June 30, 2007
ل وه‌ک لینک: زه‌ڕنـــه چه‌ند دانه زنجیره نووسراوه‌ی هه‌یه له سه‌ر ژنانی به ناوبانگی كورد. ئــارام باسی هه‌موو شتێک ده‌كات، له كتێبی تازه ڕا بگره تا به‌ڕنامه‌كانی تی‌ڤی. ئه‌گه ناتانه‌وێ وه‌ک من میترێک هه‌ڵبه‌زنه‌وه ده‌نگی كۆمپیوتێره‌كه‌تان كه‌م كه‌نه‌وه.
June 27, 2007
دۆینێ داوێنی ئاسمان سورمه‌یی بوو. سورمه‌یی تێكه‌ڵی ناره‌نجی. وه‌ختی وا له‌ته هه‌وره‌كان وه‌ک هه‌میشه سپی و نه‌رم و سووک نین. داوێنی ئاسمان كه سورمه‌یی ده‌بێت، سورمه‌یی داوێنی ئاسمان كه تێكه‌ڵی ئاره‌نجی ده‌بێت هه‌وره‌كان زۆرتر وه‌ک بڵێی ئاگریان تێبه‌ردرابێت، بڵێسه‌یان دێت. وه‌ختی وا به ده‌ست خۆت نییه، ڕاده‌مێنی. چاو له ئاسمان هه‌ڵناگری. وه‌ک بڵێی شتی وات قه‌ت نه‌دیبێت. وه‌ک بڵێی چاوه‌ڕێی له‌تێک له‌و هه‌وره ئاگراوییه به‌ڕبێته‌وه و ... نازانم وه‌ک ئه‌وه‌ی بته‌وێ كه‌مێک له‌و ئاگره له ناخی سڕی خۆتدا گرێ بده‌ی و هه‌ستی پێ بكه‌ی ... ... دڵم شتێكی تازه‌ی ده‌وێت، شتێكی تازه كه ڕووبدات، ده‌زانی؟ دڵم شێتایه‌تی ده‌وێت و خۆشه‌ویستییه‌كی سه‌ركه‌ش و ده‌سته‌مۆ نه‌كراو. من بم و تۆ بیت و ... و هه‌موو شتێک ئه‌وه‌نده له هه‌میشه نه‌چێت! شتێكی تازه، ده‌زانی؟ ...
June 24, 2007
Déjà vu ئه‌و مه‌دره‌سانه‌ی من لێم خوێندبوون هیچیان كتێبخانه‌یان نه‌بوو. شاره‌كه‌شمان ته‌نیا یه‌ک كتێبخانه‌ی گشتی هه‌بوو. كتێبخانه‌ی شێخ شه‌ڵتووت، كه داڵانێكی بچووک بوو تا میچه‌كه‌ی كتێبیان لێ هه‌ڵچنیبوو. بۆشمان نه‌بوو ده‌ست له كتێبه‌كان بده‌ین. ناوه‌ی كتێبێكمان ئه‌گه زانیبا ده‌مانگوت و به قه‌رز وه‌رمان ده‌گرت و زۆرجاریش زۆر كتێبیان هه‌ر نه‌بوو. ئێستا نازانم چۆنه ئه‌و كات به‌ڵام هه‌موو كتێبێک به ئاسانی و به ئازادی وه‌ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت. له بیرمه زۆربه‌ی كتێبه‌كانی ئه‌و كات هه‌م ناو و هه‌م ناوه‌ڕۆكیان زۆرتر قامكی هه‌ره‌شه بوو به ڕووی گه‌نجه‌كان، كه وا مه‌كه‌ن و وا مه‌ڕۆن. بازاری "وامه‌كه" گه‌رم بوو. شوێنێک هه‌بوو به ناوی "كانون پرورش فكری كودكان و نوجوانان" جاروبار له لایان مه‌دره‌سه‌وه ده‌یانبردین، به‌ڵام كات كه‌م بوو و فریای هیچ نه‌ده‌كه‌وتین و وه‌ه‌ختی تریش "جوان" نه‌بوو كچ به ته‌نیا