Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

March 30, 2006


یه‌ک: ئه‌وه زۆر خۆش بوو:

راگه‌یه‌ندراوی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران- به‌بۆنه‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ حه‌وته‌مین پلینۆمی‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندی:‌

"[.... ] پلینۆم له‌ به‌شی‌ كۆتایی‌ كاره‌كانی‌ خۆی‌دا، له‌و نووسراو‌و بابه‌تانه‌ دوا كه‌ به‌ناوی‌ خوازراوه‌وه‌ له‌سه‌ر سایته‌كان دانراون‌و له‌واندا درۆ‌و چه‌واشه‌كاری‌ به‌رانبه‌ر به‌ حیزب‌و رێبه‌رایه‌تی‌ كراون. به‌شدارانی‌ پلینۆم به‌ تێكڕای‌ ده‌نگ ئه‌م كاره‌یان به‌ توندی‌ مه‌حكووم كرد‌و به‌ كرده‌وه‌یه‌كیان دانا كه‌ له‌ خزمه‌ت سیاسه‌ت‌و پیلانی‌ دوژمنانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد‌و حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران دایه‌. "

( وه‌ڕگێرانه‌که‌ی به كوردی په‌تی ده‌بێته: هه‌ر كه‌س پێمان بڵێ پشتی چاومان برۆیه یا نه‌خێر له گوڵ ‌كاڵترمان پێ بڵێ، ده‌یخه‌ینه‌ ڕیزی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان... پف پف...! جا ئێستا سه‌ڵه‌وات ... ببوورن بژی بژی دێمۆكرات)


دوو: كاكه ئه‌گه من حه‌ز نه‌كه‌م هه‌ڵۆی كوردستان نامه‌ و به‌رنامه‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانم بۆ بنێرێت، ده‌بێ قۆڵی كێ ماچ كه‌م؟

سێ: هه‌ر ئه‌و دووانه‌ی سه‌رێ بوون. عه‌رزێكی ترم نییه!





March 26, 2006



"كوچه‌ علی چپ" ئــاوه‌دان بـێ ...

قسه‌ كه ده‌كات خــــۆم گێـــل ده‌كه‌م، به خۆم ده‌ڵێم "نایبیستی، نایبیستی، نایبیستی..." و بیر ده‌كه‌مه‌وه هه‌ر دێت و ئاسانتر ده‌بێته‌وه خۆ گێــــــل كردن. خۆ له "كوچه‌ی عه‌لی چه‌پ" دان. كوچه‌ی عه‌لی چه‌پ، هه‌ر ئه‌و كوچه‌یه‌ی باشترین شوێنه بۆ خـــــــــۆحه‌شاردان، بـــۆ ون كردنی ترسه‌كانت، دڵته‌نگییه‌كانت. هه‌ر ئه‌و كوچه‌یه‌ی، نه قه‌ت هیــــــچ بیره‌وه‌رییه‌كت وه‌بیرده‌خاته‌وه و نه قه‌ت بۆت ده‌بێته بیره‌وه‌رییه‌ک كه دواتر بێت و به‌رۆكت بگرێت. هه‌ر ئه‌و كوچه‌ بن به‌سته‌ی ده‌نگی كه‌سی پێ ناگات، ده‌ستی كه‌ست له‌وێ، پێ ڕا ناگات و هیچ برینێکت له‌وێ ناكولێته‌وه، هه‌ر ئه‌و كوچه‌یه‌ی تێیدا ده‌توانی ده‌مه‌خێچكه‌ی هه‌موو ژانه‌كان بكه‌ی و به ڕیشی دونیا و مرۆڤه‌كان قاقا پێبــكه‌نی. ئه‌و كوچه‌یه‌ی جێی هیچ بیر و بیره‌وه‌رییه‌ک، هیچ ڕابردوو و داهاتوویه‌ک، هیچ تاسه و ترسێک نابێته‌وه ... هه‌ر ئه‌و كوچه‌یه‌ی تـــــۆش ده‌گه‌ڵ بریا و خۆزگه‌ و ‌ترس و تاسه‌كانت ون ده‌بیت و پڕ ده‌بییه‌وه له هیچ هیچ هیچ ... هیچ.

هه‌ر له‌وێ که نه‌بیرده‌که‌یه‌وه "بـــــــۆ" و نه له خۆت ده‌پرسی "چــــــــۆن"






March 22, 2006



ل وه‌ک لینک:

ماڵپه‌ڕی به‌ڕێز فـه‌یـزنــه‌ژاد:

وه‌ک ماڵپه‌ڕی زۆربه‌ی گۆرانیبێژانی کورد دێزاینی ئه‌مه‌شیان که‌مترین فانتازیا و جوانکاری تێدا به‌دی ده‌کرێ

****

شوێنێکی تر بۆ سازکردنی بلاگ، بۆ بلاگ به زمانی کوردیش ده‌گونجێ





March 21, 2006




Ammore


:DULCE PONTES
Sentir im nos sentir im nos
Uma razao para naa ficarmas sos
E nesse abraco forte
Sentir o mar na nossa voz
Charar como quem sonha
Sempre navegar
Nas velas rubras deste amor
Ao longe a barca louca perde o norte

:ANDREA BOCELLI
Ammore mio
Si nun ce stess`o mare e tu
Nun ce stesse manch`ioAmmore mio
L`ammore esiste quanno nuje
Stamme vicino a Dio
Ammore

:DULCE PONTES
No teu olhar um espelho de agua
A vida a navegar
Por entre sondo e a magoa
Sem um adeus sequer
E mansamente talvez no mar
Eu velta em espuma encontre o sol do
Teu olhar,
Voga ao de leve, meu amor
Ao longe a barca mua a lodo o pano

:ANDREA BOCELLI
Ammore mio
Si nun ce stess`o mare e tu
Nun ce stesse manch`io
Ammore mio
L`ammore esiste quanno nuje
Stamme vicino a Dio
Ammore



سه‌رچاوه‌





March 20, 2006



ڕادیــــــــــۆ زرێبــــــار... یان ئه‌رێ چۆنه نیوه‌ی كورد، بیست و یه‌كی مارس له دایک بووه؟!

