July 29, 2003
... There is nothing worse than leaving someone you still love ******** خـــــــــه‌تـــــــه‌نـــــــــه ...... كه كتێبی " ڕووخساری ڕووتی ژنی عه‌ره‌ب"م له نووسینی نوال السعداوی، خوێنده‌وه، سه‌رنجم بۆ لای شتێك به ناوی خه‌ته‌نه كردنی ژن ڕاكێشرا. له‌م كتێبه‌دا باسی سێ جۆر خه‌ته‌نه كراوه، كه ئێستا مه‌به‌ستی من نییه باسی ئه‌وان بكه‌م. له بیرمه ئه‌و كتێبه‌م كه خوێنده‌وه خۆشحال بووم كه عه‌ره‌ب نیم. ئه‌و كات نه‌مده‌زانی كچۆله‌كانمان له گۆشه و كه‌ناری كوردستانیش خه‌ته‌نه ده‌كرێن.... دواتر بیرم له شتێكی تر كردوه. ڕاستی ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌موومان خه‌ته‌نه كراوین. ئه‌گه‌ر خه‌ته‌نه كردنی ژنی عه‌ره‌ب بۆ كۆنترۆڵ كردنی له‌شی بوو، خه‌ته‌نه كردنی ئێمه بۆ كۆنترۆڵی بیر و ڕوح و مێشكمان! پێت سه‌یر نه‌بێت، ئێمه‌ش خه‌ته‌نه‌ی فكری كراوین!!! له هه‌ر دوو حاڵه‌تدا به مه‌به‌ستی خۆیان گه‌یشتوون. فكر و مێشكی ئێمه ده‌كه‌وێته ژێر هێزی كۆنترۆڵێكی به‌رده‌وام تا ئه‌و ڕاده‌یه كه لزه‌ت و چێژ وه‌رگرتن له خۆشه‌ویستی كردن و سێكس به شتێكی پیس و ناله‌بار و عه‌یب ده‌زانین و ته‌نیا له هه‌ندێ كات سه‌ری بۆ داده‌خه‌ین و وه‌ك "ئه‌ركی" سه‌ر شانمان چاوی لێده‌كه‌ین و به جێی دێنین! ژنێكی 70 ساڵانه‌م جارێك له شوێنێك دیت، له‌و په‌ری ساده‌یی و ساكارییه‌وه وتی :" یه‌كه‌م جار كه زانیم ژنیش ده‌توانێت له سێكس چێژ وه‌رگرێت، ڕۆژی زه‌ماوه‌ندی كچه‌که‌م بوو، بیستم چه‌ند ژنێك باسی ئه‌م شته ده‌كه‌ن، ده‌نا خۆم قه‌ت ته‌جره‌به‌م نه‌كردووه!" چێژ وه‌رگرتنی ژنان له سێكس تا پێش ده‌هه‌ی 60، ته‌نانه‌ت له ئورووپاش شتێكی نه‌ناسراو بووه.كلیتۆریس (clitoris) ئه‌ندامێكی له‌شی ژنان كه یه‌كێ له به‌شه‌كانی سه‌ره‌كی و گرینگه بۆ چێژ وه‌رگرتنی ژن له سێكس، تا ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌ناسرابوو و به ئۆرگاسم (orgasm) گه‌یشتنی ژنان قه‌ت باسی لێنه‌ده‌كرا. حه‌ز كردن و ویستن و" له‌سه‌ر زه‌وق بوون" شتهایه‌كی پیاوانه بوون یان تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ "ژنه خراپه‌کان". به هۆی نه‌بوونی زانیاری جنسی و سێكسی، ژنان به "پاسیڤ" (passive) بوون، هانده‌دران. ژنی باش و داوێنپاك، ژنێك بوو كه له ئاست په‌یوه‌ندی سێكس و خۆشه‌ویستی كردن، پێشقه‌ده‌م نه‌بێت و داوا نه‌كات و ته‌نانه‌ت به قێزه‌وه ناوی بێنێت! وه‌ك ئه‌ركی سه‌ر شانی چاوی لێبكات و سه‌ری بۆ داخات. ڕوونه په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وها، په‌یوه‌ندییه‌کی یه‌ك لایانه‌یه و چێژ و خۆشی دوو كه‌سی تێدا نییه! ئه‌م پاسیڤ بوونه( به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون بۆ سه‌ركووت بوونی مه‌یلی جنسی ژن و نه‌بوونی زانیاری له لای ژن له سه‌ر له‌ش و ئه‌ندامی خۆی) به شه‌رم و حه‌یا مانا ده‌کرێته‌وه و بایه‌خێكی زۆری پێده‌درێت و ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك وه‌ك شتێكی ئاسایی چاوی لێده‌کرێت و وه‌ك نۆرمێك په‌سه‌ند ده‌كردرێت و چاوه‌روانیش ئه‌وه‌یه كه ژن به‌م "حه‌یا و شه‌رمه‌وه" بژیت. و ژنێك كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌یه هه‌نگاوێك هه‌ڵده‌گرێت بێگومان ژنێكی "خراپه" و بێشه‌رم"ه ! ببووره، ئێستا ده‌بینم له هه‌ندێ شوێن وا باسی شته‌كه ده‌که‌م ده‌لێی هه‌مووی هین سه‌رده‌می زوو بووه و ئیتر ئه‌و" شه‌رم و حه‌یایه" نه‌ماوه و زانیاری له سه‌ر له‌ش و ئه‌ندام له لای پیاویش و ژنیش زۆر بووه و هه‌ر دوو لا بۆ هه‌ست و ویستی یه‌كترین ڕێز داده‌نێن و به لایانه‌وه گرینگه ... درۆ به كێ بڵێین ... هیچ شتێك نه‌گۆڕدراوه ، گۆڕدراوه ؟
July 27, 2003
به‌رێز بێهره‌نگی ئه‌م كاته‌ت باش! شه‌و دره‌نگه و باران ده‌بارێت و من بێخه‌وم دیسان، تۆ بایی چیت ده‌كرد؟ شێعرێكت ده‌خوێنده‌وه؟ یان چیرۆكێك له نووسراوه‌كانی خۆت؟ ئه‌گه‌ر بزانی چه‌نده بیری ماسی ڕه‌شه بچكۆله‌م كردووه. زۆر گرینگ نییه ئه‌گه‌ر چیرۆكی ماسی ڕه‌شه ڕاست بێت یان خه‌یاڵ ، گرینگ ئه‌وه‌یه تۆ فێرت كردین ده‌ریایه‌ك هه‌یه و ئه‌و گۆمه مه‌نده هه‌موو دنیا نییه . ئه‌گه‌رچی ئێستا هه‌موو له گوێمانا ده‌خوێنن دنیا هه‌ر ئه‌و گۆمه مه‌نده ناو چاوان گرژه‌یه. فێرت كردین ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ جارێكیش بێت، له خۆمان بپرسین "ئاسمانی هه‌موو جێیه‌ك هه‌ر ئه‌و ڕه‌نگه‌یه؟" فیرت كردین كه منداڵ ده‌بێ منداڵ بێت! ئه‌گه‌رچی منداڵه‌كانی سه‌رده‌می ئێمه زۆر منداڵ نین! وه‌ك گه‌وران جل له‌به‌ر ده‌كه‌ن و وه‌ک گه‌وره‌كان خه‌م ده‌خۆن . ئێستا منداڵه‌كان له مێژووی شه‌ری كچانی سۆئێدی بۆ مافی masturbate باش ئاگادارن. ڕاستیت ده‌وێ، لێره هه‌واڵێكی تازه نییه، ڕۆژنامه‌كان پڕن له ده‌مه قاڵه‌ی گه‌وره‌كان و خۆكوشتنی ژنان و دوو سێ وتاری كورت و درێژ له سه‌ر مافی پێشێل كراوی مرۆڤ. كچان هێشتا ڕێی چوونه قوتابخانه‌یان لێ ده‌به‌سترێت و هێشتا له سه‌ر دڵداری ده‌كوژرێن . مرۆڤ هێشتا هه‌رزانه لێره! نه‌هاتی سه‌ردانێكی ئێمه بكه‌ی ... ده‌چووین سه‌رێكی هه‌موو كه‌چه‌ڵه كۆتربازه‌كان و ته‌لخون و ئۆلدوزه‌كانی كوردستان و ئازه‌بایجانمان ده‌دا. ڕاستیت ده‌وێ زۆر په‌شێوی حاڵی ماسی ڕ‌ه‌شه‌كه‌م! ئاخر هه‌روا بێ سه‌رو شوێن چوو، من ده‌ترسم خه‌ڵك له بیری كه‌ن ئه‌گه‌ر تا ئێستاش له بیریان نه‌كردبێ. ده‌ترسم كه‌س خه‌و به ده‌ریاوه نه‌بینه! ده‌ترسم ماسی بچووكه‌كان له‌م گۆمه مه‌نده دا پیر بن! ده‌ترسم بێ دیتنی ده‌ریا بمرن ... تكایه هه‌واڵێكی ماسی ڕه‌شه بچكۆله‌م بۆ بنێره با له په‌رێشانی بێمه ده‌ر ! چاوه‌رێی هاتنی هه‌واڵێك ده‌كه‌م ...
July 26, 2003
ماوه‌یه‌که په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه له‌و ئامرازه ده‌چێت به دوگمه‌ی On & Off ئیش ده‌كات. ته‌نیا جیاوازیی به‌ڕچاوی ئه‌وه‌یه كه تۆ و ته‌نیا تۆیی كه بۆت هه‌یه ئه‌نگووست به سه‌ر ئه‌م دووگمه سێحراوییه داگری! هه‌ر كات ویستیت با On بێت و هه‌ر كات ماندوو بووی وتاقه‌تت نه‌ما ، قه‌ی چی ئه‌كا با Off بێت ... ! I may Be wrong, But I doubt it سه‌یـــــــــره، وه‌مزانی منیش وه‌ك عیسا ده‌توانم مردوو زیندوو كه‌مه‌وه! له بیرم نه‌بوو ژن نابن به پێغه‌مبه‌ر! جوان دیاره منم كایه ده‌دۆڕێنم، ئه‌ی بۆ درێژه‌ی پێده‌ده‌م ، نازانم !!
July 24, 2003
نازانم چ باسه! بێخه‌وی پێش ده‌رگای پێگرتووم ... ! بیرێك كه جوان له بیرمه بریارم دابوو له بیری بكه‌م، له نازانم كوێی زه‌ینمه‌وه دێت وده‌مبات ... ده‌مباته‌وه سه‌رده‌می بوونت! ده‌ڵێی هه‌زار ساڵ تێپه‌ریوه! ده‌ڵێی هه‌زار ساڵه نه‌مدیوی و ده‌ڵێی هه‌زار ساڵه تاسه‌ی باوه‌شت ده‌كه‌م! باوه‌شت كه كۆتایی هه‌موو ڕێگاكان بوو! نازانم چ باسه! بێخه‌وی پێش ده‌رگای پێگرتووم! نازانم بۆ دانیشتووم چاو له وێنه‌کانمان ده‌که‌م! ده‌ڵێی چاوه‌روانم وڵامی پرسیاره‌كانم وه‌رگرمه‌وه! ده‌لێی چاوه‌روانم تاسه‌ی نه‌بوونت بشكێ ! ده‌ڵێی چاوه‌روانم دڵنیام كه‌ن ... بریا شه‌و زوو باری كردبا! بریا خه‌و هاتبا منی بردباوه نه‌واڵی ڕه‌نگه‌وه ... بریا بمكه‌ی به میوانی خه‌ونه‌كانت... خه‌وم لێناكه‌وێت! ده‌نگی عود و ده‌نگی باران و بۆنی تۆ و ... ئه‌ی تاسه‌ی من بۆ ناشكێت؟ ده‌زانی منداڵ كه بووم قه‌ت خه‌می وه‌م نه‌بوو ون بم، ئاخر دایكم هه‌میشه ده‌ستی ده‌گرتم! ئێستا به‌ڵام چه‌نده حه‌ز ده‌كه‌م ون بم... چه‌نده حه‌ز ده‌كه‌م ده‌ستی بیره كۆنه‌كانم به‌رده‌م و ون بم تا مه‌گه‌ر ئه‌وسا بتبینمه‌وه! هه‌سته له‌ت و په‌ته برینداره‌كان، به‌رماوی بیره‌وه‌رییه كۆنه‌كان و ماندوویی سه‌مایه‌كی بێ بڕانه‌وه له بازنه‌یه‌كی داخراو، تاو و له‌رز... و ڕشانه‌وه ... ! بریا ده‌كرا هێلنجێك بده‌ی و هه‌موو بیره برش هێناوه‌كان بڕشێیه‌وه و بۆ هه‌میشه له بیریان بكه‌ی ... ورده‌و، جێ پێی بیره ئالۆزه‌كانم له سه‌ر میچی ژووره‌كه‌م ده‌بینی، یادگاری شه‌ونه‌خوونی و بێخه‌وی ، هه‌ر وا كه ڕاكشاوم و ده‌ستم خستۆته ژێر سه‌رم ، بۆ گیرسانه‌وه‌ی ڕوانینی چاوه ته‌ره‌كانم .... شه‌و به باوێشكدان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، هێنده‌ی نه‌ماوه تۆ له خه‌و ڕابی و هێنده‌ی نه‌ماوه من خه‌و بمباته‌وه ....
