November 27, 2007
هاوڕێم، وه‌ک شتێک تۆش بۆ زانینی هه‌واڵی مان و نه‌مانم سه‌ردانی ئێره ده‌كه‌ی و كه‌م نووسین و نه‌نووسینی من یانی بێ خه‌به‌ر مانه‌وه‌ی تۆش. ڕاست ده‌كه‌ی! ئه‌و ساڵانه‌ی ئاخر ئێره بۆت به په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووک ڕوو به ژووره بچووكه‌كه‌م كراوه‌ته‌وه. چه‌ند ساڵێكه شین و شادی‌م لێره بوون به وشه و به جێ ماون تا تۆش جارنا كه ڕێت لێره ده‌كه‌وێ بمخوێنییه‌وه. دوورییه‌كان ئاوا كورت ده‌كه‌ینه‌وه. كورت ده‌بنه‌وه پێت وایه؟ ورده ورده ڕه‌نگی چاوه‌كانت له بیرده‌كه‌م ئه‌وه یانی چه‌نده له‌یه‌ک دووركه‌وتووینه‌وه؟ لێره به‌ڵام شته‌كان كه‌م تا زۆر له خۆیان ده‌چن و كه‌چی هیچ شتێک وه‌ک هه‌میشه نییه. ئه‌وه یانی چیرۆكه‌كانی من گۆڕدراون. ئه‌وه یانی كه‌متر لاده‌ده‌م و كه‌متر ئاورده‌ده‌مه‌وه. سێبه‌ره‌كان هه‌مانن. ناوم لێنان و وه‌لامنان. ئه‌وه یانی زۆر باشم. سه‌یر نییه خۆ ئه‌گه‌ر جارنا وه‌ک پشیله‌یه‌كی بریندار خۆ مات كه‌م و برینه‌كانم بلێسمه‌وه. ئه‌وه یانی ژیان سه‌رو خواری خۆی هه‌ر ماوه و ئه‌وه‌ش خۆی ئاسایی‌ترین مانای بوونه. ئه‌وه یانی من هێشتا هه‌م و بوونم پێ خۆشه ئه‌گه‌رچی هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه هه‌موو گیانم پڕ له خۆزگه‌ی فڕین بوو. هاوڕێم، هه‌موو داوه‌كانم پساندووه. پرسیاره گه‌وره و بچووكه‌كان له لام وه‌ک یه‌كن. له هیچ ناگه‌ڕێم و هه‌رچی هاته سه‌ر ڕێم ماوه‌یه‌ک پێی سه‌رقاڵ ده‌بم، كایه‌ی پێ ده‌كه‌م، ده‌گه‌ڵی پێده‌كه‌نم و جارنا پێی پێده‌كه‌نم و كه كاتی ڕۆیشتن هات ده‌ڕۆم. ده‌ڕۆم تا دیوارێكی تر ڕێم لێ ده‌بستێ یان شتێک یان كه‌سێكی تر سه‌رقاڵی خۆیانم ده‌كه‌ن. هه‌موو داوه‌كانم پساندووه، هه‌موویان! جارنا ژنه ئه‌مڕۆییه فره‌زانه‌كه‌ی ده‌روونم دێته ڕوو، به هیچ رازی نییه و به هه‌رچی هێزی هه‌مه پاڵم پێوه‌ده‌نێت و ده‌یه‌وێ له كه‌مترین كاتدا به زۆرترین ئاواته‌كانی بگه‌م. جاریش هه‌یه ژنه ئارامه بێده‌نگه‌كه‌ی ناخم داگیرم ده‌كات، خۆی له ناو په‌توویه‌کدا ده‌پێچێته‌وه و له گۆشه‌ی سۆفاكه پاڵده‌داته‌وه و كتێبێكی تازه‌ی كاغه‌ز كاهی