ئه‌وانه‌ی له شاری پڕ له شۆڕشگێر و قاره‌مانی ستۆكهۆلم ده‌ژین و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تاكسییان هه‌یه یا دووكاندارن یا كتێبی "هه‌رزان" به گران ده‌فرۆشن، هیچ نه‌بێ جارێک ده‌نگی كاک شه‌هابیان له ڕادیۆ بیستووه. ڕادیۆكه ناوی ڕادیۆ زرێباره و به‌رێوبه‌ر و مودیر و نووسه‌ر و تێكنیكێره‌كه‌ی كاک شه‌هاب خۆیه‌تی. ئه‌م ‌ڕادیۆ و خاوه‌نه‌که‌ی، هێنده تێكه‌ڵاوی یه‌کترین بوون، كه زۆر جار مرۆڤ به پێویستی نازانێ بڵێی ڕادیۆ زرێبار، هه‌ر بڵێی ڕادیۆی شه‌هاب به‌سه، یانیش به پێچه‌وانه. خۆم زۆر جار لێم تێکچووه و پێم گوتووه كاک زرێبار ....

كاک شه‌هاب به وره‌یه‌كی سه‌یر، زۆر ساڵه ئه‌م رادیۆیه‌ به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌وه‌نده‌ی بزانم ئاغا و كوێخا خۆیه‌تی و تا بڵێی حه‌زی له ساز كردنی به‌حس و "موناقشه‌" هه‌یه. ده‌گه‌رێ ده‌گه‌رێ ده‌گه‌رێ و ده‌گه‌رێ، كام وتار ورده شووشه‌ی زۆرتر تێدابێ، گرم ده‌‌گرێ ده‌یخوێنێته‌وه و هه‌ندێ جار موزیكی مه‌تینیش داده‌نێت. باوه‌ڕ ده‌كه‌م ڕادیۆ زرێبار یه‌كه‌م ڕادیۆی كوردی له شاری قاره‌مان په‌روه‌ری ستۆكهۆلم بێ كه هه‌موو ڕۆژانی هه‌فته و شه‌وانی یه‌کشه‌ممه به‌رنامه‌ی هه‌یه. له درێژه‌ی هه‌فته ده‌توانی هیوادار بێ هه‌ندێ وتار و نووسراوه‌ی بێ ورده شووشه‌ت بۆ بڵاو كاته‌وه، شه‌وانی یه‌کشه‌ممه به‌ڵام وه‌ک بڵێی فه‌رز بێ له سه‌ری ته‌نیا باس و خواستی سیاسی و زۆرجار حیزبی داده‌نێ.

ئێستا هیچ نامه‌وێ باسی ئه‌و به‌شه‌ی بكه‌م كه چۆن كاک شه‌هاب، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌نگی خوێندنه‌وه‌ی زۆر خۆشه، پشتی هێنده نووسراوه وا ده‌شكێنێ كه نووسه‌ری مردوو له ناو قه‌بردا ئه‌و دیو ئه‌و دیو ده‌بێ و نووسه‌ری زیندوو مردن به ئاوات ده‌خوازێ. ته‌نانه‌ت نامه‌وێ باسی ئه‌وه‌ش بكه‌م كه چۆن هه‌واڵێکی خوێناوی و خه‌به‌رێكی سه‌رتاسه‌ر شادی به هه‌مان تۆن و ده‌نگ و ته‌نانه‌ت - هه‌ڵكه‌وتووه- به هه‌مان مۆسیقا بڵاو كاته‌وه... به‌‌ڵام ناتوانم چاو له‌م به‌شه داپۆشم كه چۆن له جه‌نگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر وتارێکی سیاسی (حیزبی)، ڕێک له ناوڕاستی خوێندنه‌وه‌دا، وه‌بیری ده‌كه‌وێته‌وه ڕابگه‌یه‌نێت كه مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له ناو وتاره‌كه‌دا هاتووه له لای كاک شه‌هاب (له لایان ڕادیۆ) پارێستراوه و بۆیان هه‌یه ئه‌گه قسه‌یه‌كیان بۆ گوتن هه‌یه، له تریبوونی ڕادیۆ زرێبار كه‌ڵک وه‌رگرن ...

كاک شه‌هاب، وه‌ک شتێک، هه‌میشه له ڕاوه! ڕاوكردنی سپۆنسۆر بۆ ڕادیۆ، ڕاوكردنی كه‌سێک یا چه‌ند كه‌س بۆ نووسین و خوێندنه‌وه یان به‌‌شی تێكنیک یانیش ڕاوكردنی كه‌سێک بۆ وتووێژ ده‌گه‌ڵ كردن و ...

ئه‌‌گه ‌ڕۆژێک ‌تووشتان به تووشی كاک شه‌هاب بوو له‌بیرتان بێ قه‌ت لێی مه‌پرسن "كاری ڕادیۆ چۆن ده‌چێته پێش؟" چوونكه قه‌ت ناڵێ باش یان خراپ، یه‌خه‌ت ده‌گرێ ده‌ڵێ " ئه‌وه بۆ نایه‌ی به‌رنامه‌یه‌ک ‌بڵاو كه‌یه‌وه!" ، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ست و دڵبازه، زوو له درێژه‌ی قسه‌كه‌یدا ده‌ڵێ "وه‌ره ڕۆژانی دووشه‌ممه تا هه‌ینی بۆ تۆ، هه‌ر چی پێت خۆشه بڵاوی كه‌وه!"، یه‌ک شتی تر، ئه‌گه ڕۆژێک ‌داوای ژماره تله‌فوونتان له كاک شه‌‌هاب كرد و ئه‌و ژماره پۆست گیرۆی ڕادیۆی دانێ، هیچ هیچ پێتان سه‌یر نه‌بێ! بۆ یه‌ک‌ چركه‌ش پێتان وانه‌بێ له پته‌ی ده‌رچووه! هیچ سه‌یر نییه ئه‌گه بپرسی: "کاک شه‌هاب ساعه‌ت چه‌نده؟" له وڵامدا بیبیستن که ده‌ڵێ‌:" ده ده‌قه‌ی ماوه بۆ پۆست گیرۆی ڕادیۆ ..."

