June 23, 2005
Funny, how time slips away Well, hello there My, it's been a long, long time How am I doing? Oh, I guess that I'm doing fine It's been so long now, But it seems now, that it was only yesterday Gee, ain't it funny, how time slips away. How's your new love? I hope that he's doin fine I heard you told him, That you'd love him till the end of time Now, that's the same thing that you told me Seems like just the other day Gee, ain't it funny, how time slips away. I gotta go now I guess I'll see you around Don't know when though Never know, when I'll be back in town But remember, what I tell you In time your gonna pay And it's surprising, how time slips away...
June 21, 2005
جه‌عفه‌ر ئایین‌په‌ره‌ست (جعفر آيين پرست) نوێنه‌ری خه‌ڵكی مه‌هاباد و ئه‌ندامی فراكسیۆنی كورده‌كانی پارله‌مان، له به‌شی كۆتایی دانیشتنه‌كه، داواكارییه‌كانی "قه‌ومی" كوردی بۆ سه‌رۆک كۆماری داهاتوو باس كرد. ئه‌و گوتی هه‌ڵبژاردنی ئێوه شتێكی "سه‌یره" و گوتی ئێوه له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌ناسراون و ته‌نیا ماوه‌یه‌كی كه‌م شاره‌داری شاری تاران بوون. نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد گوتی:" ئێمه خه‌ڵکی كورد له ده‌ست هه‌ژاری و ته‌بعیزی دینی ده‌ناڵین. ئێمه قه‌بوول ناكه‌ین كه له به‌رێوه‌به‌ری گشتی وڵات و بڕیاردانی ناوچه‌یی هیچ به‌شێكمان نییه. ده‌مانه‌وێ به پێی لێهاتووی و تواناییه‌كانمان به‌شدار بین. بێ به‌شداری گه‌لی كورد هه‌ڵبژاردن مانایه‌كی نییه. ئێوه به چ شێوه‌یه‌ک وڵامی داواكارییه‌كانی ئێمه ده‌ده‌نه‌وه و مافی هاوولاتی ئێمه پێشێل ناكه‌ن؟ ئایین‌په‌ره‌ست هه‌روه‌ها گوتی دانی ده‌سه‌ڵات به جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک كوردێكی ناسراو شوێنێكی پۆستیڤ و ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر خه‌ڵكی كورد داناوه و ئێمه هه‌روا به ئاسانی لێی ناگوزه‌رێین. ئایا ئێوه له كه‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی "قه‌ومه‌كانی‌تر" له كابینه‌ی خۆتاندا، مافی بڕیاردانت هه‌یه؟" ئه‌حمه‌دی‌نژاد وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌داوه! ئایین‌په‌ره‌ست دوای كۆبوونه‌وه‌كه گوتی ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وی كه چووته لای ئه‌حمه‌دی‌نژاد و پرسیاره‌كه‌ی خۆی دووپات كردۆته‌وه، هیچ وڵامێكی پێ نه‌دراوه‌ته‌وه! ده‌قی هه‌واڵه‌كه **** ئه‌وه‌ی كه ئه‌حمه‌دی‌نژاد وڵامی پرسیاره‌كه نه‌داته‌وه سه‌یر نییه، ئه‌وه‌ی كه ئایین‌په‌ره‌ست پێی وابووه ئه‌حمه‌دی‌نژاد وڵام ده‌داته‌وه، به‌لامه‌وه سه‌یره!
June 20, 2005
نازانم بگریم یان به كایه قۆڕه‌كانی ڕۆژگار پێبكه‌نم. له لایه‌ک وه‌ک قاتڵی به‌ڕێزان قاسملو و شه‌ره‌فكه‌ندی و هاورێكانیان ناسراوه و له لایه‌ک به ناوی به‌ڕێزان بارزانی و تاڵه‌بانی پرۆپاگه‌نده بۆ خۆی ده‌كات ... نازانم پێبكه‌نم یان تف بكه‌مه ناوچاوانی ئه‌و ڕۆژگاره ... ئه‌و جۆره‌ی هه‌واڵه‌كان نیشان ده‌ده‌ن هاشمی رفسنجانی و احمدی نژاد زۆرترین ده‌نگیان هێناوه‌ته‌وه به‌ڵام كه‌متر له ڕاده‌ی پێویست، بۆیه ده‌وری دووهه‌می هه‌ڵبژاردن ڕۆژی هه‌ینی 24- ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێ. من دوو ده‌وره‌ی سه‌رۆک كۆماری هاشمی ڕه‌فسه‌نجانیم له‌بیره. لانی كه‌م ئه‌و ده‌سته گوڵانه‌ی كه له كوردستان به ئاوی دادا. دیسان ده‌بێته‌وه به سه‌رۆک كۆمار، له نامه‌یه‌كی به سۆزدا كه بۆ خه‌ڵكی كوردستانی نوسیبوو به‌ڵێنی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شار و گونده‌كانی پێ دابوون. بڵێی مه‌به‌ستی له "ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان" چی بێت؟ **** شتێک كه لێی ده‌ترسام ڕووی دا. ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌كه له نێوان فاشیستێک و تێرۆریستێک دا به‌رێوه ده‌چێ. ده‌ست خۆشی له كێ بكه‌ین باشه؟ له‌وانه‌یه ئه‌وانی ده‌وری یه‌كه‌م ده‌نگیان نه‌داوه، ده‌وری دووهه‌م بۆ نه‌هاتنه سه‌ر كاری خراپترینه‌كه، ده‌نگ بده‌نه خراپترینه‌كه‌یتر ... فاشیسم یان تێرۆریسم؟ علی اشرف درویشیان... من ئه‌و مرۆڤه‌م خۆشده‌وێت. خۆی و پێنووسه‌كه‌ی و نووسراوه‌كانی و باوه‌ڕه‌كانی. یه‌كه‌م كتێبێک من لێیم خوێنده‌وه، كتێبی "سلول 18" بوو، قاره‌مانی ناو ئه‌و چیرۆكه، بنه‌ماڵه‌كه‌ی و باوه‌ڕه‌كانی تا زۆر ساڵ ده‌گه‌ڵ من ژیاون. علی اشرف درویشیان به وشه‌كان وێنه ساز ده‌كات. دواتر "سالهای ابری"م كه خوێنده‌وه له خۆمدا گه‌وره بووم و زۆر جار له زۆر شوێن زۆر له ناكاو، بیرم له شه‌ریف قاره‌مانی كتێبه‌كه ده‌كرده‌وه. تا ئێستا هیچ نووسراوه‌یه‌كی درویشیان بۆ من نامۆ نه‌بووه، هه‌ر وه‌ک چۆن قسه‌كانی، باوه‌ڕه‌كانی، خۆ بوونه‌كه‌ی. ساڵی 1999 له شاری ستۆكهۆلم كۆڕێكی هه‌بوو و منیش بۆ تۆماركردنی وتووێژێكی تله‌ڤه‌یزونی چوومه لای. هه‌ستێكی سه‌یر بوو. به‌رامبه‌ری كه‌سێک دانیشی كه ته‌واوی ساڵه‌كانی منداڵی و میرمنداڵیتی پڕكردووه له وێنه و وشه. كه پڕی هه‌ستێكی گه‌وره‌ی كردووی. كه‌سێک كه له دونیای منداڵی‌دا عاشقانه خۆشتویستووه. كه دیم زانیم خۆی له دونیای ڕاستیدا به قه‌ت خۆی له وێنه‌كانیدا مێهره‌بانه. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه له پرسینی یه‌كه‌م پرسیاردا مابوومه‌وه. نه‌مده‌زانی چۆن ده‌ست پێبكه‌م، به چی ده‌ست پێبكه‌م. نێوانیشم زۆر ده‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیاره كلیشه‌ییانه خۆش نییه... گوتم سلول 18 له ته‌نیشت كتێبی " ریشه‌ها" داندرابوو. ریشه‌ها به‌رگه‌كه‌ی سپی بوو و ڕه‌نگی ڕیشه‌كان سوور، كتێبه‌كه‌ی تۆ قاوه‌یی بوو، ماوه‌یه‌ک چوونكه له ناو ته‌لیس و له ژێرعه‌رزدا مابووه بۆنی برشی لێده‌هات. گوتی پێموانه‌بوو كه‌سێک له ته‌مه‌نی تۆدا" سلول 18"- ی له بیرمابێ یان هه‌ر دیبێتی. گوتم ده‌گه‌ڵی ژیاوم. باسی سه‌رده‌می منداڵیمی پرسی. باسی عه‌زیز یوسفی و مامه غه‌نی و مامۆستا شێخ عێزه‌دین به ئاڵای سووره‌وه له سه‌ر شان و ... ئه‌وه‌نده‌ی له بیرمدا ماوه‌ته‌وه، بۆ گێراوه. بزه‌یه‌كی تاڵی هاته سه‌ر لێو، وتی بیره‌وه‌ری منداڵه‌كانمان نه‌ده‌با پڕ بایه له ده‌نگی شین و شیوه‌ن و ڕه‌نگی خوێن... باسی كورته چیرۆكه‌كه‌ی كرد كه له یادی عه‌زیز یوسفی نووسیوێتی. كتێبه‌كه‌م كڕی. به خه‌تی خۆی بۆی نووسیم. به ڕێوه بۆ ماڵ، له ناو قه‌تار، كتێبه‌كه‌م خوێنده‌وه. كۆمێڵێک كورته چیرۆک بوون. "خالو عزیز" باسی بیره‌وه‌رییه‌كانی علی اشرف درویشیان و عزیز یوسفی له زینداندا ده‌كا. خۆ وتم، درویشیان به وشه وێنه ساز ده‌كات. هاته‌وه بیرم پێنج شه‌ش ساڵم بوو هه‌موو خه‌ڵكی شار ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان، بۆ به خاک ئه‌سپاردنی ته‌رمی مرۆڤێک كه زیاتر له نیوه‌ی ته‌مه‌نی زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ی دیبوو. دروژمه‌كان هێشتاش له گوێم‌دا ده‌زرینگێنه‌وه... علی اشرف درویشیان مرۆڤێكه به بیرێكی ئازاد، خاوه‌ن پێنووسێكی به هێز، كورده، مرۆڤدۆسته، باوه‌ڕه‌كانی پڕن له بایه‌خی ئینسانی. من هێشتاش و هه‌میشه عاشقانه خۆشمده‌وێت. كه جوولانه‌وه‌ی ئه‌و دوایانه‌ی ژنان سه‌ری هه‌ڵدا، درویشیان یه‌كێک له‌و سه‌د پیاوه بوو كه ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی ژنان و پشتگری له‌م كاره كرد. ئێستاش وه‌ک نیشانه‌ی ڕێز و وه‌ک باوه‌ڕی هه‌میشه‌یی به ئازادی مافی ده‌ربڕینی بیروڕا، ده‌گه‌ڵ كۆمه‌لێک نووسه‌ر و شاعیری‌تر بۆ پشتگری له مافی زیندانه سیاسیی‌كانی ڕژیمی ئێران داوای ئازادی ناسر زه‌رئه‌فشان (ناصر زرافشان)، تۆمارێكی ئیمزا كردووه. ده‌ڵێ خۆ ئه‌گه پشتگری له مافی قوربانییه‌كانی كوشت و كوشتاره سیاسییه‌كان ناسراو به قه‌تلی زنجیره‌یی و پشتگری له مافی هاووڵاتی و ئاسایش و ئازادی تاوان بێت، ئێمه‌ش هه‌موومان تاوانبارین ... (+) ناصر زرافشان، عباس معروفی و علی اشرف درویشیان و هیچ هیچ هیچ مرۆفێكی‌تر به هۆی جیاوازی بیروباوه‌ڕ و به هۆی له قاودانی ڕاستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه نه‌خۆشه‌كان نابێ له به‌ند بكرێن، ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بن یان پێنووسیان بشكێ. مرۆڤ ده‌بێ دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ بێ. درویشیان زۆری به‌سه‌ر هاتووه، زیاتر له دوانزده ساڵ له زیندانه‌كانی شای ئێران له به‌نددابووه. بۆیه ده‌زانێ به " تاوانی" باوه‌ڕی جیاواز له به‌نددا بوون یانی چی. ڕه‌وایه هه‌موومان وه‌ک ئه‌و و هاورێكانی ئه‌وه‌نده‌مان ڕێز بۆ ئازادی ده‌ربڕینی بیر‌ورا هه‌بێ كه پشتیان بگرین و نه‌هێلین ته‌نیا بن! نووسه‌ری "سالهای ابری" و نووسه‌ری "سمفونی مردگان" و هه‌موو نووسه‌ره‌كانی‌تر وه‌ک من و تۆ و هه‌موومان مافێكی ئاسایی و سه‌ره‌كیمان هه‌یه: ئازادی ده‌ربڕێنی بیر وڕا، ئازادی جیاوازبیركردنه‌وه و ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن و بردنه ژێر پرسیاری چوارچێوه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان. كه‌ی جێی مرۆڤی خاوه‌ن پێنووس و خاوه‌ن بیروڕا به‌ندیخانه‌یه؟