July 23, 2003
ده‌ربرینی هه‌ست و بیروڕا و بۆچوون هه‌میشه ئاسان نییه! لانی كه‌م بۆ زۆر كه‌س! ده‌رده دڵ كردن ڕه‌نگه دژوارترین بێت! ڕووت كردنه‌وه‌ی هه‌ستی ده‌روون، هێزێكی تایبه‌تی ده‌وێت. پێویست ناكات هه‌ستی دڵداری بێت و له ده‌وری عه‌شق و عاشقی بخوولێته‌وه! قسه‌كردن و ده‌ربرینی هه‌ست هێزی ده‌وێت! ڕاستیت ده‌وێت قسه كردن ده‌گه‌ل هه‌موو كه‌س خۆش نییه! وه‌ك بڵێی هه‌موو گوێیه‌ك بۆ قسه‌كانی تۆ ساز نه‌كراون! هه‌ندێ نازانن گوێ بده‌نێ! هه‌ندێ به‌درێژایی ئه‌و كاته‌ی تۆ قسه ده‌كه‌ی خۆ مات ده‌كه‌ن و له جێی ئه‌وه گوێ بۆ تۆ ڕاگرن، بیر له وڵامێك ده‌كه‌نه‌وه كه قه‌راره پێت بده‌نه‌وه! هه‌ندێ زۆر ناشیانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌م قه‌ناعه‌ته‌ت بگه‌یه‌نن كه هیچ نییه و بایه‌خی وه‌ی نییه بیری لێ بكه‌یه‌وه! ده‌لێی له بیریان كردووه كه تۆ و ئه‌و دوو تاكه‌كه‌سی جیاوازن و بایه‌خ به دوو شتی جیاواز ده‌ده‌ن ... به هه‌ر حاڵ ... ڕۆیــــــــا كه منداڵ بوو و هێشتا زۆر جوان زمانی نه‌كردبووه، ببوو به "سه‌نگی سه‌بووری" من! ئه‌و ڕۆژانه‌ی له لای من بوو، ئه‌و ڕۆژانه‌ی من پڕ بووم له قسه بۆ گووتن ، به‌رامبه‌ر ڕۆیـــــــا داده‌نیشتم و قسه‌ی دڵی خۆمم بۆ ده‌كرد. باسی هه‌موو شتێك و هه‌موو كه‌س ... هه‌ندێ جار به چاوه ڕه‌شه‌كانی وای چاو لێده‌كردم، باوه‌ڕم ده‌كرد تێده‌گات ده‌لێم چی و له‌ناكاو ترسێك دایده‌گرتم مه‌بادا دڵته‌نگم كردبێت. ڕاست ئه‌و ده‌مه‌ی من پێم وابوو ئه‌و لێم تێگه‌یشتووه ، سه‌ری كه‌مێك لار ده‌كرده‌وه و به زمانه شیرینه‌که‌ی خۆی ده‌یگووت : كایه بكه‌ین؟ ئه‌مشه‌و كه نووسراوه‌یه‌كی جوانی یه‌كێك له وێبلاگه كوردییه‌كانم ده‌خوێنده‌وه و كۆمێنتاره‌كانی بۆیی نووسرابوو، دیم وه‌بیر ئه‌و قسه‌ی ڕۆیـــــــــــا كه‌وتمه‌وه : كایه بكه‌ین؟ دڵنیا بووم ڕۆیــــــــا چه‌نده له قسه‌ی دڵی من تێگه‌یشتبوو، نووسه‌ری كۆمێنته‌كانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده له مه‌به‌ست و هه‌ستی خاوه‌ن بلاگه‌كه ... كایه بكه‌ین!!!
July 22, 2003
نامه‌ی چه‌ند منداڵ بۆ خوا : *خوا گیان تـــــــــۆ چۆن توانیت بزانیت كه تۆ خوایی؟ كێ پێی وتی؟ (چارلی) * خوا گیان تۆ به‌راستی له دیتن نایه‌یت یان هه‌ر گاڵته‌مان ده‌گه‌ل ده‌كه‌ی؟ (لووسی) * خوا گیان كێ له ده‌وری وڵاته‌كان سنوور ده‌كێشێت؟ (نه‌ن) * خوا گیان تۆ خوای ئاژه‌ڵیشی یان ئه‌وان خوایه‌كی تریان هه‌یه؟ ( نه‌نسی) * خوا گیان سوپاس به خاتری هاتنی برا بچووكه‌كه‌م، به‌ڵام خۆ من داوای سه‌گێكی بچووكم لێت كردبوو! (جویس) پرسه و سه‌ره‌خۆشی ... نازانم من و مێلۆدی چ ده‌ردمان بوو كه‌وتبووینه داوی بیری كۆن وبه هیچ ڕزگاریمان نه‌ده‌هات! كه‌ست دیوه باسی پرسه بكات و قاقا پێبكه‌نێت ... !؟ مێلۆدی ده‌یگووت : له بیرته له جه‌نگه‌ی گریان و شیوه‌ن و له خۆدانی ژنی خاوه‌ن پرسه كه له خۆ چووبوو و تازه وه‌هۆش هاتبووه، كه‌سێك به ئاسپایی ده‌هات و لێی ده‌پرسی:" ئه‌رێ زه‌رده‌چێوه له كوێیه؟" ئه‌ویش به‌و حاڵه زاره‌ی و به ده‌م گریان و ڕۆ ڕۆ كردنی، هه‌روا كه به سه‌ر و گوێلاكی خۆی داده‌دا وڵامی ده‌داوه : كومێده‌كه‌ی ناوڕاست، ریزی دووهه‌م، لای ڕاست، له ته‌نیشت بیبار و ... !!! هه‌ر هه‌ناسه‌ی تازه نه‌ده‌كرده‌وه و ده‌ستی ده‌كرده‌وه به شیوه‌ن ... خۆ وابوو ئه‌و ماڵه‌ی پرسه‌ی ده‌بوو، ده‌رگایی له سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت ئاوه‌ڵا بوو. هه‌موو وه‌ژوور ده‌كه‌وتن و فاتیحایه‌كیان داده‌دا. هه‌ندێ جار ده‌تدیت كابرایه‌ك ( تۆ بیخوێنه‌وه ژنێك) ده‌هاته ژوور و هه‌ر له ڕێوه سه‌روده‌مووچاوی خۆی ده‌رنییه‌وه و خۆی ده‌ڵه‌رانده‌وه و ده‌گریا ... و هه‌ركه جێی خۆی خۆش ده‌كرد و داده‌نیشت له‌وه‌ی ته‌نیشتی ده‌پرسی: " ئه‌رێ توخوا ئه‌وه كێیه مردووه ؟" ئه‌گه‌ر چاوت گێرابا،، جوان ده‌تدیت هه‌ر ژنن دوو دوو و سێ سێ سه‌ریان به یه‌كه‌وه ناوه و خه‌ریكن به سرته قسه ده‌كه‌ن : " ئه‌و كراسه جوانه‌ت له كوێ كریوه؟ تازه هاتۆته بازار. به خوا چووم بۆ لای حاجی ... میتری به ... ده‌دا، لێم نه‌كری. ڕه‌بی به كه‌شیده‌كه‌ی سه‌ری بخنكێت، كه ئه‌وه‌نده گرانجانه ... " هه‌روا كه خه‌ریكی ئه‌م به‌یت و باوانه‌شه، له بیرێتی جار ناجارێك خۆیه‌ك بله‌رێنێته‌وه و كه‌مێك به به‌ژن و بالای كابرای مردوو هه‌بڵێت!! له هه‌مان كاتیش‌دا جوان چاو ده‌گێرێت بزانێت كێ چی له به‌ردایه : " ئایاڕۆ ..... زارای عه‌ولا پانتۆل زه‌ردت دیوه، چی له به‌ر كردووه؟ په‌كوو ... كچێ بڵێ خۆ تۆ كچۆڵه‌ی 14 ساڵه نیی، ئه وكراسه شینه چییه له به‌رت كردووه ... ئاااااااااخ، خۆزگه‌م به خۆی كه دڵته‌ره ... قه‌ت پیر نابێت ... " .... باسی كاتی چێشت ساز كردن و نان خواردنیش بمێنێته‌وه! سفره ده‌رازاوه ئه‌و سه‌ر ئه‌و سه‌ری ژووره‌كان، پڵاو و خۆرشت و سه‌وزی تازه و ... ئیتر ئه‌وده‌م جوان ده‌تدیت كه‌س مردووی بێچاره‌ی هه‌ر له بیریش نییه : - نه‌یان كرد برینجێكی باش بكرن، ئه‌وه چییه ... خۆرشته‌که گۆشتی پێوه دیار نییه ... خاوه‌ن پرسه‌ت ده‌دیت له دووره‌وه دانیشتووه و خۆ ڕاده‌ژێنێت :" ماڵی وێرانم .. ماڵت وێران كردم ... " مێلۆدی ده‌ڵێ : نازانم مه‌به‌ستی خه‌رج و مه‌خارجه‌كه‌ی پرسه‌كه بوو ماڵی پێ وێران ببوو ، یان به‌ڕاست باسی مردووه‌كه‌ی ده‌كرد ....
July 20, 2003
كچه‌كان به دوایی دروونه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی خۆیانن ... Terrafem ( ڕێكخراوه‌یه‌كی چالاكه بۆ یارمه‌تیدانی ژنان كه ده‌كه‌ونه ژێر زه‌خت و زۆری پیاو!) ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه كچانی بیانی كه ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ زۆرتر نییه، په‌یوه‌ندی تله‌فوونیان گرتووه و داوای یارمه‌تیان كردووه بۆ دروونه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی! ئه‌و كچانه ده‌گه‌ڵ هاورێ كوڕه‌كانیان سێكسیان بووه. به وته‌ی Terrafem له زۆربه‌ی كات ئه‌وه كوڕه‌كانن كه كچه‌كان هانده‌ده‌ن بچن "خۆیان بدروونه‌وه" !!! Bernadita Nunez به‌رپرسی Terrafem ده‌ڵێت : كچ په‌یوه‌ندیمان ده‌گه‌ڵ ده‌گرن و ده‌ڵێن هاورێ كوڕه‌كانمان هانیان داوین تله‌فوون بۆ ئێوه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیمان بده‌ن په‌رده‌ی كچێنیمان بدرووینه‌وه! چوونكه كوڕه نایه‌وێت ده‌گه‌ڵ ئه‌م كچه زه‌ماوه‌ند بكات! له زۆر به‌ی كاتیش ئه‌وه دایك و خوشكی كوڕه‌ن كه ناهێڵن كوڕه ده‌گه‌ڵ كچێكی كه پێش شوو كردن سێكسی ده‌گه‌ڵ هه‌بووه، زه‌ماوه‌ند بكات و كوڕه‌كانیش حه‌ز ناكه‌ن به پێچه‌وانه‌ی ویستی دایك و بابیان كارێ بكه‌ن!!! ئه‌و كچانه‌ی بۆ دروونه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی خۆیان داوای یارمه‌تی ده‌كه‌ن، زۆر گه‌نجن و پێش شوو كردن سێكسیان هه‌بووه، شتێك كه له هه‌ندێ له وڵاتان وه‌ك كوردستان، سومالی و توركیه، له كچ قه‌بووڵ ناكردرێت. داوای بێ بڕانه‌وه‌ی سێكس له لایان كوڕان ... Bernadita ده‌ڵێت : ئه‌و دووبڵ موراڵه (double standard) له لای ئه‌و كوڕه گه‌نجانه جێی داخه! ئه‌و كوڕانه ده‌زانن كه سێكسی پێش شوو كردن بۆ كچه‌كان مه‌ترسی گیانی به‌دواوه‌یه، له سه‌ر ئه‌م حاڵه‌شڕا، مه‌رج له سه‌ر كچه‌ی داده‌نێن و بێ بڕانه‌وه داوای سێكس ده‌كه‌ن. دوایش پشت له كچه‌ی ده‌كه‌ن و هانیان ده‌ده‌ن بچن و په‌رده‌ی كچێنی خۆیان بدروونه‌وه! نازانم بۆ نابێ شتێكیش له لای كوڕان هه‌بێت بۆ دروونه‌وه؟!!! كه ئه‌م كچه گه‌نجانه په‌یوه‌ندیمان ده‌گه‌ڵ ده‌گرن یه‌كه‌م داوای دیتنی دوكتورێك ده‌كه‌ن كه بتوانێت په‌رده‌ی كچێنیان بدرووێته‌وه و یان هه‌ندێ جار داوا ده‌كه‌ن دوكتورێك شایه‌تی وه‌ی بدات كه ئه‌وان هێشتا هه‌ر كچن، ئه‌گه‌ر چی ڕاست نییه و سێكسیان بووه! هه‌ندێ دایك و باب به نووسراوه‌یه‌كی ئه‌وها له لایان دوكتورێك ڕازیی ده‌بن! ئه‌وه‌ش بڵێم كه هه‌ندێ پیاوی خه‌لكی ئه‌م وڵاتانه مانیی ئه‌م فه‌رهه‌نگه كه كچ بۆ شه‌وی بووكێنی ده‌بێ "په‌رده‌ی كچێنێی" مابێت، وه‌ك گرفتێكی گه‌وره چاو لێده‌که‌ن . ڕوانینێكی كون ... ئه‌سه‌د نودینگان كورده و به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی كولتوری كوردان له سۆئێده . ئه‌سه‌د ده‌لێت: زۆر جار ئه‌و ڕوانینه كۆنه‌ی له سه‌ر ژن و "كچ بوونیی" پێش شوو كردن، دیوه و ئه‌وه شتێكه كه ده‌بێ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر بگیرێت! ئه‌سه‌د له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌لێت : كاربه‌ده‌سته‌كان و ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه كولتوریه بیانییه‌كان، ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین به ئاشكرایی ئه‌و باسه له كۆمه‌ڵگادا بكه‌ینه‌وه. ئه‌وه به‌شێك له مافی ژنه كه خۆی بریار له سه‌ر له‌شی خۆی بدات. سه‌رچاوه
July 19, 2003
كه‌مێك بێتاقه‌تم! سه‌یر بیری بوون له لایانم كردووه! سه‌یر بیری دیتنیان، بیستنیان، له ئامێز گرتنیان ... بووه تا ئێستا حه‌ز بكه‌ی بچی به دزی، ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری خوشكه‌كه‌ت بخوێنێوه، به‌ڵام وه‌بیر بێته‌وه خوشكت نییه...؟ بووه تا ئێستا حه‌ز بكه‌ی بچی به دزی، نامه‌كانی برا گه‌وره‌كه‌ت بخوێنێوه، و وه‌بیرت بێته‌وه برات نییه ...؟ دوو سێ ڕۆژه زۆر حه‌ز ده‌كه‌م بچم له ده‌رگای ماڵی خوشكم بده‌م ... وه‌بیرم دێته‌وه ... !!! ئه‌مڕۆ حه‌زم ده‌كرد به براكه‌م بڵێم پێكه‌وه بچینه ده‌ر، پیاسه‌یه‌ك بكه‌ین... وه‌بیرم هاته‌وه ... !!! *** بووه تا ئێستا بیری ڕۆژێك بكه‌ی ده‌گه‌ل بابت ، له ئێواره‌یه‌كی زه‌رد و ناره‌نجی پاییز ، له پاركی ... دانیشتبووی قسه‌ت ده‌كرد .. و دوایی وه‌بیرت بێته‌وه تۆ قه‌ت ده‌گه‌ڵ بابت نه‌چووی بۆ پارك ... ؟ كه‌مێك بێتاقه‌تم ... پێم ده‌لێت : ئه‌گه‌ر ئیمانت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بكه‌ی خۆشه‌ویستیت له بیر ناچێته‌وه، كه به‌شێك له دڵ و هه‌ستی ئه‌م مرۆڤه به ناوی تۆ كراوه و تازه، قه‌ت به هیچ نایگۆڕێته‌وه، دڵته‌نگییه‌كانت چیتر تێكه‌ڵاوی ئه‌م ته‌مه تاڵه نابن! ئه‌گه‌ر به دوایی حه‌سانه‌وه‌یی ، بگه‌رێ، بێگومان ده‌یبینیه‌وه، به‌ڵام ئیمانت هه‌بێت، باوه‌ڕ بكه‌وه و ... ! حه‌ز ده‌كه‌م باوه‌ڕ بكه‌م ....