...................


ڕۆژی سێ شه‌ممه، بیست و یه‌كی مانگ، ڕۆژی له دایکبوونی كاک شه‌هابیشه! زۆر پیـــــــــرۆزه! هیوادارم په‌نجا ساڵی تریش گوێمان له ده‌نگی بێت و هیوادارم له په‌نجا ساڵی داهاتوودا، كه‌متر پشتی وتار و نووسراوه‌‌ی مردوو و زیندووان بشكێنێ و زۆرتر له هه‌میشه له ئارامی و خۆشی و خۆشه‌ویستیدا، ده‌گه‌ڵ ‌ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت و خۆشی ده‌وێن، بژیت.



** كاک شه‌هاب كه ناوی له‌م نووسراوه‌دا هاتووه، مافی له لای ئێمه پارێستراوه، بــه‌ڵام ئه‌گه تێبینییه‌كی هه‌یه ده‌توانێ خۆی بلاگێک ساز بكات و قسه‌كانی له‌وێ بڵاو كاته‌وه!









March 18, 2006



ده‌ڵێ: حه‌ز ده‌كه‌م بتناسم! ده‌ڵێم: ڕۆژی بیست و نۆی سه‌رماوه‌زی ساڵێکی دوور له سه‌رده‌مێكی سه‌یر له دایک بووم. ژماره پێناسه‌كه‌م شه‌ش سه‌د و سییه. له حه‌وزه‌ی ژماره یه‌کی شار وه‌رگیراوه... ده‌ڵێم ئاها سه‌ریشم كه‌مێک دێشێ!

ده‌ڵێ هه‌ست به نزیكییه‌كی زۆر ده‌كه‌م ده‌گه‌ڵت.... و من بیرده‌كه‌مه‌وه هاوار ئه‌ی جاران وا نه‌بوو بۆ هه‌ست به نزیکی کردن كات پێویست بوو؟ كات بۆ یه‌كتر بیستن، یه‌كتر دیتن، هه‌ست به یه‌كتر كردن؟ كات تا به سه‌ر چوارخانه‌كانی پڕ و به‌تاڵی ژیاندا تێپه‌ڕ بوون، پڕ كردنه‌وه‌یان، تێڕامانیان؟ كات پێویست نه‌بوو تا مه‌تمانه به ئامێزی یه‌كتر بكه‌ن بۆ گریان، بۆ ڕووخان بۆ خۆشاردنه‌وه، بۆ خۆشه‌ویستی كردن؟‌ تا ئه‌و ده‌مه‌ی ملی من سه‌رم ڕاناگرێ شانی تۆ هه‌بێ كه من ....؟ كات تا ئه‌و ده‌مه‌‌ی تۆ ده‌ڕووخێی، من نه‌وێرم به سه‌ر تۆی وێران، هه‌نگاو هه‌ڵگرم و دوور ببمه‌وه؟

بیرده‌كه‌مه‌وه كات چی به سه‌ر هات؟ بۆ هێنده په‌له‌مانه؟ چۆنه هه‌ر جار كه كه‌سێكمان ناسی ده‌یشكێنین؟ لێی ده‌ترسین، دوور ده‌كه‌وینه‌وه؟ چۆنه ئامێزی بێگانه و بۆنی نامۆی نه‌ناسراوێک هه‌ڵده‌بژێرین؟ بۆ هێنده په‌له‌مانه له شكاندنی یه‌كترین دوای ئه‌وی بۆ یه‌ک ڕووت بووینه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی برینه سارێژ نه‌بووه‌كانی ناخی یه‌كترینمان دی ...!؟









March 17, 2006



" .... "

- باوكێک حوكمی چوارده ساڵ زیندانی پێ درا، به‌دوای ئه‌وه‌ی لێی ئاشكرا بوو له ماوه‌ی پێنج ساڵدا ده‌ستدرێژی به كچه‌كه‌ی خۆی كردووه. ئه‌م ده‌ستدرێژییه كاتێ ده‌ستی پێ كردووه كه كچه‌كه ته‌نیا ده‌ ساڵی بووه، كچه له ته‌مه‌نی سێنزده ساڵی له بابی منداڵدار ده‌بێ و جارێكیش منداڵی له بارخۆی بردووه....

- چه‌ند ڕۆژ پێش پۆلیس له‌ت و په‌تی ته‌رمی ژنێكی له ناو ئاودا دیته‌وه.... پیاوه‌كه له ماڵی هاوبه‌شیاندا، ئه‌و ده‌مه‌ی منداڵه‌‌كانیان خه‌وتبوون ژنه‌ی كوشتبوو و له‌ت له‌تی كردبوو ...

- سێ "پیاو" ژنێكی بیست و پێنج ساڵه‌ی كه‌م ئه‌ندامی زه‌ینی ( هیچ وشه‌یه‌كی تر نازانم بۆی) - mental retardation - ڕازی ده‌كه‌ن ده‌گه‌ڵیان بچێته‌‌وه ماڵ. سێ "پیاوه‌كه‌" بۆ ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێک ئه‌م ژنه - بێ ویستی خۆی- ڕاده‌گرن و هه‌ر سێ كه‌سیان ده‌ستدرێژی لێ ده‌كه‌ن. ماڵه هاوسێیه‌ک كه گوێی له قیژه‌ و هاوار بووه په‌یوه‌ندی ده‌گه‌‌ڵ پۆلیس ده‌گرێت. كه پۆلیس ده‌گاتێ، ئه‌م ژنه به ته‌نیا له ناو ماڵه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێ، پیاوی خاوه‌ن ماڵ ڕێک ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕیته‌وه و پۆلیس ده‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبات ... دووانه‌كه‌ی تر هێشتا وه‌چنگ نه‌كه‌وتوون ...

- هه‌شت نۆ ڕۆژ پێش كچێكی شانزده ساڵه له لایان كوڕێكی هه‌‌ژده ساڵه له شوێنی مه‌له، ده‌ستدرێژی پێ ده‌كرێ. هاوڕێكانی كوڕه‌كه هانی ده‌ده‌ن ئه‌و كاره بكات و ئه‌ویش، قاره‌مانانه، بۆ دڵخۆشی خۆی و هاوڕێكانی كچه ده‌گرێ و ده‌ست ده‌خاته ناو له‌شی كچه‌كه ...

- چه‌ند هه‌فته پێش ئێستا، به هۆیه‌كی تر پۆلیس ده‌ست به سه‌ر مۆبیل تله‌فوونی چه‌ند كوڕی گه‌نج - هه‌موویان په‌نابه‌ر- داده‌گرێ و له پشكنینی ژماره‌كان و په‌یامه‌كانی ناو مۆبیله‌كه چه‌ندانه كورته فیلم ده‌بیندرێته‌وه. له فیلمه‌كه‌دا ده‌بیندرێ كه چۆن چه‌نددانه كوڕ ده‌وری كچێكی شانزده هه‌فده ساڵه‌یان داوه، یه‌كیان ده‌ستدرێژی لێ ده‌كات و ئه‌وانی تر هه‌موو به قاقا و پێكه‌نین به كچه ده‌ڵێن قه‌حبه! كوڕی خاوه‌ن مۆبیله‌كه گوتی: ئه‌و فیلمه‌یان بۆ من ناردووه. ئه‌وه شتێكی خۆشه و هه‌موو حه‌ز ده‌كه‌ن چاوی لێ بكه‌ن ...



** ئه‌وه حاڵ و ڕۆژی ژن لێره‌یه، تۆ بڵێی ژنه‌کانی کوردستان له چ حاڵ دابن؟ ڕێز و سڵاوی من به ده‌سته خوشکه‌کانم له کوردستان بگه‌یه‌نن.







خه‌ریكی نووسینی كارێكی زانكۆم و پێویستم به هه‌ندێ فه‌كت و ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی پێشتر له‌م باره‌وه كراوه، بوو و كاتی وا باشترین شوێن بێ گومان ئینترنێته. هه‌ر له‌و به‌دواگه‌رانانه‌دا بوو كه چاوم كه‌وته كۆمه‌ڵه‌یه‌کی كوردی به ناوی "پیاوانی كورد دژ به چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان"، وه‌بیرم هاته‌وه چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش هه‌ر لێره باسم كردن، ئاخر كه كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ساز بوو ناویان هاته ناو مێدیا و ئێمه واین و ئێمه واده‌كه‌ینه‌كانیان زۆر دڵخۆشكه‌ر بوو. به‌ڵام منی ڕه‌شبین ئه‌و كات پێم وابوو ئه‌وانه له شوێنێک به شێوه‌یه‌ک مه‌به‌ستیان پاكانه كردن بۆ پیاوی كورده ئه‌ویش به دوای چه‌ند قه‌تڵی نامووسی لێره له ئوروپا و به ده‌ستی كوردان ... ئه‌مڕۆ كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌یانم دی، زانیم ئه‌و ڕه‌شبینییه‌ی من- وه‌ک هه‌میشه- ڕه‌نگ و بۆنێكی ڕاستی هه‌ر هه‌بووه و ئه‌وانه هه‌ر له ساڵی دامه‌زراندنیانه‌وه تا ئێستا- له هه‌موو بواره‌كاندا- قه‌تیس ماونه‌ته‌وه. كاكه پیــــــــــــــرۆزه!

دیاره ده‌توانین ئاوا بیر بكه‌ینه‌وه كه هه‌ر به دوای سازبوونی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه، چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان كۆتایی پێهات و هیچ ژنێكی كورد ده‌ستی له سه‌ر به‌رز نه‌بۆته‌وه. خوا شوكرت، كار هه‌ر له خۆت جوانه! هۆیه‌كی تری ده‌توانێ ئه‌وه بووبێ كه نه‌بوونی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵومه‌رجی كار و چالاكی له ئوروپا دژوار ده‌كاته‌وه، جا با ئه‌و ژنه كوردانه له ئوروپا بژین و له ئوروپا بكوژرێن. یان ده‌توانین ئاوای ببینین كه ئه‌وانیش وه‌ک زۆربه‌ی كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كانی كوردی، به‌ردی گه‌وره‌یان هه‌ڵگرتبوو و بۆیان نه‌هاویشتراوه. ئاخر ڕه‌نگه ویستبوویان هه‌موو "ژنانی جیهان" له چه‌وسانه‌وه ڕزگار كه‌ن و كه دیتیان كاری زۆره، به پێی فه‌ڵسه‌فه‌ی هه‌موو شتێک یا هیچ، نه‌یانویست بۆ ژنانی كوردیش هیچ كارێک ‌بكه‌ن. ده‌توانین ئاواش بیر بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و پیاوه زۆر به‌ڕێزانه دیتیان ژنان خۆیان له سه‌ر مافه پێشێل كراوه‌كانیان زۆر سوورن و خۆیان، خۆیان ڕزگار ده‌كه‌ن، بۆیه ویستیان مه‌یدان بۆ ژنان چۆڵ ‌كه‌ن، ئاخر هه‌ر وه‌ک ده‌زانین ئه‌وه " گرفتی ژنانه" و پیاوان له‌م بواره‌دا هه‌رچی بیكه‌ن و كردوویانه، له گه‌وره‌یی و پیاوه‌تی خۆیان بووه. یان ئه‌وانیش هیوادار بوون كه حیزبه‌كان و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان به تی‌ڤی و ڕادیۆ و گۆڤار و وتار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندان و ... كه‌مێک، هه‌ر كه‌مێک "ڕووخساری فێمینیستی" خۆیان تیفتیفه بده‌ن و وا بكه‌ن شته‌كه وه‌ک گرفتێكی كۆمه‌لایه‌تی ببیندرێ و به یارمه‌تی دروژمی زل و ڕواله‌تی ڕازاوه، كه خۆشیان هیچیان پێ ناكرێ، لانی كه‌م وا بكه‌ن خێرمه‌ندێک وه‌ک جۆرج بووش، "ڕێز و ئازادی" بۆ ژنانی كورد به دیاری بێنێ ... یان ده‌توانێ وا بووبێ كه ...

