه، هێشتا ده‌رێ تاریكه، نازانم ساعه‌ت چه‌نده، هه‌ڵده‌ستم و گوێ ڕاده‌گرم. ده‌نگی ده‌رگا نایه‌ت. ده‌نگی پێ، ده‌نگی هه‌ناسه و ده‌نگی سرته نایه‌ت. ترسێكی سه‌یر داگیرم ده‌كات ... " و هه‌ر ئه‌و ترسه‌ی وا له‌ناكاو، له ناخما ده‌ڕووخێت، وه‌خه‌به‌رم دێنێت. چركه‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت وه‌بیرم بێته‌وه له كوێم و وه‌بیرم دێته‌وه بیستنی ده‌نگی ده‌رگا ته‌نیا هی ناو خه‌ونێكی قۆڕی تر له خه‌ونه قۆڕه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه بووه و هێشتا ساعه‌ت هه‌ر سێی به‌یانییه و ده‌توانم بخه‌ومه‌وه ... ئه‌گه خه‌وم لێ بكه‌وێته‌وه! خه‌وم لێ ناكه‌وێته‌وه! له من ده‌بیستی، له ناو خه‌ودا خه‌ون ببینی که خه‌وتوی، شتێكی سه‌یر و تا بڵێی ناخۆشه. كه له خه‌ودا خه‌و ببینی خه‌وتووی و له خه‌وی ناو خه‌وه‌كه‌تدا خه‌ون ببینی و خه‌ونی ناو خه‌وی خه‌وكه‌ت خه‌ونێكی پر ترس و دڵه‌كووته بێت ... ده‌زانی, ئه‌وه یانی دوو جار ده‌بێ له خه‌و وه‌خه‌به‌ر بێی بۆ ئه‌وه‌ی له چنگ خه‌ونێکی ناخۆش ڕزگارت بێ. . خه‌وی ناو خه‌و و خه‌ونی خه‌وی ناو خه‌و وه‌ک بڵێی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه تاریكترین و قوڵترین به‌شی كه‌س پێ نه‌زانی زه‌ینت و هه‌موو ترس و بیره ته‌ماوییه‌كانت ده‌خاته‌وه به‌رچاوت و توڵه‌ی هه‌موو خۆ گێژكردنه‌كانت لێ ده‌كاته‌وه... ***** كه‌وتمه سه‌ر پشت و چاوم كرده‌وه. رێک له‌وێڕا كه په‌رده كورته شینه‌كه ته‌واو ده‌بێت مانگ ده‌ستی پێ كردبوو. مانگی شه‌وی چارده. نزیک، وه‌ک بڵێی سه‌ری به په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌مه‌وه نابێت و به‌ته‌ما بێت بێته ژوورێ. چوارچێوه‌ی په‌نجه‌ره‌كه شینه. په‌رده‌كه‌ش. ده‌رێ تاریک تاریک و مانگ سپی سپی، نزیک نزیک ... زۆر ده‌مێک بوو شتێكی ئه‌وا جوانم نه‌دیبوو! ***** "له پشت په‌نجه‌ره‌وه چاوم له ده‌رێ ده‌كرد. به‌فر ده‌باری. نه‌رم نه‌رم. ورد ورد. یه‌كه‌مجارم بوو له ژووره‌كه‌م هه‌ستم به سه‌رما نه‌ده‌كرد. چراكانم كوژاندبووه. چوومه لای ته‌خته‌كه‌م. ده‌بینم ساكه ڕه‌شه‌كه‌ی هاورێیه‌كم له لایه. خۆی به‌ڵام دیار نییه. هه‌ڵده‌ستم به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێم. نیگه‌رانم. وه‌ک بڵێی ده‌بێ بۆ شوێنێک بچم و هه‌رچی بیرده‌كه‌مه‌وه نازانم كوێ! هه‌موو ژووره‌كان ده‌گه‌ڕێم دانه دانه. په‌نجه‌ره‌ی هه‌موو ژووره‌كان داخراوه و په‌رده‌كانیان دادراوه‌ته‌وه. ده‌گه‌ڕێمه‌وه لای ته‌خته‌كه‌م. ساكه‌كه‌ی لێ نه‌ماوه و هاوڕێكه‌ش هه‌ر دیار نییه. مۆبیله‌كه‌م زه‌نگ لێ ده‌دات، وڵام ده‌ده‌مه‌وه و هه‌رچی هه‌وڵ ده‌ده‌م ده‌نگم نایه‌ته ده‌ر. چاوده‌گێرم، له شوێنێكم قه‌تم نه‌دیوه. دارستانێكه ... " چاوده‌كه‌مه‌وه. سه‌رپه‌نجه‌كانم سارد سارده. سه‌رمامه‌و له سه‌رمان ده‌له‌رزم. ماندوو ماندووم. وه‌ک بڵێی چه‌ند شه‌و و ڕۆژه نه‌خه‌وتووم. دڵه‌كووته‌كه‌ی ناو خه‌وه‌كه‌م هه‌ر ده‌گه‌ڵه. ترسه‌كه هه‌ر له جێی خۆیه‌تی. هێشتا ڕۆژ نه‌بۆته‌وه و من ئه‌وه دوو جار له خه‌و ڕاچڵه‌كاوم. خه‌وم لێ ناكه‌وێته‌وه! له چی هێنده ده‌ترسم؟ چیم هه‌یه بۆ ون كردن؟ له ون بوونی چییه هێنده نیگه‌رانم؟ ئه‌و شوێنه كوێیه پێموایه ده‌بێ بچم و نایبینمه‌وه؟ شوێنی خۆم ون كردووه؟ شوێنی خۆم كوێیه، هه‌ر به‌ڕاست؟ كێ ماوه كه ڕۆیشتنه‌كه‌ی، نه‌گه‌رانه‌وه‌كه‌ی، وا ده‌مترسێنێت؟ ده‌توانم له‌مه ته‌نیاتر بم؟ ب ۆ ش ا ی ی . . . |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|