March 28, 2007
Made in Turkey چه‌نددانه له هاورێكانم داوایان كردبوو شتی"كوردی" یان به دیاری بۆ بێنم و منیش له بیرم بوو چاو بگێرم و به دوایی شتی كوردی دا بگه‌ڕێم. له هه‌ر شار‌و شارۆچكهیهک كه دابه‌زیم سه‌رم به زۆربه‌ی دوكانه گه‌وره و بچووكه‌كاندا كرد و چاوم گێرا و پرسیاری شتێكی تابه‌ت به كوردستان‌م كرد بۆ دیاری بردنه‌وه. جارێ به‌شێكی زۆریان به سه‌یره‌وه جاویان لێ ده‌كردم. " شتی كوردی؟" و من ڕوونم ده‌كرده‌وه كه به‌ڵێ شتێكی تایبه‌ت به كوردستان، سروشتی وڵات، ده‌ستكردی كوردان، وه‌ک پێناسه‌یه‌ک بۆ ناسینه‌وه‌ی هونه‌ری كوردی ... نه! جگه له ئاڵا و هه‌ندێ خوارده‌مه‌نی كه‌س هیچی به بیردا نه‌ده‌هات. یه‌کیان گوتی جلی كوردی به‌ره‌وه. ئه‌وه‌ش بیرێكی باش بوو. به‌ڵام نه جێگه‌م بۆی هه‌بوو و نه ئه‌و هه‌موو جله كوردییه‌م بۆ دهكردرا. من داوای شتێكی بچووكی تایبه‌تم ده‌كرد. له هه‌ولێر دووكانێكم دیته‌وه ته‌نیا شتی جوان و زه‌ریفی دیاری هه‌بوو. سه‌روبنی ئه‌و دووكانه‌م لێكداوه، هه‌موو شته‌كانی، دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، هه‌موو شته‌كانی له توركییه‌وه هاتبوون. ته‌نانه‌ت وێنه كۆنه‌كانی هه‌ولێر و ڕواندز له توركیه له قالب گیرابوو و مۆر كرابوون. كه‌مێک قسه‌م ده‌گه‌ڵ كاكی دووكاندار كرد. گوتی باشه ئاخر شتی كوردی جگه له ئالا چیمان هه‌یه! من نازانم جگه له ئاڵا و خوارده‌مه‌نی كوردی(!!!) ده‌توانین چیمان هه‌بێت وه‌ک دیاری تایبه‌ت به كوردستان، به‌ڵام خۆم زۆرم پێ خۆش بوو شتێكم هه‌بێت كه نه‌خشی "كه‌و"ی له سه‌ر بێت ... خۆش ده‌بێت ئه‌وانی بیرۆكه‌یه‌كیان هه‌یه و شاره‌زای فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری كوردی هه‌ن و شتی تایبه‌ت به كورد و كوردستان ده‌ناسن، ئاوڕوویهک له "بازار و بازارییه‌كان" بده‌نه‌وه و هه‌ندێكیان ئایدیه بده‌نێ. كه لانی كه‌م دووكانه‌كانی بازاری شار هێنده بۆنی كاڵای توركی لێ نه‌یه‌ت ... دیاری كوردی؟
March 25, 2007
: شازده بچكۆله پرسی: من له كوێم؟ - مار گوتی: له سه‌ر كۆره‌ی زه‌وی. له خاكی ئافریقا. : ئاه، كه وابوو سه‌ر زه‌وی كه‌سی لێ نییه؟ - مار گوتی: ئێره كه‌ویره و كه‌ست له كه‌ویر بۆ په‌یدا نابێت! : شازده بچكۆله له سه‌ر به‌ردێک دانیشیت. و چاوێكی له ئاسمان كرد و گوتی: بیرده‌كه‌مه‌وه نه‌كا تروسكه‌ی ئه‌ستێره‌كان بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌س بتوانێت ڕۆژێک له ڕۆژان، ئه‌ستێره‌ی خۆی بدۆزێته‌وه. تۆ چاو له ئه‌ستێره‌ی من بكه، رێک له بان سه‌رمانه... به‌ڵام چه‌ند دووره ... - مار گوتی: چه‌نده‌ش جوانه... تۆلێره چی ده‌كه‌ی؟ : شازده بچكۆله گوتی: نێوانم ده‌گه‌ڵ گوڵێک تێكچووه! - مار گوتی: ئاه! هه‌ر دوو بێده‌نگ بوون. شازده ئاخر جار گوتی: "ئه‌ی مرۆڤه‌كان له كوێن؟ مرۆڤ له‌م ده‌شته هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كات .. مار گوتی: مرۆڤ ده‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی تریش بێت هه‌ر هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كات!