ده‌گرێته ده‌ست و هه‌زار كاریشم هه‌بێت لێم ناگرێ ده‌ست بۆ یه‌کیان به‌رم. ژنه كابانه‌كه‌ی ده‌روونم كه وه‌ده‌رده‌كه‌وێت خواردنی هه‌فته‌یه‌كم پێ سازده‌كات، ماڵم پێ كۆده‌كاته‌وه جله‌كانم دانه دانه پێ ئوتوو ده‌كات ... ده‌بینی، لێیان ده‌گه‌ڕێم سه‌رهه‌ڵبده‌ن، شه‌ڕبكه‌ن، جێ له یه‌ک ته‌نگ كه‌ن و زۆرجار به ڕۆژ و چه‌ند ڕۆژ هه‌راو هاواریانه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ڕاست ده‌كات. پڕم ده‌که‌ن له ده‌نگ. یه‌كیان ده‌گری، ئه‌وه‌ی تریان پڕه له گرمه‌ی قاقا و پێكه‌نین. یه‌كیان پرسیاره گه‌وره‌كان ڕیز ده‌كات، ئه‌وی تریان شان هه‌ڵده‌خاته‌وه و چاوه‌رێیه به‌فر ببارێ. یه‌كیان شێعره‌كانی شه‌ریف ده‌ڵێته‌وه، ئه‌میان بیری ده‌نگی عود ده‌كات. .... هاوڕێم ئه‌وه ترسه‌كانمه پێت ده‌ڵێت، مه‌ودای ده‌سته‌كان ڕه‌نگی ئاشنای نێوان دڵه‌كان كاڵ ده‌كاته‌وه. مه‌ودای نێوان من و سێبه‌ره‌كان شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ن. من به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م له ناو ئه‌و هه‌موو قاوه‌ییه‌دا، ڕه‌نگی قاوه‌یی چاوه‌كانت له‌بیر نه‌كه‌م... ئاگات له خۆت بێت! له‌یلا
November 24, 2007
وه‌ک بڵێی هه‌زار ساڵ تێپه‌ڕی بێت. بیرده‌كه‌مه‌وه هه‌روا زوو؟ نا، زوو نه‌بوو، خواكان ده‌زانن زوو نه‌بوو! بیرده‌كه‌مه‌وه یانی ده‌بێت هه‌موو بیره‌وه‌رییه‌كان بخه‌یه قوژبنێكی كه‌س پێ نه‌زانی زه‌ین و له‌بیریان بكه‌ی؟ نا، خۆم ده‌زانم كه نابێت. نابێت، ده‌زانم! "چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له لاپه‌ره‌كانی ئه‌م چیرۆكه ونن له‌یـــــلا"،خۆم به خۆم ده‌ڵێم! چیرۆكێكی ناته‌واوی ناو بازنه‌یه‌كی داخراو. چیرۆكێكی له‌ت وپه‌تی تێكه‌ڵ. بۆم ده‌نووسێ " سڵاو له‌یــــــلا!" سڵاوێک كه سه‌ره‌تای هیچ شتێک نییه. بیره‌وه‌رییه‌ک كه بوونێكی نیوه‌چڵت وه‌بیر ده‌خاته‌وه. له كــــــــوێ ته‌واو بوو؟ قه‌ت ده‌ستی پێ كرد؟ بیرده‌كه‌مه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له لاپه‌ره‌كانی ئه‌م چیرۆكه ونن و سه‌ره‌تا و كۆتاییه‌كه تێكه‌ڵن. .. وه‌ک بڵێی هه‌زار ساڵ تێپه‌ڕ بووبێت!
