December 31, 2005
- هاوار، خۆ خه‌می نان لێ ناگه‌ڕێ به دڵی خۆت، تێر خه‌و بی، یان هه‌ر بۆ دوو ساعه‌ت بڕووخێیه سه‌ر سۆفاكهت و هیچ نه‌كه‌ی و چاو له به‌رنامه‌ی ماستاوی كرسیمهس و ساڵی تازه بكه‌ی.( گوتم ماستاو، كه‌وتمه‌وه بیری ئه‌و دۆیه‌ی له چێشتخانه‌ی بێ خاڵ خواردمانه‌وه، ده‌بێ ڕۆژێک باسی بكه‌م، نه‌سیبی دوژمنتان بێ!) - به‌فر كۆڵێک باریوه و سه‌رماكه‌ی هه‌ر وا كه‌لله ته‌زێنه. - به‌ڕێزێک گه‌ورانه نووسیبووی هۆشت به هه‌ڵه ئیملاییهكانتهوه بێ! به سه‌ر چاو. به‌ڵام پێت وانه‌بێ ئه‌گه هۆشم پێوه‌ی بوو، له‌وه‌ی تا هێشتا بووه، باشتر ده‌بێ :)، ئه‌وه له‌وه! به‌ڕێز داده كه‌ژاڵ له كورتهیهکدا، به درێژی!!! وڵامی ڕه‌خنه "پیرۆزه‌كانی" منی داوه‌ته‌وه.( نه‌خێر، نووسراوه‌كه‌ی لێره دانانێم.)، ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاكێش بوو هه‌لوێستی ئه‌م به‌ڕێزه‌یه. نووسیبووی خۆ هه‌ر گزنگ نییه، ماڵپه‌ڕه‌كانی تریش شێعر و نووسراوه‌كانی ئه‌و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. جا ئیتر بۆ ئه‌و به‌ڕێزه پێی وایه هه‌ر چی ماڵپه‌ڕی زۆرتر و بڵاوتر "به‌رهه‌مه‌كانی" بڵاو كه‌نه‌وه باشتره، نازانم! كه‌چی زۆریش سه‌یر نییه، یه‌ک نووسراوه و هه‌مان نووسراوه له زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان ده‌بیندرێته‌وه و گوناح ئه‌وانه‌ی، بۆ دیتنه‌وه‌ی نووسراوه‌یه‌کی تازه، سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه ده‌كه‌ن. كه‌وتمه‌وه بیری كارتوونی سه‌رده‌می منداڵی زبل خان به "دروژمی"، زبل خان این‌جا، زبل خان اونجا، زبل خان همه جا!!! بریا هه‌موو ماڵپه‌ڕێک مه‌ڕامی ڕۆژنامه‌وانی وئه‌خلاقی كاری هه‌بایه و لانی كه‌م وه‌ک ماڵپه‌ڕی دیمانه ڕایگه‌یاندبا به‌رهه‌مێک له شوێنی تر بڵاو كرابێته‌وه، بڵاوی ناكه‌نه‌وه. باوه‌ڕ كه‌ن كورد له‌و باره‌وه زۆری ماوه پێ بگات! باشه ئه‌گه به ته‌ما نین سه‌ره‌تایی ترین یاساكان و ڕێساكانی ڕۆژنامه‌وانی و هه‌واڵ بڵاوكردنه‌وه، ڕه‌چاو كه‌ن، ئه‌ی بۆ كاری ڕۆژنامه وانی ده‌كه‌ن، مه‌گه زۆریتان لێ كراوه؟! له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وێ بوو به‌ڕێز كه‌ژاڵ نووسیبووی " سوپاسی ماڵپه‌ڕی گزنگ ده‌كه‌م وه‌ک ماڵی باوكه، بابهتهكانمی له ئامێز گرتووه ...". "ماڵی باوک" ... هممممم، خۆشه ها، ده‌زانی! ته‌نانه‌ت له‌و دونیا مهجازییهشدا، ژن نایه‌وێ له سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ و پێویستی به "ماڵی باوک" هه‌یه. ئاخ ژن، ژنی هه‌ژار كه نیوه‌ی ئه‌وه‌ی به‌سه‌رت دێ، خه‌تای خۆته! و باسی دایكی به‌ستزمان هه‌ر ناكه‌م كه قه‌ت ماڵی نییه! ئێــــــــــوه خۆ كۆڵێک زه‌وی به‌هه‌شتتان له ژێر پێیه، نازانم بۆ دوو ژوور و پێشخانهیهكی، به ناوی خۆتان، لێ ساز ناكه‌ن و تێیدا بحه‌سێنه‌وه... ده‌ی ئه‌وه‌ش له‌وه! عه‌لا كولی .... (له سه‌ر ئیزنی كاك فاروق - فه‌رموون، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاوگرتنی كۆپی ڕایت) ... ....... ئه‌مڕوش و به‌یانیش كار ده‌كه‌م. یانی ئه‌مڕۆ ساعه‌ت دوانزده ده‌ڕۆم به‌یانی ساعه‌ت دوو ده‌گه‌ڕێمه‌وه. له ڕێیه پێوه‌م بیر له ژوورێكی گه‌رم بكه‌مه‌وه، ژوورێكی گه‌رم به ئاگری شۆمینهوه. بیر ده‌كه‌مه‌وه له پێش شۆمینهكهم، له سه‌ر عه‌رز دانیشتووم و كتێبی "به‌ره‌و زه‌رده‌په‌ڕ"ی پهشێــــــــــوم به ده‌سته‌وه‌یه و شێعری "ڕۆژباش كچانی سه‌د ساڵ له‌مه‌وپاش" بۆ نازانم جاری چه‌ندم ده‌خوێنمه‌وه و خۆشیمدهوێتهوه. بیر له ده‌نگی عـــــــوود ده‌كه‌مه‌وه كه به ئه‌سپایی ڕێی خۆی له ناخمدا ده‌بینێته‌وه و ئارام ئارام داگیرم ده‌كات... بیر له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێم جوانن ده‌كه‌مه‌وه. بیر له ژنێكی قژ لوول ده‌كه‌مه‌وه و له ئارامی دڵی و له ڕه‌نگی به‌خته‌وه‌ری چاوه‌کانی كاتێک باسی ئارام ده‌كات. لێ ده‌گه‌ڕێم بیری هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێم جوانن و خۆشمده‌وێن، سه‌رما و سۆڵی ئه‌و ڕۆژانه‌م له بیر به‌رنه‌وه!