یانیش هه‌مان پاكانه كردن بۆ پیاوی كورد بووه و هیچی تر!





March 16, 2006



چرکه‌یه‌ک بێده‌نگی ...




March 15, 2006



شــــه‌رمـــه گێـــــــــــلاخه!

درۆت ده‌گه‌ڵ ناكه‌م داده گیـــان، نـه ڕه‌نگه‌كه‌یم له بیر مابوو نه تامه‌كه‌ی. ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌ به‌ڵام تا ناوی هاتووه زارم پڕبووه له ئاو و وه‌بیرم هاتۆته‌وه كه زۆرم حه‌ز له تامه‌كه‌ی بووه. ئه‌مڕۆ ئێوارێ، قۆڵم لێ هه‌ڵماڵی. نووسراوه‌كه‌تم له پێش خۆم دانا. جاری یه‌كه‌م كه خوێندمه‌وه به‌س هه‌ڵه ئیملاییه‌كان و ئینشاییه‌كانتم دی (لێم مه‌گره، نه‌خۆشییه‌کی کۆنه و عیلاجی نییه)، جاری دووهه‌م به‌ڵام هه‌رچی گوتبووت به قسه‌تم كرد جگه له به‌شی قه‌ل و قاز و مریشكی "خوێری" :))‌

قابی یه‌كه‌مم تێكرد سارد بێته‌وه، هێشتا دامنه‌نابوو، خورا! جارێكی دی تێمكرده‌وه، به شێنه‌یی دانیشتم و هێدی هێدی خواردم... ورده ورده تامه‌كه‌یم وه‌بیر هاته‌وه. بۆ خۆی بوو. وه‌ک‌ بڵێی سێنزده ساڵ له نه‌خواردنه‌كه‌ی تێنه‌په‌ریبێ ...

باشه گیــانا، زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر سوپاس. گه‌یشتێ. خواردم. زۆر خۆش بوو و ده‌ست و چاو و ناوچاوانی تۆش خۆش :)

****

پی‌ئێس 1: نمره‌كه‌ت، به ئیرفاقه‌وه، بوو به ده! ( بۆ حاشا نابێ، جوان دیاره خه‌ریکم تۆڵه‌ی ئه‌و "ده‌یانه‌ی" مامۆستا ده‌یدا به من له تۆی ده‌که‌مه‌وه.)

پی‌ئێس 2: هه‌ر باش بوو نه‌تنووسیبوو " تكایه ئه‌گه به ده‌ستت نه‌گه‌یشت ئاگادارم كه‌وه!"

بێ پی‌ئێس: دیسان سوپاس ... زۆر دانه





March 14, 2006



به‌ری ده‌ستم بۆنی ڕێحانی لێ دێ. هه‌ستێكی خۆشی نۆستالژیكم تێدا زیندوو ده‌كاته‌وه. هه‌ستێک كه ده‌توانم گرێی ده‌مه پێش نیوه‌‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژانه‌ی قه‌تاڵه‌یه‌كی سووری پلاستیكیم به ده‌سته‌وه بوو و به ناو بازاڕی سه‌وزی و میوه‌ فرۆشی ناوشاردا ده‌گه‌ڕام و له‌و په‌ری ناشاره‌زایی خۆمه‌وه سه‌وزی و میوه‌م ده‌كڕی و یان له دووكانی قه‌سابی له نێوان كۆمه‌ڵێک ژنی به ته‌مه‌ن له ناو سه‌فدا چاوه‌ڕێ ده‌مامه‌وه نۆڕه‌م بێ و چه‌ند كیلۆ گۆشت بكڕم و بیبه‌مه‌وه ...ئای، یه‌كه‌مجار كه كفته‌م ساز كرد به دیواریشت دادابا، هیچی لێ نه‌ده‌هات!

به‌ری ده‌ستم بۆنی ڕێحانی لێ دێ. هه‌ستێكی خۆشی دووری له بیركراوم بۆ زیندوو ده‌كاته‌وه. ئه‌و پاش نیوه‌ڕوانه‌ی كۆڵێكم سه‌وزی له پێش خۆم داده‌نا بۆ پاك كردن و بابم له ترسی ئه‌وه‌ی زۆری فڕێ بده‌م، ڕووبه‌ڕووم داده‌نیشت و سه‌وزی ده‌گه‌ڵ پاك ده‌كردم، من ڕێحانه‌كان و ئه‌ویش گژنیز و ته‌ڕه تیزه‌كان... ڕه‌نگه ئه‌و كاتانه ته‌نیا ده‌رفه‌تێک بوو به دزییه‌وه چاو له چین و چروکه‌كانی ناوچاوان و قه‌لشتی سه‌رپه‌نجه‌كانی بكه‌م و له قووڵایی دڵمه‌وه خۆشمبوێ ...

به‌ری ده‌ستم بۆنی ڕێحانی لێ دێ. .. ده‌مخاته‌وه بیری ئه‌و ڕۆژانه‌ی به وردی پیلانی چوونه‌ده‌ر له مه‌دره‌سه‌مان به‌رێوه ده‌برد، ده‌ دوازده كه‌س له پێش ده‌رگا كۆ ده‌بوونه‌وه، ئه‌مجاره‌یان نۆره‌ی من بوو، ده‌رگامان كرده‌وه و من - زۆر جێیمز باندی- خۆم خسته ده‌ره‌وه. چووم بۆ نانه‌وه‌خانه‌ی ئه‌و به‌ری كۆڵانه‌كه، شه‌ش نانی تازه‌ و گه‌رم و پیاله‌یه‌ک ماستم كری له سه‌ر كلاس به دزی بیخۆین! ئه‌و ڕۆژه ڕێحانمان له ناو نانی گه‌رم ده‌نا و ده‌مانكرده بابۆڵه و به ماسته‌وه ده‌مانخوارد ...

من به گووڵاله سووره لێوم سوور ده‌كرد، شاشا قژی كۆ ده‌كرده‌وه و ڕێحانه‌ ڕه‌شه‌ی ده‌خسته ناو قژی و پێده‌كه‌نی.

به‌ری ده‌ستم بۆنی پێكه‌نینی شاشای لێ دێ!