November 21, 2007
شته‌كان ده‌توانن له چاولێكدانێکدا ڕوو بده‌ن. ژنێک قیژاندی "مۆبیل، كێ مۆبیلی پێیه؟" ئێمه دوورتر دانیشتبووین، باسی ئێمه باسی ژیان و مه‌ستی بوو. ژنێک هاواری كرد "دڵی لێ نادات ... دڵی له لێدان كه‌وتووه". چركه‌یه‌ک! چركه‌یه‌ک پێویست بوو بۆ برشی مردن هێله‌نجم پێ بێنێت. چركه‌یه‌ک پێویست بوو وه‌بیرم بێته‌وه بوون و نه‌بوون، مان و نه‌مان پاڵیان به پاڵی یه‌كه‌وه داوه. چركه‌یه‌ک پێویست بوو وه‌بیرم بێته‌وه مه‌ودای نێوان مانه‌وه و ڕۆچوون یه‌ک هه‌ناسه‌یه. مۆبیله‌كه‌م ده‌ده‌مه ده‌ستی ژنێک كه نایناسم. چاو له له‌شی له‌رزۆكی ژنێک ده‌كه‌م له سه‌ر عه‌رزێكی ڕووت هه‌ناسه‌یه‌کی له نێوان ژین و مردن به‌ش كردووه و هیچكامیان ده‌ست له به‌شه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵناگرن. ده‌نگه‌كان تێكه‌ڵ ده‌بنه‌وه. ده‌نگه‌كان هێنده تێكه‌ڵ بوونه‌ته‌وه كه ئیتر ناناسرێنه‌وه. ژنێک خه‌ریكه ده‌گه‌ڵ مردن یانش ژیان شه‌ڕده‌كات. یه‌ک هه‌ناسه یانی ژیان. یه‌ک‌هه‌ناسه یانی مردن. هه‌موو باسی ئه‌و ژنه ده‌كه‌ن. ژنێک كه قه‌ت به له‌رزۆكی نه‌یاندیبوو. یه‌كیان ده‌ڵێ چركه‌یه‌ک پێشتر وه‌ستابووین قسه‌مان ده‌كرد. ئه‌وه‌ی تریان ده‌ڵێ به‌یانی دیم له خۆی نه‌ده‌چوو. باسی له‌شێکی له‌رزۆک و هاوارێكی سه‌ربڕاو ده‌كه‌ن، نا، له هاوار نه‌ده‌چوو. وه‌ک ناڵه وابوو. ناله‌ش نا. له هیچ نه‌ده‌چوو. ده‌نگێكی نامۆ بوو. كه‌س هیچ ناوێكی بۆی نه‌بوو. منیش! له پڕ شتێک ڕووی دا. هیچ كه‌س هیچی له سه‌رئه‌و ژنه نه‌ده‌زانی. هیچ كه‌س ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی زۆر ساڵ ناسیویانه. پرسیاره‌كان بێ وڵام ده‌مێننه‌وه. كه‌س له مێژووی ئه‌و له‌شه له‌رزۆكه شاره‌زا نییه. كه‌س هیچی لێ نازانێت. ئه‌و ژنه، ئه‌و له‌شه له‌رزۆكه له سه‌ر ئه‌و عه‌رزه ڕووته ته‌نیایه. ته‌نیا خۆیه‌تی و یه‌ک هه‌ناسه كه ژین و مردن شه‌ڕی له سه‌ر ده‌كه‌ن! دوكتوره‌كه په‌نجه سارده‌كانی ژنه‌كه ده‌گرێته ده‌ستی. پرسیار ده‌كات و پرسیاره‌كانی له نێوان سه‌رسووڕمانی ئێمه‌دا ون ده‌بن. له ناكاو " ئــان" ئه‌و ژنه‌ی پێمان وابوو ده‌یناسین، ته‌نیا له‌شێكی له‌رزۆكی بێگانه‌یه و به‌س. كه‌س هیچی له سه‌ر نازنێت! هه‌میشه وایه، نا؟ مردنه شته‌كانمان ده‌خاته‌وه بیر. هه‌میشه نه‌مانه. دابڕانه، له كیس دانه وه‌بیرمان دێنێته‌وه كه له پێكه‌وه‌بوونه‌كانماندا چه‌نده له‌یه‌ک دوورین، چه‌ند كه‌م له سه‌ر یه‌كترین ده‌زانین. بۆ هه‌میشه كاتێ دره‌نگ بووه وه‌بیرمان دێته‌وه؟
November 12, 2007