December 30, 2005
ئێستا دوای ساڵ و ئهیامێک منم "ته‌نیا" خواخان له ماڵی دڵتان که‌چی ئاگرێکم به‌ده‌ست گێژه‌ڵووکه بڵاو بڵاو هیچ کۆم ناکاته‌وه نه په‌شیمانیتان نه ئه‌شقێکی تر... نازانم ئێوه به‌م نیوه شه‌وه لێره چی ده‌كه‌ن، خۆ وه‌ک من سه‌رتان لێ ئه‌ستووره نه‌بووه. ئه‌رێ به‌راست نیوه شه‌و درووسته یان به‌ره به‌ری به‌یان؟ ساعه‌ت كه له دوانزده تێپه‌ڕێ ئیتر به‌یانییه، وه‌نێ؟ له‌و چوار كتێبه‌ی "ده‌بێ" بیخوێنمه‌وه، یه‌ک دانه‌یانم به ده‌سته‌وه گرتووه، له سێ سه‌دو په‌نجا و پێنج لاپه‌ڕه‌كه‌ی سی و سێ لاپه‌ڕه‌م خوێندۆته‌وه و هیچیم له بیر نه‌ماوه. ئه‌و چه‌ند ڕۆژه هێنده‌م گرێ خستۆته نێوچاوانم، له‌وانه‌یه ناچار خه‌رجێک له سه‌ر ده‌ستی خۆم دانێم و ده‌ست له كاری خوا وه‌رده‌م... چینی تێكه‌وتووه ناوچاوانم! شێعر بۆ ژن زۆر نووسراوه ( زۆریان بریا هه‌ر نهنووسرابان) ژنیش خۆی كه‌م شێعری نه‌گووتوه ( برای هه‌ندێكیان هه‌ر ...) به‌ڵام شه‌هلا شتێكی تره. به‌تایبه‌ت به‌م شێعره‌ی من لهتێكیم له‌و سه‌ره داناوه، دڵی من بردووه. شه‌هلا وه‌ک زۆربه‌ی شاعیر و نووسه‌ره‌كانمان - به‌داخه‌وه- زۆر ته‌مبه‌ڵه و بلاگه‌كه‌ی به زه‌بری دۆعای شێخ و شه‌یتانان به‌ڕۆژ ده‌كاته‌وه. ئه‌گه شێعرتان خۆشده‌وێ، ئه‌و شێعره‌ی شه‌هلا بخوێننه‌وه. باسی شاعیر و نووسه‌رانم كرد، نازانم چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌م شته‌وه هه‌یه به‌ڵام له خۆڕا كه‌وتمه‌وه بیری ماڵپه‌ری گزنگ! جاران پێم وابوو ماڵپه‌رێكی ئه‌ده‌بی- كولتورییه، كه‌چی ئێستا ده‌توانم سوێند بخۆم ماڵپه‌رێكی "كه‌ژال ئیسماعیل"ییه، ده‌نا چۆن ده‌بێ هه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای نۆ نووسراوه‌ی داده كه‌ژاڵی تێدا بێ؟ تازه من تاقه‌تی وهم نه‌بوو چاو له به‌شی ئه‌رشیو بكه‌م، له‌وێش به دڵنیاییه‌وه چهنددانهی لێ په‌یدا ده‌بێ! ده‌لێم باشه كه‌ژاڵ خان بۆ ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌تی نییه، به‌رهه‌مه‌كانی(!!!) له‌وێ كۆ كاته‌وه؟ و هیچ شتێکیش له‌وه دڵته‌زێن تر نییه ناوت ته‌رزه بێ! نازانم گوڵه‌گه‌نم قفل و كلیلی لاپه‌ڕه‌ی بلاگه كوردییه‌كانی له كوێ داناوه، وه‌ده‌ستم كه‌وتبا وه‌ژوور ده‌كه‌وتم و تۆزتهكێنێكم ده‌وه‌شاند! له هه‌موو دونیا خه‌ڵكی له سه‌رده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ له به‌ند ده‌كه‌ن، من به‌ڵام خاوه‌نی چه‌نددانه له‌و بلاگه كوردییانهم به تاوانی ده‌ر نه‌بڕینی بیره‌كانیان، به تایبه‌ت دوای سازكردنی بلاگێک، جه‌ریمه ده‌كرد. دوایی پێدا ده‌هاتم هه‌ر ماڵپه‌رێكی شتی جووڵه جووڵی هه‌بایه، ته‌خته‌م ده‌كرد،( به‌ڵێ دیكتاتورم، ئه‌وه شتێكی تازه نییه) یانی هه‌ر چی جووڵه‌ی هاتبا، ڕووحمم پێ نه‌ده‌كرد، جا ئه‌و جووڵه‌یه هی ئاڵا بووایه یان هی ئه وكۆتره بهستزمانانهی "باڵه كووتهیانه" و هه‌ر نافڕن... یه‌کشه‌ممه شه‌وی حه‌فته‌ی پێش، له سه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی به‌ڕێز خهڵیقی دوای ئه‌وه‌ی كاک شه‌هاب ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی خوێنده‌وه، كه‌مێکی مابوو شانامه‌یه‌ک بنووسم لێره‌ی دانێم، شانستان هێنا، خه‌وم ده‌هات، به‌ڵام ئه‌مشه‌و دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی به‌ڕێز له سه‌ر جلی كوردی و ....دایه‌تی قسه‌مان كرد، به‌م ئاكامه گه‌یشتم كه پرسیاره‌كانم هیچ وڵامێكی نییه و با له خۆڕا چاوه‌روانی هیچ نه‌بم. له ڕاستیدا هه‌ر ئێستا بیرله‌وه ده‌كه‌مه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا هه‌موو شتێک تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بووبێ و كه‌سێک له‌وانه‌ی لێكدانه‌وه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن سیاسه‌تزان نین و هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسی ژن ده‌كه‌ن له باڵای به‌ده‌ر هیچی له سه‌ر نازانن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌قدی ئه‌ده‌بی له سه‌ر شێعری مامۆستا هێمن ده‌نووسن له بیست شێعر زیاتر لێیان نه‌خوێندۆته‌وه و ... ئیتر پرسیاری چی و كهشكی چی ... بڕۆم نان و په‌نیری خۆم بخۆم له هه‌مووی باشتره! به دوای " به سه‌ر كردنه‌وه‌ی" چه‌نددانه له ماڵپه‌ره كوردییه‌كان، پێشنیارێكم هه‌یه، هه‌ندێ له‌و ماڵپه‌ڕانه ده‌بێ ناوه‌كانیان بگۆڕن، چوونكه ناو و ناوه‌ڕۆک ده‌بێ له‌یه‌ک بێته‌وه، با ناوی گزنگ ببێ به كه‌ژال ئیسماعیل، هه‌لوێست ناوی خۆی بكات به "خه‌ڵیل غه‌زه‌ڵی و هیوا گوڵ مه‌حممه‌دی (1) به دوو قۆڵی"، وێبلاگی كوردستان ببێ به "وێبلاگی هیوا گوڵ مه‌حه‌ممه‌دی (2)"، دیمانه ناوی بگۆڕێ بیكات به " تریبوونی ئه‌وانه‌ی له وڵاتێكی ئازاد به ناوی نه‌هێنی ڕه‌خنه‌ی سیاسی له حیزبی خۆیان ده‌گرن " ... چه‌ند دانه ناوم بۆ رادیۆ كوردییه‌كانیش هه‌یه به‌ڵام خه‌وم دێ ئیتر، بۆ جارێكی دی كه ده‌رسم ده‌بێ و تاقه‌تم نابێ ...
December 28, 2005
Your heart is may broken, but it's still there تاركوفسكی ده‌ڵێ:" ئه‌گه به ئیمانه‌وه گوڵێكی وشک ئاو بده‌ی، سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه." ئه‌مشه‌و حه‌ز ده‌كه‌م باوه‌ڕ بكه‌م ئه‌م وته‌یه ڕاسته و هه‌ر شتێک ده‌توانێ، ڕێک ئه‌و كاته‌ی چاوه‌ڕوانی ناكه‌ی ڕوو بدات ... سوپاس گوڵم، خۆشمویستی، زۆر!