مه‌سه‌له‌ن ئه‌مــڕۆ چوارشـه‌ممه سوورییه ...





March 11, 2006


تــریبــوون


ویستم پێشه‌کی پرس به خۆی بکه‌م و دوایی لینکی پێ بده‌م، به‌ڵام به خۆم گوت ئاه، "سوسول‌". من و ئه‌و، ئه‌و قسانه‌مان نییه!!!! دوایش بیرم کرده‌وه له‌وانه‌یه ئه‌گه جه‌ماعه‌ت ڕووی تێکه‌ن ئیتر نایکاته نه‌قلی جاران و ماڵی تازه‌ی به "سوت و کوری" ناهێڵێته‌وه...

ئه‌و هه‌موو ریسمان آسمان کردنه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بوو بڵێم ئــه‌وه‌ش بلاگێــکی کـــوردی تازه



پی.ئێس: مشکڵۆزمه‌م بی ئه‌گه خیتم که‌یه‌وه و نه‌نووسی!

****


ئێستا چاوێکم له‌و دوو دێره‌ی خۆم کرد که‌وتمه‌وه یادی به‌ڕێزێک، لێیان پرسیبوو کوردی نازانی؟ گوتبووی: با، کوردی ده‌زانم به‌ڵام دست وپا شکسته









March 7, 2006


به بیانووی ڕۆژی ژن یان ڕه‌حمه‌تی خوا له‌وه‌ی پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه له من ناكات!


ئێمه ژنان هه‌موومان باش ده‌زانین ئه‌و زه‌خت و زۆرییه‌ی له سه‌رمانه،(کام زه‌خت و زۆری؟) تاوانی پیاو نییه. ئه‌وه به‌شێکی "چاره‌نووسه" و به‌شێكی زۆریشی خه‌تای خۆمانه، چونكه ئێمه‌ی ‌ژن جنسمان به گشتی خراپه! و ئه‌وانه‌ی لێمان ده‌ده‌ن، ده‌ست درێژیمان لێ ده‌كه‌ن یان جاروبار"كه‌مێک" ده‌مانكوژن، خێروچاكه‌ی خۆمانیان ده‌وێ. هه‌مووی ئه‌وانه نیشانه‌ی خۆشه‌ویستیانه بۆ ئێمه‌ی زه‌عیفه. پیاوه‌كانی ئێمه، ئێمه‌یان هێنده خۆش ده‌وێ ته‌نانه‌ت "نامووسی" خۆشیان ده‌ده‌ن به ئێمه بۆیان هه‌ڵگرین و ئاگامان لێی بێت و بۆ ئه‌وه‌ی نامووسه‌كه‌یان زمانم ڵال خه‌وشه‌دار نه‌كه‌ین، بێ گومان مافی خۆیانه به داروگۆپاڵ و مست و شه‌پ و پێلاقه و هه‌ندێ جار شتی نوک تیژ بمانلاوێننه‌وه، هه‌رچی بێ، ئه‌وه نامووسی ئه‌وانه و له لای ئێمه‌یان داناوه!

ئێمه‌ی ژن ده‌بێ به حه‌یا و نامووس بین و پێمان له به‌ڕه‌ی خۆمان درێژتر نه‌كه‌ین. دیاره هه‌ندێ جار كه‌مێک زه‌حمه‌ته چوونكه به‌ڕاست به‌ڕه‌كه زۆر بچووكه و هه‌رچی بكه‌ین و هه‌ر جۆرێكی بجووڵێینه‌وه، پێمان له به‌ڕه‌كه‌ هه‌ر درێژتر ده‌بێت. به‌ڵام نابێ ناشوكری بكه‌ین، چونكه ڕۆژی هه‌شتی مارسی هه‌موو ساڵێک، یان ساڵ نا سالێک، یان هیچ نه‌بێ چه‌ند ساڵ جارێک، پیاوه‌كانمان له‌و كۆڕه‌ی به ناوی "ژن" ده‌گیرێ به‌شداری ده‌كه‌ن، دوو سێ قسه‌ی زل و زه‌به‌حیش ده‌بیستن و سه‌ری بۆ ڕاده‌وه‌شێنن و ته‌نانه‌ت، ئه‌گه سه‌ریان گه‌رم بێ، له‌وانه‌یه چه‌پڵه‌شی بۆ لێ ده‌ن و ئه‌گه خوا و سه‌دوبیست‌وچوار هه‌زار پێغه‌مبه‌ری یار بن و ئه‌گه ئێمه‌ی ژن ئه‌و ڕۆژه یان چه‌ند مانگ پێشتره‌كه‌ی خوێنی خۆمان تاڵ نه‌‌كردبێت، ئه‌وه شاخه گوڵێكی سووریشمان ده‌ده‌نێ. ئایا بۆ ئێمه‌مانه كه به زۆربه‌ی مافه‌كانی خۆمان گه‌یشتووین، چی ترمان له ژیان پێویسته جگه له‌و شاخه گوڵه سووره؟

ئێمه‌ی ژن نابێ هێنده خۆپه‌رست بین و هه‌ر له ژان و ئازاره‌كان بناڵین. ده‌بێ وه‌ک شێره‌ژنێک له خۆبوردووی نیشان بده‌ین و ددان به جه‌رگمان داگرین و چاوه‌ڕێ بین كوردستان ئازاد بێ، وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێ، شه‌ڕی ده‌سه‌لاتی "پیاوه‌كانمان" ته‌واو بێ، خاكه‌كه‌مان ئاوه‌دان بكرێته‌وه، پاره‌ی نه‌فه‌ته‌كه‌مان بێته‌وه گیرفانی خۆمان ... ببوورن، گیرفانی خۆیان و زمانی كوردی له‌و سه‌ربه‌قورییه‌ ڕزگاری بێت و ... ئه‌وكات "به ویستی یه‌زدانی مه‌زن" پیاوه‌كانمان مافی ئێمه‌ش دابین ده‌كه‌ن و له كۆیله‌تی ڕزگارمان ده‌كه‌ن. به‌س ئێستا تا ئه‌و كات پشتی پیاوه‌كانمان نابێ به‌رده‌ین. هه‌ر ئه‌وه به‌سه بۆ ئێمه كه ئه‌وان مافی بڕیاردان له سه‌ر ژیان و له‌شی خۆیانیان هه‌یه و پێویست ناكات چاوه‌ڕی ئازاد بوونی كوردستان بن ...