هاتوچووی شوێنی "ئاوا" بكات. له كتێبفرۆشییه‌كانی ناو شاریش وا نه‌بوو بۆت هه‌بێت ده‌ست له كتێبه‌كان بده‌ی. ئه‌وه‌ش ببوو به حه‌سره‌ت. من دایه‌گه‌وره‌شم نه‌بوو چیرۆكم بۆ بگێرێته‌وه. نه‌نه هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌و شه‌وانه‌ی ده‌هاته لامان ئه‌گه تاقه‌تی هه‌با هه‌ر باسی پۆستاڵ ڕه‌شه ڕووسه‌كانی ده‌كرد ... هیچ چیرۆكێكی نه‌نه به "ڕۆژێک بوو ڕۆژێک نه‌بوو" ده‌ستی پێ نه‌ده‌كرد. قاره‌مانه‌كانی ئه‌و تاق و لۆق چیرۆكه‌ش كه بیستبووم قه‌ت ژن نه‌بوون تا له ئاوێنه‌ی چیرۆكی ئه‌واندا سێبه‌رێک له خۆم ببینم. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و نه‌بوون و نه‌بیستنانه من چیرۆک بیستن و چیرۆک گێرانه‌وه‌م پێ خۆشه. به تایبه‌ت ئه‌و چیرۆكانه‌ی جارنا، شتێكی خۆتت وه‌بیر ده‌هێننه‌وه یان ده‌بنه مایه‌ی خه‌یالێكی تازه بۆت. ئه‌و چێرۆكانه‌ی ڕاستین یان ڕاستییه‌كانی ژیانێكی ڕاسته‌قینه‌ت ده‌خه‌نه به‌رچاو. هه‌ندێ جار چیرۆكه‌كان وا گرێدراوی ڕاستییه‌كانی ده‌وروبه‌رتن كه مات ده‌بیت. فه‌رق ناكات ئه‌وه ده‌توانێت " ئانێت " ده‌ستكردی ڕۆمه‌ن ڕۆلاند بێت، "بلور خانم"ی ئه‌حمه‌د مه‌حموود، "زیور"ی مه‌حموود ده‌وله‌ت ئابادی، "ماریا"ی پائۆلۆ كۆئێلۆ یان " فرانچێسكا" له لای ئالبا دێسێس پێدس بێت كه وا به ئاشكرایی له‌ته ونه‌كانی خۆت و ژنه‌كانی ده‌وروبه‌رت وه‌بیر ده‌هێننه‌وه و هه‌زار خه‌ونی خه‌وتووت وه‌خه‌به‌ر دێنن. وشه‌كان له‌و چیرۆكانه‌دا ده‌بن به ده‌ستێک په‌رده له سه‌ر شته شاردراوه‌كان لاده‌ده‌ن، ده‌بن به قامک و ده‌كه‌ونه سه‌ر شته حاشا لێكراوه‌كان و لێت زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه وا كه ئیتر ناتوانی حاشا له بوونیان بكه‌ی. هه‌ندێ جار نووسه‌ر شێوه‌یه‌كی تازه‌ی بیركردنه‌وه‌ت فێر ده‌كات یان شتێكی قه‌ت بیرت لێ نه‌کردۆته‌وه ده‌خاته مێشكته‌وه... هه‌موو ئه‌وانه وات لێ ده‌كات بیربكه‌یه‌وه چۆنه ئێمه چیرۆكی ئاوامان نییه؟ چۆنه ئه‌و ڕاستییانه له لای ئێمه نانووسرێنه‌وه؟ چۆنه ژنه‌كانی ئێمه و ئه‌زمۆنه‌كان، بیره‌كان و خه‌ونه‌كانیان قه‌ت نایه‌نه ڕوو و ناكه‌ونه به‌رچاو؟ بیرده‌كه‌مه‌وه مه‌گه‌ر "زیوه‌ر" و "ماراڵ" و "ماریا" كه‌من له ناوماندا؟ بڵێی هۆیه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه بێت كه ئێمه به ترسه‌وه گه‌وره بووین؟ ترس له‌وه‌ی خۆمان بین و خه‌ونه‌كانمان بگێرینه‌وه؟ ترس له‌وه‌ی ئه‌زمۆنه‌كانمان سه‌رمان به با بده‌ن؟ بڵێی هۆیه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه ترسه‌نۆک په‌روه‌رده ده‌كرێین و باوه‌ڕده‌كه‌ین ترس یانی ئابرو و حه‌یا؟ بیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه ڕۆژێک ژنێكی كورد ڕاستترین چیرۆكی ژیانی خۆی بگێرێته‌وه، چی ده‌بێت، چی لێ ده‌كه‌ن؟ چیم لێ ده‌كه‌ن؟
June 22, 2007
به ته‌مام شتێكی چل تیكه ساز بكه‌م. بیركردنه‌وه له‌و ڕه‌نگه جۆر به جۆرانه و دانانیان له لای یه‌ک ئارامم ده‌كاته‌وه. له ماڵی دایكوباوكی من عاده‌تێكی خراپ هه‌بوو. شته جوانه‌كانیان بۆ میوانان داده‌نا. له‌و شته جوانانه، لێفه چل تیكه‌کان بوون. به ده‌یان ڕه‌نگی سه‌یر جوان له پارچه‌ی زه‌ڕی لیفه‌یان ساز ده‌كرد و هه‌رچاو لێ كردنه‌كه‌ی بزه‌ی ده‌خسته سه‌ر لێوم. هه‌میشه پێموابوو خه‌وی ژێر لێفه‌ی چل تیكه به‌و ڕه‌نگه جوانانه، ده‌بێ زۆر خۆش بێت ... ئێستا له‌ته پارچه كۆ ده‌كه‌مه‌وه، كه زۆر بوون چل تیكه‌یه‌كی پێ ساز ده‌كه‌م. ******* ماوه‌یه‌كه له لای من "پائۆلۆ كۆئێلۆ" و "به‌ختیار عه‌لی" شه‌ڕیانه. ئه‌ویان به چیرۆكی "ماریا و له خۆ وردبوونه‌وه‌كانی" و ئه‌میان به چیرۆكی "جه‌لاده‌تی كۆتر" هه‌زار بیری تازه و كۆنیان له لا زیندووكردوومه‌ته‌وه. ئه‌ویان به زمانێكی ڕه‌وان و ساكار و خۆش و ئه‌میان به داڕشتنێكی تازه و جوان ...
June 20, 2007
حه‌یف که‌س له ده‌ورووبه‌رم نییه به قه‌د من حه‌زی له دیتنی هیند بێت. سه‌یر حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و وڵاته سه‌یر و سه‌مه‌ره ببینم و سه‌یر حه‌ز ده‌که‌م به ته‌نیا نه‌چم. وه‌ک شتێک ئه‌مڕۆژانه ڕۆژانی تازه بوونه‌وه‌ی دیداره‌كانه و من به سه‌رداكه‌وتووم. چه‌ند ڕۆژ پێش دوای زیاتر له شه‌ش مانگ خوشكه په‌ریله‌ی خۆشه‌ویستم دیت و دانیشتین له ژێری خۆری جارناجاری ئه‌و پاش نیمه‌ڕۆیه نانێكی خۆشمان خوارد، كاتی خواردنه‌كه نیوه‌ی قسه‌كانم نه‌ده‌بیست، هۆشم زۆرتر له لای خواردنه‌كان بوو، پێم وایه ئه‌وانیش هه‌ستیان پێ كردبوو زوو زوو باسی تازه‌یان ده‌هێنا گۆڕێ به‌شكوو كه‌متر بخۆم. به‌ڵام دوای نان، به كه‌یفی دڵمان دانیشتین باسی خێری دۆست و ئاشنایانی دوور و نزیكمان كرد. ته‌جره‌به نیشانی داوه زۆر غه‌یبه‌تی یارانی دووره وڵات بكه‌ی كوردیت له بیر ده‌چێته‌وه ... ئه‌وه له منیش و له په‌ریله‌ش قه‌وما! ئه‌مڕۆش دوای ماوه‌یه‌ک بێ خه‌به‌ری ئه‌و خانمه‌م دیت و پێكه‌وه نانمان خوارد و كۆڵێک قسه‌ی خۆش و ناخۆشمان كرد. خوشكێ قژه بژه‌كه‌ت زۆر جوانه پیرۆزت بێ. خۆش ئه‌وه بوو هێنده نه‌ڕۆیشتین خاوه‌ن چێشتخانه‌كه چه‌ند ده‌نک شیرینی بۆ هێناین و له پێشمانی دانا. پێم وایه من ئاخرێكه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌م به ده‌ركردن ده‌ده‌م. ئه‌مڕۆ چل ده‌قه‌یه‌ک دره‌نگتر ده‌ستم له یه‌خه‌ی كرده‌وه... به‌ڕێگه‌ی ماڵه‌وه كاک شه‌هابم دیت. ئه‌و دوو ساڵه‌ی ئاخر كاک شه‌هابم دوو جار بینیوه. هه‌ر دوو جار به هه‌ڵكه‌وت و له شوێنی وا كه هیچ چاوه‌ڕوانیم نه‌بووه. پار له فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌مسالیش له ناو مێترۆدا. كاک شه‌هاب بۆ من یانی ڕادیۆ زرێبار. جارێک له به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆ تێكه‌ڵم كرد و پێم گوت كاک زرێبار ... ئه‌مڕۆ كه‌مێک باسی هه‌ولێری بۆ گێرامه‌وه. خۆش بوو. وه‌بیرم هاته‌وه بیری بوون له‌وێم كردووه! چه‌ند ڕۆژ پێش بوو هاوڕێیه‌كی كه‌مێک سه‌رشێتی ده‌ورانی كه‌مپ تله‌فوونی كرد. نزیک ساڵێک ده‌بوو یه‌كترمان نه‌بیستبوو. كۆڵێک پێكه‌نین. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه‌ی ئێستا ده‌توانین پێی پێبكه‌نین ئه‌و كات هیچ خۆش نه‌بوون هیچ بگره دڵته‌نگیشی ده‌كردین ... هه‌ندێ جار ڕووداوێک ده‌قه‌ومێت و ده‌بێته خاڵی هاوبه‌شی دوو كه‌س كه هیچیان له یه‌ک ناچێت و له هه‌ر كاتێكی تر دابا قه‌ت نه‌ده‌بوون به هاورێ. ئه‌وه ڕێک نه‌قڵی ئێمه‌یه. ئێمه دووانه، هیچ هیچی یه‌کترمان قه‌بووڵ نییه. خۆمان گوته‌نی خواشمان یه‌ك نییه. كه‌چی له ماوه‌ی ئه‌م پانزده ساڵه ده‌یان جار یه‌کترمان ون كردووه و سه‌ر له نوێ یه‌كمان گرتۆته‌وه. به ساڵیش یه‌ک نه‌بینین، هه‌واڵی یه‌ک نه‌پرسین قه‌ت گلێی ناكه‌ین. ئه‌و چه‌ند ساعه‌ته‌ش كه قسه ده‌كه‌ین ئه‌وه‌نده پێده‌كه‌نین كه شێویلكه‌كانمان دێنه ژان ...