December 27, 2005
سه‌رجه‌مه‌كه‌ی ده‌بێته ئه‌وه: you fucking idiot foreign سه‌روبه‌ندی كریسمه‌س و ساڵی تازه‌یه و شار و شه‌قام و دووكانه‌كان، تا بڵێی قه‌ڕه‌باڵغن. میلله‌ت، خێرا خێرا، له دووكانێكهوه، خۆ دهكووتنه ناو دووكانێكی تره‌وه. ماندوو دیارن. سه‌رماكه‌ی كه‌لله ته‌زێنه. دۆینێ كه‌مێک به‌فر باری و ڕه‌نگی خۆڵه مێشی ڕۆژه‌كان و خزی رێگه و بانی داپۆشی. خه‌ڵكیش ئه‌وه‌نده به‌په‌له‌ن له بیریان نییه بیر له خزی ڕێی به‌ر پێیان بكه‌نه‌وه و هه‌ر دوو سێ هه‌نگاو جارێک هه‌ڵده‌خلیسكێن و ده‌ست به دیوار یان ڕێبواری ته‌نیشتیان- جا هه‌ر كه‌س بێ- ده‌گرن و قیت ده‌بنه‌وه. چاوه‌ڕێم چرا سه‌وز بێت، ده‌وروپشتم پڕه له ژن و پیاوی لووت سوور هه‌ڵگه‌ڕاو. هه‌ڵمی ده‌م و مل پێچ و كڵاوه‌كانیان، ناهێڵن جوان بیانبینم. ده‌ڵێی هه‌ر چی خه‌ڵكی شاره، ڕاست ئه‌مڕۆ ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. سێ چوارێكی ته‌نیشتم به فارسی ده‌دوێن، ئه‌مشه‌و ده‌چنه میوانی و ده‌بێ "كراسێكی شه‌وی جوان" په‌یدا بكه‌ن، چه‌ند كه‌سێكن له پشت سه‌رم به عه‌ره‌بی قسه ده‌كه‌ن، خوا ده‌زانێ عه‌ره‌بی كوێن، خۆ من له "لقد انكسری قلبی" به ده‌ر، هه‌ڕه‌ی له بڕه‌ی ناكه‌مه‌وه. درۆ نه‌بێ، كه یه‌كیان زوو زوو ده‌ڵێ " ئێ، یه‌عنی"، به خۆم ده‌ڵێم ئه‌ها، ئه‌وه‌ش خۆ ده‌زانم یانی چی. دوو سێ كچی گه‌نجی ڕه‌شپێست، وه‌ک مێژووكه له سه‌رما هه‌ڵده‌له‌رزن. یه‌كیان- كه بێ تام جوانه- به هاورێكانی دڵێ کریسمه‌سی ساڵی داهاتوو بشمكوژن، لێره نابم، ره‌ق هه‌ڵاتم! ژنێكی سه‌رپۆش به سه‌ر ده‌گه‌ڵ دوو منداڵی ورد به فارسی- ئه‌فغانی خه‌ریكه به مۆبایل قسه ده‌كات. وه‌کی دی پڕه له قژ كاڵی چاوشین كه به قاقا و پێكه‌نین باسی هه‌موو شتێک ده‌كه‌ن ... هه‌موو چاوه‌رێن چرا سه‌وز بێ، ئوتومبیله‌كان خۆش خۆش تێده‌په‌ڕن ... زۆر له نهكاو كوڕێكی گه‌نجی ناو ئوتومبیلێكی ڕه‌ش، شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌ی دادهكێشێ و هاوار ده‌كات " idiot foreign " ، ڕادهچڵهكێم، مه‌گه من چیم كردووه كابرا توڕه بووه؟ ئاوڕ كه ده‌ده‌مه‌وه، دیم ده‌گه‌ڵ كابرایه‌كی سه‌ر ڕه‌شێتی كه پێش ئه‌وه‌ی چرا سه‌وز بێ، خه‌ریكه ده‌په‌ڕێته‌وه ئه‌بری شه‌قامه‌كه ... به خۆم ده‌ڵێم، له‌عنه‌ت ... ئه‌و كوڕه كوێره مه‌گه‌ر؟ نابینێت ئه‌و هه‌موو foreign -ه هه‌ر وه‌ک ده‌بێ - چاوه‌رێی سه‌وز بوونی چرا ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام كه تاقه یه‌ک كه‌س ئه‌و یاسایه‌ی پێشێل كرد، هه‌موومان به جارێكی وه‌به‌ر ڕق و توڕه‌یی خۆی ده‌دا ... له پلیكانه‌كان خه‌ریكم وه‌سه‌ر ده‌كه‌وم، چاو له پۆستێرهكانی سه‌ر دیواره‌كان ده‌كه‌م و بیرم هه‌ر خۆشم نازانم له كوێیه. چه‌ند كوڕی گه‌نجی بیانی له به‌ر ده‌رگای ئه‌و دووكانه، كردوویانه‌ته هه‌را هه‌را و به هه‌موو هێزی خۆیان هاوار ده‌كه‌ن و پێده‌كه‌ن و ... سێ پیاو، له پێش من ده‌ڕۆن، یه‌كیان سه‌ر ڕاده‌وه‌شێنێ و به مۆنه‌وه به هاوڕێكانی ده‌ڵێ: "fucking idiot immigrant " ... به خۆم ده‌ڵێم له‌عنه‌ت، سێ كوڕی گه‌نجی منداڵكار پێده‌كه‌نن و به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كه‌ن، كه‌چی هه‌موومان ده‌كه‌وینه به‌ر غه‌زه‌بی ئه‌و پیاوانه، ئه‌ویش له سه‌ر هیچ .... له ناو مێترۆ به‌ره‌و ماڵ. دوو ژن و پیاوكی به ڕواڵه‌ت و زاراوه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته دانیشتوون. منیش! هێشتا چه‌ند وێستگه دوور نهكهوتووینهتهوه، ژنێک - كه پێت وایه ئێستا نا ئێستا ده‌ست ده‌كاته گریان- وێنه‌ی منداڵێک به ده‌سته‌وه، له په‌نا دانه دانه‌ی خه‌ڵكی ناو مێترۆ ده‌وه‌ستێ و به نازانم چ زمانێک، داوای پاره ده‌كات. یه‌كێک له‌و ژنانه‌ی له ته‌نیشت من دانیشتووه، زۆر توڕه، به زمانی ئینگلیزی به ژنه‌كه ده‌ڵێ بڕۆ لێره! و دوایی ڕوو له هاوڕێكانی ده‌كات و ده‌ڵێ " ئه‌و په‌نابه‌رانه هاتوون ڕووخساری شاریان ناحه‌ز كردووه. كار ناكه‌ن، به پاره‌ی ماڵیاتی ئێمه ده‌ژین، دزیمان لێ ده‌كه‌ن، ده‌ستدرێژی له كچه‌كانمان ده‌كه‌ن و ...." خۆم ده‌ڵێم له‌عنه‌ت، ژنێكی نازانم خه‌ڵكی كوێ، نازانم بۆ و نازانم به چ زمانێک، سوواڵ ده‌كات و هه‌رچی په‌نابه‌ره ده‌كه‌وێته به‌ر غه‌زه‌بی ئه‌و ژنه و هاوڕێكانی ... ..... ئه‌وه به‌شێک له ڕاستی ژیانی هه‌نده‌رانه. ڕاسیسم، ڕۆژانه و به زۆر شێوه‌ی سه‌یر و ساكار، خۆی ده‌نوێنێ. تۆ وه‌ک په‌نابه‌ر هه‌میشه و به هه‌ر بیانوویه‌ک له سه‌ر و گوێلاكت ده‌درێ. عه‌ره‌بێكی لوبنان ئیشێكی قۆڕ ده‌كات و نه‌ک عه‌ره‌به‌كانی هه‌موو دونیا، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی شێوه‌ی عه‌ره‌بان ده‌ده‌ن، به پیاو خراپ ناودهردهكهن. پیاوێكی كورد كچه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێ، هه‌موو پیاوه كورده‌كان ده‌بن به قاتڵ و به ژنكوژ ناویان دێ. ژنێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌لاتی ناوڕاست لێی ده‌درێ، ئه‌وه ده‌بێته باسێكی گه‌رمی ناو ڕۆژنامه‌كان و رادیۆ و تیڤی و وه‌ک شتێک كه ڕیشه‌ی له كلتوری میلله‌تێک دایه، باسی له سه‌ر ده‌كرێ، هه‌موو باسه‌كان له ده‌وری ئه‌وه ده‌خولێنه‌وه ژنی ڕۆژهه‌لاتی ناوڕاست هه‌موو ژێرچهپۆكهن و هه‌موو نه‌زانن و له مافی خۆیان بێ‌ئاگان، كه‌چی ژنێكی سوئێدی كه لێی ده‌درێ، ده‌رده‌كه هه‌ر هی خۆیه‌تی و كه‌س ناڵێ هه‌موو ژنێكی سوئێدی ژێرچهپۆكهی پیاوهكانیانن...