March 19, 2007
ساڵێک كه تێپه‌ڕی: هه‌وڵ ده‌ده‌م شته‌كان وه‌بیرخۆم بێنمه‌وه. ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی له یه‌ک ساڵی ڕابردوودا دیم و چێشتم و شوێنی له سهردانام. زۆرجار ده‌ڵێم خۆزگه ده‌متوانی بیره‌وه‌ری ڕۆژانه بنووسم. زۆر جار ده‌ڵێم خۆزگه ده‌متوانی بیری ڕۆژه‌كان بۆ دوا ڕۆژێكی نادیار به دیاری دانێم. ژیانی ڕۆژانه‌ی ژنێک كه منم. ژنێک كه كوردبوونی، ته‌نیا بوونی، ژیانی هه‌نده‌ران و ترس و تاسه و خۆزگه‌كانی ده‌گه‌ڵ خۆی ده‌گێرێت و ده‌گه‌ڵیان ده‌ژیت. منێک كه به‌س ژن بوونم هێڵێكی سووری به ده‌ورما كێشاوه و چوارچێوه‌یه‌كی دامه‌زراوی بۆ ژیان و بوون و نه‌فه‌س كێشانم دیاری كردووه. ساڵێک كه تێپه‌ڕی، گه‌وره بوونی تێدا بوو. هه‌زار جار كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه و هه‌زار جار ون بوون و سه‌رسوورمانی تێدابوو. كه‌مێكیش خۆناسین! ساڵێک كه تێپه‌ڕی ساڵی گه‌رانه‌وه بوو، نه‌ک بۆ گرێدانه‌وه، ساڵی دابران بوو. ساڵی تێپه‌ربوون. ساڵی له پشت سه‌ردانان. كهمێکیش دڵ دان! داخستنی كه‌وانه‌كان، زۆرجار یانی له سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێكردنه‌وه و خواكان خۆیان ده‌زانن له سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێكردنه‌وه هه‌میشه ئاسان نییه. پێش هه‌ر ده‌ست پێكردنێكی نوێ، سهرسوورمانێک داگیرت ده‌كات، دوای هه‌ر تهواوكردنێک بۆشاییه‌كی سه‌یر پڕت ده‌كات. ساڵێک كه تێپه‌ڕی ساڵی له خۆم نزیک بوونه‌وه وله زۆر ئاواتم دوور بوونه‌وه بوو. چوونم بۆ باشوور و ژیانی چه‌ند مانگه‌م له‌وێ و دیتنه‌وه و بیستنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌زار وچوارده ساڵ خه‌وم پێوه دیبوون. مرۆڤه‌كان و شوێنه‌کان و بۆنه‌كان و ده‌نگه‌كان، تازه له‌وێ و ته‌نیا ئه‌و كات شته‌كان له مانای ڕاستی خۆیاندا ده‌ركه‌وتن. و شته‌كان له مانای ڕاستی خۆیاندا ده‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌ی له زه‌ینی پڕ خه‌یاڵی مندا هه‌یانبوو، هیچ هیچ هیچ له یه‌ک نه‌ده‌چوون. هه‌رئه‌وه‌ش بوو ترسام. ڕووخام. گریام و توڕه بووم. له‌و لاشه‌وه بیری زرێبار و جاده پڕ پێچ و په‌ناكه‌ی مه‌ریوان و ئاوا بوونی خۆری ئاسمانی بۆكان و ته‌ڕ بوون له ژێر بارانی به‌یانی زووی مه‌هاباد و جوانی و هێمنی ڕێگه‌ی سه‌رده‌شت و ... پڕم ده‌كات له خۆشه‌ویستییه‌كی بێ كۆتایی. خۆشه‌ویستی خاكێک قه‌ت ڕیشه‌كانی منی وه‌خۆی نه‌گرت. ساڵێک كه تێپه‌ڕی ساڵی پرسیاره‌كان بوو، بۆ من! ئه‌و پرسیارانه‌ی قه‌ت به‌دوایاندا ناچم ئیتر. ساڵێک كه تێپه‌ڕی پڕبوو له پێگه‌یشتن، بۆ من! پێگه‌یشتنێک تا كه‌مێک خۆم بناسم. *** ساڵێكی تازه به‌ڕێوه‌یه. ڕێک ئه‌مڕۆ لێره به‌فر ده‌بارێ و ته‌نانه‌ت هه‌ستی ڕۆژانی كۆتایی ڕه‌شمه، كه پڕه له ده‌نگی توانه‌ی به‌فر و شۆڕه شۆڕی ئاو و هه‌را هه‌رای باڵنده بێ خه‌وه‌كان، به دی ناكرێت. ته‌نیا نیشانه‌ی به‌هار، ئه‌مسالیش، نووسینی وشه‌ی "نه‌ورۆز"ه له‌گۆشه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی ڕۆژ ئه‌ژمێره سپییه‌كه‌م. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌مڕۆیه... به‌یانیش ڕۆژێکی تره! هه‌موو ڕۆژه‌كانی ژیانتان نوێ و نه‌ورۆزتان لێواولێو، خۆشی و خۆشه‌ویستی بێت!