June 17, 2005
دێمۆكراسی به شێوه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوڕاستی: ئه‌مشه‌و له ناو هه‌واڵه‌كانی ساعه‌ت حه‌وتی شه‌و له كانالی چوار، ڕاپۆرتێكم دی له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران. جه‌ماعه‌تێکی نیشاندا له به‌ر ده‌رگای سفاره‌تی ئێران كۆبوونه‌ته‌وه و دروژم ده‌ده‌ن و مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی به ئاوات ده‌خوازن. تا ئێره‌ی كاره‌كه‌یان شتێک نه‌بوو به‌لامه‌وه سه‌یر بێت. دوایی ژنێكی نیشاندا كه هاتبوو ده‌نگ بدات، ئه‌و گوتی كه ئه‌و جه‌ماعه‌ته پێشیان پێ گردتووه و لێیان داوه و ته‌نانه‌ت ژنێكی‌تر كه هه‌وڵی دابوو یارمه‌تی بدات، یه‌ک دوو مستی لێكه‌وتووه. له‌بیرمان بێت ئه‌و جه‌ماعه‌ته هه‌مانن كه خۆیان به " ناجی" گه‌لانی ئێران و جیهان ده‌زانن و به‌ردی ئازادی و مافی ده‌ربڕینی بیروڕا له سنگیان ده‌ده‌ن و خۆشیان به قسه‌ی خۆیان بۆیه ئاواره‌ی هه‌نده‌رانن چوونكه بیروباوه‌ڕی جیاوازیان هه‌بووه. ده‌ی باشه ئه‌وانه كه ئێستا هیچ نه‌بووه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه ئاوا پێش به خه‌ڵک‌ده‌گرن و مافی ده‌نگدانیان پێوه ڕه‌وا نابینن و ناتوانن باوه‌ڕی جیاواز له باوه‌ڕی خۆیان قه‌بووڵ بكه‌ن، زمانم لاڵ هاتوو و به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن، ده‌بێت چ بڵایه‌ک به سه‌ر "دژه‌كانی" خۆیان بێنن؟ بڵێی هه‌ر ئه‌و كوشت و كوشتاره‌ی مه‌لاكان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێران كردیان دووپاتی نه‌كه‌نه‌وه؟ فه‌رقی ئه‌وان و ئه‌مان چییه؟ دیاره هه‌ندێ گروپ و ده‌سته وه‌ک جه‌ماعه‌تی كۆمۆنیستی كرێكاری و سه‌ڵته‌نه‌تخوازه‌كان( شاپه‌ره‌سته‌كان) به پێشینه‌ی "ڕه‌نگینی" خه‌باتیان و به دوو چڵ و نیو ئه‌ندامیان له شوێنه‌كانی‌تریش به شێوه‌ی خه‌باتی لات و لوتی هه‌وڵیان داوه پێش به ده‌نگدانی خه‌ڵک بگرن، بۆ نموونه له ئۆتریش و ئینگلیس. ئه‌وه‌ش له مانای دێمۆكراسی و ئازادی له‌ناو قامووسی " شۆرشگێرانی ڕێگه‌ی ئازادی و مافی مرۆڤ". پیرۆزه! له ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كانیش چیرۆكی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وامه و به "جاش" و "خۆفرۆش" و "به‌كرێ گیراوی ڕژیم" ناونانی ئه‌وانی ده‌نگ ده‌ده‌ن خه‌باتی خۆیان درێژه پێ ده‌ده‌ن. ده‌ڵێی له بیریان نه‌ماوه ئه‌و شێوازه له خه‌بات ئیتر حوكمی نه‌ماوه و به هیچكوێمان ناگه‌یه‌نێت. هه‌تا هه‌تایه "ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌وان بیر نه‌كاته‌وه"، جاش و خۆفرۆش و به‌كرێ گیراوه ... ئه‌وه‌ش پیرۆزه! *** كه‌سیش په‌یدا هه‌ر نه‌بوو منی ناحاڵی ڕوون كاته‌وه تێبگه‌م پیلان و به‌رنامه‌ی ئۆپۆزیسیۆن دوای ئه‌و ته‌حریم كردنه چییه و چۆنیان بیر كردۆته‌وه؟ یان هه‌ر هیچ بیریان كردۆته‌وه؟ هه‌ر وه‌ک پـێــشتـر وتــبــــووم: پیـــــــــــاو+ پیـــــــــاو + مـــــــــــــاچ = سه‌رۆک كـــــۆمــــــــاری source
June 16, 2005
ماوه‌یه‌ک پێش كه باسی گۆرانی "خه‌نه‌به‌ندان" و گۆرانییه بێژه‌كه‌م كردبوو و كۆڵێكیشم به سه‌ر و گوێلاكی كاكی گۆرانی بێژ دادابوو، هیچ پێم وانه‌بوو خێرخوایه‌ک په‌یدا بێ و ڕاست ئه‌م گۆرانییه‌م به دیاری بۆ بنێرێ. خۆش ده‌بێ باسی هه‌رچی و هه‌ركه‌س بكه‌م بــــــۆم بنێرن، ئه‌گه وام زانیبا، باسی هه‌شت سه‌د نۆسه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكایم ده‌كرد و سه‌ر وگوێلاكی "جۆرج بووش"- م ده‌شكاند. خۆ نه‌چووه بچێ ... بڵێی؟ سوپاس خانم گیان. ئیتر هه‌ر به یه‌كجاری مجبوورم ترشیاتت به‌ش بده‌م :) دواتر نووسراوه: به‌ڕێزێک گورج و گۆڵانه(!!!) پرسیبووی " باشه ئێستا دۆلاره‌كانت ده‌وێ یان جۆرج بووش؟"- ئاخر ئه‌وه‌ش پرسیاره!