December 25, 2005
People don't forget about you, they just forget to remember you هه‌ندێ جار ساغ بوونه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌خت ده‌بێته‌وه كه تۆ حه‌زت له هیچكام له‌و كارانه‌ی "پێیان وتووی كاری دوورستن" نییه! كاتی وا شه‌و تا به‌یانیش دانشتن و له فه‌لسه‌فه‌ی بوون و مانای ژیان قوڵ بوونه‌وه‌ش، ئه‌ستمه به هیچكوێت بگه‌یه‌نێ. جا هه‌ر دانیشه و بیر بكه‌وه " كێم و له كوێڕا هاتووم و هۆی هاتنم چی بووه!" هه‌ر له جه‌نگه‌ی ئه‌و قوڵ بوونه‌وانه و رووچوونانه دایه وه‌بیرت دێته‌وه زۆر ساڵ پێش كیژۆلهیهک ساكه ڕه‌شه بچووكه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و ته‌نیا سواری مینی بووسه بۆن ناخۆشه‌كه‌ی تێرمیناڵی شار بوو و تا ورمێ چوو، شه‌قامه‌كانی گه‌ز كرد، به قه‌د نانێكی گه‌رم و لیوانێک دۆ پاره‌ی پێ بوو، دانیشت نان و دۆیهكهی خوارد، به ناو گوزه‌ره قهڕهباڵغهكهی ناوشار تێپه‌ڕی، له قاوه‌خانه‌یه‌کی پیس و تاریک داوای ئیستكانێک چای كرد و ورده ورده، ده‌مه‌و ئێوارێ، ساک له سه‌ر شان، به‌ره‌و شاره خینجیلانهكهی خۆی وه‌ڕێ كه‌وته‌وه و ته‌واوی ڕێ، گوێی بۆ ده‌نگی دڵه كووتهكانی خۆی ڕاگرتبوو و بزه‌ی لێ ده‌دا و خۆی پێی وابوو مرۆڤێكی زۆر به‌خته‌وه‌ره! ئێستا، له‌و شه‌و سه‌رشێته‌دا، لێره دانیشتووم و بیر ده‌كه‌مه‌وه بڵێی به‌ڕاست به‌خته‌وه‌ر بوون هه‌ر ئاوا ساده بێ؟ به خۆم دهڵێــــم كچی باش، دوای كردنی كارێک كه حه‌زت لێیه‌تی به‌ڵام كارێكی درووست نییه و كردنی شێتایهتێكی ته‌واوه، ته‌نیا دوو شت ده‌توانێ بقه‌ومێ، یان ڕێک دوابه‌دوای ئه‌و كاره، ده‌مری، كه ده‌بێ زۆریشت پێ خۆش بێ كه پێش مردن كارێکی حه‌زت لێی بووه كردووته و حه‌سره‌ت به دڵ نه‌مردووی، یانیش دوای ئه‌و كاره لێت ده‌قه‌ومێ و ژیانت له‌وه‌ی كه هه‌یه دژوارتر و ناخۆشتر ده‌بێ، به‌ڵام خۆشی كردنی ئه‌وكاره‌ی حه‌زت لێی بووه، هه‌تا هه‌تایه بۆت ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر كات، له هه‌ر شوێنێک، هه‌ر كه‌سێک باسی به‌خته‌وه‌ری خۆیت بۆ بكات، تۆ به ئارامی گوێ بۆ قسه‌كانی ڕاده‌گری، بزه‌یه‌ک دێته سه‌ر لێوت و دڵنیای ده‌زانی باسی چی ده‌كات و وه‌بیرت دێته‌وه كه تۆش چركه‌یه‌كی وات له ژیاندا هه‌یه كه خۆت به به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤ زانیوه!
December 23, 2005
ڕاستییه‌ک: تا ئێستا چه‌ند دۆست و خوێنه‌ری به‌ڕێز پرسیاریان كردووه چۆنه من به‌شی كۆمێنت دانانێمه‌وه. خۆشم به‌ڕاست چه‌ند جارێک بیرم لێ كردۆته‌وه، به‌تایبه‌ت كه له‌وه‌تی به‌شی كۆمێنته‌كان تازه كراوه‌ته‌وه، كار پێ كردنی زۆر خۆشتره. به‌ڵام ئه‌گه هه‌ر ئێستا بمه‌وێ له وڵامی ئه‌و هاورێیانه شتێک بڵێم ده‌بێ، ناچار، دانی پیا نێم كه نامه‌وێ به دانانی به‌شی كۆمێنت، خۆم له‌و نامه و په‌یامانه‌ی جاروبار ده‌گه‌نێ بێ به‌ش بكه‌م. نامه‌كان و په‌یامه‌كان زۆربه‌ی كات كورتن، به‌ڵام خۆشییه‌كی ئه‌وه‌یه خاوه‌نی ئه‌و نامه و په‌یامه كورتانه، قسه ناكه‌ن هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌یان كردبێ، ئه‌وه‌نده قسه‌كه‌ی خۆیان به لاوه گرنگ بووه كه زه‌حمه‌تی ناردنی كورته نامه‌یه‌ک به خۆیان ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت كه نامه ناردن وه‌ک په‌یام نووسین حازر به‌ده‌ست نییه. پێم وایه زۆربه‌تان هه‌ندێ له‌و كۆمێنتانه‌ی بۆ بلاگهكانی تر له بلاگئاوا نووسراوه، دیتووتانه و ده‌زانن ده‌ڵێم چی .. ئه‌گه‌ر چی به پێی عاده‌ت، هیچ نامه و په‌یامێک بێ وڵام ناهێڵمه‌وه به‌ڵام هه‌ر ویستم به نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به نامه یان ئاف-لاین قسه‌یان ده‌گه‌ڵ كردووم بكه‌م و بڵێم به‌ڕاستی پێی شادم كه خوێنه‌ری ئاوا سه‌ردانی ئێره ده‌كه‌ن. زۆر گــــــوڵـــــن :) ئه‌وه‌ش به‌شێک له نامه‌یه‌ک كه زۆرم خۆش‌ویست: " ... له‌یلا كه‌سی تریش هه‌ن له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ژین و ده‌گه‌ڵی هه‌ست به نامۆیی ده‌كه‌ن. ناگوونجێ گلێی له خوا بكه‌ین كه بۆ بنیامه‌کانی له جێ و كاتی خۆیان جیاکردۆته‌وه، یه‌ک چوونكه تۆ باوه‌ڕت به خوا نییه و دوو چونكه من باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و كارێكی زۆری له ده‌ست بێ! ڕه‌نگه هه‌ڵه‌ی سروشت بێ كه تۆ ئێستا له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژی كه ده‌گه‌ڵ روحی یاغی تـــۆ ناگۆنجێ، به قسه‌ی من ده‌كه‌ی ژیان زۆر له خۆت سه‌خت مه‌گره كه ده‌بینی ناتوانی وه‌ک ئه‌وانیتر بی. له‌وانه‌یه, ده‌ڵێم له‌وانه‌یه، هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه قه‌رار نه‌بووه ژیانی تۆ و ئه‌وانی وه‌ک تۆن وه‌ک ژیانی یه‌كی وه‌ک من و ئه‌وانی وه‌ک منن، بێ. تۆ ژیانی خۆت بکه و به پێی یاساكانی خۆت بژی، من دڵنیام هه‌ندێ كه‌س هه‌ن و ده‌توانن تۆیان ئه‌و جۆره‌ی هه‌ی خۆشبوێ و قهبولت كه‌ن! جوان تێده‌گه‌م چ هه‌ستێكت هه‌یه كه ده‌ڵێی بستێک خاكت نییه ناوی بنێیه "ماڵ"، تێده‌گه‌م چ هه‌ستێكت هه‌یه كاتێ ده‌نووسی نه ڕیشه‌كانی تۆ خاكی ئێره‌یان ده‌وێ و نه خاكی ئه‌وێ ڕیشه‌كانی تۆ وه‌خۆی ده‌گرێ. له شه‌ڕی ناوخۆت ده‌گه‌ڵ خۆت تێده‌گه‌م ... باوه‌ڕ بكه تێده‌گه‌م. به‌ڵام مه‌هێڵه هیچ شتێک و