July 18, 2003
ئه‌مڕۆ كه وتی : بڵێ بخوا ... وتم : به گیانی دایكم ...!! ناوچاوانی تێكنا! ڕووی گرژ كرد و به نابه‌دڵی وتی : بۆ دایكت له خوا گه‌و‌ره‌تره!؟! **** ئه‌وانه‌تان له بیره .... مه‌رقه‌دی شێخه‌كان! مه‌رقه‌دی پیره به ناوبانگه‌كان، پیاوچاكه‌كان! كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ ژن ! له ڕێگه‌ی دوور و نیزیك ... به خۆدادان و سینگ كوتان! پارانه‌وه و ڵاڵانه‌وه! چاكه گه‌وره و چاكه چكۆله! شاڵ هه‌ڵواسین و ده‌رزیله به‌ستن! گومبه‌زان، چلدانه گرتنه‌وه! وه‌یسی القه‌ره‌نی ... گریان، گریان ، نیازی بوون به دایك، دایكی كوڕان! خاناقا، خه‌لیفه‌كان ... مه‌لا كوێره‌ی نووشتوو نووس! شێخ جه‌میل، وه‌دی هێنانی نه‌زر و نیازی ژنان ... كتێب گرتنه‌وه ... ئیسته‌خاره‌ی قورئان ... قورئان ...!!! قورئان كه ده‌ستی به سه‌رداده‌ن و سوێندی پێده‌خۆن و نازانن چی تێدا نووسراوه! قورئانی سه‌ر تاقه‌ی ژووره‌كان، قورئان كه بێ ده‌ستنوێژ ده‌ستی بۆ نابه‌ن! كه پێش كردنه‌وه‌ی ماچی ده‌كه‌ن و له سه‌ر سه‌ریان داده‌نێن ... هه‌مان قورئان كه بۆ ڕزگاری مڕۆڤ هات! هه‌مان كه ژنی له زینده به چال بوون ڕزگار كرد! ڕزگار ... !!! ههممممم .... له بیرمه له كلاسی "اخلاق و معارف اسلامی" مامۆستاكه‌مان!!! گوتی : ژن له ئیسلامدا ئه‌وه‌نده پایه به‌رزه، خوا سوره‌تێكی به ناو كردووه( النسا) !!!! (ئایه‌تی34 سوره‌تی ژن) :" پیاو سه‌ركار و سه‌رداری ژنانن، له به‌ر ئه‌وه‌ی خوا پیاوی به گه‌وره‌تر داناوه و له به‌ر ئه‌وه‌ش كه پیاو ماره‌یی ده‌دات...." (ئایه‌تی 24 سوره‌تی ژن) : " كه پێتان ڕابواردن، كرێیان بده‌نێ" ئه‌گه‌ر ژنان زانیبایان له قورئاندا چوونیان باس لێكراوه، دیسان ماچیان ده‌كرد و له سه‌ر سه‌ریان داده‌نا؟ ئاوا ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر پیاو قورئان له سه‌ر سه‌ری دابنێت، ده‌توانم تێبگه‌م بۆ، به‌لام كه ژن ده‌یكات، سه‌رم سووڕ ده‌مێنێت! **** مه‌به‌ست بێ‌ڕێزی به باوه‌ری كه‌س نییه! به‌ڵام كه كابرا به زۆره ملی ده‌یه‌وێت من باوه‌ر بكه‌م ئه‌و ڕاست ده‌كات، ده‌یه‌وێت من باوه‌ر بكه‌م كه دینی ئه‌و ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاری منه، كه‌مترین چاوه‌ڕوانی من ئه‌وه‌یه وڵامی پرسیارێكی ساكاری من بداته‌وه : چۆن دینێك كه له‌ودا دیه‌ی لاگونی چه‌پی پیاوێك به‌رابه‌ری دیه‌ی ژنێكه، ده‌توانێ من ڕزگار بكات!؟ (ماده‌ی 435 یاسای جزای ئیسلامی)
July 16, 2003
حوكمه‌که ده‌مێكه دراوه! ده‌بێت برۆیت! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به نابه‌دڵی، ئه‌گه‌ر به زۆری! ده‌بێت برۆیت! هه‌ندێ جار ڕه‌نگه چاره‌یه‌كی تر نه‌بێت! ئه‌وه‌ی تاڵه، ئه‌وه‌ی بریندارت ده‌كات ڕووخاندنی پرده‌كانی پشت سه‌رته! ده‌زانی، پرد هه‌میشه یانی هیوا! هیوای گه‌رانه‌وه، هیوای به یه‌ك گه‌یشتنه‌وه! هیوا به كوێره ڕووناكییه‌ك له كۆتایی داڵانێكی ته‌نگ و تاریك ... پرد هه‌میشه یانی هیوا. هیوا به بوونی ڕێگه‌یه‌ك ! به‌ڵام جار نا، ناچاری پرده‌كان برووخێنیت تا بتوانیت درێژه به ڕۆیشتن بده‌یت! ڕێگه‌كانی گه‌رانه‌وه، یه‌كه به یه‌که د‌ه‌ڕووخێنیت تا ئه‌وه‌یی پێش به ڕۆیشتنت ده‌گرێت، نه‌ێڵیت! تا ئه‌وه‌یی ڕایگرتووی له دنیایه‌ك كه ته‌نیا زاده‌ی خه‌یاڵته، لاده‌ییت. تا هه‌ڵقه‌ندرێیت! تا بۆ ماوه‌یه‌ك (كورت یان درێژ، نازانم) له ناو ته‌م و مژی نه‌زانین و نه‌دیتنه‌وه‌دا ون بیت... ته‌م و مژێك كه ڕه‌نگه هه‌ندێ ناوی بنێن "چاڕه‌نووس" . هه‌ر ئه‌وه‌یه! هه‌موو چیرۆكێك كۆتاییه‌كی هه‌یه! هه‌موو چیرۆكێك ده‌نووسرێت تا له جێیه‌ك ته‌واو بێت! كه گه‌یشتییه كۆتایی چیرۆكێك، ڕه‌نگه باشتربێت وه‌ڵاینێی! ده‌كرێت، دواتر لاپه‌ره‌كانی چیرۆكه كۆنه‌كان هه‌ڵده‌یه و له وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێ شت، هه‌ست به خۆشی بكه‌ی. به‌ڵام باوه‌ر ناكه‌م له مه زیاتر بتوانی هیچ بكه‌ی! ناكرێت به زۆری چیرۆكێك كه كۆتایی پێهاتووه، درێژه پێبده‌ی! بێ سووده! ... هه‌ر چیرۆكێك ڕۆژێك كۆتایی دێت ... ده‌بێ بڕۆیت! چی ده‌بێت و چۆن ده‌چێته پێش، نازانیت! گه‌رانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه؟ به‌رگه‌ی هه‌موو كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌كان ده‌گریت؟ به‌رگه‌ی هه‌موو هه‌وراز ونشیوه‌كان؟ ده‌رۆیت تا بگه‌رێیته‌وه؟ ... ده‌گه‌رێیته‌وه؟ نــــــــازانی ... ته‌م و مژ ... نوقمی له چاوه‌روانییه‌ك كه چاوه‌روانیت نه‌ده‌كرد ئاوا دوور ودرێژ ببێته‌وه. چاوه‌روانییه‌ك كه ورده ورده، چاوه‌ڕوانییه‌كانت ده‌باته ژێر پرسیار! چاوه‌روانیی، له پشت په‌نجه‌ره داخراوه‌كان، له پشت ده‌رگا نیوه كراوه‌كان. نوقمی له خه‌می وێرانه‌كانی پشت سه‌رت. ئه‌و وێرانه‌ی ناوێریت به جێی بێڵیت و نا‌توانیت سازی كه‌یته‌وه! ئه‌وانیی خۆت ڕووخاندنت، ئه‌وانی به ده‌ستی گومان ڕووخان. و دیسان ته‌م و مژی به‌رامبه‌رت ... پێش به هه‌ندێ له ڕووداوه‌كانی ژیان، نا‌توانیت بگریت! سه‌یره، به‌ڵام ناخۆشترین ڕووداوه‌كان به‌رهه‌می كه‌متر خه‌میی و لێنه‌زانینی خۆمانن! له بیرمه جاران چه‌نده قسه‌ی زل زلم ده‌كرد و ئێستا ده‌بینم چه‌نده له قسه‌كانی خۆم، به كرده‌وه دوورم. ده‌بینم، كه مرۆڤ كه‌وته نا گه‌رده لوولی ڕووداوه‌كان، ئیتر به پێی قسه زله‌كانی خۆی بریار نادات و ناژیت! زۆر جار هه‌ست ده‌كه‌م جێی دڵم له ناو سنگما چۆڵه! زۆر جار هه‌ست ده‌كه‌م چیتر به‌رگه ناگرم، كه‌چی ڕۆژه‌كان هاتوون وچوون و من ده‌گه‌ڵیان تێپه‌ریووم! نازانم ناوی بنێم چی؟ سه‌رداخستن بۆ چاره‌نووس؟ "چاره‌نووسێك" كه ده‌توانم له چنگی ڕزگار بم، به‌ڵام ده‌بێت به‌هایه‌كی قورسی بۆ بده‌م؟ مامله كردن؟ ترسه‌نۆك بوون؟ ماندوو بوون؟ نازانم .. ئه‌وه‌ی ئێستا لێی دڵنیام ئه‌وه‌یه : هه‌موو چیرۆكێك ڕۆژێك، له شوێنێك كۆتایی پێ دێت! ناتوانی درێژه به چیرۆكێك بده‌یت كه كۆتایی پێهاتووه. سوودی نییه!