March 12, 2007
هاوڕێم لێمی پرسی " له‌یـــــلا تازه‌ترین وشه‌ی نوێی كوردیت بیستووه؟"، گوتم نا و كه‌مێک قسه له قسه‌دا هات. بۆیه دیسان وه‌بیرم هێناوه و گوتم"نا، نه‌مبیستووه!" بۆی نووسیم : فێمینیزم= ئافرهتیسم فێمینیست= ئافرهتیست بۆم نووسی "گاڵته ده‌كه‌ی، وایه؟ تكایه بنووسه كه گاڵته ده‌كه‌ی!" پاڕانه‌وه و لالانهوهم چ سوودی نه‌بوو. هاوڕێم گوتی نا، باوه‌ڕ بكه ئه‌وه تازه‌ترین وشه‌ی نوێی كوردییه. پرسیاری دواتری سه‌رنجڕاكێشتر بوو. پرسی ده‌زانی داهێنه‌ری ئه‌م وشه‌یه كێیه؟ منێک كه جاروبار مێهرهبانییهكانم سه‌یر گوڵ ده‌كات وتم: هیوا گوڵمهحهممهدی؟ به‌داخه‌وه وا نه‌بوو. دوو سێ ناوی شێره‌ژن و كه‌ڵه پیاوی "ڕووناكبیر و نووسه‌ر و كوردی زانم" هه‌ڵدا. ناوی خزم و كه‌س و سۆره و تۆرهشم هێنا. به‌ڵام هیچیان ڕاست نه‌بوون. یارمه‌تی دام. گوتی "ڕاوێشكاریش بووه!" ناوێک، وه‌ک بۆمب له ناو زه‌ینمدا ته‌قییه‌وه. مه‌هاباد قه‌ره‌داغی! گوتی "یه‌پ!". ئیتر ئه‌مجاره‌یان خۆم ماندوو نه‌كرد بڵێم كه بڵێت كه گاڵته ده‌كات. نازانم چۆن - درۆ نه‌بێت ده‌زانم چۆن! - هیچ پێم سه‌یر نه‌بوو كه مه‌هاباد كارێكی ئاوا بكات. كارێكی ئاوا؟ ڕاسته خۆ به‌ردی به كه‌به دانه‌داوه. ئاسمانیش نه‌كه‌وتۆته سه‌ر عه‌رز و هیچ شتێک نه‌گۆڕدراوه. به‌ڵام دیسان ئه‌وه‌م به لاوه "كارێكی ئاوا" هات. ئێمه میلله‌تێكی خۆشین. هه‌میشه له‌وسه‌ره‌وه بۆ شته‌كان ده‌چین. له‌وێ كه هیچ گرفێک نییه ڕێگه چاره ده‌دۆزینه‌وه و ئه‌و شوێنه‌ی كه كاری پێویسته كات و هێزی له سه‌ر دانانێین. فێمینیزم وشه‌یه‌كه له كۆمه‌ڵگه جۆر به جۆره‌كان شوێنی خۆی كردۆته‌وه. گرفته‌كه قه‌ت ناوه‌كه‌ی نه‌بووه. پرس و باس و خواست له سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌لام هه‌میشه زۆر بووه و زۆره. فێمینیزم هێشتا پێی نه‌گه‌یشتۆته كوردستان، یان هێشتا - لارولهنجهیهتی- كه‌می له سه‌ر ده‌زانین و سه‌رچاوه‌مان بۆ فێربوونی، به زمانی كوردی كه‌مه. له كوردستان خۆی وشه‌ی "ژن" گرفتێكه، جاوه‌ره تۆ "ئیسم"ی پێوه بلكێنه. له هه‌ر كۆڕ‌و كۆبوونهوهیهکی ژنان كه دانیشتووم، له كۆنفرانس و سێمینار و كۆبوونه‌وه‌ی "گه‌وره پیاوانیش"، كه باسی ژن ده‌كه‌ن، لانی كه‌م سێ وشه‌ی "ژنان و ئافره‌تان و خوشكان" ڕیزده‌كه‌ن. كه‌س به ته‌نیا ناڵێت ژن. یان ئافره‌ت. "ژن" وشه‌ی په‌سه‌ندكراوی لایانێكه، "ئافره‌ت" به