هیچ كه‌سێک له‌بیر بكه‌ی، تۆ هه‌ر به‌م بیرانه‌وه تۆی ... هه‌ر وه‌ک خۆت جارێکی نووسیبووت "كه‌مێک پێبكه‌نه، كه‌مێک بگری، كه‌مێک بژی"... ڕۆژێک دره‌نگ یا زوو دیسان دڵه كووتهكانت ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه و ئاشق ده‌بییه‌وه و سهڕپهنجه سڕهكانت كه ئێمه‌ت كوشتووه هێنده له چنگیان بناڵی، گه‌رم ده‌بنه‌وه ... ڕه‌نگه حه‌زت له بیستنی ئه‌و قسه‌یه نه‌بێ: به‌ڕای من، تۆ هه‌رچه‌نده دینت نییه به‌ڵام ئیمانت زۆره!" no man's land ماوه‌یه‌که ڕێی جارانی خۆم گۆڕیوه، نه‌وه‌ک ڕۆژێک ... تووشت بێم و شێوه‌م نه‌که‌ی، نه‌وه‌ک ئێستا ... له گێژه‌نی یادی تۆدا ونتر بم له به‌ردی بن گۆم، ئاخ! زۆر ده‌ترسم، ئێواره‌یه‌ک، به زریانی نیگای ساردت هه‌ڵوه‌رێنی گۆپکه و چرۆم، له‌و به‌هه‌شته‌م وه‌ده‌ر بنێی که ده‌زانم هی من نییه، به‌ڵام کردوومه به هی خۆم! "په‌شێو"
December 21, 2005
! I wish God were alive to see this ئه‌مڕۆ وه‌ک هه‌میشه هه‌واڵه‌كانی مێترۆم سه‌ر له به‌یانی ده‌خوێنده‌وه، له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا، كورته هه‌واڵی ده‌ست درێژی پیاوێكی په‌نجاوشه‌ش ساڵه به برازاكه‌ی خۆی نووسرابوو. ئه‌م پیاوه زیاتر له دوسه‌دو په‌نجا جار له ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌ستدرێژی له‌م برازایه‌ی خۆی كردووه. هه‌روه‌ها كچێكی هه‌شت ساڵانه‌ش كه‌وتۆته به‌ر ده‌ست درێژی ئه‌م "كه‌ڵه" پیاوه! كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به تایبه‌ت له‌وێ كه نووسرابوو ئه‌و كیژه به هۆی "فه‌رهه‌نگ و ئه‌و بایه‌خه فه‌رهه‌نگیانه‌ی به پێی گه‌وره بوو" نه‌یتوانیوه - خۆمان ده‌زانین ئه‌وه یانی نه‌یوێراوه! - له لای كه‌س به تایبه‌ت دایكوباوكی خۆی باسی ڕووداوه‌كه بكات، ته‌زێک به گیانما هات - ئێستا كه ئه‌و بیره‌ی خۆم وه‌بیر دێته‌وه شه‌رم ده‌كه‌م - به‌لام هه‌ر ئه‌و ده‌م به خۆم گوت " بریا ئه‌وه ئیتر كاری كورد نه‌بایه!"، بریاكهم، وه‌ک زۆربه‌ی كات، نه‌گه‌یشته هیچكوێ. ئه‌و كوڕه كورده‌ی هاوكلاسم دڵنیای كردم كوردن! دڵم زۆر سه‌یر گیرا. خۆ هه‌ر كه‌سی تریش ئه‌و به‌ڵایه‌ی به سه‌ر هاتبا من پێی دڵته‌نگ ده‌بووم. به‌ڵام لێره‌دا دوو شت بوون زۆر سه‌یر دڵگرانی كردم. یه‌كه‌میان كه به‌راستی وه‌گریانی خستم- ته‌نیایی ئه‌و كیژه بووه كه به هۆی ئه‌و ڕوانینه پوچ و گه‌نده‌ڵه نه‌یتوانیوه داوای یارمه‌تی له كه‌س، ته‌نانه‌ت له دایک و باوكی، بكات. هه‌ر ئه‌و ترسه بۆگه‌نیوه‌ی پێشترش باسیم كردووه كه چۆن سێبه‌ری ڕه‌شی ده‌خرێته سه‌ر ژیانمان. شتێكی تر ئه‌وه بوو كه هه‌ر ئه‌و كورده‌ی له سه‌ر" نامووس" كچ و خوشكی خۆی ده‌كوژێ، به‌زه‌یی به "نامووسی" خۆشی ناكات. له كووشتنی پێلا، مامه‌كانی بوون كه ده‌وری پاسه‌وانی "نامووسی" بنه‌ماڵه‌یان ده‌گێڕا. لێره مامه‌که خۆی "نامووسی" بنه‌ماڵه‌ی پێشێل كردووه و به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه كه ئه‌گه ده‌نگ بكه‌ی ئابڕووت ده‌چێ و كه‌س باوه‌ڕ به تۆ ناكات، كچه‌كه‌ی بێده‌نگ كردووه. كچه‌كه ئێستا رێگه‌ی كه‌وتۆته "ماڵی ئه‌من" و ته‌نیا له‌وێ بووه كه وێراوێتی قسه‌ی دڵی بكات. یانی دیسان سایه‌ی بێگانه‌كه كه‌م نه‌بێ! به ڕای من هیچ فه‌رق ناكات مرۆڤێک جارێک ده‌ستدرێژی لێ بكرێت یان ده جار، یان دووسه‌د جار. برین و ژان و شكانه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و یهکجارهش ڕه‌نگه هه‌تا هه‌تایه یان لانی كه‌م تا ساڵانی زۆر سارێژ نه‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی له هه‌واڵی ئه‌مڕۆدا دڵی منی ته‌زاند، ته‌نیاییه‌كانی ئه‌و كچه بووه. كه ئه‌گه كورد نه‌بایه، دوو ساڵ زووتر ده‌یتوانی یارمه‌تی وه‌رگرێت، دوو ساڵ زووتر ده‌یتوانی ژانه‌كانی ده‌رمان بكات، دوو ساڵ زووتر ده‌یتوانی كابووسی هه‌موو ڕۆژ شكانه‌وه و وردبوونی ده‌گه‌ڵ دڵ و ده‌ستێكی یاریده‌ده‌ر به‌ش بكات به‌شكوو ئه‌گه‌ر بۆ چركه‌یه‌كیش بووه به ئارامی سه‌ر بكاته سه‌ر سه‌رین ... من ئێستا دڵم زۆر گیراوه. دڵم بۆ ئه‌م مرۆڤه ته‌نیایه و بۆ ته‌نیاییه‌كانی خۆمان ده‌سووتێ. ده‌زانم له ده‌ورووبه‌رمان، لێره‌ش و له كوردستانیش ده‌یان و سه‌دان مام و خاڵ هه‌ن، له پشت ماسكی پاسه‌وانی نامووس، له‌ش و ڕوحی بێ ده‌ره‌تانی ده‌یان و سه‌دان مرۆڤ بریندار ده‌كه‌ن. من ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی ده‌مم ده‌به‌ستێ و ناهێڵێ هاوار بكه‌م، ناوێ... زۆر توڕه‌م، ناتوانم بیره‌كانم كۆ كه‌مه‌وه. ڕشــــــــانـــــــــهوهم دێ. كورده‌كان بۆ ده‌نگیان نایه‌ته ده‌ر؟ بۆ نایه‌ن قۆڵ هه‌ڵماڵن و مانایه‌کی تازه بۆ "پیاوه‌تی" و "نامووس" و "شه‌ڕه‌ف" بنووسنه‌وه؟ بۆ دایكوبابهكان منداڵه‌كانیان دڵنیا ناكه‌ن و مه‌تمانه‌یان پێ ناده‌ن كه پشتی جگه‌رگۆشه‌كانیان قه‌ت، بۆ كه‌س و بۆ هیچ، به‌ر ناده‌ن؟! ئاخر ئه‌وه كه‌ی مرۆڤایه‌تییه كه‌سێكی تر تاوان بكات و "ئابرووی" ئه‌وه‌ی تر له مه‌ترسی دابێ؟ ئه‌وه كه‌ی مرۆڤایه‌تییه منداڵێكی پانزده ساڵه ئه‌وه‌نده بێ كه‌س بێ و ئه‌وه‌نده ته‌نیا بێ؟ هـــــــــــۆۆۆۆۆۆۆۆی ئه‌ی پاسه‌وانانی نامووس، بریا زانیباتان له چاوی مندا ئه‌وه‌ی نهتانبێ "نامووس و شه‌ڕه‌فه". ڕقم لێتانه. به هه‌موو هێز و گیانمه‌وه ڕقم لێتانه!