چل‌تیكه منی بۆ كایه‌كی تازه بانگ كردووه. كایه‌ی كتێب. بیانوویه‌كی باش بوو چركه‌یه‌ک بیربكه‌مه‌وه له هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی خۆشم‌ویستوون و به شێوه‌یه‌ک شوێنیان له سه‌ر من داناوه. ئاسان نییه پێنج دانه هه‌ڵبژێرم، ڕاستی ئه‌وه‌یه هه‌ر كتێبه‌ی له ده‌وره‌یه‌كی تایبه‌ت مانایه‌كی تایبه‌تی بۆ من هه‌بوو. من هێشتا - باش یا خراپ- ده‌گه‌ڵ قاره‌مانه‌كانی ئه‌و چیرۆكانه‌ی ده‌یانخوێنمه‌وه ده‌ژیم. زۆریان زۆر ساڵ له لام ده‌مێننه‌وه، هه‌ندێكیان زوو جێی خۆیان ده‌ده‌ن به ناوێكی تر. به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی كتێبه‌كان له ده‌وره‌یه‌كی ژیانم بۆشاییه‌كیان پڕ كردۆته‌وه. چل‌تیكه گیان ئه‌و چه‌ند كتێبه‌ی لێره ناویان ده‌به‌م ته‌نیا پێنج دانه له‌و هه‌زار كتێبه‌ن كه خۆشمده‌وێن. "چگونه فولاد آبدیده شد" به شه‌و وڕۆژێک خوێندراوه به‌ڵام تا زۆر ساڵ بیرم له قاره‌مانی چیرۆكه‌كه كردۆته‌وه. پێموایه به‌شێک له لاساری و "آرمان گرایی" من له‌وێرا ده‌ستی پێكرد ... لاسارییه‌كه له جێی خۆی ماوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی تریان گۆڕانكاری به سه‌ردا هاتووه. "جان شیفته" جۆرێكی سه‌یر ماوه له لام. وا كه چه‌ند جارم خوێندۆته‌وه. دونیای "ئانێت" وێنه‌ی دونیایه‌كی تازه بوو، ئێره‌یم به بوێری و وره‌ی ئه‌و ژنه بردووه. بیری جۆرێک یاغی بوون، جۆرێک لادان، جۆرێک ڕێگه‌ی خۆ جیاكردنه‌وه له لام ساز بوو ... "كلیدر" زۆر دره‌نگ كه‌وته ده‌ستم. له كه‌مپ كه بووم یه‌ک هه‌فته‌ی ته‌واو شه‌و و ڕۆژم "كلیدر" بوو. ئه‌و كتێبه زۆرتر عاشقی وشه‌ی كردم. كه به وشه ده‌توانی چ دونیایه‌ک بخوڵقێنی. هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو. هه‌ستم به‌ڕمبه‌ر به مارال و زیوه‌ر هه‌زار پرسیاری تازه‌ی له لا زیندوو كردمه‌وه. كۆمه‌ڵه پرسیارێک كه كه هه‌ر كامیان به نۆره‌ی خۆیان ده‌ڕگایه‌کی تازه‌یان به ڕووكردمه‌وه. ** "جانتان لیڤینگ ستۆن سی‌گڵ" و " شازده كوچولو" زۆر زوو بوون به دوو هاورێم كه هێشتاش زۆرجار دووری ڕێگه‌كانیان ده‌گه‌ڵ به‌ش ده‌كه‌م. به‌ڵام ڕه‌نگه خۆشه‌ویسترین كتێبی ژیانم "ماهی سیاه كوچولو" بێت. كتێبێک كه له بیرمه وشه به وشه‌یم له به‌ر بوو. زۆربه‌ی زۆری كتێبه‌كانی سه‌مه‌د بێهره‌نگی جێیه‌كی تایبه‌تیان له لای من هه‌یه. ماسی ڕه‌شه بچكۆله به‌ڵام له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویانه. كتێبێک بوو فێری پرسیاركردن و خه‌ون بینینی كردم و ژیان چه‌ند بێ ڕه‌نگ و مانایه ئه‌گه مرۆڤ بێ خه‌ون بژیت!. ** Jonathan Livingston Seagull
November 11, 2007
به‌یانییه‌ک له خه‌و هه‌ڵده‌ستی دڵت خۆشه. چاوه‌كانت له ناو ئاوێنه‌دا بروسكه‌یان دێت. قژت جوانتر له هه‌میشه‌یه. چاڵه بچووكه‌كه‌ی ژێر گۆنات خۆی ده‌ر ده‌خات. بۆنی باران، شنه‌ی به‌یانی و ته‌م و مژێكی ته‌نک، هه‌وا ڕێک ئه‌و جۆره‌یه تۆ حه‌زده‌كه‌ی. په‌له‌ت نییه. بزه‌ت له سه‌ر لێو ون نابێت. خه‌ڵک ڕووخۆشن. قه‌تار به وه‌ختی خۆی دێت... هه‌موو شتێک له سه‌ر جێی خۆیه‌تی ... به‌یانییه‌ک له خه‌و هه‌ڵده‌ستی ده‌بینی هیچ شتێک له سه‌ر جێگه‌ی خۆی نییه. دڵته‌نگی. چاوه‌كانت خۆڵه‌مێشین، ژێر چاوه‌كانت ڕه‌شن. چاڵی ژێر گۆنات نه‌ماوه. تاقه‌تی ئاوێنه‌ت نییه. قژت وه‌ک بڵێی لێت زیزه، ئه‌وه‌نده له‌ژێر ئاوی گه‌رم خۆت مات ده‌كه‌ی كه وه‌دره‌نگی ده‌كه‌وی. ناوچاوانت به زله‌ی بایه‌كی سارد سڕ ده‌بێت. قه‌تار بیست ده‌قه دره‌نگ دێت. خه‌ڵک له خۆڕا شه‌ڕ‌ده‌فرۆشن. ترافیک ته‌واوی نایه‌ت. كات وه‌ک بڵێی خێراتر له ڕۆژانی پێش تێده‌په‌ڕێت و تۆ له كاتی دیاری كرا‌و ناگه‌یه سه‌ر قه‌راره‌كه‌ت. سه‌یر ئه‌وه‌یه ڕۆژێكی وا هاوكاره‌كانت هه‌زار جار به په‌ناتا تێده‌په‌رن و پێیان وایه تۆ هه‌ر وه‌ک ڕۆژانی پێشتر وای. كه‌س گومان له هیچ ناكات، ئاخر تۆ بۆنی هه‌مان عه‌تری دۆینێت لێ دێت. بزه‌ی دۆینێ به گۆشه‌ی چه‌پی لێوته‌وه دیاره، لێوه‌كانت وه‌ک دۆینێ سوورن. وه‌ک دۆینێ به داڵانه دوور و درێژه‌كه‌دا دێی و ده‌ڕۆیی. قه‌رار داده‌نێی و وه‌ک دۆینێ ده‌چییه سه‌ر قه‌راره‌كانت. دێی، ده‌ڕۆیی، ده‌گه‌ڵیان ده‌ڵێی، پێده‌كه‌نی و كه‌س خۆڵه‌مێشی چاوه‌كانت نابینێت! جارهه‌یه خۆڵه‌میشی چاوه‌كانت به فرمێسک ناشۆردرێته‌وه. جارهه‌یه دڵه‌ڕاوكه‌كان له ناكاو دێن و تا دره‌نگ ده‌مێننه‌وه. جارهه‌یه بیرێكی بچووكی دوور له ناوڕاست زه‌ێنتدا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به هیچ كاڵ نابێته‌وه. جارهه‌یه وشه‌كانی سه‌ر كارته‌پۆستالێكی سه‌وز یا شین ده‌بن به هاوار له گوێتا ده‌زرینگێنه‌وه. جارهه‌یه وه‌ک ئه‌مڕۆ، وه‌ک ئێستا، هه‌موو له‌ت و په‌ته‌كانی ڕۆحت داوای بوونی كه‌سێک ده‌كه‌ن سنگی بۆنی بارانی لێده‌هات!
November 4, 2007
وه‌ک شتێک ده‌بێ باوه‌ڕ بكه‌م هیچكام له ژنه‌كانی ده‌روونم ئیتر به قسه‌ی من ناكه‌ن. نا نایكه‌ن! ده‌بێ باوه‌ڕ بكه‌م هه‌ر له‌ته‌م له‌یلایه‌كی ته‌واوه و ژیانی خۆی ده‌كات و دونیا و دڵدارییه‌كان و دڵته‌نگییه‌كانی خۆی هه‌یه. ده‌بێ دان به‌م ڕاستییه دابێنم جار هه‌یه ده‌ره‌قه‌تی خۆم نایه‌م چۆک داده‌ده‌م. وه‌ک ئه‌مڕۆ. وه‌ک ئه‌مڕۆ كه من ئارام بووم و له‌تێک له له‌ته‌كانم بێ‌قه‌رار. كه من ئارام بووم و له‌تێک له له‌ته‌كانم وێران. من دوور بووم و دابڕاو. له‌یلایه‌ک بوو