July 15, 2003
ژنه و هه‌زار به‌دبه‌ختی ... ئاوای درێژه به قسه‌كانی دا: ئه‌وه‌ی بڵێم كه من به‌ش به حاڵی خۆم قه‌ت قه‌ت قه‌ت گه‌ردنی ئه‌و ژن یا پیاوه‌ی كه لێكردنه‌وه مووی ده‌ست و لاق و ژێرباغه‌ڵی ژنی كرده باو، ئازا ناكه‌م!! كافر به چاوی خۆی نه‌یبینێت ... بابا ئه‌وه چییه ... به‌راستی ئه‌گه‌ر من خودا بام، هه‌ر ژنێكی یه‌ک جار مووی ده‌ست یان لاق یان ژێر باغه‌لی به wax ، یان به ده‌زوو لێكردبێته‌وه، ده‌منارده به‌هه‌شت. دووهه‌م نازانم بـــــــــــــــــــــۆ؟ ئاخر بابه بۆ؟ كاتێ ئه‌وه‌نده‌مان ئێش و ئازار پێده‌گات، كاتێ دوای هه‌ر جاره‌ی هاوارمان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه و زۆر جاریش وه‌گریان ده‌كه‌وین، بـــــــــــــــــــــــۆ دیسان ده‌یكه‌ینه‌وه؟ بۆ دیسان هه‌موو مانگێ، كۆڵێك پاره ده‌ده‌ین به wax و غه‌رغه‌ره‌ی نه‌پسێن و مه‌كینه‌ی به‌رقی و هه‌زار كوفت و ژاره‌ماری تر، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی لاق و له‌ته‌رمان ساف و سووف كه‌ین؟ بۆ كێ؟ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به قه‌د چه‌مه‌نه‌كانی مه‌یدانی قوتبال موویان به ده‌ست و لاق و سینگه‌وه‌یه؟ ئه‌وان ئه‌گه‌ر لاقی سافیان پێجوانه، با لاقی خۆیان ساف كه‌ن، كه‌س پێشیان پێناگرت ... برۆ پان و باریك كردنه‌وه‌ش به‌زمێكه، ها! تازه باریكت كردۆته‌وه، ده‌بینی ئه‌وه وه‌رزی به سه‌رچووه و ئێستا برۆی پان مۆده! كوره سندانتان لێبدات! لێم گه‌رێن ژانی باریك كردنه‌وه‌که‌م له بیر بچێته‌وه، دوایی پانی بكه‌ن به مۆد! به‌دبه‌ختیه‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه! ئه‌وه چه‌ند ساڵه لێوی "باتێكراو" مۆده! هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ده‌بێ بچی و بای تێكه‌یه‌وه! دوایی كه له ژێر ده‌ستی دوكتور دێیه ده‌ر، وه‌ك مراویت لێهاتووه! بۆخۆت لێره‌یی و لێوه‌كانت دوو سێ هه‌نگاو له پێش خۆتن! پێش پێی خۆشت خۆ ناتوانی ببینی، ئاخر ماوه‌یه‌که مه‌مكی وه‌ك شووتی هاتۆته بازار! جار نا ده‌ڵێم خۆزگه‌م به خۆم كوڕ‌نیم ها. ئه‌گه‌ر كوڕ بام قه‌ت نه‌مده‌وێرا ده‌ست له هیچ كچێك بده‌م. بیر بكه‌وه ، كچێكت دیوه، خۆشت لێی هاتووه ، تامه‌زرۆیی ماچی لێوه‌كانی ئه‌م كچه‌ی ... ئه‌گه‌ر له ناكاو، كاتی ماچ كردنی، لێوی بپووچێته‌وه، چی بكه‌م؟ یان له پڕ سیلیكۆنی مه‌مكێكی بته‌قێته‌وه و ئه‌وی تر هه‌ر وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه ، هیچ كابرا خۆی لاسه‌نگ ده‌بێت، من هه‌ر له‌وێ له ترسان به عه‌رزێ داده‌كه‌وم! ناتوانی بزانی ئه‌و قژه درێژه جوانه، یان ئه‌و قژه كورته ڕێك و پێكه قژی ڕاستییه یان ده‌سكرده؟ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێ ده‌ستی به سه‌ڕ دابێنیت یان قژی له ناو په‌نجه‌ت بگری و بۆنی پێوه‌كه‌ی؟ لێنابێته‌وه؟ برژانگی هین خۆیه‌تی ؟ نینۆكه‌كانی چی ؟ بڵێی لوتی بایه چه‌ند هه‌زار بێت؟ به بزه‌یه‌كه‌وه چاوم لێده‌كات. ده‌لێم ها، چییه، بۆ خۆشی؟ ده‌ڵێ : ئه‌و ژان و ئێش و به‌د‌به‌ختییه داوێنی پیاوانیشی گرتۆته‌وه! ئه‌ی ئه‌وه‌نییه مووی سینگ و پشتیان wax ده‌كه‌ن. سیلیكۆن داده‌نێن با سینگیان جوان بێت. مووی سه‌ریان ده‌چێننه‌وه. به workout خۆیان كووشتووه وه‌ك Kent هاورێكه‌ی باربی-یان لێبێت! ئه‌وه‌نێ ده‌ڕۆن - عه‌یب نه‌بێ - دوودووله‌كه‌یان گه‌وره و ئه‌ستوور ده‌كه‌نه‌وه ... هه‌ر ژن نییه بۆته كایه‌ی ده‌ستی بازاری ڕۆژ ! ... به‌رابه‌ری به‌مه ده‌لێن! لانی كه‌م له یه‌ك شت‌دا ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه به‌دبه‌ختن !!!
July 12, 2003
قسه‌ی جوان به هه‌ر زمانێك بێت، هه‌ر جوانه! هێمن ده‌لێت : به‌زۆر بشكێ ده‌بـــێ ده‌ركی قه‌ڵایه ده‌نــــا ئه‌و ده‌ركه بۆ كێ ئاوه‌ڵایه ؟ شفيعی كدكنی ده‌لێت: نفسم گـرفت ازين شب در ايــن حصار بشكن ! ... ز بـــــــــــرون كسی نيايد چو به ياری تو ،اين‌جا ، تو ز خويشتن برون آ سپه تتار بشكن ! كورته‌یه‌ك له سه‌ر مێژووی ئاڵای كوردستان : ئه‌م ئاڵایه یه‌كه‌م جار له لایان رێبه‌رانی ڕێكخراوه‌ی "خۆی بوون" ، بۆ وه‌به‌رچاو خستنی خه‌باتی له مێژینه‌ی كورده‌كان به دژ ده‌سه‌ڵاتی ئێمپراتووریای عوسمانی، ناساندرا! هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م ئاڵایه به ده‌ست ئه‌ندامانی كومیته‌ی نێونه‌ته‌وایه‌تی كۆنفرانسی ئاشتی پاریس گه‌یاندرا كه وه‌ك به‌شێك له په‌یمانی "سیوێر" له ساڵی 1920 ده‌گه‌ل ئیمپراتووریای عوسمانی، به‌ڵێنی دامه‌زراندنی به‌شی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆیان دابوو! له ژێر ئه‌م ئاڵایه‌دا بوو كه ڕێكخراوه‌ی سیاسی "خۆی بوون" یه‌كه‌م حكوومه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی له هه‌نده‌ران، له ساڵی 1927، ڕاگه‌یاند. "خۆی بوون" تا كۆتایی 1932 بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئیمپراتووریای كورد كه له ساڵی 1848 دا، له ناو چوو بوو، شه‌ڕی كرد! له ساڵی 1946 و دوای دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد، ئه‌م ئاڵایه جارێكی تر هه‌ڵكرایه‌وه! ئاڵای كوردستان له لایان زۆربه‌ی ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی كورد په‌سه‌ند كراوه و به هۆی جۆر به جۆری سیاسی، كولتوری، كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌كرێت و ده‌شه‌كێته‌وه! ئاڵای كوردستان : پێك هاتووه له سێ ڕه‌نگی سوور - سپی - سه‌ورز . به پانایی 2 له 3ی درێژایه‌تی! تایبه‌تمه‌ندی ئاڵای كوردستان خۆره زه‌رده‌كه‌یه‌تی كه له به‌شی سپی ڕه‌نگدا، خۆی ده‌نوێنێت! ئه‌م خۆره 21 تیشكی یه‌ك فۆرمی هه‌یه. ژماره‌ی 21 ی تیشكه‌كان تایبه‌تمه‌ندی ئایینی هه‌یه و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی ئایینی یه‌زدانی (یه‌زیدی ؟) له ناو كورده‌كاندا. گه‌وره‌یی خۆره‌كه به تیشه‌كانه‌وه یه‌ك دیامێتره و بێ تیشكه‌كان 0.5 دیامێتر! قوربانی بوونی د‌ه‌رسیم (Dersim) له ساڵی 1980، كوژرانی هه‌زاران كوردی بێ‌تاوان به گازی كیمیایی له ساڵی 1988، ئاواره بوونی كورده‌كان به میلیۆن ، ته‌نانه‌ت داگیركردنی خاكی كوردستان له لایان دوژمنانی مافی مرۆڤ ، نه‌بۆته هۆی وه‌عه‌رز كه‌وتنی ئه‌م ئاڵایه! ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ ، دوای زیاترله 150 ساڵ پاش له ده‌ست چوون و نه‌مانی حكوومه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئه‌م ئاڵایه هه‌ر ده‌شه‌كێته‌وه! سه‌رچاوه دۆسته‌كانم باش بزانن دوژمنانم باش بزانن چه‌ند باوه‌رم به زه‌رته‌شت و به ئاوێستا وبه خوا هه‌یه هه‌زار هه‌نده‌ش باوه‌ڕم به هه‌ڵكردنی ئاڵا هه‌یه! په‌شێو
July 11, 2003
زۆرتر كورد تا عه‌ره‌ب ئه‌و كاته‌ی له به‌غدا بووم، بۆ ناساندنی خۆم به ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌كه‌م جار ده‌مدیتن، گرفتی زۆرم هه‌بوو! كه ده‌ستم ده‌كرد به قسه كردن، بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆم بڵێم، كه‌س گومانی له عه‌ره‌ب بوونی من نه‌ده‌كرد،چوونكه زمانی عه‌ره‌بیم زۆر باش بوو. به‌ڵام هه‌ر كه ناوی خۆم ده‌گووت، سێبه‌ری پرسیارێك ڕووخساری داده‌پۆشین. ئه‌و كات بوو كه ده‌متوانی سه‌رنجیان بۆ "نیوه‌كه‌ی تری خۆم" ڕابكێشم! زۆربه‌یان پێیان وابوو كه شتێكی خۆشه، كه ناوه‌كه‌ت، ناوێكی ئاسایی نه‌بێت! و لێیان ده‌پرسیم مانای ناوه‌كه‌م چییه و ده‌یانپرسی ئه‌گه‌ر ناوێكی مه‌سیحییانه! به‌ڵام كه ده‌مگووت ناوه‌که‌م، ناوی گوڵێكه له چیا به‌رزه‌كانی باشوری كوردستان شین ده‌بێت، باسه‌كه چیتر بۆیان سه‌رنج ڕاكێش نه‌ده‌ما! ئه‌وه‌ش به‌راستی ژانی بوو و من هه‌ستم ده‌كرد سه‌باره‌ت به "نیوه‌كه‌ی تری خۆم" واته دایكی خۆشه‌ویستم كه كورد بوو، نامێهره‌بانیم كردووه! قه‌ت ده‌رفه‌تی وه‌م پێنه‌درا كه خۆم وه‌ک كچێكی نیوه كورد و نیوه عه‌ره‌ب بناسێنم! كه هاتم بۆ سۆئێد، هه‌ڵ‌و مه‌رجه‌كه گۆڕدرا. ئیتر ئه‌و دڵنیاییه كه من عه‌ره‌بم، نه‌ما! من لێره ده‌متوانم هه‌ر كه‌سێك بم، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه له هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی تێدا بوو. ئێستا ئیتر چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌كه‌م كه خه‌ڵك پرسیارم لێبكه‌م من له كوێرا هاتووم تا به شانازییه‌وه باسی "نیوه‌ی تری خۆم" بكه‌م! بابم پێیوایه كه من زۆر نامێهره‌بانم سه‌باره‌ت به ئه‌و، كاتێ له وڵامی ئه‌و پرسیاره كه له كوێرا هاتووم له پێشدا ده‌لێم نیوه‌م كورده و پاشان ده‌لێم نیوه‌م عه‌ره‌به! له‌وانه‌شه من به‌ڕاستی هه‌ستی بابم به‌م كاره‌ی خۆم بریندار بكه‌م. به‌لام ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوانمه شته‌كه، كه‌وابوو من هه‌ستی دایكم زۆر بریندار كردووه، به درێژایی ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌ی نه‌متوانی بڵێم نیوه‌م كورده! من شانازی به هه‌ر دوویان ده‌كه‌م و خۆم وه‌ك به‌رهه‌مێك له په‌یوه‌ندی "تایبه‌تی" ئه‌وان و وه‌ك یه‌كه‌م نیشانه له سه‌ركه‌وتنی په‌ێوه‌نییه‌كان، سه‌ره‌ڕای جیاوازی "ڕه‌گه‌زیان" ده‌بینم! له هه‌مان كاتدا من ناتوانم عه‌ره‌ب بم، ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی له‌قه‌بێكی عه‌ره‌بی به دوای ناوه‌كه‌مه‌وه دێت. واته ناوی بابم! بۆ من شتێك هه‌یه زۆر به هێزتر له ناو و له‌قه‌ب و ته‌نانه‌ت له زمانێك كه پێی ده‌دوێم! من له ناو منداڵدانی ژنێكی كورد نوتفه‌م به‌سترا! یه‌كه‌م ئامێزێك منی به خۆیه‌وه گرت، كورد بوو، یه‌كه‌م كه‌س ناوچاونی ماچ كردم كورد بوو، به شیری ژنێكی كورد تێركراوم، و ناوه‌كه‌م، ناوێك كه هه‌موو به زمانی دێنن و ناوێك كه ته‌نانه‌ت له سه‌ر كێلی قه‌برم ده‌نووسرێت، كوردییه! باوه‌ر ناكه‌م پێویستیم به هێنانه‌وه‌ی هۆی زیاتر بێت له وڵامی خه‌ڵكانێك كه لێم ده‌پرسن بۆ زۆرتر خۆم به كورد ده‌زانم تا به عه‌ره‌ب !!! Sanarya Kalamgi 2003-06-18 - Beyan.net