دڵی لایانهكهی تره، "خوشكان" كه ڕه‌نگ و بۆی ئیسلامییه‌كانی به خۆیه‌وه گرتووه. شه‌ڕی براكوژی به ڕواڵه‌ت نه‌ماوه. به‌ڵام جێ پێی دووبه‌ره‌كانی به دارودیوار و ڕووخساری شار و خه‌ڵک و نووسراوه و وتهكان، جوان دیاره. وشه دابه‌شكراوه‌كان یه‌كێ له ساكارترین به‌ڵگه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته‌یه. گرفتی ئێمه وشه‌ی فێمینیزم نه‌بوو. كه ئێستا بێین بیكه‌ن به ئافرهتیسم. گرفت ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش نه‌بووه كه چالاكی بواری ژنان به خۆیان بڵێن فێمینیست كه ئێستا بێین بیكه‌ن به ئافرهتیست! گرفتی ئێمه حه‌رام بوون، عه‌یب بوون، مه‌منووع بوون، نادیاربوون و ژێرچهپۆكه بوونی ژنه به پێی یاسا، داب و نه‌ریت و عه‌قلییه‌ت و زه‌ینییه‌تی په‌سه‌ندكراوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان. كێ باوه‌ڕده‌كات گۆڕینی وشه - ئه‌ویش بۆ وشه‌یه‌ک كه په‌سه‌ندی ته‌نیا لایانێكه- له زه‌خت و زۆرییه‌كانی سه‌ر ژنان - ببوورن ئافره‌تان و خوشكانیش - كه‌م كاته‌وه؟ "كارێكی ئاوا" به‌لامه‌وه خۆ گێژكردن له گرفته سه‌ره‌كییه‌كه‌یه و به‌س. به جێی داهێنانی "وشه‌ی تازه"، خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی مێژووی ژیان و خه‌باتی ژنانی كورد بین باشتر نییه؟ خۆمان به كۆكردنه‌وه و نووسینه‌وه و پڕكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه سپییه‌كانی مێژووی ژیان و خه‌باتی ژن ماندوو بكه‌ین باشتر نییه؟
March 10, 2007
جاروبار، بێ هیچ بیانوویه‌ک یادی ده‌كه‌م. نه شتێكی تایبه‌ت ڕووده‌دات كه وه‌بیرم بێته‌وه، نه له لای كه‌س باسم كردووه. كه‌چی جاروبار، بێ هیچ بیانوویه‌ک دێت و ته‌واوی زه‌ینم داگیر ده‌كات. هه‌ر جاره‌ی شتێكیم وه‌بیر دێته‌وه و بزه‌م دێته سه‌ر لێو. هه‌رجاره‌ی ده‌كه‌ومه یادی شوێنێک كه به‌یه‌كه‌وه چووین و چیمان كردووه و بزه‌م دێته سه‌ر لێو. زۆر ساڵ نه‌بوو یه‌كترمان ده‌ناسی. یهكترناسینهكهشمان زۆری نه‌خایاند. ئه‌وه‌یان ئیتر نازانم تاوانی كێ بوو! سه‌ره‌ڕای كار وده‌رس و دوور بوونی شوێنی ژیانمان له یه‌ک، هه‌میشه كات په‌یدا ده‌بوو بۆ یه‌ک بینین. له ناوشار و زۆرتر له ماڵی من. ده‌هات. هه‌میشه پێش گه‌یشتنی تله‌فوونی ده‌كرد بزانێ چی ده‌گه‌ڵ خۆی بێنێت. هه‌ندێ جار تاقه‌تی كلاس چوونی نه‌ده‌بوو، ده‌هاته لای من. هه‌ندێ جار تاقه‌تی له قاوه‌خانه دانیشتنی نه‌ده‌بوو، ده‌هاته لای من. شه‌وانی چوون و گه‌رانه‌وه‌مان له كلاسی كوردی به‌زمێک بوو. ئه‌و شه‌وانه‌ی به قه‌تار ده‌هاتینه‌وه ئه‌و زووتر داده‌به‌زی و چاوبزی ده‌داین. ئه‌و شه‌وانه‌ی به ئوتومبیلی ئه‌و هاتباینهوه له ویستگه‌ی قه‌تاری ناو شار دایده‌به‌زاندین و كۆڵێكی بۆڵه له سه‌ر ده‌كردین. ئه‌و شه‌وانه‌ی مامۆستا ده‌گه‌ڵ ئێمه ده‌هاته‌وه، من و لوركێ له پشته‌وه سرته سرت قسه‌مان ده‌كرد و پێده‌كه‌نین و ئه‌ویش له ئاوێنه‌كه‌دا چاوی هه‌ر لێمان بوو بزانێت چ باسه. ڕۆژی له دایکبوونم بوو. كه هاتمه‌وه ماڵ، پێش من له‌وێ بوو. دارودیواری ڕازاندبووه. ژوورهكهمی پڕكردبوو له پزدانی سوور و سه‌وز و سپی. گوڵدانێكی شووشه‌ی ڕه‌شی دامێ. زۆر جوانه. خۆشی ته‌ماحی تێ كردبوو. ئاگام لێ نه‌با له‌وانه‌بوو ده‌گه‌ڵ خۆی بردبایه‌وه! كه ئاشق بوو شته‌كان گۆڕدران. ئه‌ویش گۆڕدرا. دڵی ناسكتر ببووه. ترسی زۆرتر. قه‌ت ئاوا ئاشق نه‌ببوو پێشتر. كوڕه‌ی زۆر خۆشده‌ویست. جارێكیان شه‌و ببوو له ده‌رگایان دا و ده‌سته گوڵێكی زۆر گه‌وره‌یان دامه ده‌ست. تا كارته‌كه‌م نه‌دی پێموابوو كه‌سێک بۆ منی ناردووه. دیم نا. كوڕه له ڕێگه‌ی دووره‌وه به بۆنه‌ی ڕۆژی دڵان گوڵی داواكردووه و به ئادره‌سی ماڵی مندا ناردوویه‌تی. خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان نه‌هێنی هه‌ره گه‌وره‌ی ژیانیان بوو. دواتر نامه‌كانیشی هه‌ر به ئادره‌سی ماڵی مندا ده‌نارد. چ عهزابێكم ده‌دا تا نامه‌كانم پێده‌دا. ئه‌و ڕێگه دووره‌ی دهكووتا ده‌هات و منیش خۆش خۆش ئیشتای سه‌یر سه‌یرم ده‌كرد و پێم ده‌كڕی بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌كانی پێ بده‌م. جارێكیان كوڕه‌كه نامه‌كه‌ی به كوردی نوسیبوو. چ كه‌یفێكی ده‌كرد. چ شانازییه‌كی به وشه به وشه‌ی ئه‌و نامه كوردییه‌وه كرد ... كه هات گوڵه‌كانی له لای من به‌جێ هێشت و كارته‌كه‌ی برد. نامه‌كانیشی برد تا له هه‌فتا كوندا بیانشارێته‌وه. ئێواران كه ده‌هات، دڵته‌نگ كه ده‌بوو، خۆی گرمۆله ده‌كرده ناو باوه‌شم و ده‌یگوت باسی "شاره‌كه‌مان" بكه. ئاخر ئه‌و كوڕه‌ی خۆشیده‌ویست هاوشاری من بوو. جارێكیان ون بووین. له زانكۆ ڕا قه‌رار بوو بێینه ماڵی من نان بخۆین. هه‌ركه دانیشتنه ناو ئوتومبیله‌كه‌ی گوتی "چاره‌گێكی تر"، نیشان به‌و نیشانه سێ ساعه‌تی ته‌واو