به‌ڵام دڵی سه‌یر گیرابوو. نه ته‌ر بوون له ژێر بارانی به‌یانی ئارامی كرده‌وه نه نووقم بوون له كار و كار و كار. ته‌نانه‌ت هیچ ده‌یخسته‌وه بیری تۆ كه هه‌زار ساڵه خۆی لێ لاده‌دات. ڕه‌نگه‌كان. ته‌رحی گوڵه سپی چندراوه‌کانی به‌رگه باڵه‌نجه‌كه‌ش بۆنی تۆیان لێ ده‌هات. پڕ بوون له بۆنی مێخه‌ک. ناخۆش ئه‌وه بوو تا دره‌نگانێک نه‌مده‌زانی ئه‌و هه‌موو دڵته‌نگییه له كوێڕا به‌سه‌رما ڕووخاوه. گێژ بووم! تا دره‌نگانێک نه‌مده‌زانی بۆ تۆ له هه‌ر كه‌لێن و قوژبنێک به دیار دڵی مندا دانیشتووی و پڕم ده‌كه‌ی له یادی خۆت. خۆ هه‌موو هه‌وڵی من ئه‌ویه ژیانم پڕ نه‌كه‌م له ڕۆژه‌كان. نا. من ده‌ره‌قه‌تی خۆم نایه‌م. كه ده‌گاته تۆ من ته‌نانه‌ت خۆمم له چنگ خۆم پێ ڕزگار نابێت. كه ده‌گاته تۆ من هێند ده‌ست كورتم ناتوانم له‌ته‌كانم بلاوێنمه‌وه، من ته‌نانه‌ت كاتێ ئاگام لێ نییه، كاتێ له بیرم نییه كاتێ نامه‌وێ، هه‌ر بیری تۆ ده‌كه‌م. بیرت ده‌كه‌م ئه‌وه‌نده كه ئێشی دێت. ئه‌وه‌نده كه جار نا ده‌ستم ده‌له‌رزێ. ئه‌وه‌نده‌ت بیر ده‌كه‌م كه پڕ ده‌بم له گریان. سه‌یره نا؟ ژانی نه‌بوونی تۆ هێشتاش چۆكم پێداده‌دات. هێشتا وه‌گریانم ده‌خات. له‌تێک له له‌ته‌كانی من هێشتا شانزده ساڵێتی و له پایزی ساڵێكی دووردا ده‌خوولێته‌وه، ڕێی ون كردووه. له‌تێک له له‌ته‌كانی من هێشتا له ڕۆژێكی وه‌ک ئه‌مڕۆدا گرووی تۆم پێده‌گرێت. ده‌ی من چی بكه‌م؟ چۆن ده‌ره‌قه‌تی بێم؟ خۆ من پێت ده‌ڵێم له مندا ده‌یان له‌یلا ده‌ژین، هه‌ر كامه‌یان دونیای خۆیان، دڵدارییه‌كان و دڵته‌نگییه‌كانی خۆیانیان هه‌یه، ئه‌و‌یان دڵته‌نگی بۆنی باوه‌شی تۆیه و من پڕ‌ده‌كات له دڵته‌نگییه‌كانی خۆی بۆ تۆ. وه‌ک ئێستا كه پڕم له خۆزگه‌ی بوونت! فرمایش امام جعفر صادق است از پیش خود نمی‌گویم! به مالینم ده‌گوت به ته‌نیا ژیان هه‌زار باشی ئه‌گه هه‌بێت كه هه‌یه‌تی یه‌ک خراپه‌ی هه‌یه یانی دوو دانه: یه‌ک ده‌زانی كه چوویه‌وه ماڵ ده‌بێ خۆت قۆڵ هه‌ڵماڵی و ده‌ست بكه‌ی به كاركرد و خاوێنكردنه‌وه و خواردن سازكردن و قاب شۆردن و .... دوو ئه‌وه‌ی كه قه‌ت ناتوانی بۆڵه به سه‌ر كه‌س دابكه‌ی كه مه‌سه‌له‌ن بۆ ئه‌و جلانه نه‌شۆردراون! له‌ویش خراپتر ئه‌وه‌یه ئه‌گه شتێكی خۆشت خوێندبێته‌وه كه‌س نابێت بۆی بگێرییه‌وه. بۆیه كاتی وا ملی ڕێ ده‌گری و دێی بلاگ ده‌نووسی. ئه‌وه پێشه‌كی بوو بۆ گێرانه‌ی ئه‌و شته عه‌تیكه‌یه‌ی له لای نه‌كه‌رۆز خوێندمه‌وه و ته‌واوی ڕێ تا ماڵێ ، پێكه‌نیم، به‌ڕاستی زۆر پێکه‌نیم! پیرێژن گوته‌نی "عاقبه‌ت به خێر بی " هاوڕێ |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|