December 20, 2005
Tomorrow may never come for all we know هاوار به ماڵم، دیسان ساڵێک گه‌وره‌تر بووم وهیچشم به هیچ نه‌کردووه هێشتا! به‌ڵام ئه‌مشه‌و، كه زۆر سارده و من له ژێر په‌توو شینه‌كه‌م خۆم گرمۆڵه كردووه، بیر له‌و ساڵانه‌ی تا ئێستا تێپه‌ڕیوون ده‌كه‌مه‌وه، بیر كه ده‌كه‌مه‌وه ده‌توانم بڵێم تا ڕاده‌یه‌ک وا ژیاوم كه خۆم ویستوومه. بێ گومان نه ته‌واو و نه به قه‌د بیره‌كانی خۆم. سه‌یر نییه، ئاخر منیش په‌روه‌رده‌ی ئه‌و ئاو و خاكه‌م كه تێیدا فێری "هه‌ڵبژاردن" نابین. منیش له‌وێرا هاتووم كه مرۆڤ هه‌ندێ جار ده‌بێت به ئاواتی دایكوباوكی و هه‌ندێ جار خۆ ده‌شكێنێته‌وه تا له چوارچێوه ته‌سكه‌كاندا جێی بێته‌وه. ئه‌و سالانه‌ی تا ئێستا تێپه‌ڕیون، هه‌وراز و نشیوهكان، دوور كهوتنهوهكان، كه‌وتن و كه‌وتن و ههستانهوهكان زۆرتر و دژوارتر له چاوه‌ڕوانی و هێزی من بوون. هه‌ندێ جاردهكهومهوه بیری ئاواته سه‌یر و زۆر جار ساكاره‌كانی ساڵانی منداڵیم، بیــــــــری ئه‌و ساڵانه‌ی پڕ بوون له ده‌نگی ته‌قه و بۆنی باڕووت و هه‌موو ئاواتی من ئه‌وه بوو حه‌وشه‌كه‌مان باخچه‌ی هه‌با. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هه‌موو شتێک بۆنی باوه‌ڕی لێده‌هات و ئاواتی هه‌ره گه‌وره‌م ئه‌وه بوو وه‌ک "خوشكه لهیــــــلا" كه وێنه‌كه‌یم له ناو كتێبهكانمدا ده‌شارده‌وه، ببم به پێشمه‌رگه و له‌ویش سه‌یرتر پێم خۆش بوو دوای ژیانێكی چریكی له سێداره بدرێم، مردنی ئاسایم به لاوه شه‌رم بوو. له كچیژێكی دونیا نه‌دیتووی گه‌وره بووی ناو دونیای كتێبان، كه ساڵانێكی زۆر ده‌گه‌ڵ ئه‌وینی "پاوڵ" قاره‌مانی ناو "چگونه فولاد آبدیده شد" ژیاوه، چاوهڕوانێكی له‌مه زۆرتریش نییه، هه‌یه؟ گه‌وره‌تر كه بووم، خه‌یاڵی سه‌فه‌ر شه‌و و ڕۆژ ده‌گه‌ڵما بوو. هه‌میشه خۆم ده‌دیت كۆڵه پشتییهكم به كۆڵه‌وه، شاره‌و شار، وڵات و وڵات ده‌گه‌ڕێم و ده‌نووسم. منی هه‌ژار شه‌و نه‌بوو خه‌و به "مه‌یدانی سوور"، "نیل"، " تاج مه‌حه‌ل" و "سه‌حرا وشكه‌كانی ئه‌فریقا" وه نه‌بینم. ئێستاش دڵنیا نیم شته‌كان چۆن وایان لێ هات، باوه‌ڕ ناكه‌م له سه‌ره‌تاوه، بڕیارێک بووبێ خۆم به وشیاری دابێتم، به‌س له‌بیرمه هه‌میشه له ناو ئه‌و چوارچێوانه‌ی بۆیان هه‌ڵده‌به‌ستین، ئارام و قه‌رارم نه‌بوو. دڵنیام وشیاری نه‌بوو. جۆرێک لاساری كردن بوو. جۆرێک كه‌لله ڕه‌قی خۆم و هه‌ڵومه‌رجی ئه‌و سه‌رده‌مه ڕه‌نگه، نازانم! من و هاوته‌مه‌نه‌كانم له سه‌رده‌مێكدا گه‌وره بووین كه كه‌س نهیدهدیتین. ئاخر ئه‌و سالانه شه‌ڕ بوو و شۆڕش بوو و ئێمه‌ی منداڵ ده‌بایه زوو گه‌وره بین، تێكه‌ڵاوی جۆرێک ترس، تاسه، بۆشایی و سه‌ر لێشێواوی. منداڵیمان له پێچ و په‌نای شۆرش و شه‌ڕدا ون بوو و گه‌وره ساڵیمان هه‌موو ترس و شكانه‌وه و تاسه بوو. باس یان له‌وانه‌ی پێش ئێمه‌یه كه له ژێر ئاڵای "ئیسمێک" ، شۆرشیان كرد و شایان وه‌ده‌رنا یان بوون به پێشمه‌رگه، یان له‌وانه‌ی دوای ئێمه كه ده‌یان ساڵ دوای ئه‌و شه‌ڕ و شۆرشه، بێ هیچ ئیمان و باوه‌ڕێک، هیوای داهاتووی ئه‌م وڵاته‌ن. منیش له‌و ناوه‌دا نه قه‌ت توانیم ئیمانم به هیچ باوه‌ڕێک هه‌بێ و نه بێ باوه‌ڕی قه‌ت توانی ببێ به باوه‌ڕم! سه‌ر لێشێواوییه‌كانی ئه‌و سالانه زۆر بوون تا بێره گه‌یشتووم، ئێره‌ش كه ده‌ڵێم نازانم كوێیه ها! هێشتا نازانم تا كوێی ڕێگه‌ی به‌ر پێم بڕیوه. هه‌ندێ جار پێموایه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی كه به ته‌مای بووم، هه‌ندێ جار نه ده‌زانم بۆ لێره‌م نه ده‌زانم ده‌مه‌وێ له كوێ بم! من هێشتاش نازانم ده‌مه‌وێ چۆن بم كه ئێستا وا نیم، یان چۆن نه‌بم كه ئێستا وام! هه‌ندێ جار بیرده‌كه‌مه‌وه ڕه‌نگه له ژیانێكدا كه له دایک بوون و مردنم به ویستی خۆم نه‌بووه، نابێ چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆرم بێ. كه‌چی زۆر جاریش ده‌لێم ئێستا كه هاتن و ڕۆیشتنم به ویستی خۆم نییه، ده‌رفه‌تی بوونم ده‌بێ به ئاره‌زوو و ویستی خۆم تێپه‌ڕ بێ. باوه‌ڕ ناكه‌م له ژیان شتێكی زۆرم ویستبێ، جگه له‌وه‌ی بتوانم خۆم رێگه‌ی خۆم هه‌ڵبژێرم، ڕێگه‌یه‌ک، خۆم به خۆم بگه‌یه‌نێت. ڕێگه‌یه‌ک ئه‌گه هیچ نه‌بێ، ڕه‌نگی ئهزمۆنهكانی خۆمی بێ. ڕێگه‌یه‌ک جێ پێی خۆمی پێوه دیار بێ. بیر كه ده‌كه‌مه‌وه ده‌بینم زۆر بێ ڕه‌حمانه له‌وه بێ به‌ش كراوین. له‌وه كه بوێرین هه‌ڵه بكه‌ین، كه پێویست نه‌بێ به ئاگری بریارێكی هه‌ڵه هه‌تا هه‌تایه بسووتێین و داغی مۆرێک له ناوچاوانمان بدرێ. كه ده‌رفه‌تی هه‌ڵه و ته‌جره‌به كردنت پێ نه‌درێ، چۆن مرۆڤ بتوانێ خۆی و شته‌كان بناسێ؟ بیر كه ده‌كه‌مه‌وه، شته‌كان له لای ئێمه زۆر سه‌یر تێكه‌ڵ كراون. ترس و شه‌رم و ڕێز، سنوورێكی نادیاریان هه‌یه. لێی كه ورد ده‌بمه‌وه ده‌بینم ترسه و ناومان ناوه شه‌رم، ترسه و ناومان ناوه ڕێز. ترسه و ناومان ناوه چاره‌نووس ... هه‌موومان، هه‌ر كاممان به شێوه‌یه‌ک، هه‌میشه به ترسه‌وه ده‌ژین! نا، شتێكی زۆرم له ژیان نه‌ویستووه، ئه‌وه نه‌بێ بتوانم خۆم ڕێگه‌ی خۆم هه‌ڵبژێرم و ده‌زانم، زۆر باش ده‌زانم هه‌ر ئه‌و ویسته ساكاره، زۆر زۆرتر له‌وه‌یه كه قسمه‌ت یان چاره‌نووس، خوا یان شه‌یتان و كورد بوون و ژن بوونم بۆیان دیاری كردووم... ئه‌وه باش ده‌زانم! هه‌ر جۆرێک بێ، ئه‌وه ساڵێكی تریش تێپه‌ڕی. ئاوڕ كه ده‌ده‌مه‌وه، جێ پێی خۆم له ڕێگه‌ی پشت سه‌رمدا ده‌بینم. ئه‌زمۆنه‌كان هی خۆمن و زۆریانم زۆر گران به ده‌ست هێناوه، بێ هه‌ندێكیان ده‌متوانی بژیم، هه‌ندێكیان به‌ڵام كردوویانم به ئه‌و شته‌ی ئه‌مڕۆ هه‌م و هه‌ر ئه‌وه جۆرێک ئارامیم پێ ده‌به‌خشێ. ژیان بۆ من یانی هه‌ڵوێست گرتن، یانی له جێیه‌ک به‌م باوه‌ره گه‌یشتن كه هه‌ر شتێک نرخی خۆی هه‌یه و ئاماده بی ئه‌و نرخه به ته‌واوی بده‌ی. هه‌ڵه‌م له ژیاندا زۆر زۆر بووه، به تایبه‌ت له‌وێ كه ویستوومه وڵامهكان ببینمه‌وه، دره‌نگ به‌وه گه‌یشتم كه هه‌ندێ جار دیتنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان گرنگترن. بۆشایی له‌ت و په‌ته‌كانی ڕۆحه له‌ت و په‌ته‌كه‌ی خۆم هێشتا زۆری ماوه پڕبێته‌وه. ئه‌و بۆشاییانه زۆر جار ده‌مترسێنن، زۆر جار له زه‌ین و ناخی پڕ له پارادۆكسی خۆم سه‌رم سووڕده‌مێنێ. چاوه‌ڕوانیم له په‌یوه‌ندییه‌كانم كه‌متر و كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌وه ژانی زۆره! جار هه‌یه له پهیوهندییهكانمدا هیچ شتێک به مافی خۆم نازانم. كاتی وا هه‌ست به دووری ده‌كه‌م. جار هه‌یه بوونی كه‌م و كاڵی كه‌سێک یان شتێک- كه خۆشم ده‌وێ- ناخۆشتره تا نه‌بوونی. هه‌ر بۆیه‌ش من ژانی نه‌بوونم پێ خۆشتره تا تاسه و تاڵیی كه‌م بوونیان! بۆ یه‌ک چركه‌ش هه‌ست ناكه‌م تێپه‌ڕ بوونی ئه‌و ساڵانه "عاقڵی" كردووم، به تایبه‌ت به پێی ئه‌و تاریفه‌ی له عه‌قڵ له لای ئێمه هه‌یه، كه چوارچێوه‌كان ته‌سكتر ده‌كاته‌وه. شته‌كان به پێی عه‌قڵی لای خۆمان ڕه‌ش یان سپین. پێوانه‌ی عه‌قڵ له لای ئێمه زۆرتر "وامه‌كه و وامه‌ڕۆ" یه، به‌وه‌ش زۆر ڕێگه‌ت لێ ده‌گرن، كه‌چی من زۆر ڕێگه‌م تاقی كردۆته‌وه. من دره‌نگتر له‌وه‌ی ده‌بوایه ده‌ستم پێ كرد، ڕه‌نگه دره‌نگتریش ده‌گه‌م به‌و جێگه‌یه كه ده‌بێ! به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و ساڵانه فێری بووم و به‌لامه‌وه زۆر زۆر گرنگه، هه‌ستی به‌رپرسایه‌تییه. كه من خۆم به‌رپرسی كاره‌كان، هه‌ڵه‌كان، ویسته‌كان و ئاواته‌كانی خۆمم. ....... ساڵێكی تریش تێپه‌ڕی و من گه‌وره‌تر بووم ، كه‌چی هێشتا وه‌ک منداڵێک ده‌توانم تاسه‌ی باوه‌شی دایكم بكه‌م، هێشتاش دڵته‌نگی بیستنی ده‌نگێک ده‌بم كه پێم بڵێت " كچــــــم"! هێشتا زۆر شار و شوێن هه‌ن حه‌ز ده‌كه‌م بیانبینم. زۆر كه‌س هه‌ن حه‌ز ده‌كه‌م بیانناسم، زۆر ڕێگه هه‌ن حه‌ز ده‌كه‌م پێیاندا بڕۆم، هێشتاش حه‌ز ده‌كه‌م كۆڵه پشتیهكهم بخه‌مه پشتم و به شار وگونده‌كانی دوور و نزیكدا بگه‌ڕێم، حه‌ز ده‌كه‌م دڵم، جارێكی تر، به ده‌نگی عود و هه‌ناسه‌كانمان بكه‌وێته له‌رز. هێشتا خۆزگه‌ی له ئامێز گرتنی كوڕه چاوڕهشهكهم دانه‌مركاوه. خۆ نازانم ئێستا له ئاواته‌كانم نزیكترم یا دوورتر كه‌وتوومه‌ته‌وه. نازانم تا كوێ ده‌ڕۆم و به چی ده‌گه‌م... ده‌زانی، گرنگ نییه! هیچ شتێک گرنگ نییه ئه‌وه نه‌بێ كه من تاقه یه‌كجار ده‌ژیم و ده‌مه‌وێ به‌شه‌كه‌ی خۆم وا بژیم كه خۆم ده‌مه‌وێ، كێ ده‌ڵێ به‌یانی به‌شی منی پێیه! ساڵێک گه‌وره‌تر بووم. پیرۆزم بێ :)
December 18, 2005
believe چه‌ند جێی باوه‌ڕ له ژیانمدا خاڵییه!
December 16, 2005
هاوڕێیهک بیستبووی له فڵانه گه‌ره‌كی شاری ستۆكهۆلم، كورد به كه‌وای پووڵهكهدار و كهڵاشی هه‌ورامی چوون بۆ ده‌نگدان و له‌وێ تێر ههڵپهڕیبوون. نووسیبووی "عه‌ره‌بیش ده‌چێته ده‌نگدان، كه‌چی كه‌سیان كراسی درێژ له به‌ر و "ئاگاڵ**" له سه‌ر ناكه‌ن" ئه‌مڕۆش لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می مێترو به وێنه‌یه‌ک پڕ كرابووه. كورد و ئاڵای كوردستان و هه‌ڵپه‌ركێ بێ گومان. من په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان هه‌ڵپه‌ڕكێ و ده‌نگدان نابینم، دیاره من مێژووی هه‌ڵپه‌ڕكێی گه‌لی كورد نازانم. به داخه‌وه كه‌سیش ناناسم ئه‌و مێژوویه بزانێت. له‌وانه‌یه هه‌ر وه‌ک چۆن گه‌لانی ئافریقی بـۆ شین و شایی و پارانه‌وه‌یان له‌به‌ر خواكانیان، سه‌ما و هه‌ڵپه‌ركێی تایبه‌تیان هه‌یه، ئێمه‌ی كوردیش له شین و شاییدا به هه‌ڵپه‌ڕكێ هه‌ستی خۆمان ده‌رده‌بڕین. من به‌ڕاست نازانم، به‌س خۆش ده‌بێ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی له پشت بێ! بیر ده‌كه‌مه‌وه "كورد بوون و كوردایه‌تی كردن" به زۆر شێوه ده‌توانێ بێته دهركاندن.ڕه‌نگه گۆرانی كوردی، هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی و به جلی كوردی ده‌نگدان چه‌ند شێوازی جیاوازی ئه‌و ده‌ربڕینه‌ن، نازانم! ته‌ناته‌ت ئه‌گه ئه‌وه‌ش ڕاست بێ، زۆر سه‌یره بۆ نموونه ئه‌گه بمانه‌وێ به گۆرانی كوردی كوردایه‌تی بكه‌ین به‌ڵام پشتگری له گۆرانیبێژی كورد نه‌كه‌ین. سه‌یره گۆرانییه‌كانیان به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ست به ده‌ست ده‌كه‌ین و نامانه‌وێ به كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان یاریده‌ریان بین. شتێک له شوێنێک له جێی خۆی نییه، ده‌زانن ده‌ڵێم چی؟! ئێمه كه ئه‌و هه‌موو كوردمان خۆشده‌وێ و بۆ كوردستان سنگ دهكووتین، ئه‌ی چۆنه زۆر شتی تر، كه بوون و گه‌شه پێدانی گرێدراوی بوون و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده، زۆری بایه‌خ پێ ناده‌ین؟ چۆنه كاتی ده‌نگدان جلی كوردی له به‌ر ده‌كه‌ین به‌ڵام دڵسۆزی زمانی كوردی نین؟ چۆنه له هه‌موو شوێنێک له گیرانی ئۆجه‌لان ڕا بگره تا به‌سترانی میدیا تیڤی و ده‌نگدان، هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌كه‌ین و سه‌رچۆپی ده‌گرین به‌ڵام بیر له نه‌خوێنده‌واریمان ناكه‌ینه‌وه؟ چۆنه هه‌موو كورد بوون و كوردایه‌تی كردنمان بۆته هه‌ڵپه‌ركێ و جلی پوڵهكهدار و كهڵاشی هه‌ورامی؟ یانی له‌مه زیاترمان پێ ناكرێ؟ یانی له‌مه باشتری لێ نازانین؟ كورده‌كانی باكوور كوردی نازانن، تێده‌گه‌م له توركیه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێنه‌دراوه. ڕۆژهه‌ڵاتیش هه‌روا. به‌ڵام ئه‌ی چۆنه ئه‌و هه‌موو ساڵه له هه‌نده‌ران ژیاوین، ده‌رفه‌تی فێربوونی زمانی خۆمانمان هه‌بوو، كه‌چی خۆمانی لێ گێل ده‌كه‌ین؟ چۆنه هاوڕێیانی باشووری كه به زمانی كوردی خوێندوویانه، كه كوردی قسه ده‌كه‌ن، دڵت ده‌گیرێ؟ چۆنه ئه‌و هه‌موو ساڵه دوای بوونی ئینستیتۆی كورد، هێشتا بۆ نووسینی وتارێک، وانه‌وتارێکی زانستی یان ته‌نانه‌ت بۆ نووسینی چه‌ند دێڕ له سه‌ر فێمینیسم، ده‌روونناسی یان له سه‌ر ڕووناكبیری، ده‌بێ ده‌سته‌وداوێنی وشه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی بین و هێشتا فه‌رهه‌نگێكی ئه‌وهامان نییه ئه‌و بۆشاییه پڕ كاته‌وه؟ هاوڕێیانی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی زانستی كوردئای‌تی گروپ، جارێ ئه‌و ئه‌ركه‌یان گرتۆته شان، به‌ڵام تاكه‌ی؟ چه‌نده‌یان له ده‌ست دێ ئه‌ویش بێ هیچ پشتگه‌رمی و یارمه‌تییه‌ک له هیچ لایه‌كه‌وه؟ چۆنه هه‌موو كوردایه‌تیمان هه‌ڵپه‌ڕكێ و هه‌موو سیاسه‌تێكمان و سیاسی بوونێكمان، حیزبایه‌تی كردنه؟ چۆنه هێشتا ژماره‌ی لاپه‌ڕه نایاساییه‌كانی گۆرانی كوردی له سه‌ر ئینتێرنێت، سه‌دان جار زۆرتره له ژماره‌ی لاپه‌ڕه زانستییه‌كان به زمانی كوردی؟ چۆنه ئێمه ئه‌و هه‌مووه باسی "ڕووناكبیری كورد" ده‌كه‌ین به‌ڵام تاریفێک، پێوانه‌یه‌کمان نییه بۆ ڕووناكبیر بوون تا بزانین كێ ڕووناكبیره و كێ نییه؟ باسی شارستانییه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین، كه‌چی هێشتا جیاوازی نێوان ئه‌رک و ماف نازانین و بۆ نموونه ده‌نگدان به "پیاوه‌تی و مه‌ردانه‌گی و كوردایه‌تی" ناوده‌به‌ین... باسی دێمۆكراسی و ئازادی ده‌كه‌ین، كه‌چی هه‌ر كه‌س وه‌ک ئێمه‌ی بیر نه‌كرده‌وه و پێوانه‌كانی له هی ئێمه نه‌چوو مۆری "جاش و خراپه و خائین و درۆزنی" له ناوچاوان ده‌ده‌ین، هێشتا جیاوازی نێوان جنێوفرۆشی و نهقدكردنهوه نازانین، هێشتاش به نه‌قد كردنه‌وه‌ی دیارده‌كانی ده‌وروبه‌رمان توڕه ده‌بین و له ژێر ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی ئه‌خلاق و حیا و نامووس دایانده‌پۆشین ... خۆ من دژ به هه‌ڵپه‌ڕكێ و شادی و شایی نیم. به‌س تێناگه‌م بۆ له لای ئێمه هه‌موو شتێک تێكه‌ڵی هه‌موو شتێكه!؟ تێناگه‌م بۆ هیچمان نابێ له سه‌ر شوێنی خۆی بێ و كه‌سمان ئه‌وه‌مان به‌لاوه سه‌یر یان گرنگ نییه كه شته‌كان وان كه هه‌ن؟ فه‌رهه‌نگی نووسینمان نییه، فه‌رهه‌نگی دیالۆگمان نییه، نه سیاسه‌ت به شێوه‌یه‌کی زانستی ده‌زانین نه وشیاری كه‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زمۆنه مێژووییه‌كانی خۆمانمان هه‌یه ... ڕه‌نگه من هه‌ڵه بكه‌م، به‌ڵام به لای من ئه‌وانه هه‌مووی به شێوه‌و له جێگه‌ی خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی كورد دایه ... ده‌ڵێم با لانی كه‌م ئه‌و ده‌مانه‌ی ههڵناپهڕین، كه‌مێک له بیری كه‌م و كۆڕییه‌كانی "كوردهوایمان" دا بین. ئه‌وه‌ش ده‌كرێ، ناكرێ؟ ** من نازانم "ئاگاڵ"م درووست نووسیوه یا نا. ئه‌و هاوڕێیه به پیتی لاتین ئاوای- agal- نوسیبوو!
December 2, 2005
Min bêriya te Kiriye: Shivan Perwer min bêriya te kiriye bawerke m' bêriya te kiriye min bêriya te kiriye bawerke m' bêriya te kiriye bipirse ji rengê buharê bipirse ji gulen wê darê min bêriya te kiriye bawerke m' bêriya te kiriye ev çend sal e ez girti me zulm û zori gelek dime ev çend sal e ez hapsi me zulm û zori gelek dime bê bi evina te dijime bawerke m' bêriya te kiriye jina bê te ne tu jine jina bê te ez dejime her ku te’d bêriya xwe tinim hêz dide min û dijime min bêriya te kiriye bawerke m' bêriya te kiriye evin nebe jin shin e jina bê evin qimet nine bipirse ji kevokên ashtiyê bipirse ji hevaltiyê û dostiyê bipirse ji diwarên hapsê ewê wi te re bêjin rastiyê min bêriya te kiriye bawerke m' bêriya te kiriye سه‌رچاوه‌ی گۆرانییه‌که وێـنه: مهکامه پروانه
December 1, 2005
ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی ئایدزه. به پێی ئاخرین هه‌واڵه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان نزیک چوارسه‌د كه‌س تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ن. ژن و منداڵ و پیاو. ئه‌و ژماره‌یه، ژماره‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو نییه، ئایدز ده‌توانێ زۆر به‌ربڵاوتر له‌وێ بێت كه باسی ده‌كرێت. هۆیه‌کی ئه‌وه‌یه كه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه شه‌رم و شووره‌یی زۆرتر به‌دواوه تا هه‌وڵ بۆ ده‌رمان كردنی. نازانم چه‌ند كه‌س له به‌شه‌كانی تری كوردستان تووشی ئه‌و نه‌خۆشینه بوون. نازانم له‌وێ، له كوردستان، زانیاری له سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه و شێوه‌ی پێش پێ گرتنی چه‌نده باس ده‌كرێت. ئه‌وه‌نده ده‌زانم به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی سازمانی چاوه‌دێری سڵامه‌تی، بانكی جیهانی سڵامه‌تی، بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌م ساڵ ژماره‌یه‌كی زۆرتر له تووش بووانی ئایدز ده‌مرن و به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سانه له وڵاته هه‌ژاره‌كانی دونیان، كه نه زانیاریان له سه‌ری هه‌یه و نه ده‌رمانیان بۆی هه‌یه! بوونی ئایدز له كوردستان حاشای لێ ناكرێت. خۆزگه ئه‌وانی تووشی ئه‌و نه‌خۆشینه بوون له بیر نه‌كه‌ین! |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|