June 15, 2005
..... هه‌واڵه‌كان كه ده‌خوێنمه‌وه. خۆشییه‌كی تێكه‌ڵاوی تاسه و ترسێكی نامۆ داگیرم ده‌كات. هه‌واڵی شایی و شادی خه‌ڵكی سنه و مه‌هاباد و خانێ ده‌خوێنمه‌وه، بیر ده‌كه‌مه‌وه خۆشییه‌كه‌یان تێكه‌ڵاوی تاسه و ترسێكی نامۆیه. دڵته‌نگ ده‌بم. دڵته‌نگی خۆمان. بیر له‌ڕێگه‌ی پڕ له دڕک داڵی پێشمان ده‌كه‌مه‌وه. دڵته‌نگ ده‌بم، دڵته‌نگی خۆمان. بیر له ئاواته ساكاره‌كانی دایک و خوشكه‌كانمان، باب و براكانمان ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌و ئاواته ساكارانه‌ی له زۆر شوێنی دونیا ئاوات نین، مافی سه‌ره‌كین و بوونیان ئاساییه. دڵته‌نگ ده‌بم، دڵته‌نگی ئه‌و بێ‌هیواییه‌ی سێبه‌ری خستۆته سه‌ر ژیانمان. دڵته‌نگییه‌كانم تێكه‌ڵاوی توڕه‌ییه. ئه‌ی ئه‌ركی ئێمه، من و تۆ وه‌ک هاووڵاتی چییه؟ هیوامان به كێیه؟ به‌ڕه‌و كوێ به‌ڕێوه‌ین؟ منێ كه وه‌ک هاووڵاتی ته‌نانه‌ت بۆم نییه ده‌گه‌ل حیزبێک كه خۆی به نوێنه‌ری من داده‌نێت، په‌یوه‌ندی بگرم، منێ كه ناتوانم قسه‌كانم، پرسیاره‌كانم، بیره‌كانم به گوێی ئه‌وانی خۆیان به نوێنه‌ری منی هاووڵاتی ده‌زانن بگه‌یه‌نم، چۆن ده‌توانم هیوا و باوه‌ڕم به درووست بوونی بڕیاره‌كانیان بێت؟ ئه‌وان قسه‌ی من و تۆ و ئه‌وانیان بیستووه؟ كه به‌ڕێز مرێم عه‌لیپوور ده‌نووسێ "شنه‌بای شۆڕش ده‌ستیپێکردووه، به هیوای چالاکی ئێوه شێره‌ژنان و لاوانی ئازادیخوازی کورد که بڵێسه‌ی هه‌ستی یه‌کسانی و نه‌ته‌وایه‌تی ئێوه تین ده‌داته سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه. به هیوای وڵاتێکی ئازاد، سه‌ربه‌ست و دیموکرات"، كه‌س نییه لێی بپرسێ مه‌گه ئه‌و شنه بایه زیاتر له 56 ساڵ نییه ده‌ستپێكردووه؟ مه‌گه زیاتر كه 26 ساڵ نییه هه‌موو ڕێگه‌كانی‌ترتان تاقی كردۆته‌وه و ته‌نانه‌ت یه‌كجاریش دانتان به هه‌ڵه‌كان و كه‌م و كووڕییه‌كانتان دانه‌ناوه؟ مه‌گه به درێژایی ساڵانی خه‌بات و چالاكی، ئه‌و شێره‌ژنان و لاوانی ئازادیخواز ده‌گه‌ڵ نه‌بوون؟ ئێستا چ گۆڕدراوه؟ 26 ساڵه بوونیان و ده‌وریان له خه‌باتدا نه‌دیتراوه، ئێستا وه‌بیرتان هاتۆته‌وه؟ كه‌س نییه لێیان بپرسێ دروژمی زل و زه‌به‌ح تا كه‌ی؟ كه‌س نییه لێی بپرسێ ئه‌ی به‌رنامه و پیلانی ئێوه چییه بۆ ئه‌و ولاته ئازاد و سه‌ربه‌ست و دێمۆكراته‌ی باسی ده‌كه‌ی؟ كه‌س نییه وه‌بیریان بێنێته‌وه به قسه به هیچ كوێ ناگه‌ین؟ ده‌گه‌ڵ " دوژمنیان" له سه‌ر مێزی موزاكره داده‌نیشن، كه‌چی كه چه‌ند ژنی گه‌نجی كوردی هه‌نده‌ران داوا ده‌كات به‌رپرسێک ببینن تا قسه‌كانیان بكه‌ن، دوای تێپه‌ڕاندی هه‌وت خانی ڕۆسته‌م، ده‌ڵێن نه‌خێر نابێ، ئێمه ده‌بێ بزانین بابتان كێیه؟ كچی كێین؟ ئیتر ناو و پاشناو و ژماره تله‌فوون و ته‌نانه‌ت ناوونیشانی شوێنی ژیانیش هیچ مانایه‌كی نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه بزانن "خاوه‌نه‌كان" كێن ... ئێستاش هه‌ر ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كاتیان بۆ هاووڵاتییه‌كانیان نییه و باوه‌ڕ‌و مه‌تمانه‌یان پێیان نییه كه ته‌نانه‌ت به تله‌فوون گوێبیستی قسه‌كانیان بن، بڕیاری گه‌وره گه‌وره بۆ خه‌ڵكێک ده‌ده‌ن زیاترله بیست ساڵه لێیان دوورن و ئاگاداری ڕاسته‌قینه‌كانی ژیانیان نین. خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و مه‌هاباد و خانێ ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، له شادی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز بارزانی به سه‌رۆكی كوردستان، شادییه‌كه‌یان تێكه‌ڵاوی تاسه و ترسێكی نامۆیه ... ده‌ستێک له غه‌یبه‌وه نایه‌ت ئه‌و ترس و تاسه‌یه نه‌هێڵێت. ده‌ستێک له غه‌یبه‌وه نایه‌ت ئازادی و بایه‌خی ئینسانی پێشێڵ كراوتان، پێشكه‌ش بكات. ئه‌گه ده‌مانه‌وێ ڕۆژێک له ڕۆژان ئێمه‌ش بێ تاسه و ترس شایی و شادی بكه‌ین، ئه‌گه ده‌مانه‌وێ به ئاسایی‌ترین مافه‌كانمان بگه‌ین و ئاواته‌كانمان ئاوات بن، خۆمان ده‌بێ ببین به خوا و پێغه‌مبه‌ری خۆمان و چاره‌نووس و ڕێگه‌ی خۆمان هه‌ڵبژێرین. هه‌موو شتێک نرخێكی هه‌یه و بێ‌ده‌نگ بوون و خۆلادان هیچی پێ ناكڕدرێت.