پیاوه‌كانمان گوناحن و نابێ توڕه‌یان بكه‌ین. ئێمه ژنان ده‌بێ ده‌ست له ده‌ستی یه‌ک، پیاوانه و شێرانه ده‌ست له پڕته و بۆڵه هه‌ڵگرین و لێیان گه‌ڕێین خه‌باتی سیاسی خۆیان بكه‌ن و شه‌وانه كه ئاغای ماڵ، ماندوو و مردوو له‌م خه‌باته، گه‌راوه به باوه‌شی ئاوه‌ڵاوه پێشوازی لێ بكه‌ین، شان و پیلی بشێلین، گۆره‌وییه‌كانی له پێ داكه‌نین و به هه‌‌ڵاتن بچین بیانشۆین. خواردنی به تامیان بۆساز بكه‌ین و ئه‌گه "زه‌وقیان" لێی بۆی نه‌ڵێین نا، كه نا گوتن بۆ ژنی به حیا و نامووس نه‌هاتووه و ڕه‌سولی خوا خۆی فه‌رموویه‌تی باشترین ژن له ئێوه ئه‌و ژنه‌یه قه‌ت به پیاوه‌كه‌ی نه‌ڵێ "نا" و منداڵی زۆری بێت و بۆنی خۆشی لێ بێ!

جا ئه‌ی ژن بزانه و ئاگاداربه له سه‌رت فه‌رزه هه‌ر وا كه به جلی سپی ناردوویانی بۆ "سه‌ر ماڵ و حالی پیاوه‌كه‌" ئه‌وه ئاواش فه‌رزه له سه‌رت به كفنی سپی بێیه ده‌ر یان، ئه‌گه تا ئه‌و كات ئاگرت له خۆت به‌رنه‌دابێ، چاوه‌ڕوان بمێنه‌وه تاخۆی به دونیایه‌ک عیشق و خۆشه‌ویستی به شه‌پ و پێلاقه‌كانی خۆی ئاماده‌ی كفن له به‌ركردنت بكات.

با ئه‌وه‌شت وه‌بیر بێنمه‌وه ئه‌گه پیاوه‌که‌ت ده‌ستت لێ به‌رز ناكاته‌وه، ئه‌وه هه‌مووی له "چاكه و پیاوه‌تی" ئه‌و "پیاوه‌یه"، ئیتر پێت وانه‌بێ تۆ خۆت مافی هیچ شتێکت هه‌یه. به‌م بۆنه‌یه‌ش له بیرت بێ هه‌موو ڕۆژێ نانێک بخۆی و یه‌كی بكه‌یه خێر!

هه‌شتی مارسه، ڕۆژی جیهانی ژن. ژنانی زۆربه‌ی وڵاتانی تر هیچیان نییه كۆڕی شادی و هه‌ڵپه‌ڕكێی بۆ بگێرین، بۆیه به كۆڕ و سێمنار و پیاڵه‌یه‌ک شه‌راب ڕازی بوون، به‌ڵام ئێمه ژنی كورد زۆر شتمان هه‌یه بۆی "شاگه‌شكه" بین. ئێستاش هه‌ستن، ده‌ستێک به سه‌ڕورووی خۆتاندا بێنن و جلێكی به‌حه‌یا له‌به‌ر بكن و شۆخ و شه‌نگانه بچن بۆ كۆڕی هه‌ڵپه‌ڕكێی ئه‌وان یان ئه‌وان و له سه‌ره‌تا و كۆتایی هه‌ر گه‌رێک هه‌ڵپه‌ركێ، بڵێن "خوایه شوكرت!"





March 5, 2006

through your lies I found my truth


تا ئێستا:

چه‌ند ساڵێكه هه‌ر كه ویستوومه سه‌فه‌ری ڕێگه‌ی دوور بكه‌م، هه‌موو خه‌می من ئه‌وه‌ بووه چۆن تاقه گوڵدانه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌م به ته‌نیا جێ بێڵم؟ هه‌موو ترسم ئه‌وه‌ بووه به‌رگه‌ی ته‌نیایی نه‌گه‌رێ و وشک بێ...

من باوه‌ڕ‌‌م کردووه ژیان پڕه له نیشانه و گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانی یا بته‌وێ په‌یوه‌ندی نێوان نیشانه‌كان و شته‌کان، ئه‌و جۆره‌ی که هه‌ن، بدۆزیه‌وه و مانایان كه‌یه‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانی شته‌كان ئاوا كه هه‌ن ببینی، ئاسان نییه...

من لاسارم. ئه‌وه‌ی خۆم باش ده‌زانم. هه‌ندێ جار ده‌توانم ڕاستییه‌كان بێنمه پێش خۆم، له ناشیرینی و تاڵی ڕوخساریان ورد بم به‌ڵام هه‌ر كۆڵ ‌نه‌ده‌م. ده‌توانم ڕاستییه‌كان بێنم، ورد وردیان بكه‌م، به هه‌زار شێوه‌ی جیاواز له‌ته‌كان له ته‌نیشت یه‌كتر دانێمه‌وه، سه‌دان جار شوێن بگۆڕم و له گۆشه و سووچی تازه‌وه بڕوانه‌مه له‌ت و په‌ته‌كان و هه‌ڕ بڵێم " نا، ده‌کرێ، ده‌بێ بكرێ ..."

من له ئاست خۆشه‌ویستی كوێر ده‌بم، هه‌میشه! خواكان خۆیان ده‌زانن ئێش و ئازاره‌كان له‌ بێده‌نگی خۆمدا قوت ده‌ده‌مه‌وه و نامه‌وێ یا ناتوانم له باوه‌ڕم به خۆشه‌ویستی لابده‌م. من له ئاست ئه‌وانه‌ی خۆشم ده‌وێن ورد ده‌بم، هێنده ورد كه ئیتر خۆم نابینم، كه ئیتر نابیندرێم. ئه‌وانه‌ی ئازیزی منن ئه‌وه‌نده له لام گه‌وره ده‌بنه‌وه كه ئیتر هیچ شتێک جگه له بوونیان بۆم گرنگ نابێ ...