خولاینه‌وه تا هاتینه به‌رده‌رگای ماڵێ. چه‌نده‌مان گاڵته به‌م "چاره‌گه" كرد. دواتریش كه دهگهڵێ سوار ده‌بووم هه‌ر به ڕووم ده‌هێناوه. هه‌رچی بیرده‌كه‌مه‌وه هه‌مووی هه‌ر ویستی ژیان و بوون و مانه‌وه و گه‌یشتنه وه‌بیرم دێته‌وه. هه‌زار كاری به‌ده‌سته‌وه بوو. بۆ ڕۆژنامه‌كانی ده‌نووسی. ماڵپه‌ڕێكی باشی به‌ڕێوه ده‌برد. به‌رنامه‌ی بۆ درێژه‌ی ده‌رسه‌كه‌ی هه‌بوو. قه‌راری گه‌رانه‌وه‌ی بۆ كوردستان. ڕه‌نگی، ده‌نگی و هه‌نگاوه‌كانی له كه‌سێک نه‌ده‌چوو به ته‌مای ڕۆیشتنێكی بێ گه‌ڕانه‌وه بێت ... ته‌واوی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ئاگامان له شه‌و وڕۆژی یه‌كتر بوو، قه‌ت قه‌ت دابڕانێكی ئاوام به بیردا نه‌هاتبوو ... كه هه‌واڵێ (خۆ)كوشتنی ئه‌سرینم بیست، پێش نیمه‌ڕۆی شه‌ممه‌یه‌ک بوو. قه‌ت پێموانه‌بوو شته‌كان ئاوا ته‌واو بن. ئێستاش دوای چه‌ند ساڵ، هێشتا شه‌رمه‌زاری ئه‌و ئاخرجارهم كه له سه‌فه‌ر بووم و نه‌متوانی بیبینم، هه‌ر بیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه نه‌ڕۆیشتبام، ئه‌گه هاتبا ... ئێستاش دوای چه‌ند ساڵ كه جاروبار، بێ هیچ بیانوویه‌ک دێته‌وه ناو بیروزهینم، حه‌ز ده‌كه‌م به‌رۆكی بگرم و لێی بپرسم بــــــــــــــــۆ ... زۆری بیـــــردهكــــــــــــهم، زۆر!
March 8, 2007
ئه‌مڕۆ، دیسان، هه‌میشه: نه بگو نه بگو نه به دستی که شلاق مرگه به چشمی که فصل تگرگه به پرونده زرد پاییز که برگه که برگه همه اش برگ برگه به اعدام بارون بگو نه به تقدیر گریون بگو نه به این سال و ماه شکسته به این سقف ویرون بگو نه! به رسمی که سرزندگی نیست به فصلی که بارندگی نیست به تاریخ تلخی که توش زندگی نیست نه بگو نه بگو نه نه بگو نه بگو نه به قانون رسما ، تنی تو ، فقط تن به این خط کشی ها ، دنیای بی زن نه بگو نه بگو نه نه بگو نه بگو نه source
March 7, 2007
دڵم پێم ده‌ڵێ ئێوارانێ جوتێ کۆتر به قه‌د گه‌ردێکی بچکۆله به سه‌ر باڵی په‌پووله‌یه‌که‌وه دێن له سه‌ر شاده‌ماری دڵت ده‌نیشنه‌وه نه‌رم وه‌ک شنه‌ی با ختولکه‌ی هه‌ناوت ده‌ده‌ن سۆمای چاوت پڕ ده‌که‌ن له گزنگ ... شنـــه
March 6, 2007
بیرده‌كه‌مه‌وه چ حه‌یف وا په‌روه‌رده كراوین كه له ناو كه‌وانه‌دا بژین، كه له ناو كهوهنهدا بیربكه‌ینه‌وه، كه له ناوكهوانهدا بنووسین! چ حه‌یف خوومان گرتووه له‌په‌راوێزدا بژین و ڕازی بین!