June 19, 2007
هاورێم، خۆزگه به جێی ئه‌و بیرانه‌ی ئێستا مێشكیان پڕكردووم، ده‌متوانی دانیشم نامه‌یه‌كی عاشقانه بنووسم بۆ ئه‌و كوڕه‌ی ڕۆژێک دێت خۆشمبوێت. خۆزگه به جێی هه‌موو ئه‌و هه‌را و هاواره‌ی شه‌وی ڕابردوو و دووپات بوونه‌وه و دووركه‌وتنه له خۆمان و له یه‌كتر بیره‌وه‌رییه‌كی خۆش و جوانمان بۆ یه‌ک به یادگار دانابا. ده‌متوانی تومارێکت بۆ بنووسم كه له كوێ وه‌ستاوین، بۆ ئاواین كه هه‌ین و چی ڕووی دا ڕێگه‌ی ئێمه‌ی وا له‌یه‌ک جیاكرده‌وه. ده‌متوانی لاپه‌ره‌كانت بۆ ڕه‌ش كه‌مه‌وه به سكالا. سكالا له‌و شته‌ی كه هه‌یه، له ته‌نیایی، له‌و ئازارانه‌ی له هیچی خۆڕایی به یه‌كی ده‌گه‌یه‌نین، له نامۆیی. سكالا له‌و هه‌موو نه‌دیتنه، نه‌بیستنه، گوێ ڕانه‌گرتنه، له یه‌كتر تێنه‌گه‌یشتنه. به‌ڵام ده‌زانی، با به‌س بێت. من ئیتر تاقه‌تی ئه‌و په‌له‌قاژانه‌م نییه. ئیتر تاقه‌تی كه‌لله ڕه‌قی و لاسارییه بێ بڕانه‌وه‌كانی تۆم نییه. تاقه‌تی دووپات كردنه‌وه‌ی شته هه‌زارپات كراوه‌كانم نییه. با به‌س بێت ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌ی كه‌س تێیدا سه‌رناكه‌وێت. شه‌ڕێک كه هه‌ردوو لا تێیدا ده‌دۆڕێنن، دۆڕاون. هاوڕێم من ده‌ڕۆم، نه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆیشتن ئاسانتره. خواكان ده‌زانن چ ژانێکی هه‌یه ئه‌م دابڕانه. نا، ئاسانتر نییه به‌ڵام ئێستا ته‌نیا ڕێگه‌یه. لانیكه‌م بۆ من. بۆ مێشكی ماندووی من. بۆ ڕۆحی ماندووی من كه دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ته‌نیا شتێكی ده‌یه‌وێت تۆزێک حه‌سانه‌وه‌یه. ده‌مبیستی، تۆزێک حه‌سانه‌وه! ڕاستیت ده‌وێت زۆر ده‌ترسم بمێنمه‌وه وه‌ک ئێوه‌م لێ بێت. قسه له سه‌ر باشی و خراپی كه‌سێک نییه. قسه له سه‌ر جیاوازی ویست و تواناییه‌كانمانه. من ڕۆژێکی دووری ساڵێكی دوور بریارم دا وا نه‌بم كه ئێوه هه‌ن. چونكه من به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ڕق و نه‌فره‌ته‌ی سێبه‌ری خستۆته سه‌ر ڕۆژه‌كانی ئێوه، ناگرم. من ده‌ڕۆم چونكه ئاواتی ترم هه‌یه بۆ ئه‌و دوو ڕۆژه‌ی ده‌رفه‌تی ژیانم پێ دراوه. من ناتوانم ژیانی تۆ بژیم. من به قه‌د خۆم خۆشمده‌وێی به‌ڵام نه ده‌توانم و نه ده‌مه‌وێ وه‌ک تۆ بژیم. منیش لاسارم. به‌ڵام له بیرم نایه لاسارییه‌كانی من ئازارێكی به تۆ گه‌یاندبێت. من بۆ گه‌یشتن به‌و شته‌ی ده‌مه‌وێ لاسارم. وه‌ک كابراكه‌ی سه‌ر پرده‌كه‌ی پێ ده‌چه‌قێنم و هه‌موو ڕێگاكان تاقی ده‌كه‌مه‌وه. هه‌ر ئه‌و لاسارییه‌ش بووه منی ئه‌و هه‌موو ساڵه ڕاگرتووه به‌و هیوایه‌ی له شوێنێک به شێوه‌یه‌ک بتوانین له قسه‌كانی یه‌ک تێبگه‌ین. نه‌بوو. نابێت! له منت نه‌وێت له بچووكی دونیاكه‌تان نه‌ترسم. له منت نه‌وێت خۆ له‌و شه‌ڕه بێ مانایه گێژ كه‌م یا تێكه‌ڵی بم. من ده‌ڕۆم چونكه ده‌ترسم وه‌ک ئێوه‌م لێ بێت. ده‌ترسم دونیاكه‌م ئاوا بچووک بێته‌وه، ده‌ترسم له خۆم به‌ده‌ر هیچ كه‌س نه‌بینم و هه‌ست به هیچی تر و كه‌سی تر نه‌كه‌م. خۆت ده‌زانی من ناتوانم ئاوا بم! ئاگات له خۆت بێت.