من مرۆڤێكی به‌دبه‌ختم. باش یان خراپ، پێوانه‌م بۆ هه‌موو شتێک خۆشه‌ویستییه! من خۆشه‌ویستی تێكه‌ڵی هه‌موو شتێک ده‌كه‌م. ته‌نانه‌ت سیاسه‌ت، شه‌ڕ، دووری، غه‌ریبی. من هه‌ر به‌و زمانه‌ی كه ده‌گه‌ڵ كوڕیک كه خۆشمده‌وێ ده‌دوێم كه بۆ دڵته‌نگییه‌كانم بۆ كوردستان. من تا ئێستاش نه‌مهێشتووه مردن ببێت به مه‌ودای نێوان من و مردووه‌كان، دووری ده‌سته‌كان ببێت به له‌یه‌ک دابڕانی دڵه‌كان، نه‌مهێشتووه درۆكان، نامهێره‌بانییه‌كانی زیندووه‌كانی ده‌وروبه‌رم پڕم كه‌ن له قین. چاوه‌رێ ماومه‌ته‌وه، بووم به‌و دایكه دڵسۆزه‌ی درۆكانی جگه‌رگۆشه‌كه‌ی ده‌بیستێ، نامێهره‌بانییه‌كانی ده‌بینێ به‌ڵام پشتی تێناكات و ...

بــــــــــــۆ؟ نازانم! ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش ڕێگه‌یه‌ک بوو تا ڕۆنه‌چم.... تا نوقم نه‌بم ...



ئـــــــــه‌مـــــــــڕۆ:

بــــــــــــۆ من بوونی ئه‌و چه‌ند تاقه گوڵه زه‌رده‌ی گوڵدانه‌كه‌م، نیشانه بوو! به گوێ زۆر سه‌یره، ده‌زانم! ئێستا كه ده‌نگی بیره‌كانی خۆم ده‌بیستمه‌وه، خۆشم كه‌مێک به لامه‌وه ‌شێتانه‌یه، به‌ڵام وابوو. ته‌نیا شتێک كه به هه‌ڵه‌چوو ئه‌وه بوو من نیشانه‌كانم ئه‌و جۆره‌ی خۆم ده‌ویست ده‌دیت نه‌ ئه‌و جۆره‌ی هه‌بوون...

ئه‌مڕۆ كه گوڵدانه‌كه‌م به ده‌ستی خۆم فرێدا، شتێک له ناخمدا رووخا. ژانی سه‌یر زۆر بوو، ده‌ستم له‌رزی و ته‌ڕی برژانكه‌كانم به پشت ده‌ست وشک كرده‌وه. دابران! به خۆم گوت ڕه‌نگه ژانی دابڕان ئاوا بێ!

من مرێمی موقه‌ده‌س نیم. حاشا! ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت به باوه‌ڕی خۆم تاوان و گوناحه، كردوومه، زۆریش! له یه‌ک شت به‌ڵام دڵنیام قه‌ت به ناوی ئه‌وانه‌ و به‌و که‌سانه‌ی خۆشمده‌وێن، به وشیارییه‌وه، بێ ڕێزیم نه‌كردووه. له شتێكی تریش دڵنیام، قه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌ستم مامه‌ڵه‌م نه‌كردووه. كه كه‌سێکم خۆشویستووه به ڕاشكاوی باسم كردووه و كه‌ كه‌سێكم نه‌ویستووه قه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆم ڕامنه‌گرتووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه زۆر گران بۆم ته‌واو بووبێت ...

كورد گوته‌نی "كه‌رایه‌تی" و "بێ ئه‌‌قڵی" سنووری هه‌یه. چ ئه‌وه‌ی به "كه‌ره كه‌ره" ده‌یباته پێش و چ ئه‌وه‌ی "به كه‌ری ده‌زانن" دره‌نگ یا زوو به خاڵی كۆتایی ده‌گات. ئه‌وه‌ی جێی ترس و داخه ئه‌وه‌یه "بێ شه‌رمانه درۆكردنی" هه‌ندێ كه‌س قه‌ت ته‌واوی نایه. هه‌ر ئه‌وانه‌ن وا ده‌كه‌ن هیچ شتێک ‌بایه‌خی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مێنێت باوه‌ڕی پێ بكه‌ی یان رێزی بۆ دانێیت ... هیچ شتێک له‌مه ژانی زۆرتر نییه كه هه‌ست بكه‌ی ده‌بێ یاسای جه‌نگه‌ڵ ڕه‌چاو بكه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی بریندار نه‌بی و نه‌شكێی، بریندار بكه‌ و بشكێنه! ژانی ئه‌مه‌ش زۆره که بیر له گیانله‌به‌رێكی دوو پێ بكه‌یه‌ و به خۆت بڵێی " یانی ئه‌مه‌ش شایانی ناوی مرۆڤه؟"

به خۆت بڵێ "بێ شه‌رمانه درۆكردن" پیشه‌ی كه‌سی تـرســـــه‌نـــــــۆكــــــــه! به خۆت بڵێ "تاڵترین تاڵترین تاڵترین شت ئه‌وه‌یه كه‌سێک وه‌ک باب، برا، خوشک، دۆستی نزیک، هاورێ و دڵدار و له ژێر ناوی خۆشه‌ویستی خه‌م ده‌ڕژێنێته گیانت و بریندارت ده‌كات!"



من گه‌وره ده‌بم و پرسیاره‌كانم گه‌وره‌تر و دیسان به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم زۆرجار گرنگ پرسیاره‌كانن. هه‌ندێ جار گه‌یشتن به پرسیاره‌کان، دیتنه‌وه‌ی وڵامه‌کانه، به‌سه ئه‌گه به پرسیاره‌كه بگه‌ین، ئیتر پێویست ناکات خۆ سه‌رقاڵی دیتنه‌وه‌ی ولامێک بکه‌ین که ڕه‌نگه هه‌ر نه‌بێت!






www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------