March 5, 2007
پێی ده‌ڵێم ئه‌گه هه‌روا بچێته پێش، من ده‌گه‌ڕێمه‌وه. ئه‌مڕۆش و دۆینێ شه‌ویش كه تا دره‌نگانێک دانیشتبووین و باسی ئاخ و داخهكانمان ده‌كرد، گرێی بوغزێک، قورگم به‌رنادات. له‌وه‌ی كه چه‌نده هه‌موو شت له وشه‌كاندا ڕه‌نگ ده‌دۆڕێنن و چه‌نده هه‌موو شته‌كان له دوورییه‌کاندا مانای خۆیان ون ده‌كه‌ن. له دووره‌وه كه هه‌واڵه‌كان ده‌بیستی، هه‌ست به بێده‌سه‌ڵاتی و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ی. له دووره‌وه كه هه‌واڵه‌كان ده‌بیستی ژانی دابڕان پڕت ده‌كات و ئێشی بێڕیشه بوون ده‌ڕشێیه‌وه و هه‌ر ئارام نابییه‌وه. باسی فڵانی و فڵانی و فڵانی ده‌كه‌ی، خۆزگه‌ی ئه‌وه‌ی شته‌كان له لایان جۆرێكیتر بایه. بریای ئه‌وه‌ی شتێک هه‌بایه ئه‌وانی لێت گرێ داباوه. له دووره‌وه نه ده‌توانی ده‌ست به برینه‌كان دابێنی نه ده‌توانی سڕی سه‌رپه‌نجه‌كانت له گه‌رمای پێكه‌وه بوونهكاندا، شان به شان چوونه پێش و پێکه‌وه که‌وتن و ههستانهوهکاندا له بیر به‌رییه‌وه. تا شه‌ودره‌نگانێک داده‌نیشین، به وشه كاڵ و كه‌مه‌كان شته‌كان وه‌بیرخۆمان دێنینه‌وه و له خه‌یاڵێكی خاو‌دا ڕێگه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌كان، پێگهیشتنهكان و تێگه‌یشتنه‌كان ساف ده‌كه‌ینه‌وه، بریاكان و خۆزگه‌كان له لای یه‌ک هه‌ڵده‌چنین و بناغه‌ی دونیایه‌كی جوانتر بۆ ئه‌وانی دوای ئێمه دێن داده‌ڕێژین ... حه‌یف، حه‌یف، حه‌یف هه‌مووی هه‌ر له ڕه‌نگی ئاواتێكی دووره. هه‌واڵه‌كان ده‌خوێنمه‌وه. گریانم دێت. نه بۆ ئه‌وان. بۆ سه‌رلێشێواوی مرۆڤێک كه منم. بۆ سه‌رسورماوی ژنێک كه منم. بۆ ئه‌و هه‌موو هاواره‌ی كه له دایک نابن و له ژانی ئه‌و هه‌موو برینانه‌ی به درێژایی مێژووی ژیانم به بالامهوه دیارماوه. هه‌موو خهونهكان پێشكه‌شتان. من له خه‌ون بینین ماندووم. شتێک نزیكتر، ڕاستی تر و ڕاستر له خه‌ونم پێویسته گرێی ئه‌و بوغزه بكاته‌وه. شتێک كه جیاواز بێت، كه گه‌رمم كاته‌وه، باوه‌ڕی بوونی هیوایه‌کم پێ بدات. شتێک كه پێم بڵێ ئه‌و ڕۆژه دوور و دره‌نگ نییه. شتێک كه ئیمانم تێدا زیندوو بكاته‌وه. هه‌واڵه‌كان ده‌خوێنمه‌وه و له خۆم ده‌پرسم لێره‌چی ده‌كه‌م؟ تا كه‌ی؟ چۆن؟ پێی ده‌ڵێم ئه‌گه هه‌روا بچێته پێش، من ده‌گه‌ڕێمه‌وه!
March 3, 2007
پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی هیچ شتێک وه‌ک ڕه‌نگه‌كان و بۆنه‌كان ناتوانێ تامی تاڵی بۆشاییه‌کت له بیربه‌رێته‌وه یان وه‌بیر بێنێته‌وه. هیچ شتێک وه‌ک ڕه‌نگه‌كان و بۆنه‌كان ناتوانێ بتگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌رتا یان بتبا ده‌گه‌ڵ خۆی بۆ دووری دوور. دوو سێ شه‌وه، شه‌و دره‌نگانێک كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵ، باران ده‌بارێ. بارانێكی ورد و نه‌رم. ده‌ست ده‌خه‌مه ناو گیرفانم و ئارام ئارام هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرم. گرێ دراوی هیـچ و كه‌س نیم. باران ده‌بارێ و من هه‌م و ساته‌كان زۆر گومان لێكراو، ئارامن! |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|