June 18, 2007
ڕه‌نگه‌كه‌ی خۆڵه‌مێشییه. ڕه‌نگێک كه من هیچ پێم جوان نییه. ته‌رح و مۆدێله‌كه‌شی شتێک نه‌بوو چاوم بگرێ و كه‌مێكیش گران بوو. به‌ڵام دوو گیرفانی گه‌وره‌ی هه‌یه نه‌مده‌توانی دڵی لێ بكه‌مه‌وه. سه‌یره كه دوو گیرفانی كراسێک بتوانن هه‌ستێكی ئه‌وه‌نده خۆشت تێدا زیندوو كه‌نه‌وه. كراسه‌كه‌ی كه له‌به‌ر ده‌كه‌م گیرفانه‌كانی ده‌كه‌ونه ته‌نیشته‌كانی. دوو گیرفانی گه‌وره. هه‌روا كه ده‌ڕۆم ده‌سته‌كانم ڕێک ده‌خه‌مه ناو گیرفانم و كایه به سه‌رپه‌نجه‌كانم ده‌كه‌م... دوو ڕۆژه هه‌ور و هه‌ڵایه. هه‌ر ئێستاش نه‌رمه بارانێكی خۆش ده‌بارێ. هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له ڕووحی ئه‌وه‌ی "هێدفۆن" و " ئێم پی پلێیه‌ر"ی سازكرد. له هه‌ر كوێ بیت ده‌توانی بۆشایی نێوان خۆت و دونیا به پارچه مۆسیقایه‌ک ، به ده‌نگێكی گه‌رم و شێعرێكی جوان پڕ كه‌یه‌وه. ده‌ڕۆیی، باران لێت ده‌دا، هه‌موو گیانت پڕه له ده‌نگی سه‌نتور و نه هاژه‌ی ئوتومبیله‌كان، نه هه‌رای ئه‌و كچ و كوڕه گه‌نجانه و نه هه‌ڵات هه‌لاتی ژن و پیاوی ماندوو و به‌په‌له سه‌رقاڵی خۆیانت ده‌كه‌ن. تۆ له گۆشه‌یه‌ک داده‌نیشی. نه په‌له‌ته بۆ گه‌یشتن، نه ڕۆیشتنت مه‌به‌سته. نه باران توڕه‌ت ده‌كات، نه ته‌نیایی ده‌ترسێنێت. هه‌موو شتێک ڕێک له‌م چركه‌دا مانا په‌یدا ده‌كات و ئه‌وه‌ی نه‌بێت، ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وێت كه هه‌بێت، نییه و ئازارت نادا. ژیان ده‌توانێت ئاوا ساكار بێت. هه‌ر ئێستا. نه چركه‌یه‌ک پێشتر و نه یه‌ک چركه دواتر. نه تاسه و حه‌سره‌تی ڕابردوو، نه ترس و دڵه‌كووته‌ی داهاتوو. هه‌ر ئێستا. ئه‌و چركه‌یه كه ئه‌گه خۆ مات كه‌ی ده‌نگی تێپه‌ڕبوونی ده‌بیستی... ژیان شتێكی سه‌یر و سه‌مه‌ر نییه. به‌خته‌وه‌ریش!