July 10, 2003
دیسان ڕووی دا. جاری یه‌كه‌م نه‌بوو. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ر جاره‌ی باسی ئیسلام ویاساكانیی دێته پێش، یه‌كێكم لێ په‌یدا ده‌بێ و ده‌لێ : ئه‌و شتانه له ناو قورئان دا نین. كه قورئانه‌كه‌ی بۆ ده‌كه‌یه‌وه و پێی نشان ده‌ده‌ی ده‌ڵێ : وه‌رگێرانی قورئانه‌که گرفتی هه‌یه . وه‌رگێر تێی نه‌گه‌یشتووه و به هه‌ڵه ته‌رجومه‌ی كردۆته‌وه !!! ده‌زانی، من به‌ڕاست ده‌گه‌ل ئیسلام وه‌ك باوه‌رێكی تاكه كه‌سی هیچ گرفتێكم نییه. گرفته‌كه ئه‌و ده‌م ده‌ست پێده‌كات كه ئیسلام ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا حكومه‌ت ده‌كات و یاسا داده‌رێژێت . ئایا به‌راست گرفت له وه‌رگێران و لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌م یاسایانه‌دایه ؟ كه دێی وه‌رگێرانی قورئان به ئه‌و زمانانه‌ی ده‌یزانی چاو لێده‌كه‌ی، هه‌مووی هه‌ر یه‌كن و جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه. من به‌تایبه‌ت به‌شه‌كانی سه‌ر به ژن و مافی ژنم چاو لێكردووه، هیچ كامیان له‌وه‌ی تر باشتر نه‌بوو. به هه‌ر زمانێك كه بیخوێنێوه ئازادی تاكه كه‌سی پێشل كراوه و ژێرچه‌پۆكه بوونی ژنان به پێی یاساكان به ڕوونی دیاره. ئه‌مڕۆش ئه‌م پرسیاره‌م بۆ هاته‌وه پێش : ده‌ی ئه‌گه‌ر گرفته‌كه له وه‌رگێران و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی قورئان به زمانه‌كانی تر بێت، خۆ ئیتر له وڵاتانی عه‌ره‌ب كه قورئان به زمانی سه‌ره‌كی ده‌خوێننه‌وه و ته‌رجومه‌ی ناكه‌نه‌وه ، نه‌ده‌با گرفتێك به ناوی پێشل كردنی ئازادی تاكه كه‌س و ژێر ده‌ست بوونی ژنان له گۆڕێ دابا ، كه‌چی هه‌ڵ و مه‌رجی ژیانی ژنان له وڵاتانی عه‌ره‌بی چ له جێیه‌كانی تر باشتر نییه و بگره خراپتره !!! كه‌س هه‌یه به من بڵێت ئه‌وه چ كتێبێكی یاسایه كه هه‌موو هه‌ر به هه‌ڵه تێیده‌گه‌ن و به هه‌ڵه وه‌ریده‌گێرن ؟!! ئاڵای كوردستان و سروودی " ای ایران ، ای مرز پرگهر" دۆینێ 18 تیر بوو. قه‌رار بوو بۆ پشتگری له خوێندكارانی ئێران ، ئێرانییه‌كانی ئێره‌ش خۆپێشاندانیان هه‌بێت. منیش چوومه ناو شار. بۆ به‌شداری كردن له خۆپێشاندانه‌كه! وه‌ك كوردێك، بۆ پشتگری له‌م مافه حاشا لێكراوه كه هه‌موو مرۆڤێك ده‌بێ ئازادی ده‌ربڕینی بیر و باوه‌ڕ و بۆچوونی خۆی هه‌بێت! كه گه‌یشتمێ، ده‌یان ئاڵام به ده‌ستی خه‌ڵكه‌وه دیت، ئاڵای سه‌رده‌می شا، به شێر و تاجه‌وه، ئاڵای موجاهیده‌كان و ئاڵای سێ ڕه‌نگی بێ نیشان ... چووم له شوێنێك دانیشتم. جێگه‌كه‌م به‌رز بوو و هه‌موو شتێكم ده‌دیت ... ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشام ئاڵای كوردستان بوو. دوو كه‌س له نزیك یه‌ك ئاڵای كوردستانیان به ده‌سته‌وه بوو و له ڕیزه‌كانی پێش وه‌ستابوون. پێم جوان بوو. كوردیش پشتگری له خه‌ڵكانێك كه بۆ مافی خۆیان خه‌بات ده‌كه‌ن، ده‌كات. گوێم دا به قسه‌كان، به دروژمه‌کان. پێموابوو سه‌رده‌می "مرده باد... " و "زنده‌باد..."، ته‌واو بووه . .. نا، وه‌ک شتێك، هه‌ر ماوه! دواتر كه ویستان شوێنه‌که به‌ره‌و نازانم كوێ جێ بێڵن، دیم ژنێك به جلی كوردی و كورێك وێنه‌كانی به‌ڕێزان قاسملو و شه‌ره‌فكه‌ندی-یان به ده‌سته‌وه و به ئاڵای كوردستانه‌وه، له ڕیزی یه‌كه‌می خۆپێشاندانه‌كه رێكه‌وتن! چه‌ند ڕیز دواتر ئاڵای كوردستان و پلاكاردی "یه‌كێتی لاوانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران" ، ئه‌وانیش به جلی كوردی ... سه‌رمای "كه‌لله ته‌زێنی" مارسی ئه‌مساڵ و هه‌موو ساڵێكم وه‌بیر هاته‌وه كه كۆمه‌لێك كورد له هه‌مان شوێن به یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و بۆ ڕێزلێنان له شه‌هیدانی بێتاوانی هه‌له‌بجه، كۆ ده‌بنه‌وه، وتار ده‌خوێننه‌وه و داوا له حوكوومه‌تی سۆئێد ده‌كه‌ن پشتگری له مافی كوردان بكات! قه‌تم نه‌دیووه كه‌س، نه وه‌ك تاكه كه‌س و نه وه‌ك ڕێكخراوه‌ی ئێرانی بێن و به‌شداری ئه‌م یادكردنه‌وه بكه‌ن. نه‌مدیت جارێك ئاڵای ئێران بێنن و وه‌ك مرۆڤێكی ئازادیخواز پشتگری له مافی گه‌لێكی زووڵم لێكراو بكه‌ن ... گوڤــــــــان لێره با ده‌یگوت : چییه، دیسان هه‌ستی "ناسیونالیستیت" گوڵی كرد؟ ... نازانم. له‌وانه‌یه! له‌وانه‌شه هه‌ندێ پێم بڵێن ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ست. باوه‌ركه ئێستا كه ئه‌م دێرانه ده‌نووسم ، له هیچ دڵنیا نیم. كورد ئه‌و كاتیش به‌شداری شورش بوو و شه‌هیدی دا، له دار درا، له به‌ند كرا، بێ سه‌ر و شوێن چوو ... ئه‌وه ئه‌مرو، دیسان ئاڵا هه‌ڵگره! له ریزه‌كانی پێشه‌وه ... ڕۆڵه‌كانی هه‌مووی تامه‌زرۆن ... ئه‌وه‌ی ده‌زانم! به‌ڵام نازانم ده‌گه‌ڵ ئه‌و ترسه چی بكه‌م كه گیانمی داگیر كردووه! ترسی ئه‌وه‌ی ئێمه، ئێمه‌ی كورد قه‌ت له مێژوومان هیچ فێر نه‌بووین! ئاڵای كوردستان دوور و دوورتر ده‌بێته‌وه و ده‌نگی سروودی "ای ایران ای مرز پرگهر" ته‌واوی مه‌یدانی پڕ كردووه !
July 9, 2003
هه‌رچی ده‌بینم و هه‌رچی ده‌بیستمه‌وه كه ژن چۆنن و چی‌یان به سه‌ر دێنن یان به سه‌ر خۆیان دێنن ، بیرك له مێشكما سه‌ر هه‌ڵده‌دات. له كوێرا ده‌ستی پێكرد؟ چۆن شته‌كان ئاوایان لێهات؟ ... ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ره‌تا ... كه منداڵ بووین و شه‌ڕه گه‌ره‌کمان ده‌كرد،كچكه‌كان ده‌سته‌یه‌ك بوون و كوڕه‌كان ده‌سته‌یه‌ك... غارغارێنمان ده‌كرد و به گۆڕانی، به ده‌نگی به‌رز ده‌گوتراو ده‌بیسترا : دخترها موشن ... مثل خرگوشن بیرمان له ماناكه‌ی نه‌ده‌كرده‌وه، ئاوا فێر ببووین و هیچ گه‌وره‌یه‌ك، گه‌وره‌ترێك گوێی نه‌گرتین بیكێشێت و بڵێت : وا مه‌ڵێن. كه‌س بیری له‌مه نه‌ده‌كرده‌وه هه‌ر ئه‌و شته به ڕواڵه‌ت ساكاره چ شوێنێك له سه‌ر كه‌سایه‌تی و باوه‌ڕ به خۆیی ئێمه‌ی منداڵ داده‌نێت!!! كه‌ی و بۆ ئێمه‌یان له‌یه‌ك جیا كرده‌وه؟ ئێمه‌ی منداڵ، ئێمه‌ی دڵپاك ... ئه‌و ڕۆژانه‌ی كوڕه‌كان هێشتا بۆیان هه‌بوو هه‌ڵات هه‌ڵات بكه‌ن و هاوار و هه‌را هه‌رایان ده‌بیسترا، كایه و گه‌مه‌ی خۆشیان ده‌كرد ، ئێمه فێری مانای وشه‌ی شه‌رم و حه‌یا ده‌بووین و له گۆشه‌ی ژووره تاریكه‌كان هه‌وڵمان ده‌دا به ده‌سته بچووكه‌كانمان فێری میل گرتن و لفكه چنین بین. ئه‌و ده‌مه‌ی به قرچه قرچی گه‌رمای هاوین كوڕه‌كان، هاوته‌مه‌نه‌كانی ئێمه ده‌چوونه چوومی ناوشارو ، كراسه‌كانیان داده‌كه‌ند و خۆیان به ئاو ده‌ده‌دا و مه‌له‌یان ده‌كرد ئێمه فێر ده‌بووین چۆن"جوان" دانیشین با قاچ و قلمان وه‌ده‌ر نه‌كه‌وێت و "ئابروویان" نه‌چێت.له بیرمه من هه‌ر له داخ ئه‌م "جوان دانیشه" ته‌ركی دامن له به‌ر كردنم كرد و بووم به "كوری ماڵێ". گه‌وره‌تر كه بووین، له ده‌ورانی گیمناسیوم بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی "ته‌رحی كاد" به‌شی ئێمه "ماڵد‌اری و منداڵداری"، گوڵ‌چنین و فه‌ڕش چنین بوو . من كه داوام كرد كه (car repair shop, garage) كار بكه‌م، دوای ئه‌وه‌ی " ئیرشادی ئه‌خلاقییان" كردم، 5 نمره‌یان لێ كه‌م كردمه‌وه با "ببم به به‌شر" و ئیتر داوای ئاوا نه‌كه‌م. ئیتر هه‌ر 14-13 ساڵمان بوو ده‌گه‌ل كوڕه‌كانی گه‌ره‌ك بووین به بێگانه. هه‌ر ئه‌و كوڕانه‌ی پێشتر پێكه‌وه تۆپێن و چاوشاركه و حه‌وتبه‌رده‌مان ده‌كرد، ئێستا ده‌با خۆمان لێ پاراستبان. به قسه‌مان كردبان و لێیان ترسا باین. له ناو كوڕه‌كان یه‌كیان بوو ناوی كامه‌ران بوو. ترسه‌نۆكی وه‌ك خۆی نه‌بوو. شه‌وانه نه‌یده‌وێرا به تاریكی بچێته ده‌ر، خوشكه‌كه‌یی شادی، ده‌گه‌ڵی ده‌چوو. ئێستا هه‌ر ئه‌و ترسه‌نۆكه ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر شادی دا هه‌بوو و زۆر جاران لێیده‌دا. نه‌ده‌با پێمان سه‌یر بێت ... هه‌ر له مندالییه‌وه ڕاهاتبووین : پسرها شیرن ... مثل شمشیرن !!! من و شادی كه‌متر یه‌كمان ده‌دیت. زۆر كه‌م. نه‌یانهێشت درێژه به دره‌س بدات. سووسه‌ن و كه‌ژاڵ و گه‌لاوێژ ورده ورده ببوون به "خانمێكی" ته‌واو. ته‌نیا باسی كوڕ و مێرد و جیاز و ... ده‌كرد. پرشه‌نگ ڕای كرد. قه‌ت نه‌مزانی چی به سه‌رهات. "مه‌نیجه" كه له گوند را ناردبوویان له شار ده‌رس بخوێنێت، دوو جار هه‌وڵیدا خۆی بكووژێت و دوایش ناردیانه‌وه بۆ گوند. له‌وێرا ده‌ستی پێ نه‌كرد؟ هه‌ر ئه‌و كات نه‌بوو باوه‌رمان كرد ئێمه كه‌مترین؟ هه‌ر ئه‌و كات نه‌بوو باوه‌ریان كرد له ئێمه سه‌رترن؟ هه‌ر ئه‌و كات نه‌بوو دونیایی ئێمه‌یان بچووك كرده‌وه ؟ هه‌ر ئه‌و كات نه‌بوو له دونیایه‌كی ته‌نگ و ته‌سكدا یه‌خسیر كراین؟ ده‌كـــــــــرا پێشی پێ بگیرێت؟ ده‌كـــــرێ گۆرانییه‌كانی منداڵه‌كانمان بگۆڕین؟