June 13, 2005
ئه‌و دروژمه سووره به كوردی نووسراوه، حه‌یف به جوانی دیار نییه، به‌ڵام باسی مافی ڕه‌وای تاكه كه‌س ده‌كات، ڕاستیت ده‌وێت ئه‌وه زۆر گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی دڵی منی له‌رزاند و خۆزگه‌م خواست له‌وێ، ده‌گه‌ڵیان بایه‌م هه‌ستانی ژنانی كورده، بێ‌ده‌نگ نه‌بوونیانه، ئیتر حاشا له خۆیان و مافی خۆیان ناكه‌ن. ئیتر ژنی كورد باوه‌ڕ ناكات كورد بوون یانی ژێر چه‌پۆكه بوون. ئیتر ژنی كورد ناچار نییه له نێوان هۆوییه‌تی كوردی خۆی و داواكاری مافه ڕه‌واكانی یه‌كیان هه‌ڵبژێرێت. ماندوو نه‌بوونی له هه‌موو خوشكه‌كانم ده‌كه‌م، ئه‌وانی ئه‌مڕۆ له‌وێ بوون و ئه‌وانی دواتر و قه‌ت بێ‌ده‌نگ نابن. سه‌رچاوه‌ی وێنه ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی‌تر:دروژمێكی‌تر. ده‌نگی ئازادی، بوركانی ئاگایی ... سه‌رچاوه‌ی وێنه
June 10, 2005
بیستم به‌ڕێز ماملێ كه كۆچی دوایی كرد، ڕێ و ڕه‌سمی به خاک سپاردنه‌كه‌ی بوو به خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌ی سیاسی دژی حكومه‌ت. دروژمه‌كان هه‌موو توند تیژ. وا دیاره شین و شایی له هه‌ندێ شوێنی دونیا بیانوویه‌كن تا خه‌ڵكی گیان وه‌زاڵه هاتوو ده‌نگ هه‌ڵبڕن. ئه‌وه دیسان سه‌ركه‌وتنی تیمی فوتبۆلی ئێران به سه‌ر به‌حرێین دا، بۆته به‌هانه‌یه‌ک بۆ كچ و كوڕه گه‌نجه‌كانی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌م سنه كه بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ... بژی فوتبۆل كه ده‌بێته هۆی شادی كچه‌كان و كوڕه‌كان، بژی فوتبۆڵ كه ده‌بێته هۆی كردنه‌وه‌ی گرێ پووچكه‌ی هاواری ئه‌و گه‌نجانه :)) من به شێوه‌یه‌كی سه‌یر باوه‌ڕم به هێزی یه‌کگرتووی خه‌ڵک هه‌یه. نازانم ئه‌و گه‌شبینییه‌م له كێ ڕا به میرات پێ گه‌یشتووه یان چی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و هه‌موو دووبه‌ره‌كانی و چه‌ند به‌ره‌كانییه هێشتا ئه‌و هیوایه‌م هه‌ر ماوه و دڵنیام ئه‌گه تاكه كه‌سه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاک و گشت، یه‌ک بگرن، زۆر شت ده‌قه‌ومێت و ڕێگه بۆ زۆر گۆڕانكاری خۆش ده‌كات. ئه‌وه ده‌توانێ ڕوانگه‌یه‌كی منداڵانه یان به قه‌وڵی گه‌وره‌كان نایڤ بێت، گرنگ نییه چ ناوێكی له سه‌ر داده‌نێن، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌مه ته‌نیا باوه‌رێكی پته‌وه كه بۆ من ماوه‌ته‌وه و له سه‌رده‌می بێ‌باوه‌ڕی و ئیمانه ڕووخاوه‌كاندا ئه‌مه شتێكی كه‌م نییه. جارێكی دی ژنان، به دوور له هه‌موو چوارچێوه ته‌نگ و ته‌سكه‌كانی حیزبایه‌تی جوڵانه‌وه‌یه‌کیان ده‌ست پێ كردووه كه له كه‌مترین كاتدا گه‌وره‌ترین ده‌نگدانه‌وه‌یه هه‌بووه و سره‌نجی زۆر كه‌سی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه. دیسان ژنان ده‌ست خۆش! ژنان له ئێران به ته‌مان به دژ پێشێل بوونی مافی ڕه‌وای ژن به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات‌دا واته " قانون اساسی" كۆ ببنه‌وه و ده‌نگ هه‌ڵببڕن. ڕه‌نگه ئه‌مه ته‌نیا جار نه‌بووه به‌ڵام بێ‌گومان یه‌كه‌مجاره