June 16, 2007
شتێک وه‌ک ژیان ... نازانم. قه‌تم نه‌زانیوه. له سه‌رت ده‌بیستمه‌وه. باست ده‌كه‌ن. به خۆم ده‌ڵێم یانی ئه‌وانه ده‌توانن تۆ بن؟ یانی تۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له سه‌رت ده‌گوترێت؟ گومان ده‌كه‌م. دوایی هه‌ڕچی بیرده‌كه‌مه‌وه تۆ قه‌ت هیچ شتێک له‌و شتانه‌ی من گوتوومه نه‌بووی. ئه‌و وێنه‌یه‌ی من له تۆم داڕشتبوو ڕێی ناكه‌وێته ناو خه‌ونه‌كانیشته‌وه. حه‌یف! ئه‌وا كه من تۆم سازكردبوو زۆر جوانتربووی. شته‌كان زیندوو ده‌بنه‌وه. بیره‌كان خۆیان وه‌بیرده‌هێننه‌وه. نامه‌وێ باوه‌ڕ بكه‌م. نامه‌وێ باوه‌ڕ بكه‌م تۆ ئاوای كه ئه‌وان ده‌ڵێن. نامه‌وێ بزانم. هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی قه‌تم نه‌ویستووه بزانم. نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خۆشمبوێیت هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی تا ئێستا خۆشمویستووی. ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خۆم نه‌ڕووخێم و ڕق پڕم نه‌کات. من به‌رگه‌ی نه‌فره‌ت ناگرم. ئه‌وه‌م هه‌میشه زانیوه. نه‌ک ئه‌وه‌ی بمه‌وێ یان بتوانم ڕقم له خۆت بێت. نا، من ڕقم له‌وكارانه‌یه كه ده‌یكه‌ی. قێزیان لێ ده‌كه‌م و ڕشانه‌وه‌م دێت. نازانی. قه‌تت نه‌زانیوه. ڕه‌نگه گرنگ نه‌بێت. تۆ مل كه‌چتری. تۆ ئاسانتر سه‌رداده‌خه‌ی بۆ چاره‌نووس. بۆ "ناعیلاجی". بۆ تۆ ئاسانتره بیر نه‌كردنه‌وه، پرسیار نه‌كردن، خۆ ئه‌سپاردن به شه‌پۆلی هات و نه‌هات. خۆزگه هه‌موو شتێک له ئێواره ته‌ڕه‌كه‌ی ئیساكه‌ند ته‌واو ده‌بوو. خۆزگه سه‌د خۆزگه هه‌وڵم نه‌ده‌دا هیچ شتێک له سه‌ر وێرانه‌كانی نێوانمان سازبكه‌مه‌وه. خۆزگه له مه‌هاباد ڕا تا سه‌رده‌شت ئه‌و قسانه‌ت نه‌ده‌كرد. خۆزگه هیچت نه‌ده‌گووت! من حه‌زم نه‌ده‌كرد ئاخر بیری من له تۆ ڕه‌نگی درۆی پێوه دیار بێت. من حه‌زم نه‌ده‌كرد كه حه‌ز نه‌كه‌م ئیتر بیرت لێ بكه‌مه‌وه یان تۆم وه‌بیر بێته‌وه. من حه‌زم نه‌ده‌كرد تۆ یه‌كێک له‌وانه بیت كه من له پشت سه‌رت داده‌نێم. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش ده‌گه‌ڵ په‌روین باسم ده‌كردی. تۆ له‌وانه‌یه له بیرت نه‌مابێت. من نۆ ساڵم بوو. تۆ له سه‌فه‌ر هاتبوویه‌وه. كتێبێكی به‌رگ سووری گه‌وره‌ت به دیاری بۆ من هێنابوو. كه‌مێک دواتر ئه‌و ڕۆژه‌ی كه هاتن كتێبه‌كانیان كارتۆن كارتۆن برد، من ته‌نیا خه‌می ئه‌و كتێبه‌م بوو. ئێستاش له بیرم دێت چه‌نده گریام بۆی. تۆ نازانیت. من له‌و ڕۆژه‌وه فێربووم كتێبم خۆشبوێت و هه‌میشه له بیرم ده‌مێنێت تۆ منت فێری ئه‌و خۆشه‌ویستییه كرد. به‌س خۆزگه خۆزگه خۆزگه ده‌مزانی خۆت كه‌ی هه‌رچی خۆشه‌ویستییه له بیرت كرد؟ خۆزگه ده‌مزانی چۆنه ماڵی دڵت هێنده به‌رته‌نگه؟ له كوێ چیت ون كرد كه وات لێ هات؟ زۆر جار بۆ زۆر شت زۆر دره‌نگه. زۆر جار وه‌ک ئێستا ئیتر هیچ ناكرێت. شته‌كان ئاوان و هه‌ر ئاواش ده‌مێننه‌وه. لاساری و كه‌لله ڕه‌قی هه‌ر ماندوویه‌تی به‌دواوه و هیچی تر. وه‌ک ئه‌مڕۆی من كه ئه‌وه‌نده ماندووم له‌و هه‌موو په‌له قاژه‌یه. ئه‌وه‌ش ژیانه ...