July 8, 2003
ئێرانییه‌كان و مانگرتنه‌كانیان ؛ دۆینێ چووم بۆ دوو شوێنی جیاواز بۆ دیتنی ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌كه بۆ پشتگری له خوێندكاره‌كانی ئێران مانیان گرتووه. بوو به 20 ڕۆژ دوو پیاوی ئێرانی، یه‌کیان به ناوی ڕزا كه له‌وانه‌یه 40 و چه‌ند ساڵی بێت و مهرداد كه باوه‌ر ناكه‌م له 22 ساڵ زۆرتری ته‌مه‌ن بێت، له پێش ده‌رگای سفاره‌تی ئێران له شاری ستۆكهڵم مانیان گرتووه. ئه‌و دووانه كه به قسه‌ی خۆیان سه‌ر به هیچ حیزب و ڕێكخراوه‌یه‌كی سیاسی نین و ته‌نیا و ته‌نیا بۆ پشتگری له جوڵانه‌وه‌كانی خوێندكاران مانیان گرتووه، بڕیاریان وایه تا ڕۆژی 4 شه‌مه درێژه به مانگرتنی خۆیان بده‌ن! له ناو شار، به‌رامبه‌ر به پارله‌مانی سۆئێد ، 6 - 5 گه‌نجی خوێندكاری ئێرانی مانیان گرتووه. ئه‌و گه‌نجانه ماوه‌ی 5 ڕۆژ hunger-strike -یان كرد ، ئێستاش بڕیاریان داوه تا ڕۆژی 4 شه‌مه 9 جولای درێژه به مانگرتنی خۆیان بده‌ن و رۆژی چوارشه‌مه له خۆپێشاندانێك كه به هه‌مان مه‌به‌ستی پشتگری له خوێندكارانی ئێرانی به رێوه ده‌بردرێت، به‌شداری بكه‌ن و دوایی به مانگرتنی خۆیان بێنن. حه‌زم ده‌كه‌م ئاماژه به‌مه‌ش بكه‌م هیچ جوره پشتیوانییه‌ك له لایان سازمان و حیزبه ئۆپۆزیسیونه ئێرانییه‌كان له گرووپی یه‌كه‌م نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت مێدیای سۆئێدیش به‌رامبه‌ر به كاری ئه‌وان بێده‌نگی نیشان داوه . و سه‌باره‌ت به گرووپی دووهه‌م سه‌لته‌نه‌ت ته‌له‌به‌كان (شاپه‌ره‌سته‌كان) هه‌وڵیان داوه وێنه‌ی ڕزا په‌هله‌وی و ئالای رێكخراوه‌ی خۆیان له شوێنی مانگرتنی گه‌نجه‌كان دابنێن. ئاڵاكه‌یانم دیت كه له دووره‌وه خۆی ده‌نواند ... ****** ڕوونه هه‌ر ئاڵوگۆرێك له هه‌ڵ و مه‌رجی ئێستای ئێران بێته پێش، هه‌ر گۆڕانێك له سیستمی به‌رێوه بردنی وڵات و گۆڕانكاری له یاساكانی، شوێنی ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر هه‌ڵ و مه‌رجی ژیانی كورده‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داده‌نێت. بارودۆخی ئه‌مرۆی ئێران ئاسایی نییه. خه‌لك وه‌گیان هاتوون و میلله‌ت، به‌تایبه‌ت لاوه‌كان و خوێندكاران به ئاسانی بێده‌نگ ناكرێنه‌وه. 4 ساڵ‌پێش 18 تیر، بوو به ڕۆژێكی مێژووی، ڕۆژێك كه یادی بكه‌نه‌وه. كورده‌كانی ڕۆژهه‌لات به‌شداری خه‌بات و شۆرشی دژ به رێژیمی شا بوون،ڕژانه ناو شه‌قامه‌كان، خوێنیان ڕژا ، له به‌ند كران، بێ سه‌رو شوێن چوون، ئاواره كران و مێژوویان نووسی. به‌لام به هیچ نه‌گه‌یشتن. ڕۆیشتنی شا ئاواتی هه‌موو كه‌س بوو، به‌ڵام هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی بۆ گه‌لی كورد نه‌بوو. ئه‌وه‌ی شا پێڕانه‌گه‌یشت ده‌گه‌ل كوردی بكا، مه‌لاكان كردیان. و ئێستاش وه‌ك شتێك ئاگری شۆرشێكی تر داگیرساوه. كورده‌كان به‌شدار ده‌بنه‌وه. ئه‌وه هیچ گومانی تێدا نییه. و هه‌موو ترسی من دووپات بوونه‌وه‌ی مێژوویه!!! منداڵتر له‌وه‌ی بووم له شۆرشی 79 به‌شداری بكه‌م. ئه‌و كات نه‌مده‌زانی ته‌مه‌نی خه‌باتی كوردان بۆ مافی خۆیان درێژخایان تره و نه ته‌نیا به‌شی من، كه به‌شی نه‌وه‌ی دوای منیشی پێیه. ئه‌وانی ئه‌و كات بۆ به ده‌ست هێنانی ئازادی، گیانیان له سه‌ر ده‌ست دانابوو، هێنده‌ی پێنه‌چوو ، چوونه سه‌ربانه‌كان و چاویان بۆ وێنه‌ی "ڕێبه‌ر" له مانگدا گێرا. "خوێنه‌كان به فیرۆ چوون" ، زووتر له‌وه‌ی چاوه‌روان ده‌كرا، به‌م باوه‌ره گه‌یشتین. به‌ڵام زۆر دره‌نگتر له‌و شته‌ی چاوه‌رێی بووین ده‌نگی خه‌لك هاته ده‌ر ... !!! ئێستاش من گه‌شبین نیم. ناوێرم باوه‌ر بكه‌م 18 تیر شتێكی سه‌یر ڕوو ده‌دات. باوه‌ر ناكه‌م مه‌لاكان وا زوو واز له ده‌سه‌لات بێنن. ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه هێشتا یه‌كگرتوو نییه. گه‌نجه‌كان له لایه‌كی ده‌رژێنه شه‌قامه‌كان، دروژمی نه‌مانی مه‌ڵاكان ده‌ده‌ن و هه‌مان كات، دایك و بابه‌كان ده‌چنه‌وه شوێنی كار و ئیشیان و دڵنیگه‌رانی منداڵه‌كانیانن. ڕێكخراوه‌كان شه‌ری ناو و ئالایان نابڕێته‌وه و گه‌نجه‌كان له زیندانه‌كانی رێژیم‌دا بێ سه‌ر و شوێن ده‌چن. " ئاڵتێرناتیو" بۆ رێژیمی ئێستای ئێران نییه. ڕێكخراوه‌كانی ئێرانی، هه‌ر چۆن ڕێكخراوه كوردییه‌كان له ڕۆژهه‌لاتی كوردستان، جێی خۆیان له ناو میلله‌ت له ده‌ست داوه. گه‌ڵاله و داربه‌ستی ئه‌و رێكخراوانه ده‌گه‌ل ستروكتوری كۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆ، به ساختاریكی فه‌رهه‌نگی و دینی و سیاسی تایبه‌ت به خۆی، یه‌ك ناگرێته‌وه. جوڵانه‌وه‌كه یه‌كگرتوو نییه. خه‌لك ماندوون، به‌لام نازانن چیان ده‌وێت یان چیان بوێت. ده‌ڵێن پێش ڕووخانی رێژیمی شا، گه‌لانی ئێران باوه‌ریان ئه‌وه بوو كه هه‌ر شا بروات، شتێكی خراپتر نایه‌ته جێی، كه‌چی هات. ئه‌و مه‌ترسیه ئه‌مرۆش هه‌یه...
July 6, 2003
من غه‌ریبم یان غه‌ریبه؟ له بیرت كردووم یان هه‌ر بیرم لێناكه‌یه‌وه؟ بێ تۆم یان هه‌ر ده‌گه‌ڵ تۆ نیم؟ *** به‌م شێوه‌یه بوون، به‌م شێوه‌یه یه‌كترین دواندن سه‌یره، نامۆیه! ئه‌وه‌ی كه ناهێڵیت خۆشم بوێیت! ئه‌وه‌ی كه ته‌نیاییه‌كانت به‌ش ناكه‌ی، ئه‌وه‌ی كه بێده‌نگی ده‌كه‌ی به دیواری نێوانمان ... ئه‌وه‌ی كه له ئه‌زمۆنێكی سه‌ر نه‌كه‌وتووت ، یاسایه‌ك دامه‌زرێنیت كه له گۆڕین نایه‌ت، ... شێتایه‌تییه!!! شێتایه‌تی ... *** " من خراپه‌م كرد به‌ڵام خراپی نه‌بووم ... "
July 5, 2003
زۆر جار ده‌گه‌ڵ دایكم شۆخیم ده‌كرد، ده‌مگووت : ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتت هه‌یه له منت هه‌یه! منت بوو، بووی به دایك و بۆیه به‌هه‌شت كه‌وته ژێر پات!!! دایكیشم زۆر جار ده‌یگووت: هه‌موو خاكی به‌هه‌شت ده‌ده‌م به ڕۆژێك حه‌سانه‌وه له‌م دونیایه! گه‌وره‌تر كه‌بووم بۆم بوو به پرسیار: كام به‌هه‌شت ؟ كه‌ی ؟ به چ قه‌یمه‌تێك؟ كام دایك ؟ بوونی چه‌ند منداڵ مه‌رجه؟ ژنێكی به نابه‌دڵی بووبێت به دایك، دیسان هه‌ڕ ده‌چێته به‌هه‌شت؟ ژنێكی منداڵه‌كه‌ی ده‌دات بۆی گه‌وره كه‌ن ، جێی به‌هه‌شته، یان ئاگری جه‌هه‌ننه‌می پێ خۆش ده‌كه‌ن ؟ جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان دایكێك به شه‌و و شه‌و نه‌خوونی و كاری ماڵان و فه‌قیری و هه‌ژاری و مه‌ینه‌ت منداڵی گه‌وره ده‌كات و پێده‌گه‌یێنێت ده‌گه‌ل دایكێك به‌یانییان 4 ساعه‌ت له پێش ئاوێنه به پێی ئاخرین مۆدی ناو سێریاڵه‌كانی هالیوود خۆی ده‌رازێنێته‌وه و " كاركه‌ره‌كه‌ی" منداڵه‌که‌ی بۆ ده‌لاوێنێته‌وه؟ گه‌وره‌تر(تر) كه بووم له خۆم ده‌پرسی: كێ ئه‌م به‌ڵێنییه‌ی داوه؟ كام به‌ڵگه هه‌یه بۆ ڕاست بوونی؟ ئایا به‌ڕاست بایه‌خی هه‌یه؟ نا، به‌ڕاست، كێ ئه‌م به‌ڵێنییه‌ی داوه؟ مه‌گه‌ر هه‌مان نه‌بوو كه گوتوویه‌تی : "ژن عه‌قڵی كه‌مه؟ هه‌مان نه‌بوو كه گوتوویه‌تی : ئه‌وه‌نده‌یان لێ بده‌ن تا ئاقڵ ده‌بن و به گوێتان ده‌كه‌ن؟ هه‌مان نه‌بوو كه گوتوویه‌تی : دوو ژن به یه‌ك مرۆڤ حیساب بكه‌ن ... هه‌مان نه‌بوو كه ... به سۆئێدی شتێك هه‌یه پێی ده‌ڵێین : aha upplevelse ، یانی چركه‌یه‌ك كه شتێكت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه ... گرێیه‌ك ده‌کرێته‌وه ... له‌ت و په‌ته‌كان جێی خۆیان ده‌گرنه‌وه و شتێك كه لێی حاڵی نه‌بووی له ناكاو ڕوون و ئاشكرا دێته به‌ر چاو و تێده‌گه‌ی ... مه‌گه‌ر ئه‌م یاسا و به‌ڵێنی و وابكه و وامه‌كانه پیاو نه‌ینووسیوه؟ مه‌گه‌ر بنه‌مای هه‌موو چوارچێوه‌كانی ئه‌خلاقی و جوانی و باشی و خراپی به ده‌ست پیاوان یان بۆ دڵی پیاوان نه‌نووسراوه؟ aha .... به‌هه‌شتی ژێر پێی دایكیش درۆیه‌كه. درۆیه‌كی گه‌وره. درۆیه‌ك كه پیاوێك گوتوویه‌تی تا ژنی پێ بێده‌نگ بكات. درۆیه‌ك بوو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ژن تا سه‌رقاڵی منداڵداری و شیردان و ... ببێت و له بیر بكات ژیان یانی كه‌مێكیتریش .. یانی زیاتر له‌مانه ...! تا ئیتر خۆی خۆشنه‌وێت. تا ئیتر خاون هیچ خه‌ون و خه‌یاڵ و ئاواتێك نه‌بێت. تا له‌م چوارچێوه‌ی بۆیان دامه‌زراندووه نه‌یه‌ته ده‌ر و هه‌ر یه‌خسیر بمێنێته‌وه! ... تا ئیتر داوای هیچ نه‌كات! هیچیتری بۆ چییه، كاتێ به‌هه‌شتی هه‌یه ... !!! نازانم كام له ئێمه ده‌وێرین چاو له چاوی دایكمان بكه‌ین و پێی بڵێین : دایه گیان به‌هه‌شتێك له گۆڕێ دانییه. فریویان داوین. جارێكی تریش ... !!!