كه ئه‌و هه‌موو كۆڕ و كۆمه‌ڵه و ده‌سته و تاكه كه‌سی جیاواز له گۆشه و كه‌ناری دونیا بۆ یه‌ک مه‌به‌ست له ده‌وری یه‌ک كۆ ده‌بنه‌وه و له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه كه هیچ حیزب و ڕێكخراوه‌یه‌كی ناو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناتوانێ ئه‌مه به ناوی خۆی بكات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كاری بێنێت. ئه‌وه هێزی تاكه كه‌سه كه به بیری خۆی ڕێگه هه‌ڵده‌بژێرێت و به‌س! ژنان نیوه‌ی كۆمه‌ڵن! ئه‌وه وته‌یه قه‌ت له سیاسه‌ت و كرده‌وه‌ی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا مانایه‌کی تایبه‌تی نه‌بووه. ژن له زۆر وڵات له ژێر ناوی دین و داب ونه‌ریت و عورف و سووننه‌ت و فه‌رهه‌نگ و ... چه‌وساونه‌ته‌وه. بۆ دژایه‌تی كردن ده‌گه‌ڵ چه‌وساننه‌وه‌ی مرۆڤ به هۆی جنسییه‌ت پێویست ناكات ژن بیت و خه‌ڵكی هه‌مان شار و وڵات بیت. مرۆڤ ده‌بێ دژی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ بێت. له هه‌ر كوێ بێت و له ژێر هه‌ر ناوێک كه بێت. مرۆڤ ده‌گه‌ڵ مرۆڤ یه‌كسانه. جنسییه‌ت، ژن یان پیاو بوون، بایه‌خی ئینسانی كه‌م و زۆر ناكاته‌وه. مرۆڤ ده‌بـــــێ دژی چه‌وسانـــــــــه‌وه‌ی مرۆڤ بێت! ***** ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش دژ به‌م چه‌وساننه‌وه‌ن ده‌توانن یه‌كێ له‌م شوێنانه ئیمزا بكه‌ن: ** پشتیوانی خه‌ڵات كراوانی جایزه‌ی نۆبێل، كۆڕی فه‌رهه‌نگی،خوێندكاران و چالاكانی مافی مرۆڤ له‌م جووڵانه‌وه‌یه ** * پشتیوانی پیاوان له‌م جووڵانه‌وه‌یه ** بانگه‌وازی گشتی بۆ دژایه‌تی كردن ده‌گه‌ڵ پێشێل كردنی مافی ژنان له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات‌دا
June 4, 2005
** ده‌وری ماچ و كلک له ده‌سه‌ڵاتدا: ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێن شتی وا عه‌یبه و حه‌رامه، هه‌مووی قسه‌ن و جێی مه‌تمانه نین! فه‌رموو ئه‌وه به‌ڕێز مام جه‌لال سه‌رۆک كۆماری عێراق وا خه‌ریكی ماچ و مووچه: ئه‌وه‌ش "محمود احمدی نژاد" یه‌كێک له كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆک كۆماری له ئێران كه وا به ئیشتیا نازانم كێ ماچ ده‌كات: بێ گومان هین واش هه‌ن هه‌ر بۆ خۆشی ده‌یكه‌ن: نه‌تیجه‌ی ئه‌خلاقی1: كه ویستت ببیت به سه‌رۆک كۆمار دوو مه‌رج هه‌یه: 1) پیاو بی 2) پیاوێکی‌تر ماچ بكه‌ی ................................... ** كه‌ڵكی ته‌بلیغی له كچانی گه‌نج له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران‌دا: تا ماوه‌یه‌ک پێش ئه‌وه‌نده قژه له ده‌رێ بایه، یان قۆڵێک وا هه‌ڵكرابایه، كۆڵێک ده‌رده‌سه‌ری به‌دواوه بوو: یان ئه‌مه‌یان، ئه‌ویش ڕاست بۆ كێیه! زه‌مانێک جه‌نابیان گوتبووی ژنان ده‌توانن به "كۆت‌ودامه‌ن" بێنه ده‌رێ! دواتر لێیان پرسیبوو به‌ڕاست ژنان ده‌توانن وا بێنێه ده‌ر؟ فه‌رموو بووی: بۆ نا، له ژێر چارشێو با "كۆت ودامه‌ن" له به‌ر كه‌ن! نه‌تیجه‌ی ئه‌خلاقی2: بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له هه‌ندێ شوێن ده‌بێ كلکت له *سه‌گ* كه‌متر بێ! *له هه‌موو سه‌گه‌كانی دونیا به گشتی و سه‌گه‌كانی هه‌ندێ شوێن به تایبه‌تی داوای لێبووردن ده‌كه‌م! *سه‌رچاوه‌ی وێنه‌كان: بی‌بی‌سی و گویا جۆکی هه‌فته: ئایه‌تووڵلا كه‌ڕووبی به‌ڵێنی وه‌ی به كورده‌كان داوه كه " ئه‌گه‌ر هاتوو بوو به سه‌ركۆمار، زمانی كوردی فێر ده‌بێت." كورده‌كان وشیارتر له‌وه‌ن كه كه‌ڕووبی بتوانێ ده‌نگی ئه‌وان بۆ خۆی بدزێ، به‌ڵام ئێستا كه شێخ به ته‌مایه به وه‌عده و وه‌عید ده‌نگ بكرێته‌وه، فێر بوونی زمانی كوردی پێشكه‌شی خۆی، پێویست نكات خۆ فێری كوردی بكات، به‌س به‌ڵێنی ئه‌وه بدات كه بوو به سه‌ركۆمار، هیچ به‌ڵایه‌ک به سه‌ر ئه‌و كوردانه‌ی به كوردی قسه ده‌كه‌ن، ناهێنێت! :) سه‌رچاوه
June 3, 2005