June 3, 2007
ئه‌و ماوه‌یه شتی زۆر ڕوویان داوه. گۆڕانكاری گه‌وره و بچووک. خۆش و ناخۆش كه بوونیان پێویسته و باس له به‌رده‌وام بوونی ژیان ده‌كه‌ن. له ته‌واو كردنی كتێبێک ده‌چێت ماوه‌یه‌كه به ده‌ستته‌وه و ده‌یخوێنییه‌وه و ئێستاش كه گه‌یشتوویته دوا لاپه‌ڕه‌كان، هێشتا كۆتایی چیرۆكه‌كه‌ت هه‌ر بۆ ئاشكرا نابێت و ناچار له به‌شی دوو و سێ و چواری كتێبه‌كه ده‌گه‌ڕێی و خۆت بۆ خوێندنه‌وه‌ی فه‌سلێكی تازه له چیرۆكێکی كۆن ئاماده ده‌كه‌یی ... ئه‌گه‌رچی شته‌كان به‌رده‌وام به‌ره‌و پێش ده‌چن و كاتی وه‌ستانت پێ ناده‌ن، به‌ڵام پێش دێت چركه‌ی وا كه مه‌ودای نێوان كۆتایی به‌شێک و ده‌ست پێكردنی به‌شێكی تازه لێت ده‌بێت به بۆشاییه‌كی بێ بن و نازانی به چی پڕی بكه‌یه‌وه و ترسێک داگیرت ده‌كات كه نه‌كات له‌م بۆشاییه بێ بنه نوقم بیت و نه‌یه‌یته‌وه ڕوو. دیسان له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری مانه‌وه و ڕۆیشتن دام. خه‌یاڵی باركردن و ویستی ڕیشه داكووتان له‌تیان كردووم. حه‌ز ده‌كه‌م بڕۆم، ده‌مه‌وێ بمێنمه‌وه! بیرده‌كه‌مه‌وه بڵێی خه‌وبینین هی ته‌مه‌نێكی تایبه‌ت بێت؟ یانی ڕۆژێک دێت ئیتر هیچ ئاواتێكی گه‌وره یان خه‌ونێكی تایبه‌ت سه‌رقاڵی خۆیانت نه‌كه‌ن؟ بیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه له هیچكام له‌و چوارچێوه سازكراوانه‌ی هه‌ن نه‌گونجێی، ده‌بێت چی بكه‌ی؟ ده‌كرێ ته‌واوی ژیانت لاده‌ر بیت؟ بیرده‌كه‌مه‌وه تا كه‌ی ده‌توانی له ترسی ڕۆچوون یان ڕووخان له ژێر قورسایی سێبه‌ری ساته سارد و سڕه‌كان هانا به‌رییه‌وه ناخی خۆته‌وه و نه‌توانی یان نه‌وێری به كه‌س بڵێی ژانی چییه وردت د‌كات؟ ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌و ساته سه‌رلێشێواوانه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه ده‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ستپێكه تازه‌کان. ڕه‌نگه ئه‌و پرسیارانه پێویسته بۆ هه‌ڵبژاردن. بۆ ساغ بوونه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی چیت، چۆن و له كوێ ده‌وێت! ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌رانه نیشانه‌ی ڕۆنه‌چوونه. نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی من هێشتا ئاگام لێیه و ده‌زانم و ده‌مه‌وێ بزانم چی هه‌ڵده‌بژێرم ... ڕه‌نگه نیشانه‌ی ترسی من بێت له‌وه‌ی بكه‌ومه "ناعیلاجی" و له ڕووی "ناچارییه‌وه ڕازی بوون". ڕه‌نگه ده‌زانم به‌رگه‌ی زۆر شت ده‌گرم به‌رگه‌ی " ناعیلاجی" نه‌بێت. .... |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|