July 4, 2003
سیاسه‌تی ژنانه : زۆرم پێخۆش ده‌بوو به‌نده خوایه‌ك یه‌كجار بۆ هه‌میشه منی ڕوون كردباوه ئه‌و "سیاسه‌تی ژنانه" كه باسی ده‌كه‌ن چییه و بۆ چی چاكه؟ دیاره له چه‌ند كه‌سی لێزان و لێنه‌زانم پرسی، به‌ڵام وڵامه‌کان بوونه‌ته هۆی سه‌رسووڕمانم تا ئێستا. یه‌كیان ده‌ڵێ ئه‌وه هه‌مان مه‌كری ژنانه. ده‌بێ بزانی له كوێ و چۆن مه‌كر بكه‌ی و ده‌بێ وشیاربی مه‌که‌ر بۆ كێ ده‌كه‌ی!!!!! ده‌ڵێم ئه‌و مه‌كره چییه و چۆنی فێر ده‌بن؟ ده‌ڵێ هه‌ندێ خواپێداون و مه‌كرزان و هه‌ندێ به خۆماندوو كردن و هه‌وڵدان فێری ده‌بن و هه‌ندێ وه‌ك تۆ به‌دبه‌ختن و قه‌ت فێری نابن. ده‌ڵێ ژنێكی نه‌توانێ هه‌ستی خۆی داشارێت، ناتوانێ مه‌کر فێر بێت. ده‌ڵێ ژن نابێ داوا بكات و ده‌بێ چاوه‌روان بێت پیاو خۆی هه‌نگاوی بۆ لا هه‌ڵگرێت و ده‌ستپێكه‌ر بێت. (لێره‌دا من وه‌بیر نوكته‌یه‌ك كه‌وتمه‌وه : له ژنێك ده‌پرسن ڕاسته مێرده‌كه‌ت ئه‌و شه‌وانه‌ی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵت بێت، فیكه‌یه‌ك ده‌کێشێت و تۆ ده‌چی بۆ ژووره‌كه‌ی؟ ده‌ڵێ : ڕاسته. لێی ده‌پرسن ده‌ی ئه‌گه‌ر خۆت حه‌ز بكه‌ی ده‌گه‌ڵی بیت چی ده‌که‌ی؟ ده‌ڵێ :ده‌چمه پشت ده‌رگا و ده‌ڵێم :پیاوه‌كه ئه‌وه تۆ بووی فیكه‌ت كێشا!!! ) ده‌ڵێم خۆ هه‌موو كه‌س عیلمی غه‌یبی نییه بتوانێ بیری كه‌سی تر بخوێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم چ هه‌ستێكم هه‌یه، ئه‌گه‌ر نیشان نه‌ده‌م شادم تا مات، خۆشمده‌وێت یا نا ... له‌وانه‌یه خۆی قه‌ت پێنه‌زانێت!!! ده‌لێ بۆیه ده‌ڵێم به‌دبه‌ختی وه‌ك تۆ فێری ئه‌و سیاسه‌ته نابن. باشتره خۆت ماندوو نه‌كه‌ی !!! ده‌ڵێ هه‌ر هه‌نگاوێك كه بۆ لات هات ده‌بێ دوو هه‌نگاو لێی دوور بییه و خۆت بێ مه‌ێل نیشان بده‌ی، ده‌نا قه‌درت نازانێت. نه‌دیوه هه‌ر به كوڕێك ده‌لێی خۆشمده‌وێی ، چۆن خۆت له سه‌ر ده‌گرێت! (همممم بۆیه .... ) تا ده‌یان جار نه‌لێت خۆشم ده‌وێی نابێ تۆ هه‌ستی خۆت ئاشكرا كه‌ی.( ئاها ... ) له ژیانی هاوبه‌شدا نابێ بڵێی چه‌نده‌ت پاره هه‌یه و چه‌نده‌ت زێر و زیوه‌ر هه‌یه. تا ده‌توانی زوو به زوو دایك و خوشك و خزم و كه‌سی خۆت بانگ كه و میواندارییه‌كی شایانه‌یان لێبكه و كه خزم و كه‌سی ئه‌ویش هاتن تا ده‌توانی خۆت ماندوو مه‌که با خۆی هه‌ستێ قۆڵ هه‌ڵماڵێت. خۆ تۆ نۆكه‌ری بابی نیی !!! ئه‌وه‌ی تر ده‌ڵێ : ڕاسته. ئه‌گه‌ر ڕۆژێك میوانت هات و چێشتت لێ خراپ بوو، به ڕووی خۆت مه‌هێنه و بڵێ له لای ئێمه وای ساز ده‌كه‌ن. ده‌ڵێم ده‌ی ئه‌گه‌ر میوانه‌كه‌م له لای خۆمان ڕاهاتبێت چی؟ ده‌لێ :گێژه هه‌ر ماڵه‌ی كلتوری ساز كردنی چێشتی جیاوازی هه‌یه ... بڵێ له ماڵی ئێمه وای ساز ده‌كه‌ن !!! نا ... پێموانییه تازه به سه‌ری پیری فێری ئه‌و مه‌كرانه بم، به‌ڵام قسه‌ی خۆمان بێت، له ناو ئه‌و به‌یت و باوانه‌دا زۆر پیاوم ناسییه‌وه... واته ده‌توانێ هاوكات ناویی، مه‌كری پیاوان یان "سیاسه‌تی پیاوانه" بێت ... * پیاوه پیره چاوحیزه‌كان : له بیرمه له ناوڕاستی شار، له پێش دیواری بێهداری كابرایه‌ك دانیشتبوو و هاواری ده‌كرد : "عه‌تری گوڵی ... زۆر له به‌ر دڵی " یان جار نا، ئاوازه‌كه‌ی ده‌گۆڕی : عه‌تری وه‌نه‌وشه .... ئای ...بۆنت زۆر خۆشه " . ئه‌و كابرایه عاده‌تێكی خراپی هه‌بوو. نه‌تده‌وێرا به په‌نایدا تێپه‌ری به ده‌رزی كه‌مێكی عه‌تری گوڵی پێداده‌كردی. ئه‌ویش به‌راستی بۆنی ناخۆش بوو. ناخۆش ... ناخۆشترین بۆنی دونیا! به په‌نا هه‌ر پیاوێكی پیر، جا دوكاندار با یان ڕێبوار یان ده‌ستفرۆش یان كۆڵبه‌ر یان ... تێپه‌ر ببای، بۆنی عه‌تری گوڵی لێده‌هات. بۆیه ناومان نابوو عه‌تری پیاوی پیر. ته‌واوی ئه‌و پیاوه پیرانه‌ش زۆر له سه‌ر "زه‌وق" بوون هه‌میشه. هه‌ر كیژۆله‌یه‌ک، ژنێك ڕێی له‌مبه‌رانه كه‌وتبا ئه‌وانه یان چاویان داده‌گرت و یان به به‌ژن و بالایان دا هه‌ڵده‌گوت. "مه‌چك خر، لێو قه‌یتان، چاو مانگا ، مه‌مك فینجان، ده‌مووچاو وه‌ك كه‌شه‌ف ، ده‌ڵێ چرای دایسێی ، وه‌ی كه خڕ‌و خۆڵی ... " هه‌ر بۆیه ناوی عه‌تره گوڕدرا به عه‌تری پیاوی پیری چاوحیز. ئاها ... هه‌ر ده‌مویست ئه‌وه‌ی بڵێم كه پیاوه پیره چاوحیزه‌كان له هه‌ر وڵاتێك بن كۆپی یه‌كن. باوه‌ر كه تا ئێستا له چه‌ند وڵاتان دیومن هه‌موویان هه‌مان بۆنیان لێدێت و هه‌مان شێوه چاو چاوێن ده‌كه‌ن و هه‌مان قسه ده‌ڵێنه‌وه ... بڵێی هه‌موو پیاوێك پیر بێت وای لێبێت؟
July 3, 2003
ته‌وار : خۆشیده‌ویستی، به‌س نه‌بوو ؟ من: منیش خۆشمده‌وت، به‌ڵام بۆ من هه‌ر ئه‌وه به‌س نه‌بوو. ته‌وار : به‌س نه‌بوو ؟ من : نا، من پێویستیم به دیتن هه‌بوو. ته‌وار : ده‌تویست چی ببینی ؟ من : ده‌مویست ببینم " چۆن"ی من خۆش ده‌وێت ! ته‌وار : هه‌تا هه‌تایه ، كه‌سی به قه‌د تۆ خۆشنه‌ویستووه. خۆ ئه‌وه‌ی پێ ووتی ! من : ها، وتی. به‌ڵام من نه‌مگوت چه‌نده‌ی من خۆشده‌ویست، وتم چونی من خۆشده‌ویست !!! ته‌وار : .... من : من ژنێك بووم زیندوو، خاوه‌ن خه‌مێك، خه‌ونێك، خه‌نده‌یه‌ك ، هیوایه‌ك، هێزێك ... ویستێك ... ویستم ببینم منی به خه‌مه‌کانم و خه‌ونه‌كانمه خۆشده‌وێت ؟ ویستم ببینم منی له ده‌ره‌وه‌ی خۆی خۆشده‌وێت؟ ویستم ببینم منی له خۆمدا خۆشده‌وێت؟ ... ته‌وار : دیت ؟ من : گومانی كرد! گومانم كرد! ترسا، ترسام. به جێی ناسین، حوكمی له سه‌ردام. حوكمم له سه‌ردا. ته‌وار : و ئێستا ؟ من : ڕێگه‌یه‌كی درێژ كه به‌ره‌هیچ كوێ كۆتایی نایه‌ت! سنووریش نییه لێی ده‌رباز بم. ته‌وار : گه‌رانه‌وه ؟ من : له خه‌ون ده‌كات. به‌ڵام تا كه‌ی خه‌و ببینم... ته‌وار : باوه‌ر ؟ من : هێزی نه‌ماوه. هه‌موو شتێك كه‌وتۆته ژێر سێبه‌ری قورسی گومان ... هه‌موو شتێك كه‌وتۆته ژێر چنگی تیژی ترس... ته‌وار : خۆشه‌ویستی ؟ من : خۆشمده‌وێت . خۆشمده‌وێت. خۆشمده‌وێت ...