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی لێـــــره و لـــــه‌وێ بڵاو بوونه‌ته‌وه و بڵاو ده‌بنه‌وه، هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌نده‌ران هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یان ته‌حریم كردووه. جێی خۆشحالییه كه لانیكه‌م هه‌موو هاوده‌نگن و هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌شیان گرتووه. لێره و له‌وێ كۆڵێک درووژمی گه‌وره و قسه‌ی زڵ بڵاو بۆته‌وه و هه‌موو ده‌زانن بڵێن تا كه‌ی و بۆ چی به ته‌ما نین ده‌نگ بده‌ن به‌ڵام كه‌مترین نیشانێک له‌وه نابینم بزانم بۆ گه‌یشتن به ویسته‌كانیان چ رێگه‌یه‌كی عه‌مه‌لیان هه‌یه پێشكه‌شی بكه‌ن. دیاره ئه‌وه‌ی له‌و ناوه‌دا كه‌مترین مانای هه‌یه ڕاو بۆچوونی خه‌ڵكه و به‌رنامه‌یه‌كی ڕێک و پێک یان پێشنیارێكی به هێز. ئێستا كه ده‌زانن چیان ده‌وێ لانی كه‌م باسی ئه‌وه‌شیان كردبا به ته‌مان چۆن به‌م ویسته‌ی خۆیان بگه‌ن.
June 2, 2005
ده‌ی من تـــــــــــۆم بیست. ده‌گه‌ڵ به‌شێكی قسه‌كانت هه‌م. به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی باسی چه‌وسانه‌وه‌ی من هه‌م به هۆی ژن بوونم، هه‌م كورد بوونم و هه‌م سووننی بوونم ده‌كه‌ی. به‌ڵام هێشتا دوو دڵییه‌كانم له سه‌ر جێی خۆیه‌تی و پرسیاره‌كانم بێ‌وڵام ماونه‌ته‌وه. من نامه‌وێ زۆر باسی ده‌سه‌ڵاتی شیعه بكه‌م، هۆیه‌كی ئه‌وه‌یه كه پێموایه له وڵاتێكی دێمۆكرات‌دا سووننی بوون تاوان نابێ و چه‌وسانه‌وه‌نه‌ی به هۆی باوه‌ری دینی نایه‌ته ئاراوه. له زۆربه‌ی وڵاتانی ئازاد و لیبراڵیش ته‌نانه‌ت دینێک وه‌ک دینی ڕه‌سمی و سه‌ره‌كی وڵات هه‌یه و ئه‌وانی‌تر سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو جیاوازییه گه‌وره و بچووكه‌كانیان ده‌توانن به‌شداری ده‌سه‌ڵات بن. به‌ڵام تا ئێره ده‌گه‌ڵتم كه باسی ده‌مار گرژی و ته‌عه‌سووبی كوێر كوێرانه‌ی شیعه و به تایبه‌ت شیعه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كه‌ی. من خۆم زۆرجار، له‌وێ كه گه‌نجه ئه‌مڕۆییه‌كان ده‌بینم كه دژ به هه‌موو یاساكان و رێساكانی ئیسلام ده‌بنه‌وه، به‌ڵام "مۆلا" و "یاعه‌لی"یان له زار ناكه‌وێ، سه‌رم سووڕدێمێنێ. قسه‌ی من زۆرتر ئه‌وهێه كه ئایا ئه‌مه به ته‌نیا هۆیه‌كی باشه بۆ "پاسیڤ" مانه‌وه و خۆ لادان یا نا؟ باسی خه‌باتی مه‌نفیت كردبوو. كه‌مێکم به‌لامه‌و سه‌یر بوو. ته‌نیا ده‌نگ نه‌دان به ته‌نیا ناتوانێ وه‌ک خه‌باتی مه‌نفی چاوی لێ بكردرێ. كورد له هه‌مان حاڵ‌دا كه ناچێ و ده‌نگ نادا، به شێوه‌یه‌کی چالاک چه‌رخه‌ی ئابووری به‌شێكی كۆمه‌ڵگه ده‌سووڕێنێ، نا؟ ده‌نگ ناده‌ن به‌ڵام به زۆر شێوه، وه‌ک مه‌سه‌له‌ن پاره له بانک دانان یان قه‌رز كردن و "سوود" دانه‌وه، وه‌ک هه‌موو ڕۆژێ چوونه‌وه سه‌ر كار و مالیات دان و ... قازانجی خۆیان به‌م ده‌ستگایه ده‌گه‌یه‌نن. ده‌زانی ئێستا هه‌زارن كه‌س ناونووسی‌یان كردووه بۆ كڕینی مۆبایل تله‌فوون، پێت وایه قازانجی ئه‌و پاره‌ی خه‌ڵک ئه‌و یه‌ک دوو ساڵه له بانک خه‌واندوویانه به كێ ده‌گات؟ كورد هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی قه‌بووڵی كردووه زمانی خۆی له پله‌ی دوو و سێ‌دا ببینێ، جلی كوردیش هه‌روه‌تر! كه‌ی ئه‌و بایه‌خه‌ی پێویست بووه و پێویسته به مێژووی خۆمانمان داوه؟ ئه‌وانه ده‌توانین وه‌ک خه‌بات مه‌نفی ببینین؟. من و تۆ مه‌گه مانتۆی ڕه‌شی درێژمان له به‌ر نه‌ده‌كرد؟ من و تۆ مه‌گه مه‌قنه‌عه‌ی ڕه‌ش و درێژمان به سه‌ر دانه‌ده‌دا. من و تۆ مه‌گه به فارسی ئینشاكانمان نه‌ده‌نووسی؟ نموونه‌ی ئاوا كه من و تۆ و كورد به گشتی كردوومانه و چه‌رخه‌كانی ئه‌و ده‌ستگایه‌مان "روغنكاری" كردووه تا باشتر و سووكتر بسووڕێ، كه‌م نین. گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ڵه‌كانمان ببینین و كه‌مترین كارێک كه ده‌توانین بیكه‌ین ئه‌وه‌یه شتێک له ڕابردوومان فێر بین، تۆش پێت وا نییه؟ بۆچوونی گشتی من ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه له كۆمه‌ڵێک تاكه‌س پێک هاتووه كه كرده‌وه و بیر و زه‌ینییه‌تی دانه به دانه‌یان شوێنی تایبه‌تی خۆی له سه‌ر ڕه‌وتێک كه كۆمه‌ڵگه تێیده‌كه‌وێ، هه‌یه و ئاڵوگۆڕی گشتی ئه‌و كۆمه‌ڵگه مه‌رجێكی هه‌یه و ئه‌ویش ئاڵوگۆڕی ئه‌و دانه دانه تاكه كه‌سه‌یه، خۆ ده‌زانی ده‌ڵێم چی؟ نهرۆ و گاندی له خه‌باتی مه‌نفی خۆیاندا تا ئه‌وێ چۆنه پێش كه هه‌موو شتێكی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ریان "ته‌حریم" كردبوو. له‌و جل و به‌رگه‌وه كه له به‌ریان ده‌كرد بگره هه‌تا ئه‌و نان و شیره‌ی ده‌یانخوارد. شۆخی نییه. ده‌ڵێن هه‌ر له ده‌ورانی ئه‌و "ته‌حریمه گشتییه"دا بوو كه خه‌ڵک زبڵ و زاریان فرێ ده‌دایه سه‌ر شه‌قامه‌كان با هێزی داگیركه‌ر هێز و پاره بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی سه‌رف بكا و ته‌نانه‌ت له‌وێشدا زه‌ره‌ری پێ بگات. پێم وایه ئه‌وه‌ی گاندی كردی كورد خه‌ونیشی پێوه نابینێ ... ته‌واوی هه‌وڵی من ئه‌وه‌یه بزانم ئێمه وه‌ک كورد له كوێ وه‌ستاوین! چیمان له باران دایه؟ من نه ڕام له ده‌نگ دانه و نه له ده‌نگ نه‌دان. به‌س حه‌ز ده‌كه‌م به بیر كردنه‌وه بگه‌م به شتێک كه بتوانم خۆمی پێ قانع بكه‌م كه مافی كورد وه‌ک هاوولاتی چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک له لایان خۆیه‌وه زیندوو ده‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌و شته‌ی تا ئێستا دیتومانه پێمان ده‌ڵێ ئه‌و مافه پێمان نادرێ تا خۆمان به شێوه‌یه‌ک به زۆر وه‌رینه‌گرینه‌وه. به ڕاشكاوییه‌وه د‌ڵێم ئه‌گه خه‌ڵكه‌كه‌مان شێوه‌ی خه‌باتی مه‌نفییان له پێش گرتووه، خۆزگه و سه‌د خۆزگه پێشتر چاوێک له به‌ڵگه مێژووییه‌كان بكه‌ن و ماناكه‌ی ڕوون كه‌نه‌وه، لانی كه‌م بۆ خۆیان. چونكه پێم وایه خێچ و خوار له شتێک تێگه‌یشتن زۆر زۆر خراپ‌تره له‌وه‌ی هه‌ر هیچ له شتكه تێنه‌گه‌یشتبن. ئه‌م خه‌ڵكه كه‌م تا زۆر به‌رپرسی كرده‌وه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیه‌تی. به‌رپرسه به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌یدات. ئێمه ناتوانین ئاسانترین ڕێگه هه‌ڵبژێرین. ناتوانین وه‌ک an either-or situation شته‌كان ببینین. ناگونجێ. یان شۆرشێكی خوێناوی یان بێده‌نگییه‌كی خۆڵاوی. خه‌باتی مه‌نفی ده‌گه‌ڵ خۆلادان (انفعال) فه‌رقی زۆره. پێت وا نییه؟ كورد ئه‌گه مه‌به‌ستێتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌حریم بكات تا به ویسته‌كانی خۆی بگات، ده‌بێ زۆر زۆرتر له خۆی مایه دانێ و له زۆر بواره‌وه به شێوه‌یه‌کی‌تر و زۆر جیاواز له شێوه‌ی ئێستای هه‌ڵسوكه‌وت بكا. هێشتا گرنگترین پرسیار ئه‌مه‌یه: د‌نگدان باشتره یان خۆلادان؟
June 1, 2005
نه‌كه‌رۆز پرسیاری بلاگی تازه‌ی كردبوو. فه‌رموو، ئــــــــه‌وه یه‌كـــــدانه ... نیوه كوردی، نیوه فارسی ! |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|