July 2, 2003
آوات :: 17-06-03 13:12 ”ته وار قسه کانتم در به ست قبوله ، به لام،منيش چه تيک گه ی به فيکرم: پيم وايه له ژيانی هه ر که سيک دا هه م تالی هه يه و هه م توندی و دلگيری ، مه ن تالی و دل گيراندکانمت زور خويندووه به لام له و انی ترم نه ديوه بنوسی “ ئـــــــــاوات گیان: ڕاسته ژیان كۆمه‌ڵێكه له خۆشی و ناخۆشییه‌كان. له كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌كان. له پێگه‌یشتن و دابڕینه‌كان. هه‌ندێ شت هه‌ن شوێن له سه‌ر بیر و هۆش و شێوه‌ی ژیانت داده‌نێن. هه‌ندێ شت هه‌ن دێن و جێیه‌كی تایبه‌ت له ژیانتا به ناو خۆیان ده‌كه‌ن. هه‌ندێ شت دێن كه بمێننه‌وه. ئه‌و ساڵانه‌ی ئاخر زۆرتر به باری دڵته‌نگی دا كه‌وتوون. خۆ ئه‌گه‌ر هاتیش نازانی كه‌ی ته‌واو ده‌بێت. جار هه‌یه كاتژمێرێك و جار هه‌یه چه‌ند ڕۆژ یان چه‌ند مانگ ... یان چه‌ند ساڵ ... به‌ڵامه‌وه ئه‌وه گرینگ بووه كه له دڵته‌نگییه‌كانم هه‌ڵنه‌یه‌م. فێر بم جنسه‌كه‌یان بناسم و لێیان حالی بم، بوێرم چاو له چاویان بكه‌م و بۆ نا جار به سه‌ریانا بڕووخێم پێش ئه‌وه‌ی به سه‌رمدا بڕووخێن . ساتی خۆش هه‌یه. ئه‌گه‌رچی كه‌م. ئه‌گه‌رچی به ده‌گمه‌ن. ئه‌گه‌ر چی كورت! جار هه‌یه خۆشییه‌كا‌ن ئه‌وه‌نده ته‌مه‌ن كورتن كه هێشتا زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ت له سه‌ر لێوه له بیرت ده‌چێته‌وه به چی بوو پێكه‌نی. نابێت به بیره‌وه‌رییه‌ك. نابێت به یادێك و له‌وانه‌شه دووپاتیش نه‌بێته‌وه. قه‌دری ئه‌م چركه شادییه‌ش ده‌زانم. ئه‌گه‌رچی زۆر زوو زه‌رده به سه‌ر لێو ده‌مێوێت، به‌ڵام به هه‌رحال چركه‌یه‌كه. ئاوات نازانم چۆن و نازانم بۆ، به‌ڵام خه‌مێكی ڕاستیم له شادییه‌كی درۆ پێخۆشتره. زۆرترم به دڵه !!!
July 1, 2003
هه‌ر له هاوینی پاره‌وه، به دوای ماوه‌یه‌ك هاوكاری ده‌گه‌ڵ یه‌كێك له رادیۆ كوردییه‌كانی شاره‌كه‌مان، جار و بار په‌یوه‌ندی تله‌فوونیان ده‌گه‌ڵ ده‌گرتم و هه‌ندێ باری دڵیان سووك ده‌كرد. له سه‌ره‌تاوه هاوكات ده‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌کان ده‌یان ویست قسه‌م ده‌گه‌ڵ بكه‌ن و بۆ من نه‌ده‌گوونجا. بۆیه زۆر جار قسه‌كان ده‌مانه‌وه بۆ دوای ته‌واو بوونی پرۆگرامه‌كان. ڕۆژێكیان خانمێك تله‌فوونی كرد و گووتی پێویستیم به یارمه‌تی هه‌یه. به لامه‌وه سه‌یر بوو. چوونكه هه‌ر له‌م شاره چه‌ندین كۆر و كۆمه‌ڵه‌ی ژنان و ته‌نانه‌ت رادیۆیه‌ك به ناوی رادیۆ ده‌نگی ژن هه‌یه. ئه‌وه‌م پێگوت و ته‌نانه‌ت ژماره تله‌فوونی ئه‌وانم دایه. وتی: نا، ده‌مه‌وه ده‌گه‌ل تۆ قسه بكه‌م. من هه‌موو ڕۆژێ گوێ بۆ قسه‌كانی تۆ ڕاده‌گرم حه‌ز ده‌كه‌م جارێكیش تۆ گوێ بۆ من ڕاگریت . كه یه‌كمان دیت ئاوای ده‌ست پێكرد : ته‌مه‌نم 38 ساڵه و كچێكی 15 ساڵانه‌م هه‌یه. ئێستا ده‌گه‌ل مێردی دووهه‌مم ده‌ژیم و ماوه‌یه‌كه به‌زمی پێگرتووم ته‌ڵاقم بدات و ده‌ڵێ ده‌بێ خۆت داوا جیابوونه‌وه بكه‌ی! ئه‌م پیاوه باوكی منداڵه‌كه‌م نییه به‌ڵام ئه‌وه پێش به‌وه ناگرێت كه ده‌ستی لێ هه‌ڵنه‌هێنێته‌وه و لێینه‌دات. ته‌نانه‌ت سێ چوار ساڵ پێش داغیشی ده‌كرد و ئێستاش تا له ماڵ بێت بیانوومان پێده‌گرێت. ماوه‌یه‌كه تووشی ئه‌و گه‌رده سپییه بووه و زۆری ده‌كێشێت . وێنه‌ی كچه‌كه‌یم پێ نیشان ده‌دات. شیرینه. هه‌ناسه‌یه‌ك ده‌كێشێت و بلوزه‌كه‌ی هه‌ڵده‌كێشێت و پشت و سه‌ر سنگیم نیشان ده‌دات. هه‌موو گیانی شین و ڕه‌ش هه‌ڵگه‌راوه. وتی : ماوه‌یه‌كه چۆته شارێكی تر و ده‌گه‌ڵ كچێكی گه‌نج ده‌ژیت و مانگ به مانگ ئه‌گه‌ر بێته‌وه بۆوه‌یه پاره‌م لێ بستێنێت و ئازارمان بدات. ده‌ڵێم : پۆلیس هه‌یه و شوێنی تر كه ده‌توانی یارمه‌تییان لێوه‌رگری. ئه‌گه‌ر پاره‌ت نه‌بێ بۆ وه‌كیل یارمه‌تیت ده‌ده‌ن و ڕێگه‌ت نیشان ده‌ده‌ن. ده‌ڵێ : نا، ناتوانم !!! كه هاتین بۆ ئێره و داوای ئیقامه‌تمان كرد درۆمان كردووه و بۆیه ئه‌گه‌ر ئێستا بچم بۆ لای پۆلیس هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌بێ و من ده‌نێرنه‌وه و له كوردستانیش كه‌سم نییه و تازه به سه‌ری پیری و به منداڵێكه‌وه و له هه‌مووی خراپتر دوای دوو مێردان كوا ده‌توانم له كورستان سه‌ر هه‌ڵێنم !!! ده‌مه‌وێ به زمانێكی ساكار و خۆمانه پێی بڵێم ئه‌وه ژیانی تۆیه. خه‌ڵك مافی ئه‌وه‌یان نییه داوه‌ریت له سه‌ر بكه‌ن. ئه‌گه‌ر لێت حاڵی نین موشكیله‌ی خۆیانه. به‌ڵام تۆش و كچه‌كه‌شت لێره ئازار ده‌بینن و ... ده‌ڵێ : پێموایه ئه‌گه‌ر بتوانم به جۆرێك ڕازی بكه‌م بگه‌رێته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆی، باشتره. - بۆ كێ باشتره؟ - بۆ من، بۆ كچه‌كه‌م، ده‌بێ بابێكی له سه‌ر بێت. ده‌نا خوا ده‌زانێ چی له ئاو ده‌ردێت!!! خۆشم ژنێكی پێ پیاو ، كوا ده‌توانم خۆم به‌رێوه به‌رم !!! خۆ ده‌زانم له برسان نامرم. به‌ڵام قسه‌ی خه‌لك و ئازاری پیاوانی تر بۆ ژنی ته‌نیا و ... ده‌ره‌قه‌تی شتی وا نایه‌م !!! من نازانم بڵێم چی ... ژانێكی سه‌یر لای چه‌پی سنگم داگیرده‌كات. هه‌ناسه‌كانم هه‌ر دێن و قورس‌تر ده‌بن. له ناكاو وا هه‌ست ده‌كه‌م له ناو چاڵاوێكی قوڵی تاریكدام و هه‌وام پێناگات. ده‌پرسم ئه‌گه‌ر بۆم هه‌یه په‌نجه‌ری بكه‌مه‌وه ... سه‌رم له په‌نجه ده‌به‌مه ده‌رێ و هه‌واكه‌ی هه‌ڵده‌مژم. بیر ده‌كه‌مه‌وه چی بڵێم. کێ ده‌توانێ یارمه‌تی ئه‌م ژنه بدات. ده‌که‌ومه بیر قسه‌ی گاندی : وه‌خه‌به‌ر هێنانی كه‌سێك كه نووستووه ئاسانه. به‌ڵام كه‌سێك كه خۆی له خه‌و كردووه چۆن له خه‌وی هه‌ڵده‌ستێنی؟ پێی ده‌ڵێم : من نازانم چی بكه‌م. لێره یاسایه‌ك هه‌یه. هیچ مرۆڤێك بۆی نییه ده‌ست له مرۆڤێكی تر هه‌ڵێنێته‌وه و ئازاری بدات و ژیانی لێ تاڵ بكات. یاسا ئه‌و مافه‌ت ده‌داتێ كه داوای یارمه‌تی بكه‌ی و خۆت له زه‌خت و زۆرییه‌ی لێت ده‌كرێ ڕزگار بكه‌ی و .... ده‌ڵێ : ئابرووم ده‌به‌ن. ئابرووم ده‌چێت ... بیر ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه ترسه و ناوی ناوه‌ته "ئابروو" ... ده‌ڵێ كه له شووی یه‌كه‌م جیا بوومه‌وه ، یانی خۆی ته‌لاقی دام، من ڕازی بووم دانیشم ، تا مێردم كرده‌وه، خزم وكه‌س هه‌راسیان پێ هه‌ڵگرتم. ڕۆژ نه‌بوو به‌زمم پێنه‌گرن و ڕۆژ نه‌بوو تانه و ته‌شه‌رم پێدانه‌ده‌ن. ئه‌وه به خێر خۆم له قوتابخانه‌یه‌ك مامۆستا بووم و مانگانه پاره‌ی خۆم وه‌رده‌گرت. به‌ڵام ژنی بێ پیاو له لای ئێمه قه‌در و مانای نییه... بیری قسه‌ی " گلۆریا ئێشتینێم" ده‌كه‌ومه كه گووتی : " ژنی بێ پیاو وه‌ك ماسی بێ دووچه‌رخه(پاسكیل) وایه!!!" به‌ڵام ئیتر ئه‌وه‌ی به‌م ژنه‌ی به‌رامبه‌م دانیشتووه ناڵێم . ده‌ڵێم : چۆن بوو جاری یه‌كه‌م كار گه‌یشته جیا بوونه‌وه؟ سوور هه‌ڵده‌گه‌رێت. سه‌ر داده‌خات. ماوه‌یه‌ك هه‌ر وا بێده‌نگ چاوم لێده‌كات و ورده ورده ده‌ست به سه‌ر مێزه‌كه‌ی پێشمانا دێنێت ... له كۆتاییدا ده‌ڵێت: پێی ده‌گووتم جنده ... ده‌یگووت من ژنی جنده‌م ناوێت. - بۆ وای ده‌گووت ؟ دیسان ڕه‌نگ دێنێت و ده‌با. شه‌رم دایگرتووه. ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر حه‌ز ناكه‌ی پێویست ناكات وڵامم بده‌یه‌وه ... ـ پێی ده‌گووتم جنده چوونكه - عه‌یب نه‌بێ ، عه‌یب نه‌بێ ، دوور له ڕووی تۆ !!!!!!!! - كاتێ شه‌وانه ده‌هاته ڵام ده‌ێگوت تۆ پێت خۆشه !!! ده‌نگی سه‌یر له خۆت ده‌ردێنی و دیاره لزه‌تی لێ ده‌بینی !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! من نازانم بۆ حاڵی ئه‌م ژنه بگریم یان به حاڵی ئه‌م پیاوه ... بۆ نا به حاڵی هه‌موومان ، به حالی مرۆڤ، مرۆڤی گوناح و نه‌زان ... من ئه‌مشه‌وه به ده‌ست به‌تاڵی له ماڵی ئه‌م ژنه هاتمه‌وه. نه‌مده‌توانی هیچ بكه‌م. نه‌مده‌توانی هیچ بڵێم. ده‌مزانی و ده‌زانم ئه‌وه كه "هه‌ر مرۆڤێك مافی خۆیه‌تی ... " به ته‌نیا به‌س نییه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی باوه‌ری به‌م مافه نه‌بێت و بۆ وه‌رگرتنی خه‌ته‌ر نه‌كات. ئه‌و ژنه كه له‌و چوارچێوه ته‌نگ و ته‌سكه‌ی دایك و دایكی دایكیی و ....تێیدا خنكاون ، نه‌ێتوانیوه و ناتوانێ خۆی ڕزگار بكات، ده‌بێ به‌یانی چاره‌نووسی كچه‌كه‌ی چۆن بێت و به چه‌قۆی تیژی كام نه‌ریتی كۆن سه‌ری خۆی ببڕێت. تا خۆی نه‌یه‌وێت من چی ده‌توانم بۆ ئه‌و بكه‌م؟ چی ده‌توانم پێ بڵێم؟ چۆن، به كام زمان؟ من ده‌زانم مرۆڤ له "ویستنه‌كانی"دا ده‌توانێت زۆر جار هه‌ڵه بكات، به‌ڵام باوه‌رم ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی هیچی ناوێت هه‌میشه هه‌ر له هه‌ڵه دایه. به‌ڵام هه‌ر كه‌س بۆ ده‌ست پێكردن پێویستی به "ئێمان و باوه‌ر"ی خۆی هه‌یه. باوه‌ری من نابێت به گۆچانی ده‌ستی كه‌سی تر... |
|
| contact
| Font
- - - - - - - Archives
|